له‌گه‌ڕانما به‌شوێن وشه‌ی فه‌رمووده‌یه‌كدا رێم كه‌وته باسێكی زۆر گرنگ كه له‌وه پێش به‌جۆرێكی تر بیرم لێده‌كرده‌وه.. ئه‌ویش سوجده بردن و ناوچاونانه سه‌رخاكه بۆ خوا، ئه‌و شوێنه‌ی كه به‌رزترین شوێنه‌و به‌نرخترین شوێنه له مرۆڤدا ده‌ینێته سه‌ر خاك و وه‌ك به‌نده‌یه‌كی زه‌لیل
بۆ ئاغایه‌كی به‌ده‌سه‌ڵات، مرۆڤی موسوڵمان پیشانی ده‌دات كه له‌به‌رامبه‌ر په‌روه‌ردگاریه‌وه له‌وپه‌ڕی بێ ده‌سه‌ڵاتی و ناتوانیدایه، و هه‌موو هێز و توانا و بوونێكی له‌خواوه‌یه.. ئه‌وه ئێمه راهاتووین و خوومان پێوه گرتووه، كه زۆر به‌ساده‌یی دێته پێشچاومان، ده‌نا كاتێ كه موسوڵمانێكی نوێ، ده‌یه‌وێت سوجده بۆ خوا ببات و له‌وه‌پێش هه‌رگیز سه‌ری بۆ خوا دانه‌نه‌واندووه، دیاری ده‌دات ئه‌و سوجده‌یه چه‌ند گرنگه!! با گوێ له‌م موسولمانه نوێیه بگرین كاتێ یه‌كه‌م سوجده بۆ خوا ده‌بات بزانین چ حاڵه‌تێكی بۆ دروست ده‌بێت
"... چاوم بڕیبوه ئه‌و ئه‌ندازه جێگه‌یه‌ى له‌به‌رده‌ممایه، ده‌بىَ داببه‌زمه خواره‌وه‌و سوجده به‌رم له‌سه‌ر هه‌ردوو ده‌ستم وهه‌ردوو ئه‌ژنۆم، و ئینجا ته‌وێڵیشم بخه‌مه سه‌رخاك. نه‌مده‌توانى ئه‌وكاره بكه‌م، نه‌م ده‌توانى بڕۆمه خواره‌وه‌و ته‌وێڵى خۆم بخه‌مه سه‌رخاك، نه‌مده‌توانى وه‌ك ئه‌وعه‌بده‌ى له‌به‌رده‌م ئاغاكه‌یا خۆى زه‌لیل ده‌كات، خۆم زه‌لیل بكه‌م و لووتم بخه‌مه سه‌رخاك، وام ده‌هات به‌خه‌یالاَ كه هه‌ردوو لاقم به‌ستراونه‌ته‌وه‌و ناتوانن بنوشتێنه‌وه، هه‌ستم به‌عه‌یب و عارێكى زۆر ده‌كرد، قاقاى پێكه‌نینى دۆست و ناسراوانم به‌خه‌یاڵما ده‌هات كاتىَ چاودێرم ئه‌كه‌ن و منیش خۆم وه‌ك گێلێك لىَ بكه‌م له‌به‌رده‌میانا، ئه‌وه ده‌هات به‌خه‌یاڵما چه‌ند به‌زه‌ییان ده‌ورووشێنم وده‌بمه گاڵته‌جاڕى نێوانیان!... "
ئیمامی شافیعی به‌ره‌حمه‌ت بێت، به‌سه‌نه‌دی خۆ‌ی ریوایه‌تی ده‌كات، هه‌روه‌ها مونزیریش له ته‌ڕغیب و ته‌ڕهیبدا كه: موته‌رڕیف خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێ: له ناو كۆمه‌ڵێ قوڕه‌یشیيا دانیشتبووم، پیاوێك هات و ده‌ستی كرد به‌نوێژكردن، به‌پێوه ده‌وه‌ستا و ركوعی ده‌برد و سوجده‌ی ده‌برد و دانه‌ده‌نیشت، له‌به‌رخۆمه‌وه گوتم: وه‌ڵڵاهی ئه‌م پیاوه نازانێ ئایا نوێژێكی تاك ڕكاتی كردووه یا جووت ڕكاتی!! ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌رم پێیان گوتم: بۆچ ناڕۆیت پێی بڵێیت؟
ده‌ڵێ: منیش رۆیشتم و پێم گوت: ئه‌ی به‌نده‌ی خوا ! پێم وا نییه زانیبێتت چه‌ند ركات نوێژت كردووه، ئایا تاك ركاتی بووه یاجووت ركاتی؟ ئه‌ویش گوتی: به‌ڵام خوا ده‌یزانێ! من له‌پێغه‌ممه‌ر- صلى الله عليه وسلم-م بیست ده‌یفه‌رموو: ئه‌وه‌ی سوجده‌یه‌ك بۆ خوا ببات خوا چاكه‌یه‌كی بۆ ده‌نووسێ، و له گوناهێكی خۆش ده‌بێ،و پله‌یه‌كیش به‌رزی ده‌كاته‌وه.. گوتم: تۆ كێیت؟ گوتی: ئه‌بوزه‌ڕ!
