به‌ڕێز مامۆستا حه‌سه‌ن!
سڵاوی خوات لێ بێت
تا ئێستا ئێمه وا حاڵی بووین كه ئیسرائیل دیوه‌زمه‌یه، و زوڵمی له موسوڵمانانی فه‌له‌ستین كردووه‌و ئاواره‌ی كردوون و ماڵ و خاكی داگیر كردوون، خۆ ئه‌گه‌ر موسوڵمانانیش زوڵمیان له‌وان كردووه‌و ئاواره‌یان كردوون بابزانین..
خوا پاداشتی خێرت بداته‌وه ئه‌م حه‌قیقه‌ته‌مان بۆ روون بكه‌ره‌وه.. ئارام عبدالله
# # #
وه‌ڵام:
بسم الله والحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله
برای به‌ڕێز كاك ئارام
ئه‌م وه‌ڵامه‌ی تۆ پێویستی به ته‌حقیقێكی باش هه‌یه له كتێبه مێژووییه‌كانا، منیش هه‌رچه‌ند كاتم كه‌مه به‌ڵام به‌پێویستم زانی بۆ به‌رچاو روونی هه‌زارانی وه‌ك به‌رێزت ئه‌م وه‌ڵامه‌ت بده‌مه‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌رم له‌كۆمه‌ڵێ كتێبی مێژوویی و مه‌وسووعه دا، دیتم ئه‌وانیش له‌خودی ته‌وراته‌وه قسه‌كان ده‌گوێزنه‌وه، منیش سه‌رم له‌ته‌ورات دا‌و مه‌سه‌له مێژووییه‌كانم هێنا، وا به‌پشتیوانی خوا وه‌لاَمه‌كه‌ت ده‌ده‌مه‌وه‌و به‌پێی توانای خۆم حه‌قیقه‌ته‌كه‌ت بۆ روون ده‌كه‌مه‌وه..
پێشه‌كی
بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر مێژووی فه‌له‌ستینه‌وه چه‌واشه نه‌بین پێم خۆشه هه‌ندێك له‌مێژووی جووله‌كه‌و په‌یوه‌ندییان به فه‌له‌ستینه‌وه بخه‌مه پێش چاو تا خوێنه‌رانی تازه پێگه‌یشتووی كورد سه‌ریان لێ نه‌شێوێت، و بزانن كه چ زوڵم و سته‌مێك له موسوڵمانانی هاو ئاینمان كراوه؟!
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست میلله‌ت و نه‌ته‌وه‌گه‌لێكی زۆری تیا ژیاوه، هه‌ندێكیان پووكاونه‌ته‌وه، و هه‌ندێكیان تائێستاش ده‌ژین، و هه‌ندێكیان ته‌نیا له‌مێژوودا ناویان هه‌یه، نه‌ك له‌واقیعدا.. ئه‌م خاكه‌ش شه‌ڕی زۆری له‌سه‌ر كراوه و ئاڵۆگۆڕی نابه‌جێی زۆری تیا كراوه، بۆ شاره‌زابوون له‌و واقیعه ده‌بێ سه‌ر له‌مێژوو بده‌ین، فه‌رموون باپێكه‌وه لاپه‌ڕه‌كان هه‌ڵبده‌ینه‌وه بزانین چی ده‌بینین؟
# # #
سه‌رده‌می ئاشوورییه‌كان:
ئه‌گه‌ر سه‌رێك له‌مێژووی نه‌ته‌وه‌كان بده‌ین، ده‌بینین ئاشوورییه‌كان له‌سه‌رده‌می مه‌لیك شالمه‌نسه‌ری سێهه‌مدا له‌ساڵی {859 پ،ز} هێرش ده‌كاته سه‌ر مه‌مله‌كه‌تی ئارامی و مه‌مله‌كه‌تی ئیسرائیل، و ناوچه‌كه ده‌خاته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی و ئاشوورییه‌كانی دوای خۆی.(1).
