ئه‌م كاته‌تان باش برایان
من دانیشتووی ولاتی ئه‌لمانیا بوم سالی 2001 بۆ 2003 به‌دواوه ئه‌لمانیام به‌جێ هێشت چومه ولاتی نه‌مسا ماوه‌ی شه‌ش ساله له‌وێ ئه‌ژیم، دوای ئه‌وه به‌سه‌ردان گه‌رامه‌وه بۆ ئه‌لمانیا، پۆلیسی ئه‌لمانی منی گرتوه، ئێستا به‌بۆنه‌ی په‌نجه مۆره‌كه‌مه‌وه ئه‌بێ له‌ولاتی ئه‌لمانیا بمێنمه‌وه، و هه‌موو مافێكی ئینسانیم لێ سه‌نراوه‌ته‌وه، نه معاشم هه‌یه نه مۆله‌تی ئیش كردنم هه‌یه نه ئیقامه‌ش، ته‌نیا شوێنی خه‌و و خواردنم هه‌یه..
ئاخرحه‌لم ئه‌وه‌یه به شێوازێكی ره‌سمی خۆم بكه‌م به مه‌سیحی بۆ ئه‌وه‌ی ئیقامه‌م به‌نێ، ئه‌وه تاكه رێگه‌مه كه ماوه به‌لام بوون به‌مه‌سیحییته‌كه‌م له دله‌وه نییه، ته‌نیا بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و كاره‌مانه، ئای ئه‌وه وه‌ك به‌رێزتان چ ئامۆژگارییه‌كتان هه‌یه بۆم؟ له‌گه‌ل سوپاسم بۆ وه‌لامدانه‌وه‌ی پرسیارم..
ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌و شته بكه‌م گوناحبارم؟؟ ئایا ته‌عویزی ئه‌و گوناهه چییه؟ كه بتوانم بیده‌مه‌وه؟ ناو: .......
برای به‌رێزم كاكه سه‌ر...
له قوولایی دله‌وه سڵاوت ئاراسته ده‌كه‌م و به‌گه‌رمی هه‌والت ده‌پرسم ، و له خوای باڵا ده‌ست داواكارم ده‌رووی خێرت لێ بكاته‌وه..
چاوه‌كه‌م له شه‌وی 22 مانگا ئێمێله‌كه‌م كرده‌وه كه خوێندمه‌و زۆر خه‌م و خه‌فه‌تی دامێ ، لاوێكی وه‌ك تۆ ولاَتی خۆی لێ بكرێته دۆزه‌خ و بۆ پارووه نانێ ده‌ربه‌رده‌ر و ئاواره‌ی وڵاتان ببێت، به‌راستی ئه‌مه مه‌گه‌ر هه‌ر خوا بزانێ تاوانی ده‌سه‌لاَت دارانی ولاَتمان چه‌نده‌و مه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌ویش بتوانێ حسابی خۆیان له‌ته‌كا بكات!!
به هه‌ر حال ئێمه قه‌ده‌ر مان وابوو كه له عیراقا بێینه دنیاوه، و ئه‌وه حوكمی به‌عس و ئه‌مه‌ش حوكمی خۆمان، ئه‌وه‌یان بۆ كردین كه كردیان!!
چاوه‌كه‌م له‌نامه‌كه‌ته‌وه وادیاره سوپاس بۆ خوا ئینسانێكی دینت هه‌یه و له حه‌رام و حه‌ڵال ده‌پرسیته‌وه، ئه‌وه‌ی دینی نه‌بێ له‌و مه‌سه‌له‌یه پرسیار ناكات، ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه تۆ سوپاس بۆ خوا ئاینت هه‌یه و دینداری..
پێم خۆشه پێش ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ت بده‌مه‌وه دوو ورده قسه‌كه‌ت بۆ بكه‌م..
له ئیسلاما كۆمه‌ڵێ شت هه‌یه پێی ده‌گوتری زه‌رووریات، واته: پێویستی ته‌واو، له‌وانه: پاراستنی ئاین ، پاراستنی گیان ، پاراستنی شه‌ره‌ف،... هه‌تاد..
كاتی خۆی موسوڵمانه‌كان كه تازه باوه‌ریان به ئیسلام هێنا بوو، قوره‌یشییه‌كان كه‌وتنه ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌دانیان، بۆنموونه: یاسر كۆنه كۆیله‌یه‌ك بوو، خێزانێكی هه‌بوو به‌ناوی سومه‌ییه، كورێكیشی هه‌بوو به‌ناوی عه‌ممار..
ئه‌م خێزانه كه‌وتنه به‌ر غه‌زه‌بی قوره‌یشه‌كان، و ئه‌و په‌ری ئازاریان دان، بۆ ئه‌وه‌ی له باوه‌ره‌كه‌یان په‌شیمان ببنه‌وه، یاسر له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانی ده‌رچوو، سومه‌ییه له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانی ده‌ر چوو، كه پێغه‌ممه‌ر – سڵاوی خوای لێ بێ – ده‌یبیینین، و هیچ ده‌سه‌ڵاتی نه‌بوو رزگاریان بكات ده‌یفه‌رموو پێیان: بنه‌ماڵه‌ی یاسر خۆگربن پاداشتان به‌هه‌شته..
