یه‌كه‌م نوێژى نۆموسڵمانێك (#)
وه‌رگیر: حه‌سه‌ن پێنجوێنی 10/2/2006
خۆێنه‌ری به‌رِێز! ئه‌م بابه‌ته‌ی به‌ردستت ده‌قێكى وه‌رگیراوه له‌كتێبى "هه‌تا فریشته‌ش ده‌پرسێت " دانراوى پرۆفیسۆر جێفرى لانچ، مامۆستاى یاریده‌ده‌ر له‌بیركاریدا له یه‌كىَ له‌زانكۆ كانى ئه‌مریكادا، كتێبه‌كه له‌بابه‌تى خۆ‌یا بێ وێنه‌یه. له‌نێوان تاوتاوێكى پرَ له‌رۆحانیه‌ت - هه‌روه‌ك لێره‌دا ده‌بینین- و نێوان بیرى قووڵى فه‌لسه‌فیدا، كه له‌چه‌ند شوێنێكى ترا ده‌بینرىَ، و له‌نێوان چه‌ند چاره‌سه‌رێكى زانیاری‌دا كه هه‌موان به قبوڵكردنى ناچارده‌كات..
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه نووسه‌ر به‌رهه‌مى نووسینى زۆرى نییه، به‌لاَم به‌م كتێبه‌ى ده‌چێته ریزى كۆمه‌ڵىَ نووسه‌رى ناودارى رۆژئاوایى موسڵمانى وه‌ك: (موحه‌ممه‌د ئه‌سه‌د) و كتێبه ناوداره‌كه‌ى "رێگاكه‌ى مه‌ككه "، و (مراد هۆفمان) و كتێبه‌كانى: "ئیسلام وه‌ك جێگر"، و "رۆژگارى موسڵمانێكى ئه‌ڵمانى"، و (عه‌لى عیززه‌ت بیگۆفیچ) و كتێبه‌كه‌ى : "ئیسلام له‌نێوان رۆژهه‌لاَت و رۆژ ئاوادا ". مافىخۆمانه زۆر له‌و شتانه‌یان لێوه فێرببین كه به سوودن بۆ نوێكردنه‌وه‌ى ژیانمان و چاوخشانه‌وه به هه‌ڵوێسته‌كانماندا له‌به‌شى زۆرى مه‌سه‌له گرنگه‌كانى ئاینیماندا.
ئه‌م برِگه‌یه‌ى به‌رده‌ممان خۆێنه‌ر به‌رز ده‌كاته‌وه بۆ كۆمه‌ڵىَ واتاى رۆحانى به‌قیمه‌ت، كاتىَ نوێژمان له عیباده‌ته‌وه كرد به‌عاده‌ت زۆریانمان له ده‌ست دا، ئه‌و واتایه‌شمان له‌ده‌ست دا كه بووه هۆی فه‌رزبوونى، سه‌ره‌نجام بوه هه‌ڵس و كه‌وتێكى ئالى بىَبۆنى بىَتامى بىَره‌نگ. باپێكه‌وه ئه‌و باسه‌ى دكتۆر بخۆێنینه‌وه و بیرێك له‌واتاى سوجده بكه‌ینه‌وه.
