كۆچ ئه‌و رووداوه گرنگه‌بوو له‌مێژووی ئیسلامدا كه ئاوه‌ڕۆی ژیانی گۆڕی، و لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێی بۆمێژوو كرده‌وه‌و موسوڵمانانی برده قۆناغێكی تره‌وه، له‌به‌رئه‌وه پێش كۆچ به‌سه‌رده‌مێك داده‌نرێت و پاش كۆچیش به‌سه‌رده‌مێك. كۆچ بریتی بوو له‌به‌جێهێشتنی زه‌لیلی و چه‌وسانه‌وه، به‌ره‌و سه‌روه‌ری و دادگه‌ری، كۆچ بریتی بوو له‌گواستنه‌وه له‌قۆناغی ده‌عوه‌ته‌وه بۆ قۆناغی ده‌وله‌ت.. كۆچ بریتی بوو له‌ده‌ستبه‌رداربوونی گوناهـ و رووكردنه‌چاكه، كۆچ بریتی بوو له‌به‌جێهێشتنی هه‌موو كار و وتار و بۆچوونێك له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی خوادا نه‌گونجێ.. كۆچ بریتی بوو له‌وازهێنان له‌نزیكترین كه‌س و كار و ماڵ و سامان ـ له‌به‌ر ره‌زامه‌ندی خوا، كۆچ بریتی بوو له‌دوور كه‌وتنه‌وه‌له‌خاك و خه‌ڵك و به‌جێهێشتنی خۆشه‌ویسترین خۆشه‌ویست بۆ یارمه‌تیدانی به‌رنامه‌كه‌ی خوا، و پیاده‌كردنی له‌واقیعی ژیانی رۆژانه‌و به‌خته‌وه‌ركردنی جیهان به‌رووی رووناكی ئيسلام..
پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی وخۆشه‌ویستی خوا حه‌زره‌تی محمد سه‌لاَت وسه‌لامی خوای له‌سه‌ربێ، تا هه‌موو شوێن كه‌وتووان ولایه‌نگرانی رزگار نه‌كرد و جێگای بۆ نه‌دۆزینه‌وه‌خۆی كۆچی نه‌كرد، واته: ئاسایش و حه‌وانه‌وه‌ی بۆ موسوڵمانان به‌دی هێنا ئه‌وسا خۆی كۆچی كرد، و ژیانی خۆی خسته گه‌وره‌ترین مه‌ترسیه‌وه تاموسوڵمانانی ئۆمه‌تی له‌ئاسووده‌یی و ئاسایشا بن، و ئه‌مه‌ش زه‌قترین نیشانه‌ی پێشه‌وای راسته‌قینه‌یه..
كۆچ رووداوێك بوو بۆ ماوه‌ی چه‌ند سالێك به‌رده‌وام بوو، كۆچی پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم سه‌رتۆپی بوو.. خوای باڵاده‌ست به‌م ئایه‌ته له‌سووره‌تی ئه‌ل ته‌وبه‌دا باسی ئه‌و كۆچه‌ی پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌كات و ده‌فه‌رموێ:
1- " إِلَّا تَنْصُرُوهُ فَقَدْ نَصَرَهُ اللَّهُ إِذْ أَخْرَجَهُ الَّذِينَ كَفَرُوا ثَانِيَ اثْنَيْنِ إِذْ هُمَا فِي الْغَارِ إِذْ يَقُولُ لِصَاحِبِهِ لَا تَحْزَنْ إِنَّ اللَّهَ مَعَنَا فَأَنْزَلَ اللَّهُ سَكِينَتَهُ عَلَيْهِ وَأَيَّدَهُ بِجُنُودٍ لَمْ تَرَوْهَا وَجَعَلَ كَلِمَةَ الَّذِينَ كَفَرُوا السُّفْلَى وَكَلِمَةُ اللَّهِ هِيَ الْعُلْيَا وَاللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ " التوبة / 40.