ده‌بێ ئه‌وه‌ش بیری خوێنه‌ر بێنینه‌وه له‌و كاته‌دا ئیسرائیلییه‌كان دوو ده‌وڵه‌تیان هه‌بوو یه‌كێكیان به‌ناوی: ده‌وڵه‌تی یه‌هودا.. ئه‌وی تریشیان به‌ناوی ده‌وڵَه‌تی ئیسرائیل.. ده‌وڵه‌تی یه‌هوودا كه له‌لایه‌ن ئاشوورییه‌كانه‌وه داگیركرابوو، ته‌واو گوێڕایه‌ڵ بوون، به‌ڵام ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی تریان ناو به‌ناو سه‌ر پێچییان ده‌كرد، له‌به‌ر ئه‌وه پاشای ئاشوور پلانێكی داڕشت بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئیسرائیل جارێكی تر و ته‌مبێیان بكات.. ئه‌وه‌بوو له‌ساڵی{ 734 پ،ز}، هێرشیان كرد و سامیره‌ی پێته‌ختیان گرتن، و به‌ته‌واوی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌یان له‌سه‌رده‌می سه‌رجۆنی دووه‌مدا له‌ناو برد.. وهه‌رله‌سه‌رده‌می سه‌رجۆنی دووه‌مدا 30 هه‌زار جوو له‌و وڵاته ده‌ركران بۆ ناوچه‌ی هاڕان و لێواره‌ی رووباری خابوور گوێزرانه‌وه.. (2)
هه‌روه‌ها ته‌ورات كۆمه‌ڵێ هه‌واڵمان بۆ باس ده‌كات كه پاشا ئاشوورییه‌كانی {سه‌نحاریب} و {ئه‌سه‌رحه‌دوون} و{ ئاشوور بانیپاڵ}ی دواین پاشایان میلله‌تانی تریان ده‌هێنا بۆ شام و جووه‌كانیان ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر ده‌كرد.(3).
# # #
سه‌رده‌می بابلییه‌كان:
ئه‌وه‌بوو له‌ساڵی {612 پ،ز}، نه‌ینه‌وای پێته‌ختی ئاشوورییه‌كان به‌ده‌ستی بابلییه‌كان{كلدانییه‌كان} و مادده‌كان گیرا،و مه‌مله‌كه‌ته‌كه‌یان له‌نێو خۆیانا به‌شكرد، و ناوچه‌ی عیراق و شام و فه‌له‌ستین به‌ر كلدانییه‌كان كه‌وت، ناودارترین پاشای كلدانییه‌كان{ نه‌بوخز نه‌سر] بوو، ئه‌ویش دوو هێرشی كرد بۆ موسته‌عمه‌ره‌كانی ئاشوور، تا به‌ته‌واوی بیانخاته ژێر چنگی خۆیه‌وه، یه‌كه‌میان له‌ساڵی 597پ ز بوو، دووه‌میان له‌ساڵی {586 پ،ز}بوو..
له‌هه‌ڵمه‌تی یه‌كه‌میا گه‌مارۆی ئۆرشه‌لیم{قودس}ی داوگرتی، وهه‌رچی خه‌زێنه‌ی ماڵی پاشابوو هه‌مووی به‌تاڵانی برد، ژماره‌یه‌ك جووله‌كه‌ی زۆری به‌دیل برد، له‌نێویانا {یاهو یاكین}ی پاشا‌و پیاوه‌كانی له‌و دیلانه‌بوون.. ئه‌م دیلانه‌ی له‌سه‌ر لێواره‌ی خابوورا له‌نزیك بابله‌وه جێگیر كرد.(4).