سوجده:
"ئه‌و رۆژه‌ى بومه موسڵمان ئیمامى مزگه‌وته‌كه كتیبۆڵكه‌یه‌كى پێشكه‌ش كردم باسى چۆنیه‌تى نۆێژى تیا‌بوو، به‌لاَم له‌ناكاوا سه‌خڵه‌تیم له قوتابییه موسڵمانه‌كانا به‌دى ده‌كرد، و به‌چه‌ند ده‌سته‌واژه‌یه‌ك جه‌ختیان ده‌كرد، وه‌ك: زۆر له‌خۆت مه‌كه، و له‌سه‌رخۆبه، باشتر وایه كاته‌كه‌ت كه‌مكه‌م و له‌سه‌رخۆ به‌سه‌ر به‌ریت.. له‌دڵى خۆما له‌خۆمم ده‌پرسى: باشه ده‌بىَ نوێژ كردن ئه‌وند سه‌خت و گران بىَ تا ئه‌م ئه‌ندازه‌یه؟
به‌لاَم گوێم به‌ئامۆژگارى قوتابییه‌كان نه‌دا، و برِیارم دا گورج پێنج فه‌رزه نوێژه‌كان له‌كاتى خۆیانا به‌جىَ بێنم، ئه‌و شه‌وه له ژووره بچكۆله‌كه‌ى خۆما، رۆشناییه‌كى كه‌مم تیا هێشته‌وه، له‌سه‌ر قه‌ره‌وێڵه‌كه‌ما كاتێكى زۆرم به‌دانیشتنه‌وه به‌سه‌ر برد، هه‌ڵس و كه‌وته‌كانى نوێژم ده‌خوێنده‌وه‌و دووباره‌م ده‌كردنه‌وه، هه‌روه‌ها ئایه‌ته قورئانیه‌كان و ئه‌و دوعایانه‌ش كه ده‌بوا له‌ناو نوێژه‌كه‌ما بیانخوێنم.. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه‌به‌شى زۆرى ئه‌وانه‌ى من ده‌مخۆێندن به‌زمانى عه‌ره‌بى بوون ده‌بوا ده‌قه عه‌ره‌بیه‌كه‌یانم له‌به‌ر كردبا، و ئاگام له‌واتا كه‌شیان بوایه به‌زمانى ئینگلیزى، پێش ئه‌وه‌ى متمانه‌ى ته‌واوم به‌خۆم هه‌بىَ بۆ ئه‌نجامدانى یه‌كه‌م نوێژ چه‌ند سه‌عاتێك به‌خوێندنه‌وه‌ى ئه‌و كتێبۆڵكه‌یه‌وه خه‌ریك بووم، كات له نیوه‌شه‌و نزیك ده‌بوه‌وه، بۆیه برِیارم دا كه‌نوێژى عیشا بكه‌م، رۆیشتمه حه‌مامه‌كه‌و كتیبۆڵكه‌كه‌م به كراوه‌یى له‌لایه‌كى ده‌ستشۆره‌كه‌وه دانا، به‌تایبه‌ت ئه‌و لاپه‌رِه‌یه‌ى باسى چۆنیه‌تى ده‌ستنوێژگرتنى تیا‌بوو، زۆر به‌وردى و له‌سه‌ر خۆ ئه‌و ده‌ستوورانه‌ى له‌ناو كتێبه‌كه‌دا بوون هه‌نگاو به‌هه‌نگاو جىَبه‌جێم ده‌كردن، وه‌ك چێشت لێنه‌رێك له چێشتخانه‌كه‌یا بۆ یه‌كه‌مجار خواردنێكى نوىَ له‌سه‌ر ره‌چه‌ته‌كه‌ى دروست بكات.
كاتىَ له ده‌ستنوێژگرتن بوومه‌وه به‌لوعه‌كه‌م به‌سته‌وه‌و گه‌رِامه‌وه بۆ ژووره‌كه‌ى خۆم، و ئاو له‌ده‌ست و روومه‌وه ده‌تكا، چونكه له‌رێنوێنى كتێبه‌كه دا ئه‌ڵىَ: خێره‌كه‌ى باشتره ئه‌گه‌ر مرۆڤ پاش ده‌ستنوێژ ده‌ست و رووى وشك نه‌كاته‌وه.. له ناوه‌رِاستى ژووره‌كه‌ما هه‌ڵوێسته‌یه‌كم كرد،و روومكرده ئه‌و لایه‌وه كه پێم وابوو قیبله‌بىَ، سه‌رنجێكى پاشه‌وه‌م دا تا‌دڵنیابم له‌وه‌ى ده‌رگاى ژووره‌كه‌م داخستووه. ئینجا رووم كرده پێشه‌وه و خۆم رێكخست و هه‌ناسه‌یه‌كى درێژم هه‌ڵكێشا، پاشان ده‌سته‌كانم به‌هه‌ردوو له‌پى كراوه‌وه به‌رزكرده‌وه، تا په‌نجه‌گه‌وره‌كانى ده‌ستم نزیك بوونه‌وه له‌نه‌رمایى گوێم، پاشان به‌ده‌نگێكى ئارام و هێواشى گوتم: ئه‌ڵلاهو ئه‌كبه‌ر..