باسی كۆچ له‌قورئاندا ته‌نیا به‌یه‌ك سووره‌ت كۆتایی نه‌هاتووه، به‌ڵكوو له‌چه‌ندین سووره‌تا باس یا هێمای بۆ كراوه.. له‌هه‌ندێ سووره‌تا پاداشتی به‌هه‌شت و ره‌زامه‌ندی خوا بۆ كۆچه‌ران باسكراوه، وه‌ك ئه‌م سووره‌تانه: ئه‌ل به‌قه‌ره، ئالی عیمران، ئه‌ل نه‌حل، ئه‌ل حه‌ج:
2- " إِنَّ الَّذِينَ آَمَنُوا وَالَّذِينَ هَاجَرُوا وَجَاهَدُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ أُولَئِكَ يَرْجُونَ رَحْمَةَ اللَّهِ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ (218) "البقرة/ 218 .
3- " فَالَّذِينَ هَاجَرُوا وَأُخْرِجُوا مِنْ دِيَارِهِمْ وَأُوذُوا فِي سَبِيلِي وَقَاتَلُوا وَقُتِلُوا لَأُكَفِّرَنَّ عَنْهُمْ سَيِّئَاتِهِمْ وَلَأُدْخِلَنَّهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ثَوَابًا مِنْ عِنْدِ اللَّهِ وَاللَّهُ عِنْدَهُ حُسْنُ الثَّوَابِ" آل عمران/ 195.
4- " وَالَّذِينَ هَاجَرُوا فِي اللَّهِ مِنْ بَعْدِ مَا ظُلِمُوا لَنُبَوِّئَنَّهُمْ فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً وَلَأَجْرُ الْآَخِرَةِ أَكْبَرُ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ ، الَّذِينَ صَبَرُوا وَعَلَى رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ " النحل/41- 42 .
5- " وَالَّذِينَ هَاجَرُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ ثُمَّ قُتِلُوا أَوْ مَاتُوا لَيَرْزُقَنَّهُمُ اللَّهُ رِزْقًا حَسَنًا وَإِنَّ اللَّهَ لَهُوَ خَيْرُ الرَّازِقِينَ (58) لَيُدْخِلَنَّهُمْ مُدْخَلًا يَرْضَوْنَهُ وَإِنَّ اللَّهَ لَعَلِيمٌ حَلِيمٌ (59)" الحج/ 58-59.
له‌هه‌ندێكیانا په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و موسوڵمانه‌ی كۆچ ده‌كات و ئه‌وه‌ی نایه‌وێ كۆچ بكات باس ده‌كات، و داوا له‌ئیمانداران ده‌كات په‌یوه‌ندی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا بپچڕن كه كۆچ ناكه‌ن، چونكه كۆچ نه‌كردن بریتیی بووه له وه‌رگه‌ڕانه‌وه له‌دین، مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی توانایان نه‌بووبێت.. وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌سووره‌تی ئه‌ل نيساء و ئه‌ل ئه‌نفالدا:
6- " فَلَا تَتَّخِذُوا مِنْهُمْ أَوْلِيَاءَ حَتَّى يُهَاجِرُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ ... (89)" النساء/ 89.
7- " إِنَّ الَّذِينَ تَوَفَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ ظَالِمِي أَنْفُسِهِمْ قَالُوا فِيمَ كُنْتُمْ قَالُوا كُنَّا مُسْتَضْعَفِينَ فِي الْأَرْضِ قَالُوا أَلَمْ تَكُنْ أَرْضُ اللَّهِ وَاسِعَةً فَتُهَاجِرُوا فِيهَا فَأُولَئِكَ مَأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ وَسَاءَتْ مَصِيرًا (97) إِلَّا الْمُسْتَضْعَفِينَ مِنَ الرِّجَالِ وَالنِّسَاءِ وَالْوِلْدَانِ لَا يَسْتَطِيعُونَ حِيلَةً وَلَا يَهْتَدُونَ سَبِيلًا (98) فَأُولَئِكَ عَسَى اللَّهُ أَنْ يَعْفُوَ عَنْهُمْ وَكَانَ اللَّهُ عَفُوًّا غَفُورًا (99) وَمَنْ يُهَاجِرْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ يَجِدْ فِي الْأَرْضِ مُرَاغَمًا كَثِيرًا وَسَعَةً وَمَنْ يَخْرُجْ مِنْ بَيْتِهِ مُهَاجِرًا إِلَى اللَّهِ وَرَسُولِهِ ثُمَّ يُدْرِكْهُ الْمَوْتُ فَقَدْ وَقَعَ أَجْرُهُ عَلَى اللَّهِ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَحِيمًا (100) "النساء/ 97- 99.