هه‌ڵمه‌تی دووه‌می به‌هۆی ئه‌و هه‌وڵه‌ی {خۆفۆ}فیرعه‌ونی میسره‌وه‌بوو كه پاشاكانی وڵاتی شام و فه‌له‌ستینی هاندا تا له‌گه‌ڵ ئه‌وا ببنه هاوپه‌یمان و ده‌سه‌ڵاتی كلدانیی له‌وناوه‌دا نه‌هێڵن.. و ئه‌وانیش به‌گوێیان كرد و پێی هه‌ڵخڵه‌تان. به‌ڵام {نه‌بوخزنه‌سر} به‌په‌له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی برد و توانی میسرییه‌كان تێك بشكێنێ، و به‌ته‌واوی زاڵ ببێت به‌سه‌ر وڵاتی شام و فه‌له‌ستینا، سوپاكه‌ی رۆیشته ناو شاری ئۆرشه‌لیم{قودس}ه‌وه وهه‌یكه‌له‌كه‌ی سوله‌یمانیان جارێكی تر تێكدا، و وسوتاندیان و هه‌رچی خه‌زێنه‌ی بوو به‌تاڵان بردیان. و ماڵ وسامانی گه‌وره‌پیاوانی جووه‌كانیان هه‌موو تاڵان كرد،. ئه‌مجاره‌یان نزیكه‌ی په‌نجا هه‌زار دیلی لێ گرتن، هه‌موو مناڵێكی پاشای جووه‌كانی به‌به‌رچاو خۆیه‌وه سه‌ربڕی، وهه‌ردوو چاوی پاشایان ده‌رهێنا، و به‌قۆڵ به‌ستراوی بردیان و به‌مجۆره مه‌مله‌كه‌تی یه‌هودیان له‌ناوبرد.(5).
# # #
ده‌سه‌ڵاتی فارسه‌كان:
{كۆرش}ی شای فارس هێرشێكی گه‌وره‌ی كرد و هه‌ردوو ئیمپراتۆری هاوسوێنی بابل و مادده‌كانی له‌ناو برد.. له‌ساڵی{ 539 پ،ز}دا بابلی گرت و وێرانی كرد.. ئینجا رووی كرده موسته‌عمه‌ره‌كانی بابل، و هه‌موو وڵاتی شام و فه‌له‌ستینی گرت، و هه‌ر ئه‌ویش رێی به دیله جووه‌كان دا تا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ فه‌له‌ستین، و هه‌موو خه‌زێنه‌كانی هه‌یكه‌لی پێدانه‌وه، و { زڕبابل}ی كرد به فه‌رمانڕه‌وایان.(6).
ئه‌و حاكمه یه‌هودییه‌ی كه لایه‌نگری بابلییه‌كان بوو ده‌ستی كرده‌وه به دروستكردنی هه‌یكه‌له‌كه‌ی سوله‌یمان، میلله‌تانی هاوسێ شكاتیان لای { كامبێز}ی جێگری كۆرش لێ‌كرد، ئه‌ویش فه‌رمانی كرد ده‌ست له دروستكردنه‌وه‌ی هه‌یكه‌له‌كه هه‌ڵبگرێ.. و نه‌یهێشت ته‌واوی بكات.. به‌ڵام له‌سه‌رده‌می دارای یه‌كه‌می شای ئێران‌دا له‌ساڵی{ 515 پ،ز} دا ئه‌و رێی پێدان ته‌واوی بكه‌ن.(7).
ده‌سه‌ڵاتی فارسه‌كان به‌سه‌ر فه‌له‌ستینه‌وه به‌رده‌وام بوو هه‌رله‌سه‌رده‌می كۆرشه‌وه تا داریووشی سێهه‌م كه ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدونی له‌ناوی برد.. ناوی هه‌موو ئه‌و شا ئێرانیانه له‌م ته‌وراته‌ی ئێستادا هه‌یه..