هیواداربووم (جگه له‌خوا)كه‌س گوێى لێم نه‌بووبىَ، هه‌ستم به‌هه‌ندىَ هه‌ڵچوون ده‌كرد، نه‌مده‌توانى له‌و سه‌خڵه‌تییه رزگارببم كه: له‌وانه‌یه یه‌كىَ جاسووسى بكات وبیه‌وىَ بزانىَ چىئه‌كه‌م، ناكاو بیرم كه‌وته‌وه كه په‌رده‌كانم دا نه‌داوه‌ته‌وه.. له‌خۆمم ده‌پرسى: چى ده‌بىَ ئه‌گه‌ر یه‌كىَ له‌هاوسێكان بم بینىَ؟
وازم له‌و كێشه‌یه هێنا، و به‌ره‌و په‌نجه‌ره‌كه رۆیشتم و چاوم گیرَِا تا دڵنیابم كه‌س له‌و ناوه‌دا نییه، كه دیتم حه‌وشه‌كه‌ى دواوه چۆڵه هه‌ستم به‌ره‌حه‌تى كرد، په‌رده‌كانم دادایه‌وه، و گه‌رِامه‌وه بۆ ناوه‌رِاستى ژووره‌كه، و جارێكى دیش رووم كرده‌وه قیبله و خۆم رێك كرد و ده‌سته‌كانم ئه‌وه‌ند به‌رزكرده‌وه تا هه‌ردوو په‌نجه گه‌وره‌ى ده‌سته‌كانم له‌نه‌رمایى گوێم كه‌وتن، ئه‌وسا به‌ئه‌سپایى گوتم: (ئه‌ڵلاهو ئه‌كبه‌ر)..
زۆر به‌ئه‌سپایى سووره‌تى فاتیحه‌م خوێند له‌وانه‌بوو كه‌س گوێى لێم نه‌بووبىَ، به‌لاَم چ خوێندنێك زۆر له‌سه‌رخۆ و به‌زه‌حمه‌ت، پاش ئه‌وه سوره‌تێ بچكۆله‌شم به‌عه‌ره‌بى خوێند، هه‌رچه‌ند پێم وابوو ئه‌گه‌ر هه‌رعه‌ره‌بێك له‌و شه‌وه‌دا گوێى له‌و خوێندنه‌م بوایه هیچ شتىَ حاڵى نه‌ده‌بوو!!
ركووع:
پاشان جارێكى تر به‌ده‌نگێكى هێواش گوتم: (ئه‌ڵلاهو ئه‌كبه‌ر)، وخۆم چه‌مانده‌وه بۆ ركوع تاته‌واو پشتم رێكبوو، هه‌ردوو له‌پى ده‌ستم خستبووه سه‌ر هه‌ردوو ئه‌ژنۆمه‌وه، هه‌ستم به ئیحراجێك ده‌كرد، چونكه له‌ژیانما پشتم بۆ هیچ كه‌س و هێزێك نه‌چه‌ماندبوه‌وه، به‌لاَم شادمان بووم چونكه له‌ژووره‌كه‌دا ته‌نیا بووم.. له‌و كاته‌دا كه‌هێشتا له ركووعا بووم چه‌ند جارێك ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌م دووپات ده‌كرده‌وه: (سوبحانه ره‌ببیه‌ل عه‌زیمى)..