8- " إِنَّ الَّذِينَ آَمَنُوا وَهَاجَرُوا وَجَاهَدُوا بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنْفُسِهِمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَالَّذِينَ آَوَوْا وَنَصَرُوا أُولَئِكَ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ وَالَّذِينَ آَمَنُوا وَلَمْ يُهَاجِرُوا مَا لَكُمْ مِنْ وَلَايَتِهِمْ مِنْ شَيْءٍ حَتَّى يُهَاجِرُوا وَإِنِ اسْتَنْصَرُوكُمْ فِي الدِّينِ فَعَلَيْكُمُ النَّصْرُ إِلَّا عَلَى قَوْمٍ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُمْ مِيثَاقٌ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ (72) " الأنفال /72.
له‌هه‌ندێكیانا ده‌ستوورو یاسا باس ده‌كات بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كۆچ ده‌كه‌ن و مێرده‌كانیان به‌جێ دێڵن، وه‌ك له سووره‌تی ئه‌ل مومته‌حینه دا:
9- " يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا إِذَا جَاءَكُمُ الْمُؤْمِنَاتُ مُهَاجِرَاتٍ فَامْتَحِنُوهُنَّ اللَّهُ أَعْلَمُ بِإِيمَانِهِنَّ فَإِنْ عَلِمْتُمُوهُنَّ مُؤْمِنَاتٍ فَلا تَرْجِعُوهُنَّ إِلَى الْكُفَّارِ لا هُنَّ حِلٌّ لَهُمْ وَلا هُمْ يَحِلُّونَ لَهُنَّ وَآَتُوهُمْ مَا أَنْفَقُوا وَلا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ أَنْ تَنْكِحُوهُنَّ إِذَا آَتَيْتُمُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ وَلَا تُمْسِكُوا بِعِصَمِ الْكَوَافِرِ وَاسْأَلُوا مَا أَنْفَقْتُمْ وَلْيَسْأَلُوا مَا أَنْفَقُوا ذَلِكُمْ حُكْمُ اللَّهِ يَحْكُمُ بَيْنَكُمْ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ (10) وَإِنْ فَاتَكُمْ شَيْءٌ مِنْ أَزْوَاجِكُمْ إِلَى الْكُفَّارِ فَعَاقَبْتُمْ فَآَتُوا الَّذِينَ ذَهَبَتْ أَزْوَاجُهُمْ مِثْلَ مَا أَنْفَقُوا وَاتَّقُوا اللَّهَ الَّذِي أَنْتُمْ بِهِ مُؤْمِنُونَ (11) يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ إِذَا جَاءَكَ الْمُؤْمِنَاتُ يُبَايِعْنَكَ عَلَى أَنْ لَا يُشْرِكْنَ بِاللَّهِ شَيْئًا وَلَا يَسْرِقْنَ وَلَا يَزْنِينَ وَلَا يَقْتُلْنَ أَوْلَادَهُنَّ وَلَا يَأْتِينَ بِبُهْتَانٍ يَفْتَرِينَهُ بَيْنَ أَيْدِيهِنَّ وَأَرْجُلِهِنَّ وَلَا يَعْصِينَكَ فِي مَعْرُوفٍ فَبَايِعْهُنَّ وَاسْتَغْفِرْ لَهُنَّ اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ (12) " الممتحنة/ 10-12 .