# # #
ده‌سه‌ڵاتی مه‌كدۆنییه‌كان:
ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌قدۆنی {مه‌سه‌دۆنی}به‌ره‌و میسر‌و شام و فه‌له‌ستین كشا و هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی داگیركرد، و ئه‌وهێزه فارسییانه‌ی له‌وناوچانه‌دابوون هه‌موویانی تێك‌شكان، ئه‌و هێزه ناو خۆییانه‌ش كه له‌به‌رده‌م سوپای ئه‌سكه‌نده‌را وه‌ستان تێشكان.. ئه‌سكه‌نده‌رو سوپاكه‌ی به‌سه‌ركه‌وتووییه‌وه رۆیشتنه ناو ئۆرشه‌لیمه‌وه‌و خستیانه ژێر چنگی خۆیانه‌وه.. پاشان رووی كرده گه‌وره‌ترین هێزی ئه‌و سه‌رده‌مه كه ئێرانییه‌كان بوون، له شه‌ڕی هه‌ولێر{ئه‌ربائیلۆ}دا سوپای ئێرانی تێشكاند و به‌سه‌ر داريۆشی سێهه‌مدا سه‌ركه‌وت و به‌رده‌وام بوو له‌هێرشه‌كه‌یا تا ته‌واوی ئێران و ناوچه‌كانی تریشی داگیر كرد..
به‌م جۆره جووه‌كان له‌ساڵی{331 پ،ز} دا كه‌وتنه ژێر ده‌سه‌ڵاتی یۆنانه‌وه..
پاش مردنی ئه‌سكه‌نده‌ر سه‌ركرده‌كانی سوپاكه‌ی له‌سه‌ر میراته‌كه‌ی ئه‌سكه‌نده‌ر له‌نێوخۆیاندا ناكۆكیان تێكه‌وت و پاش كێشمه‌كێش و ملانێیه‌كی بیست ساڵه بتلیمۆسه‌كانی میسر به‌سه‌ر هه‌ندێك ناوچه‌ی جووله‌كه نشینا ده‌سه‌لاتیان په‌یداكرد، و ته‌ورات ناوی شه‌ش له‌و بتلیمۆسانه دێنێت، به‌ناوی بتلیمۆسی یه‌كه‌م و دووه‌م، ...تاد،(8) و سه‌لووقییه‌كانیش له سووریا ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌ندێ ناوچه‌ی تریا گرت.. له‌ساڵی{312 پ،ز}ئۆرشه‌لیم كه‌وته ژێرده‌ستی به‌تلیمۆس، و له‌ساڵی{ 198 پ،ز} دا ئه‌نتیوخۆس ی سێهه‌می سه‌لووقی ده‌ستی به‌سه‌را گرت و له ژێر ده‌ستی به‌تلیمۆسه‌كانا ده‌ری هێنا. ته‌ورات باسی پێنچ له‌و ئه‌نتیخوسه سه‌لووقیانه ده‌كات و له‌ساڵی {175 تا163 پ،ز} ئه‌نتیوخۆسی چواره‌م هێرشی كردۆته سه‌ر ئۆرشه‌لیم و هه‌رچی شتی گران قیمه‌تی ناو په‌رستگاكه‌بووه به‌تاڵان بردوویه‌تی، و ماڵه‌كانیانی رووخاندووه و شوورای شاره‌كه‌ی وێران كردووه، و ژن و مندالیانی به‌تاڵان بردووه.. په‌یكه‌رێكی بۆ زڤیسی بته‌كه‌ی خۆی له‌ناو په‌رستگای جووه‌كاندا داناوه‌و داوای لێكردوون كه‌ده‌بێ ئه‌م بته بپه‌رستن.. و خه‌لكێكی زۆریش له جووه‌كان له‌وسه‌رده‌مه‌دا به‌گوێیان كردووه‌و بوونه‌ته بت په‌رست. و هه‌ندێكی تریشیان روویان كردۆته چۆڵه‌وانی و له‌ئه‌شكه‌وته‌كاندا خۆیان شاردۆته‌وه، تا له‌ساڵی { 168 پ،ز}دا شۆڕشێكیان به‌ناوی شۆڕشی{ مه‌ككابین}ه‌وه به‌رپاكرد. (9) جارێكی تر به‌تلیمۆسه‌كان هێرشیان هێناو ئۆرشه‌لیمیان گرته‌وه‌و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا مایه‌وه تاساڵی {64 پ،ز} كه رۆمانه‌كان هێرشیان هێناو ناوچه‌كه‌یان گرت..