پاشان پشتم به‌رزكرده‌وه‌و رێك راوه‌ستام، و ئه‌م رسته‌یه‌م خوێنده‌وه: (سه‌میعه‌ڵلاهو لیمه‌ن حه‌میده)، پاشان : (ره‌ببه‌نا وه له‌كه‌ل حه‌مد). هه‌سته‌م ده‌كرد دڵه‌ته‌پێم پێكه‌وتووه، و كاتىَ به‌گه‌ردنكه‌چیه‌وه گوتم: (ئه‌ڵلاهو ئه‌كبه‌ر) هه‌ڵچوونم به‌رزبووه‌وه، چونكه كاتى سوجده هاتبوو، له‌جێى خۆما وشك بووم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا چاوم برِیبوه ئه‌و ئه‌ندازه جێگه‌یه‌ى له‌به‌رده‌ممایه، ده‌بىَ داببه‌زمه خواره‌وه‌و سوجده به‌رم له‌سه‌ر هه‌ردوو ده‌ستم وهه‌ردوو ئه‌ژنۆم، و ئینجا ته‌وێڵیشم بخه‌مه سه‌رخاك. نه‌مده‌توانى ئه‌وكاره بكه‌م، نه‌م ده‌توانى برِۆمه خواره‌وه‌و ته‌وێڵى خۆم بخه‌مه سه‌رخاك، نه‌مده‌توانى وه‌ك ئه‌وعه‌بده‌ى له‌به‌رده‌م ئاغاكه‌یا خۆى زه‌لیل ده‌كات، خۆم زه‌لیل بكه‌م و لووتم بخه‌مه سه‌رخاك، وام ده‌هات به‌خه‌یالاَ كه هه‌ردوو لاقم به‌ستراونه‌ته‌وه‌و ناتوانن بنوشتێنه‌وه، هه‌ستم به‌عه‌یب و عارێكى زۆر ده‌كرد، قاقاى پێكه‌نینى دۆست و ناسراوانم به‌خه‌یاڵما ده‌هات كاتىَ چاودێرم ئه‌كه‌ن و منیش خۆم وه‌ك گێلێك لىَ بكه‌م له‌به‌رده‌میانا، ئه‌وه ده‌هات به‌خه‌یاڵما چه‌ند به‌زه‌ییان ده‌ورووشێنم وده‌بمه گاڵته‌جارِى نێوانیان! له‌وانه‌بوو گوێم لێیان بىَ كه‌ده‌ڵێن: ئاى (جێفرى) هه‌ژار!! عه‌ره‌به‌كان له‌سان فرانسیسكۆ ده‌ستیان لىَ وه‌شاند!! ئایا وانییه؟
ئاله‌ویادا له‌ناخى ده‌روونمه‌وه له‌خوا پارِامه‌وه یارمه‌تیم بدات، دوعام ده‌كرد و ده‌مگوت: تكات لىَده‌كه‌م، تكات لىَ ده‌كه‌م له‌م حاڵه‌دا یارمه‌تیم بده، هه‌ناسه‌یه‌كى درێژم هه‌ڵكێشا، و خۆم ناچاركرد برِۆمه خواره‌وه، و ئێستا له‌سه‌ر هه‌ردوو پێ و هه‌ردوو ئه‌ژنۆومم، وئه‌وساش كه‌مىَ دوو دڵ بووم، پاش ئه‌وه زۆرم له‌خۆم كرد‌و ته‌وێڵم خسته سه‌ر به‌رماڵه‌كه، ومێشكى خۆمم له‌هه‌موو خه‌یالاَتىَ خاڵى كرد و سىَ جار ئه‌م رسته‌یه‌م گوت: (سوبحانه ره‌ببیه‌ل ئه‌علا)، ئینجا ئه‌ڵلاهو ئه‌كبه‌رم كرد‌و سه‌رم له‌سوجده به‌رزكرده‌وه، و له‌سه‌ر سمت و ئه‌ژنۆم دانیشتم، و مێشكم له‌خه‌یالاَت خاڵى بوو، نه‌م ده‌هێشت هیچ شتێك مه‌شغووڵم بكات..