له‌هه‌ندێكیشیانا باسی ئه‌حكامی شه‌رعی وشێوه‌ی دابه‌شكردنی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه ده‌كات كه له غه‌زادا ده‌ست موسوڵمانان ده‌كه‌وێت.. به‌شی تایبه‌ت بۆ كۆچه‌ره‌كان دیاری بكرێت، تاقه‌ره‌بووی ئه‌و زیانه‌یان بۆ بكاته‌وه كه به‌هۆی كۆچه‌وه لێیان كه‌وتووه. وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌سووره‌تی ئه‌لحه‌شر دا:
10- " مَا أَفَاءَ اللَّهُ عَلَى رَسُولِهِ مِنْ أَهْلِ الْقُرَى فَلِلَّهِ وَلِلرَّسُولِ وَلِذِي الْقُرْبَى وَالْيَتَامَى وَالْمَسَاكِينِ وَابْنِ السَّبِيلِ كَيْ لَا يَكُونَ دُولَةً بَيْنَ الْأَغْنِيَاءِ مِنْكُمْ وَمَا آَتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانْتَهُوا وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ (7) لِلْفُقَرَاءِ الْمُهَاجِرِينَ الَّذِينَ أُخْرِجُوا مِنْ دِيارِهِمْ وَأَمْوَالِهِمْ يَبْتَغُونَ فَضْلًا مِنَ اللَّهِ وَرِضْوَانًا وَيَنْصُرُونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ أُولَئِكَ هُمُ الصَّادِقُونَ (8) وَالَّذِينَ تَبَوَّءُوا الدَّارَ وَالْإِيمَانَ مِنْ قَبْلِهِمْ يُحِبُّونَ مَنْ هَاجَرَ إِلَيْهِمْ وَلَا يَجِدُونَ فِي صُدُورِهِمْ حَاجَةً مِمَّا أُوتُوا وَيُؤْثِرُونَ عَلَى أَنْفُسِهِمْ وَلَوْ كَانَ بِهِمْ خَصَاصَةٌ وَمَنْ يُوقَ شُحَّ نَفْسِهِ فَأُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ (9) " الحشر/ 7- 9 .
كۆچ و ئیمان:
بێگومان ئیمان گه‌وره‌ترین ده‌وری هه‌بووه له‌به‌دیهێنانی كۆچدا، له‌كاتێكا قورئان هێما ده‌كات بۆ ئه‌و حاڵه‌ته‌ی كه كۆچه‌رانی تیابووه، وه‌ك كوشتن و له‌ناوبردنیان جگه له‌وه كه رووت كراونه‌ته‌وه‌و ماڵ و سامانیان زه‌وت كراوه و به ده‌ستی خاڵی رێ‌یان گرتۆته به‌ر و به‌ره‌و داهاتوویه‌كی نادیاری ماددی سه‌ريان ناوه، به‌لاَم ئیمانه‌كه لێره‌دا ده‌وری دڵنیایی كردنی هه‌بووه بۆیان و به‌دلئاسووده‌ییه‌وه كاره‌كه‌یان كردووه وبه‌كۆچه‌كه‌یان دلخۆش بوون چونكه داخوازی ئیمانه‌كه‌یان هێناوه‌ته دی.. " وَالَّذِينَ هَاجَرُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ ثُمَّ قُتِلُوا أَوْ مَاتُوا لَيَرْزُقَنَّهُمُ اللَّهُ رِزْقًا حَسَنًا وَإِنَّ اللَّهَ لَهُوَ خَيْرُ الرَّازِقِينَ، لَيُدْخِلَنَّهُمْ مُدْخَلًا يَرْضَوْنَهُ وَإِنَّ اللَّهَ لَعَلِيمٌ حَلِيمٌ " الحج/ 58-59. .واته:ئه‌وانه‌ی له‌پێناوی ره‌زامه‌ندی خوادا كۆچ ده‌كه‌ن، و له‌ورێیه‌دا ده‌كوژرێن، یا تیا ده‌چن، خوا به‌جوانترین ژێواری له یبه‌هه‌شتا ژێوارییان ده‌دات، و خوایش باشترین رۆژی ده‌ره، ده‌یانخاته شوێنێكه‌وه كه لێی رازی بن، و خوایش ئاگاداره به‌نێته‌كان و خاوه‌ن حیلمیشه په‌له‌ناكات له‌تۆله‌كردنه‌وه..
ده‌بینین له‌م ئایه‌ته‌دا راسته كه دڵنیایی خوایی تێدایه بۆ ئه‌و ئیمانداره‌ی كۆچ ده‌كات، له هه‌مانكاتا هێماشه بۆ ئه‌وه كه له‌وانه‌یه له‌ورێیه‌دا بكوژرێت..
