بةناوى خواى گةوره:
ماموستاى بةريز 2 پرسيارم هةيه:1- ئه‌گه‌ر نه‌زرێكم كرد ده‌بێ ئه‌نجامی بده‌م؟ 2- ئه‌گه‌ر كه‌سێ سه‌له‌فی بێ نابێ قسه‌ی حه‌ق بكات؟
1- من بريارم دابوو ئةگةر له تاقيكردنةوةى قوتابخانه دةربجم ئةوا مةريك بكةم بةخير، ئةمه تا جةنديك دروسته؟
2- زؤرجار برايانى { سه‌له‌فی } باس لةوه دةكةن كه رةخنةگرتن لة دةسةلات جائيز نيه، گواية ئةمه (خروج)ة و سيفةتى خوارجه,,تا جةنديك ئةم قسةية دروسته؟ ئايا (الخروج على الحكام) دژى امر بالمعغروف والنهي عن المنكر نيه؟
خوا پاداشتتان بداتةوه
salar fatah
براكه‌م!
بۆ ئه‌مه‌ی كه نه‌زرت كردووه ئه‌گه‌ر له قوتابخانه ده‌ربچیت مه‌ڕێك بكه‌یت به‌خێر، ئه‌وه ئه‌گه‌ر ده‌رچوویت و توانات هه‌بوو، ده‌بێ ئه‌و نه‌زره ئه‌نجام بده‌یت و مه‌ڕه‌كه به‌و شێوه‌ی نیازت بووه بیكه‌ی به‌خێر.. وه‌ئه‌گه‌ر توانات هه‌بوو و نه‌تكرد گوناهبار ده‌بیت.. به‌ڵام ئه‌گه‌ر توانات نه‌بوو واجب نییه قه‌رزی بۆ بكه‌يت ..
بۆ مه‌سه‌له‌ی دووه‌م : له‌راستیدا من سه‌رم سورماوه كه ئه‌وانه‌ی تۆ باسیان ده‌كه‌یت چۆن خۆیان به { سه‌له‌ف } ناو ده‌به‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا پێشه‌وای سه‌له‌ف له‌زانایانی دوایندا شێخ ئیبنو ته‌یمییه‌یه به‌ره‌حمه‌ت بێت: كه به‌شی زۆری ژیانی له جیهادا، یا له‌زیندانی ده‌سه‌لاتدارانا بردۆته سه‌ر.. یا شێخ { محمد ی كوڕی عبد الوهاب } كه هه‌موو ژیانی خۆی له جیهادا بردۆته سه‌ر. به‌لاَم ئه‌مانه‌ی تۆ باسیان ده‌كه‌یت سه‌له‌فی نين، ئه‌مانه پێشه‌وایه‌كیان هه‌بوو خوا عه‌فووی بكات ئه‌و بۆچوونه‌ی پێ ڕاست بوو، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌رگیز له فتواكانیا، یا له‌و پرسیارانه‌ی لێی ده‌كرا، باسی شتێكی نه‌ده‌كرد كه په‌یوه‌ندی به ده‌سه‌لاَته‌وه هه‌بێت، و ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لاَت هه‌ر زوڵمێكی بكردایه، ئه‌وان پێی رازی ده‌بون، و ناڕه‌زاییان ده‌ر نه‌ده‌بڕی، بۆیه كۆمه‌ڵێكی زۆر توندڕه‌و له‌دژی ئه‌وان هه‌ر له‌ناو ئه‌واندا دروست بوو به‌رنامه‌ی { تكفير و هجرة }ه‌يان كرده رێڕه‌وی خۆيان، ئه‌وان چه‌ند شل بوون ئه‌مان ده ئه‌وه‌نده و زیاتريش توند‌و تیژبوون..
به هه‌رحاڵ ئه‌مانه به‌رهه‌می ئیجتیهادی ئینسانین، موجته‌هیدیش هه‌ندێ جار حه‌ق ده‌پێكێ و هه‌ندێ جاریش نای پێكێ.. ده‌توانین بڵێین له مه‌زه‌بی ئه‌واندا وایه، نه‌ك له ئیسلامدا.. به‌لاَم مه‌زه‌به كانی تر به پێچه‌وانه‌ی بۆ چووونی ئه‌و مه‌زه‌به‌ی ئه‌وانن..