جارێكى تریش ئه‌ڵلاهو ئه‌كبه‌رم كرده‌وه‌و ته‌وێڵم خسته‌وه‌سه‌رخاك، له‌و كاته‌دا كه لووتم له‌خاكه‌كه‌ى ده‌دا، به‌شێوه‌یه‌كى ئۆتۆماتیك ده‌سته‌واژه‌ى (سوبحانه ره‌ببیه‌ل ئه‌علا)م دووباره ده‌كرده‌وه، من برِیام دابوو به‌هه‌ر نرخىَ بووه ده‌بىَ ئه‌م كاره به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نم.. ئه‌ڵلاهو ئه‌كبه‌رم كرد‌و هه‌ستامه‌وه سه‌رپىَ، به‌خۆمم ده‌گوت: هێشتا سىَ جارى تر‌ى وه‌ك ئه‌م جاره‌ت له‌پێشه‌وه ماوه..
له‌و ئه‌ندازه نوێژه‌ى كه‌مابووم ده‌ستم دایه ملانێ له‌گه‌ڵ سۆز و خۆبه‌زلزانینما، به‌لاَم له‌هه‌موو ركاتێكى نوێ‌دا كاره‌كه ئاسانتر ده‌بوو. تاواى لێهات له‌دواین سوجده‌دا گه‌یشتمه ئارامییه‌كى نزیكه ته‌واو. ئینجا له دانیشتنى دوایندا ته‌حیاتم خوێند، و له‌كۆتاییدا سلاَوم به‌لاى راست و چه‌پمدا دایه‌وه..
پاش نوێژه‌كه:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه زۆر شه‌كه‌ت ببوم له‌سه‌ر زه‌وییه‌كه دانیشتبوم، و ده‌ستم به‌چاو پیاخشانه‌وه‌ى ئه‌و نه‌به‌رده كرد كه‌تیایا ژیابووم، هه‌ستم به ئیحراج ده‌كرد، چونكه من ئه‌و هه‌موو نه‌به‌رده‌م كردووه له پێناوى به‌جێهێنانى نوێژێك تا كۆتاییه‌كه‌ى، سه‌رم نه‌وى كرد و له‌خوا پارِامه‌وه كه له نه‌زانین و خۆ به‌زلزانینم خۆش ببىَ، بێگومان له جێیه‌كى دووره‌وه هاتووم، تا ئێستاش برِینى رێیه‌كى درێژم له‌به‌ره.. ئاله‌و كاته‌دا هه‌ستم به‌شتێك ده‌كرد كه له‌وه‌پێش به‌سه‌رما نه‌هاتبوو، له‌به‌ر ئه‌وه زۆرم پىَ ئاسته‌مه بتوانم به‌چه‌ند وشه یا چه‌ند ده‌سته واژه‌یه‌ك باسىبكه‌م. شه‌پۆلێك دایگرتبووم جگه له‌وه كه‌بڵێم وه‌ك فێنكاییه‌ك وابوو ناتوانم وه‌سفێكى تر‌ى بكه‌م، وام بۆ ده‌رده‌كه‌وت كه له‌خاڵێكى ناوچه‌ى سنگمه‌وه ده‌دره‌وشایه‌وه، شه‌پۆلێكى ته‌واو گشتگیربوو بۆ هه‌موو له‌شم، له‌سه‌ره‌تاوه وه‌ك ناكاوێك وابوو، باش له‌یادمه كه له‌رز دایگرتم ، به‌لاَم زۆر له‌وه زیاتربوو كه ته‌نیا هه‌ستێكى جوسته‌یى بىَ، به‌شێوه‌یه‌كى سه‌یر و