سوهه‌یبێكی كۆنه كۆیله و تازه موسوڵمان، ماڵ و سامانێكی ناوه به‌یه‌كه‌وه‌و بازرگانی و كاسبی كردووه، و ده‌یه‌وێت به‌و ماڵ و سامانه‌یه‌وه كۆچ بكات، ئه‌وه‌بوو قووره‌یشه‌كان رێ‌یان پێ گرت و گوتیان: تۆ پیاوێكی هه‌ژار بووین هاتیته ناو ئێمه و لێره ئه‌وسامانه‌ت پێكه‌وه ناوه، ئێمه نایه‌ڵین به‌سانایی خۆت قوتاربكه‌یت و سامانه‌كه‌شت ببه‌یته ده‌ره‌وه. گوتی: ئێستا چیتان ده‌وێت؟ گوتیان ده‌بێ سامانه‌كه‌ت به‌جێ بێڵیت ئه‌وسا بڕۆیت!! گوتی: باشه .. رێنوێنی كردن بۆ ئه‌و شوێنه‌ی تیا شاردبوه‌وه‌وو ئه‌وانیش سامانه‌كه‌یان ده‌ست به‌سه‌راگرت و رێ‌یان دا كۆچ بكات. ئه‌وه‌بوو كاتێ گه‌یشته مه‌دینه پێغه‌ممه‌رصلى الله عليه وسلم دلخۆشی دایه‌وه كه مامه‌ڵه‌یه‌كی قازانج دار‌ت ئه‌نجامداوه، و فه‌رمووی: " ربح صهيب" ..
به‌ڵێ له‌پێتناوی بیر‌و باوه‌ڕه‌كه‌یاندا هه‌مووشتێكیان به‌لاوه سانا بوو، ئه‌مه ده‌وری ئیمان بوو له‌ژیانی ئه‌و هاوه‌ڵانه‌دا.. بۆیه قورئانیش له باره‌یانه‌وه ده‌فه‌رموێ: " فَالَّذِينَ هَاجَرُوا وَأُخْرِجُوا مِنْ دِيَارِهِمْ وَأُوذُوا فِي سَبِيلِي وَقَاتَلُوا وَقُتِلُوا لَأُكَفِّرَنَّ عَنْهُمْ سَيِّئَاتِهِمْ وَلَأُدْخِلَنَّهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ثَوَابًا مِنْ عِنْدِ اللَّهِ وَاللَّهُ عِنْدَهُ حُسْنُ الثَّوَابِ " آل عمران/ 195. ئه‌وانه‌ی كۆچیان كرد‌و له‌ناو خانه‌ولانه‌یانا ده‌ركران، و له پێناوی منا ئازار دران، شه‌ڕیان له‌پێناوی باوه‌ڕه‌كه‌یانا كرد‌و شه‌ڕیان له‌گه‌ڵاكرا ئه‌وانه له گوناهه‌كانیان خۆش ده‌بم، و ده‌یان خه‌مه ئه‌و به‌هه‌شتانه‌وه كه رووباری ئاو له بن دره‌خته‌كانیه‌وه دێت و ده‌چێت، وه‌ك پاداشت له‌لایه‌ن خواوه، و خوایش جوانترین پاداشتی لایه..