# # #
ده‌سه‌ڵاتی رۆمانی:
له‌ساڵی{ 64 پ،ز} دا فه‌رمانده‌ی سوپای رۆمانی {بۆمبی} سووریه‌ی داگیركرد‌و كردییه به‌شێك له ئیمپراتۆریه‌تی رۆما.. و له ساڵی دواینیشدا ئۆرشه‌لیم و ده‌ورو به‌ره‌كه‌ی داگیر كرد،و كردییه پاشكۆی هه‌رێمی سووریای ژێر ده‌ستی رۆمانی، له‌ساڵی {39 پ،ز} قه‌یسه‌ری رۆم كه‌سێكی رۆمانیی كرده پاشای جووه‌كان به‌ناوی:{ ئۆگست هیرۆدۆس}، ئه‌م پاشایه سه‌ر له‌نوێ به فراوانكردنێكی گه‌وره‌و نه‌خش ونیگارێكی جوانه‌وه هه‌یكه‌له‌كه‌ی سوله‌یمانی بۆ دروست كردنه‌وه، و له ساڵی 4 پێش زاینییدا كۆچی دوایی كرد.(10).
هێرۆدۆسی دووه‌م كوڕی ئۆگست هێرۆدۆس له ساڵی 4 پێش زاینییه‌وه تا ساڵی 39 زاینی فه‌رمانڕه‌وای ئه‌و وڵاته بوو، له‌سه‌رده‌می ئه‌وا حه‌زره‌تی عیسا – سڵاوی خوای لێ بێ- له‌دایك بوو، هه‌ر ئه‌م پاشایه‌بوو كه حه‌زره‌تی یه‌حیای سه‌ر بڕی و له‌سه‌ر سینییه‌ك كه‌للـه سه‌ره‌كه‌ی به‌دیاری نارد بۆ ئافره‌تێكی خراپه كاری به‌نی ئيسرائيلی به‌ناوی سالوومه..(11)
ئینجیله‌كان و مێژوونووسان باسی ده‌كه‌ن كه له‌سه‌رده‌می {نێروون}ی رۆمانیدا له‌نێوان 54 تا 68 زاینیی ئاژاوه‌و پشێوییه‌كی زۆر له ئۆرشه‌لیم وفه‌له‌ستیندا رووی داوه.. ئاژاوه‌كه له‌نێو خودی جووه‌كان له‌لایه‌كه‌وه، له‌نێوان رۆمانی وجووه‌كان له‌لایه‌كی تره‌وه، قه‌یسه‌ری رۆم له‌و سه‌رده‌مه‌دا{ تیتوس}ی كوڕی خۆی ده‌كاته پاشای ناوچه‌كه، وادیاره جووه‌كان لێی یاخی بوون، وخۆیان له‌ناو قه‌ڵاو شوورای ئۆرشه‌لیمدا قایم كردووه بۆیه له‌ساڵی 70 ز {تیتوس} هێرشێكی سه‌خت ده‌كاته سه‌ر شاره‌كه و گه‌مارۆی ده‌دات، تا زه‌خیره‌و تۆێشوویان دوایی دێت، ئینجا هه‌ڵمه‌تێك ده‌بات و شوورای شار ده‌شكێنێ، و شاره‌كه داگیر ده‌كات و ده‌ست به قه‌تڵه‌عامی جووه‌كان ده‌كات، و به‌هه‌زاران كه‌سیان لێ ده‌كوژێت، ومال ومه‌زرایان وێران ده‌كات، شوێنه‌واری هه‌یكه‌له‌كه ناهێلێ وبه‌جۆرێكی وا وێرانی ده‌كات كه‌س نه‌زانێ له‌كوێدابووه، و ئه‌وه‌شی به‌زیندوویی مابوه‌وه به‌ره‌و رۆما كێشی كردن!!
مه‌سعوودی ده‌ڵێت: له‌و هێره‌شه‌دا نزیكه‌ی سێ ملیۆن جووی كوشتووه.(12). به‌ڵام واده‌ر ده‌كه‌وێت كه بۆ موباله‌غه بووبێت و واته: ژماره‌یه‌كی ئێجگار زۆریان لێ كوژراوه..
