سه لام وعلیک مامۆستا گیان
پرسیارێکم هه یه :ئایا که سێک طه لاق بخوات به‌ڵام هیچ که س نه یزانیبێت، وه خێزانه که شی نه یزانیبێت، وه ئاگاداریشی نه کردبێته وه، طه لاقی ئه که وێت، یان نا؟
مامۆستاگیان خوا جه زای خێرت بداته وه زوو وه ڵامم بده روه
وعلیكم السلام براكه‌م!
ئه‌گه‌ر به‌زمان ته‌لاَقه‌كه‌ت گوتبێت، و له‌ده‌مت هاتبێته ده‌روه ته‌ڵاقه‌كه‌ت ده‌كه‌وێت..به‌گالته‌كردنه‌وه بێت یا به جیددی بێت له‌به‌رئه‌و فه‌رمووده دروست و سه‌حیحه‌ی كه ده‌فه‌رموێ:
عن أبي هريرة أنه قال قال رسول الله صلى الله عليه وسلم " ثلاث جدهن جد : وهزلهن جد : النكاح والطلاق والرجعة " صحيح. أخرجه ناصرالدين الألباني في كتابه صحيح الترمذي، الصفحة أو الرقم 1189.
واته: سێ شت جیددییه‌تیان جیددییه، و گاڵته‌شیان جیددییه نیكاح و ته‌ڵاق و گێڕانه‌وه‌ی ئافره‌ت بۆ ژێر نیكاح.
به‌ڵام ئایا چۆن چۆنییانه ته‌ڵاقه‌كه‌ت خواردووه؟ یه‌ك ته‌ڵاق ؟ دوو ته‌ڵاق؟ سێ ته‌ڵاق؟ یا به‌شێوه‌یه‌كی ره‌ها و موتڵه‌ق خواردووته، خۆ ئه‌گه‌ر به‌موتڵه‌قی خواردووته مه‌به‌ستت چی بووه، هه‌ریه‌كێ له‌مانه حوكمی تایبه‌تی خۆی هه‌یه..