ده‌ستگرتن به یاسای هۆكاره‌وه:
ده‌ست به هۆكارگرتن به‌شێكه له‌دین، و خوای باڵاده‌ست یاسای بۆ ئه‌م بوونه‌وه‌ره داناوه و هه‌ر كه‌س ده‌ست به‌و یاسایانه‌وه بگرێت سه‌رده‌كه‌وێ و پێش ده‌كه‌وێت، پێغه‌ممه‌ری خوایش صلى الله عليه وسلم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه خۆشه‌ویستی خوا بووه و به‌ڕێزترین دروستكراوبووه له‌لای خوا، ئه‌م لایه‌نه‌ی پشتگوێ نه‌خستووه، و بایه‌خی زۆری پێداوه.. له‌م باره‌وه شیخ محمد غه‌زالی به‌ره‌حمه‌ت بێت قسه‌یه‌كی جوانی هه‌یه هه‌روه‌ك شێخ وه‌سفی عاشوور له‌وتارێكیدا باسی ده‌كات و ده‌ڵێ:
" پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم نه‌یفه‌رموو، " ئێمه ئازاردراین، و له‌خانه‌و لانه‌مان ده‌ركراین، و باهه‌ندێ كه‌موكووڕیشمان هه‌بێ، ده‌بێ هه‌میشه چاودێری خوامان له‌ته‌كا بێت، خوا شكاو ده‌گرێته‌وه‌و ناته‌واوی پڕده‌كاته‌وه... و له‌بابه‌تانه "
نه‌ء هه‌رگیز پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم شتی وای نه‌ده‌فه‌رموو، به‌ڵكو هه‌موو وه‌سیله‌یه‌كی به‌شه‌ری وكه‌ره‌سه‌یه‌كی مادی ده‌گرته‌به‌ر، و كه‌له‌به‌رێكی به‌جێ نه‌ده‌هێشت، وهه‌رچی زیره‌كی و بلیمه‌تی مرۆڤ په‌ی پێ ببردایه ئه‌نجامی ده‌دا، و نه‌ی ده‌گوت: خۆ ئێمه بۆ خوا كارده‌كه‌ین خۆی ده‌بێ سه‌رمان بخات، با قسوریشمان هه‌بێت !! نه‌ء.. هه‌رگیز شتی وای نه‌ده‌كرد و نه‌يده‌فه‌رموو..
ئه‌گه‌رسه‌رنج بده‌ین له‌كۆچدا پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم هه‌رچی له‌ده‌ستی مرۆڤ هاتبێ ئه‌نجامی داوه، وه‌ك وه‌سیله‌یه‌كی ماددی، و ده‌ستگرتن به هۆكاره‌وه، ده‌بینین دوو وڵاخی به‌هێز بۆ سواری ئاماده ده‌كات تا له‌و سه‌فه‌ره‌دا له‌پێ نه‌كه‌ون، به‌ره‌وباشوور ده‌ڕوات و مه‌بستیشی باكووره، تا سه‌ر له‌دوژمنانی بشێوێنێ، رابه‌رێك به‌كرێ ده‌گرێت كه زۆر كارامه بێت و شاره‌زای دۆل و شی‌و و ناوملانی رێگا بێت و رێنوێنییان بكات، و له‌به‌رچاوی دوژمن دووریان بخاته‌وه، حه‌زره‌تی عه‌لی له جێی خویا ده‌خه‌وێنێ تا سه‌ریان لێ بشێوێنێ، و وابزانن له جێی خۆ‌یا ماوه، ئه‌سما راده‌سپێرن نان و خواراكیان بۆ بێنێ و هه‌واڵی ناو شاریش، شوانه‌كه‌ی ئه‌بوبه‌كر رانه‌مه‌ڕه‌كه به‌سه‌ر جێ پێكانی ئه‌سمادا دێنێ تا جێ پێكانی هه‌ڵنه‌گرن و به‌وبۆنه‌وه نه‌یان دۆزنه‌وه، ئایا شتێكی تر ماوه به‌كاری نه‌هێنێنابێت؟
ئیسلام رێز له یاسای هۆ و هۆكار ده‌گرێت، چونكه خوای باڵاده‌ست سنوور به‌زێنه‌ران سه‌رناخات با ئیمانداریش بن، به‌ڵكو تۆڵه له‌كه‌مته‌رخه‌مانی سنوور به‌زێن ده‌كاته‌وه وه‌ك چۆن له سته‌مكاران و ده‌ستدرێژیكه‌رانی ده‌سێنێته‌وه.. ئه‌گه‌ر تۆ توانات هه‌بوو مافی خۆتت به‌جێ نه‌هێنا، چۆن به‌ته‌مای خوا یارمه‌تیت بدات كه خۆت یارمه‌تی خۆت ناده‌یت؟! چۆن مرۆڤ ده‌بێ چاوه‌ڕوان بێت خوا هه‌موو شتێكی بۆ بكات كه خۆی هیچ بۆ خۆی نه‌كات؟!! "
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه ئێمه بایه‌خمان به هۆكار دا ئیتر ئیعتیمادمان له‌سه‌ر ئه‌و بێت، نه‌ء .. به‌ڵكو ده‌بێ ئێمه هۆكاره‌كان ئه‌نجام بده‌ین و پشت به‌خوا ببه‌ستین، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هیچمان نه‌كردبێت، ئه‌مه‌یه جیاوازی نێوان كافر وموسوڵمان، له هۆكار گرتنه‌به‌ردا، ئینسانی ئیماندار هۆكار ده‌گرێته به‌ر به‌ڵام هه‌موو ئیعتیمادی خۆی ناخاته سه‌ری، و بڕوای وانییه ئه‌م هۆكارانه كاریگه‌ری بنه‌ره‌تین، به‌ڵكو پێی وایه كه شته‌كان هه‌موویان به‌ده‌ست خواوه‌ن،و هیچ شتێك به‌بێ ویستی ئه‌و نابێت.. كافریش هۆكار ده‌گرێته به‌ر و پێی وایه كه ئه‌و هۆكارانه كاریگه‌ری سه‌ره‌كین و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌خواو ویستی خواوه نییه..