پاش ئه‌م رووداوانه زیاتر ده‌ستی رۆمه‌كان له بینی جووه‌كاندا تووند ده‌بوو، ئه‌م چه‌وساندنه‌وه‌ی جووانه گه‌یشته لووتكه پاش ئه‌وه‌ی كوسته‌نتین و ئه‌وانی دوای خۆی بوونه مه‌سیحی، ده‌ستیان كرد به رسواكردن و زه‌لیلكردنی جوو له‌ناو ئیمپراتۆریه‌تی رۆمدا.. له‌به‌ر ئه‌وه كاتێ فارسه‌كان له‌سه‌رده‌می خسره‌وی په‌روێزدا و له‌ساڵی 620 ز به‌سه‌ر رۆمه‌كانا سه‌ركه‌وتن، و هه‌رچی موسته‌عمه‌ره‌و خاكیان هه‌بوو كه‌وته ژێرده‌ستی فارسه‌كانه‌وه، وته‌نیا شاری قوسته‌نتینیه‌یان به‌ده‌سته‌وه مابوو، له‌سه‌رده‌می پێغه‌ممه‌ردا صلى الله عليه وسلم جووه‌كانی مه‌دینه به‌و سه‌ر كه‌وتنه‌ی فارسه‌كان دڵخۆش بوون و ده‌یان گوت: چۆن ئه‌وان زاڵبوون به‌سه‌ر رۆمه‌كاندا ئێمه‌ش ئاوه‌ها زاڵ ده‌بین به‌سه‌رتاندا.. ئاله‌ویادا بوو كه ئه‌م ئایه‌تانه‌ی سه‌ره‌تای سووره‌تی رۆم دابه‌زین كه ده‌فه‌رموێ: " ال‌م، غُلِبَتِ الرُّومُ، فِي أَدْنَى الأَرْضِ وَهُمْ مِنْ بَعْدِ غَلَبِهِمْ سَيَغْلِبُونَ، فِي بِضْعِ سِنِينَ لِلَّهِ الأَمْرُ مِنْ قَبْلُ وَمِنْ بَعْدُ وَيَوْمَئِذٍ يَفْرَحُ الْمُؤْمِنُونَ، بِنَصْرِ اللَّهِ يَنْصُرُ مَنْ يَشَاءُ وَهُوَ الْعَزِيزُ الرَّحِيمُ (5)" (13) واته: ئه‌لیف لام میم، له‌نزیكترین هه‌رێم و نزمترین زه‌ویندا رۆمه‌كان به‌ده‌ستی فارسه‌كان تێشكێنران،پاش تێشكانیان ئه‌وانیش{رۆمه‌كان} له‌چه‌ند ساڵێكی داهاتوودا سه‌رده‌كه‌ونه‌وه، هه‌موو كارێكی له‌مه‌وبه‌ر و له‌مه‌ودواش به‌ده‌ست خودایه، و له‌و رۆژه‌دا ئیمانداران به‌یارمه‌تیدانی خوایی دڵخۆش ده‌بن.. خوا خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی بێسنووره و هه‌ركه‌س و تاقمێك خۆی بییه‌وێت یارمه‌تی ده‌دات و سه‌ری ده‌خات.
مێژوونووسان ده‌ڵێن: جووه‌كان نزیكه‌ی نه‌وه‌د هه‌زار دیلی رۆمانیان له‌فارسه‌كان به پاره كڕییه‌وه‌و سه‌ریان بڕین!!
پاش چه‌ند ساڵێك كاتێ هیره‌قل به‌سه‌ر فارسه‌كاندا سه‌ركه‌وته‌وه‌و تاسنووری دیجله پاشه‌كشه‌ی پێكردن، هه‌موو ناوچه‌ی شام و فه‌له‌ستین كه‌وته‌وه ژێر ده‌ستی رۆمه‌كان، و ده‌ستیان كرده‌وه به ئازاردانی جووه‌كان.. و یه‌ك جوویان له ئۆرشه‌لیما نه‌هێشته‌وه، و مسیحییه‌كان ئه‌وشاره‌یان له جووه‌كان حه‌رام كرد..