نامۆ كاركردى له سۆز‌و عاتیفه‌ما هه‌بوو، وا دیاربوو كه ره‌حمه‌ت له‌وێنه‌یه‌كى هه‌ست پێكراودا قه‌واره‌ى گرتبوو، و دای ده‌پۆشیم و زیاتر خۆى بۆ هه‌موو قه‌واره‌م ده‌كوتا، ئینجا ده‌ستم به‌گریان كرد، بىَ ئه‌وه‌ى هۆیه‌كه‌ى بزانم، به‌خورِزم فرمێسك به‌سه‌ر گوناكانما ده‌هاتنه خوار، و به‌توندى كه‌وتبوومه هه‌نسكدان، هه‌تا گریانم زیاتر ده‌بوو، زیاتر هه‌ستم به‌وه ده‌كرد كه هێزێكى بىَ سنوور له‌لوتف و ره‌حمه‌ت له‌ئامێزم ده‌گرىَ، هه‌ست به‌تاوان پاڵنه‌رى گریانه‌كه‌م نه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه‌ده‌شیا وایش بىَ، یا به‌هۆى پاڵنه‌رىَ له‌سه‌ر شۆرِى یا شادمانى نه‌بوو، وا ده‌ره‌كه‌وت كه به‌ستێك ده‌ره‌كه‌ى كردۆته‌وه‌و پۆنگ خواردوویه‌كى زۆرى ترس و توورِه‌یى له ده‌روونما به‌ره‌لاَ كردبىَ.
له‌كاتێكا كه من ئه‌م دێرِانه ئه‌نووسم، ده‌ڵێم لێبورده‌یى خوا ته‌نیا بۆ چاوپۆشى له‌تاوان نیه‌و به‌س، به‌ڵكو بۆ چاره‌سه‌رى ده‌رده‌كان و ئارامى و دامه‌زراندنى دلاَنیشه. تاماوه‌یه‌ك له‌سه‌ر هه‌ردووئه‌ژنۆم به‌كوورِى دانیشتبووم هه‌نسكم ئه‌دا و سه‌رم له‌نێوان هه‌ردو به‌رى ده‌ستما بوو.
له دواییدا كاتىَ گریانه‌كه‌م وه‌ستایه‌وه، ته‌واو ماندوو ببوم، بێگومان ئه‌وه‌ش ته‌جروبه‌یه‌كى لافاو مانه‌ند و تا ئه‌ندازێك نامۆ بوو، له‌و كاته‌دا رێى پىَ نه‌ده‌دام ته‌فسیرێكى عه‌قلاَنى بۆ بكه‌م، ئه‌وكاته وام ده‌بینى: ئه‌م ته‌جروبه‌یه نامۆتره له‌وه‌ى بتوانم كه‌سێكى تر‌ى لىَ ئاگاداربكه‌مه‌وه.. به‌لاَم گرنگترین شتىَ له‌وكاتا ده‌ركم كردبىَ ئه‌وه‌بوو كه: من پێویستیه‌كى ته‌وام به‌خوا هه‌یه، و به‌نوێژیش.
پێش ئه‌وه‌ى له‌جێى خۆم هه‌ستم ئه‌م دواین دوعایه‌م كرد: " ئه‌ى خوایه! ئه‌گه‌ر زاتى ئه‌وه‌م كرد جارێكى تر كافر ببمه‌وه به‌تۆ، پێش ئه‌وه بم كوژه، و له‌م ژیانى دنیایه رزگارم بكه. زۆر زه‌حمه‌ته بتوانم به‌و هه‌موو عه‌یب و كه‌موكورِیانه‌مه‌وه بژیم. به‌لاَم ناتوانم رۆژێك له‌گه‌ڵ ئینكارى بوونى تۆدا بژیم"..
(#) سه‌رچاوه:
1- گوڤارى المجتمع.
2- http://meccacentric.com