له‌كۆتاییدا:
قسه‌ی ئه‌و بانگخوازه { غسان محمد }چه‌ند جوان وبه‌پێزه كه ده‌ڵێت: " ئه‌و كشتیاره‌ی كشته‌كه‌ی ده‌چێنێ، و چاودێری ده‌كات و به‌رهه‌مه‌كه‌ی ده‌دورێته‌وه، زۆر جیاوازه له‌وه‌ی هه‌میشه هێوا خوازه وله‌خه‌یاڵا ده‌ژی و ده‌كه‌وێته شوێن سه‌راب، و هه‌رده‌ڕوات و ده‌ستی پێی ناگات!! ئێمه‌ش ئێستا له‌سه‌ره‌تای ساڵێكی نوێداین، له‌به‌رامبه‌ر لاپه‌ره‌یه‌كی پاكداین، ئه‌گه‌ر هیجره‌ت له‌پاش رزگاركردنی مه‌ككه‌وه كۆتایی هات، هه‌روه‌ك پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم له فه‌رمووده‌یه‌كا ده‌فه‌رموێ و بۆخاری له ئیبنو عه‌بباسه‌وه بۆمان ده‌گێڕێته‌وه "لاَ هِجْرَه‌َ بَعْدَ الْفَتْحِ وَڵكِنْ جِهَادٌ وَنِیَّه‌ٌ " پاش رزگاركردنی مه‌ككه هیجره‌ت نییه، به‌ڵام تێكۆشان و نییه‌ت پاكی هه‌يه.. به‌نیسبه‌ت ئێمه‌ی دوای فه‌تحی مه‌ككه‌وه وازهێنان له‌گۆناه بریتییه له كۆچكردن له‌گوناهه‌وه بۆ عیباده‌ت، خوا ئه‌م دینه به‌كه‌سانێك سه‌رناخات كه له‌ناو ئاره‌زوو په‌رستیدا نقوم بووبن. باپه‌یمانێ به‌خۆمان بده‌ین ئه‌و سپیه‌تییه‌ی ناشیرین نه‌كه‌ین، و به‌كرده‌وه‌ی ره‌ش لاپه‌ڕه‌ی نوێی دڵمان ره‌ش نه‌كه‌ین، باخۆمان له‌گوناهه گه‌وره‌كان بپارێزین و له‌سه‌ر بچكۆله‌كانیش به‌رده‌وام نه‌بین، با واز له‌خۆ به‌زلزانین بێنین، وخۆمان هه‌ڵنه‌كێشین، باله‌داخ له‌دڵیه‌تی وچاوچنۆكی به‌دووربین، و به‌چاوی سووك سه‌یری خه‌ڵكی نه‌كه‌ین، و له‌سه‌ر پچوكترین شت ده‌نگ له‌براو براده‌رانمان دا نه‌بڕین، باله‌سه‌ر گومانی خراپ تۆمه‌تی زاڵمانه دروست نه‌كه‌ین، و درگای دوژمنایه‌تی نه‌كه‌ینه‌وه.. ئه‌گه‌ر وامان كرد واتای كۆچمان له‌خۆمانا به‌دی هێناوه.. كێده‌ڵێ ئه‌وانه‌ی ئێمه به‌پچوك و كه‌م سه‌یریان ده‌كه‌ین لای خوا زۆر به‌رز وموعته‌به‌ر نین؟! كێ ده‌ڵێ ئه‌وه‌ی به‌كرده‌وه‌كانی شانازی ده‌كات خۆی به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا هه‌ڵده‌كێشێت، خوا ئاگری به‌رنه‌داوه‌ته هه‌مووكرده‌وه‌كانیه‌وه و ره‌نجه‌ڕۆ و ره‌جاڵی قیامه‌ت نه‌بووه؟!