نامه‌وێ نموونه‌ی زۆرت بۆ بێنمه‌وه، كه ئه‌وانه‌ی له‌به‌ر ته‌نیا موسوڵمانبوونیان چۆن ئازار و ئه‌شكه‌نجه دران، و به‌ڵاَم خۆگریش بون و نه‌روخان..
شه‌یتان فرو فێڵی زۆره، من كورێكی كوردم ده‌ناسی له پاكستانه‌وه رۆیشت بۆ سوید، به‌نیازی په‌نابه‌ری، له‌وێ له‌كێسه‌كه‌یا گوتبووی من له‌ترسی ئیسلامییه‌كان رام كردووه، و هه‌ڵهاتووم، و من جووله‌كه‌بووم، ئێستاش ده‌مه‌وێ ببمه مه‌سیحی، ئه‌وانیش كێسه‌كه‌یان به‌دڵ نه‌بووبوو، پاشان كووره‌كه هه‌ر وه‌رنه‌گیرابوو بۆ ئه‌وه‌ی بیان ترسێنێت چه‌قۆیه‌كی له‌خۆی داب‌و، خوێنی نه‌وه‌ستابوه‌و مرد.. مه‌یته‌كه‌یان له‌وێ ناشت و راپۆرته‌كه‌یان نارده‌وه بۆ پاكستان و كه‌س و كاری له شه‌رمانا نه‌یان ده‌زانی چیبكه‌ن؟!
برای باشم تۆ له‌برسا نه‌مردوویت، جێی خه‌وت هه‌یه خواردنت هه‌یه، له‌ناو زیندانه‌كانی ئاسایشی گشتی به‌غدادا نیت، ته‌نیا ئه‌وه‌یه نایه‌لن كار بكه‌یت و پاره‌یه‌ك پێكه‌وه بنێیت، ئینجا پاره‌ش ئه‌وه نایه‌نێ ئینسان له به‌نرخترین كیانی خۆی ته‌نازولی بۆ بكات..
ئه‌مه له‌لایه‌كه‌وه له‌لایه‌كی تره‌وه تۆ ده‌توانی بگه‌رێیته‌وه عیراق و وه‌ك ئه‌و 25 ملیۆنه‌ی تر بژییت..
له پاش هه‌موویشیانه‌وه تۆ ده‌زانیت ئێمه مردن به‌ده‌ست خۆمان نییه، كێ ده‌ڵێت ئه‌و ئینسانه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی ماددی واز له‌دینه‌كه‌ی ده‌هێنێ له‌وكاته‌دا گیانی ده‌ر ناچێت؟!
ئێمه چه‌ند كه‌سمان بینیوه: بووكیان بۆ گواستۆته‌وه و به‌ته‌مای ئه‌وه بووه برواته شه‌وی زاوایی به‌لام ئه‌جه‌ل نه‌یهێشتووه‌و گیانی به‌خوای خۆی سپاردووه و شاییان لێ بووه‌ته شێیوه‌ن!!
ئه‌مانه‌م هه‌مو بۆیه بۆ باس كردیت.. ئه‌وكاره‌ی كه خستوویانه‌ته به‌رده‌مت زۆر سامناكه، و گه‌وره‌ترین مه‌ترسی تێدایه بۆ پاشه‌رۆژی قیامه‌تت، ئه‌گه‌ر پرس به‌من ده‌كه‌یت من پێت ده‌ڵێم هه‌رگیز كاری وا نه‌كه‌یت.. چونكه ئه‌وه‌ی پاشه‌رۆژی ئاگری دۆزه‌خ بێت هه‌زار ملیۆن دۆلار چ قیمه‌ت و نرخێكی هه‌یه؟!
ئینجا به‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش زۆركه‌س رزگاریان نه‌بووه، چونكه ئه‌و ولاَتانه ولاَتێكی عه‌لمانین، و وه‌ك ولاَتی ئیمه نیه له‌به‌ر خاتری ئاین لایه‌كت لێ بكه‌نه‌وه..
له‌كۆتاییشدا ئيختيار به‌ده‌ست خۆته‌وه‌یه، و خۆت ده‌توانی بڕیاری خۆت بده‌یت، به‌لاَم من متمانه‌م به باوه‌ره‌كه‌ت هه‌یه و ئینشائه‌ڵلا بۆ شتی وا بچووك ئاینه‌كه‌ت له‌كیس ناده‌یت.. و بیر له پاشه رۆژی هه‌میشه‌ییت ده‌كه‌یته‌وه..
ئیتر به‌خوات ده‌سپیرم به هیوای ده‌رووی خێر .