# # #
ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی:
ئه‌وه‌بوو له‌ساڵی 638 ز كه ئۆرشه‌لیم گیراو به‌ناوه ئیسلامییه‌كه‌یه‌وه ناو نرا قودس، كاتێ مه‌سیحییه‌كان ئه‌وشاره‌يان ته‌سلیمی موسوڵمانان كردا داوایان له حه‌زره‌تی عومه‌ر كرد ده‌بێ ئه‌ومه‌رجه‌یان بۆ بێنێته دی كه: نابێ بێڵن جوو له‌وشاره‌دا نیشته‌جێ ببێت.
ئه‌وه‌بوو حه‌زره‌تی عومه‌ریش مه‌رجه‌كه‌ی قبوڵكردن و له‌په‌یماننامه‌ی رێكه‌وتنه‌كه‌دا ئه‌و مه‌رجه‌یان نووسی، هه‌روه‌ك ته‌به‌ری باسی ده‌كات.(14).
كه‌وابوو له‌ساڵی 70 زاینییه‌وه، و له‌سه‌رده‌می {تیتوس شای} رۆمانی نوێنه‌ری قه‌یسه‌ری رۆم له فه‌له‌ستیندا، جوو له‌فه‌له‌ستیندا نه‌ماون، واته: پێنچ سه‌دو شه‌ست و هه‌شت ساڵ پێش هاتنی ئیسلام جوو له‌وسه‌رزه‌مینه‌دا ده‌ركراون.!! هه‌روه‌ك گوتمان رۆمانه‌كان به‌سه‌ركردایه‌تی شا تیتۆس جووی له‌ناو شاره‌كانا نه‌هێشت ئه‌وه‌ش كه له ده‌ورو به‌رو دێهاته‌كانا مابوون له‌سه‌رده‌می هادریانی ئیمپراتۆری رۆمادا له‌ساڵی 135ی زاینی‌دا ده‌ركران و له‌سه‌رخاكی كه‌نعانا جوویه‌كی تیا نه‌هێشته‌وه،و له‌سه‌ر كه‌لاوه‌كانی شاری ئۆرشه‌لیمدا شارێكی دروستكرد وناوی نا {ئێلیا كابتۆلینا}.(15).
برای خۆم كاك ئارام!
هه‌روه‌ك له ته‌ورات و ئینجیله‌كان و كتێبه مێژووییه‌كانه‌وه بۆت روون بووه‌وه له‌ساڵی {70} حه‌فتای زاینییه‌وه جووه‌كان له فه‌له‌ستینا ده‌ركراون، تا مێژووی ته‌سلیم كردنی به حه‌زره‌تی عومه‌ر له‌ساڵی 638 زاینییدا، ده‌كاته: 568 ساڵ، له‌وێشه‌وه تا 1947 كه ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلی تیا دروست بوو ده‌كاته: 1309 ساڵ، له‌وه پێشیش 568 بووه ده‌ركراون، واته: 1877 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌وان له‌وسه‌رزه‌وینه‌دا نه‌ماون، ئه‌وانه‌ی كه خوێنی خاچ هه‌ڵگره‌كانیان تیا‌بوو بۆ زه‌لیلكردنی موسوڵمانان له‌هه‌موو دنیاوه جووه‌كانیان كۆكرده‌وه‌و هێنایانن بۆ ئه‌و سه‌رزه‌وینه‌و جێگیریان كردن، و ئه‌وانه‌ی كه نزیكه‌ی دوو هه‌زار ساڵ بوو له‌وێدا نیشته‌جێ بوون ماڵ و مه‌زرایان زه‌وت كردن و خۆیشیان ئاواره‌كردن ..
ئه‌مه پوخته‌ی وه‌ڵامه‌كه‌ت بوو هیوادارم توانیبێتم به‌باشی مه‌سه‌له‌كه‌م روون كردبێته‌وه..