رۆیشتمه‌وه بۆ لای هاوه‌ڵه‌كانم و پێم گوتن: خوا له‌بری هاونشینانی شه‌ڕ جه‌زاتان بداته‌وه، فه‌رمانتان پێ‌كردم یه‌كێك له هاوه‌ڵه‌كانی پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فێر بكه‌م؟!
له‌باسكردنی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌دا مه‌به‌ستمان ئه‌وه نییه كه له‌نوێژه‌كانتا په‌له بكه‌یت و نه‌زانی چۆن ركوع و سوجده ده‌به‌یت، نه‌ء مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه، به‌ڵكو مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ته‌نیا سوجده‌یه‌ك بۆ خوا با ئابه‌و شێوه‌یه‌ش بێت به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر به‌ندایه‌تی خاوه‌نه‌كه‌ی بۆ په‌روه‌ردگاری عه‌رز و عاسمان و هه‌موو بوونه‌وه‌ر.. جا ئه‌گه‌ر به هۆش و گۆشیشه‌وه بێت، گۆڕانكاری زۆر له‌خاوه‌نه‌كه‌یا به‌دی دێنێت، له‌به‌رئه‌وه به سووك سه‌یری خاوه‌نه‌كه‌ی مه‌كه.. به‌ڵكو ئه‌گه‌ر بۆت كرا رێنوێنی بكه..
وه‌ك رێنوێنییه‌كه‌ی حه‌سه‌ن و حسه‌ین خوا لێیان رازی بێت.. ئه‌وانیش پیاوێك ده‌بینن نازانێت چۆن ده‌ستنوێژه‌كه‌ی بگرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌خۆیان گه‌ورتره ناڕۆن پێی بڵێن: خاڵه ده‌ستنوێژ وانابێت..!! له‌ماڵی پێغه‌ممه‌ر صلى الله علیه وسلم دا گه‌وره‌بوون و به په‌روه‌رده‌ی ئه‌و پێگه‌یه‌نراون، بۆیه له‌نێو خۆیاندا بڕیار ده‌ده‌ن كه بڕۆنه په‌نای و بیكه‌ن به‌داوه‌ر و پێی بڵێن: خاڵه‌گیان ئێمه دوو براین، كاتێ ده‌ستنوێژ ده‌گرین من پێم وایه ده‌ستنوێژی من له‌و چاكتره و ئه‌ویش پێی وایه ده‌ستنوێژه‌كه‌ی خۆ‌ی چاكتره، ئێمه‌ش له‌به‌رچاو تۆدا ده‌ستنوێژ ده‌گرین بزانه ده‌ستنوێژی كاممان باشتره؟
ئه‌ویش ده‌ڵێت: ئاده‌ی بزانم.. كه ده‌ستنوێژه‌كه‌یان ده‌بینێت ده‌ڵێ: وه‌ڵلاهی ده‌ستنوێژی هه‌ردووتان له‌ده‌ستنوێژه‌كه‌ی من چاكتره.. !!
چه‌ند خۆشه مرۆڤ به‌سووك سه‌یری كاری كه‌س نه‌كات، و خۆ به‌زلزان نه‌بێت، و ئه‌گه‌ر له‌ده‌ستی هات ئامۆژگاری كه‌سێكی كرد به‌حه‌كیمانه ئامۆژگاری بكات!!