بانگخوازێكی تر{ عبدالله بن محمد } ده‌ڵێت: " ئه‌وا ساڵی رابوردو به‌هه‌موو چاك و خراپه‌كانیه‌وه رابورد ورۆیشت، ساڵێكی تر به‌پاكی وخاوێنی رووی تێكردین، هه‌رچه‌ند هه‌وڵ بده‌ین رابوردوومان بۆ ناگه‌ڕێته‌وه، وهه‌ڵه‌كانیمان بۆراست ناكرێته‌وه، و نایشتوانین ببینه كه‌فیلی لێبوردن و چاوپۆشی خوایی هه‌رچه‌ند لێبورده‌یی بێ سنووره!!
ئێمه ده‌بێ بۆ حاڵی رابوردووی خۆمان بگرین كه چیمان پێشكه‌شكردووه، هیوادارم ئه‌م ده‌روونه‌م ساڵێكی تریش به‌زیندووی بمێنێته‌وه تا له‌وچاكانه‌ی تیابكه‌م كه له‌ساڵی رابوردوودا نه‌مكردوون، و خراپه‌كانم چاك بكه‌م، و هه‌ڵه‌كانم راست بكه‌مه‌وه.."
بۆ ئه‌وه‌ی به‌رچاو رون بیت له‌كاری خوۆتدا له‌باره‌ی ئیمانییاتی خۆته‌وه بۆ خۆت بنووسه، { بۆیه ده‌ڵێم بۆ خۆتی بنووسه تا له‌شه‌ڕی ده‌روونت به‌دوور بیت} ده‌ته‌وێ له‌گه‌ل خوای خوتدا چی بكه‌یت؟ ده‌ته‌وێت له‌گه‌ڵ ده‌روونی خۆت و خه‌ڵكیدا چی بكه‌یت؟ خۆ ئه‌گه‌ر له‌باره‌ی سه‌ركه‌وتوویی خۆته‌وه داستانێك بنووسیت كه‌تیایا سه‌ركه‌وتوویت به‌سه‌ر ده‌روون وهه‌واو هه‌وه‌س و شه‌یتانه‌كه‌تا، یا هه‌رلایه‌نێكی خراپه له‌ناو خودی خۆتدا..و سه‌ركه‌وتووبوویت له كوشتنی گوناحێكدا، یا زینده به‌گۆڕكردنی تۆیه‌كی خراپ كه دیاری دابێت، یا به‌سه‌ر عاده‌تێكی ناشیاودا سه‌ركه‌وتبیت.. و هۆكاری سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ش بنووسی، و ئه‌وه ده‌بێته رێنوێنی بۆ ئێمه‌و بۆ خه‌ڵكی تریش له‌سه‌ره‌تای ساڵی نوێ‌دا.. و رێنوێنیكه‌ر به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌نجامده‌ر – له‌رۆژی قیامه‌تا - خێری ده‌گات..
بۆ ئه‌م باسه سوود له‌م بابه‌تانه وه‌رگیراوه:
الهجرة النبوية في فكر الشيخ الغزالي وصفي عاشور أبو زيد.
في ظلال الهجرة النبوية: الدكتور راغب السرجاني.
بين عام وعام.. ماذا أنت فاعل؟ محمود إسماعيل شل
وداع واستقبال الدكتور غسان محمد
صفحة بيضاء .. فماذا نكتب؟ عبدالله بن محمد البصري