سڵاوێکی گه‌رم بۆ به‌ڕێزتان مامۆستای به‌ڕێز و ئه‌م کاته‌تان باش. ئایا حوکمی ئیسلام سه‌باره‌ت به کردنه‌وه‌ی حساب بانق له بانقێکی ئه‌وروپی‌دا له کاتێکدا که ئه‌و که‌سه له ئه‌وروپادا ده‌ژی و مه‌عاشی مانگانه که‌شی هه‌ر دێته سه‌ر ئه‌و حسابه، خۆشتان باش ئه‌زانن که له ئه‌وروپادا پاره‌ی هه‌موو که‌سێک هه‌ر له بانق دا ده‌نرێت.
له‌گه‌ڵ ڕێز و سوپاسم بۆ به‌ڕێزتان
پاش سوپاس وستایش بۆ په‌روه‌ردگار و سه‌ڵات وسه‌لام بۆ گیانی پاكی پێغه‌ممه‌ر و ئال و به‌یت و هاوه‌ڵه‌كانی.
كاكه عه‌دنان!
کردنه‌وه‌ی حسابی بانكی له‌وڵاتانی رۆژئاوایی‌دا بووه به‌شتێكی زه‌رووری و پێویست، له به‌ر ئه‌وه حوكمی زه‌روورییاتیان هه‌یه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی خۆت له گوناه و ریبا بپارێزی داوایان لێ ده‌كه‌یت كه حسابه‌كه‌ت حسابێكی جاری بێ، حسابی جاری ریبای ناچێته سه‌ر. به‌م شێوه‌یه گوناهبار نابیت ئینشا ئه‌ڵلا.
خواش ئاگادار تره.