فه‌رمان به‌چاكه ونه‌هی له‌خراپه روكنێكی ئیسلامه، و ده‌یان ئایه‌ت و فه‌رمووده له‌وباره‌وه هه‌یه.. كه موسوڵمانان هانده‌نێن بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر ناهه‌قی سته‌ماكارانه‌وه بوه‌ستن و رێنوێنی خێریان بكه‌ن.. به‌ڵام ئه‌مه واناگه‌یه‌نێ كه ئێمه ئامۆژگاریمان كردن و له‌روویانا وه‌ستاین ئیتر ده‌بێ شمشێرله‌روویانا هه‌ڵكێشین، وگولـله به‌سه‌ر دڵیانه‌وه بنێین. ده‌بێ وه‌ستانه‌كه له‌رووی ده‌سه‌ڵاتدارانی موسوڵماندا وه‌ك ئه‌بو زه‌ڕ بێ خوا لێی رازی بێ.. ئه‌مه‌ش نموونه‌ی زۆر له‌باره‌ی ئامۆژگاری كردن و رێنوێنی كردن بۆ چاكه‌و دوورخستنه‌وه‌یان له خراپه له قورئان و سوننه‌تدا :
1- " وَلْتَكُنْ مِنْكُمْ أُمَّةٌ يَدْعُونَ إِلَى الْخَيْرِ وَيَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ " آل عمران/ (104).
2- "كُنْتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَتَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ.. " آل عمران/ 110.
3- " وَالْمُؤْمِنُونَ وَالْمُؤْمِنَاتُ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ يَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ " التوبة/ 71.
4- " يَا بُنَيَّ أَقِمِ الصَّلاةَ وَأْمُرْ بِالْمَعْرُوفِ وَانْهَ عَنِ الْمُنْكَرِ وَاصْبِرْ عَلَى مَا أَصَابَكَ إِنَّ ذَلِكَ مِنْ عَزْمِ الأُمُورِ " لقمان/17.
5- " لُعِنَ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ بَنِي إِسْرَائِيلَ عَلَى لِسَانِ دَاوُودَ وَعِيسَى ابْنِ مَرْيَمَ ذَلِكَ بِمَا عَصَوْا وَكَانُوا يَعْتَدُونَ (78) كَانُوا لا يَتَنَاهَوْنَ عَنْ مُنْكَرٍ فَعَلُوهُ لَبِئْسَ مَا كَانُوا يَفْعَلُونَ " المائدة/ 79.
6- " سيد الشهداء حمزة بن عبد المطلب ورجل قام إلى إمام فأمره ونهاه فقتله " الراوي: جابر المحدث: المنذري- المصدر: الترغيب والترهيب - الصفحة أو الرقم: 3/229 .خلاصة الدرجة: إسناده صحيح أو حسن أو ما قاربهما .
7- " الدين النصيحة قلنا : لمن؟ قال: لله ولكتابه ولرسوله ولأئمة المسلمين وعامتهم " . الراوي: تميم الداري المحدث: مسلم - المصدر: صحيح مسلم - الصفحة أو الرقم: 55 خلاصة الدرجة: صحيح.
8- " أتيت النبي صلى الله عليه وسلم وهو في نفر من أصحابه فقلت أنت الذي تزعم أنك رسول الله؟ قال نعم. قال قلت يا رسول الله أي الأعمال أحب إلى الله؟ قال الإيمان بالله قال قلت يا رسول الله ثم مه؟ قال ثم صلة الرحم. قال قلت يا رسول الله ثم مه؟ قال ثم الأمر بالمعروف والنهي عن المنكر... " الراوي: رجل من خثعم المحدث: المنذري - المصدر: الترغيب والترهيب - الصفحة أو الرقم: 3/304خلاصة الدرجة: إسناده جيد.
9- " فقلنا يا رسول الله علام نبايعك قال تبايعوني على السمع والطاعة في النشاط والكسل والنفقة في العسر واليسر وعلى الامر بالمعروف والنهي عن المنكر وأن تقولوا في الله لا تخافوا في الله لومة لائم... " الراوي: جابر بن عبدالله المحدث: ابن كثير - المصدر: البداية والنهاية - الصفحة أو الرقم: 3/157 خلاصة الدرجة: إسناده جيد على شرط مسلم.
10- " إنا بايعنا رسول الله على السمع والطاعة في النشاط والكسل والنفقة في العسر واليسر وعلى الامر بالمعروف والنهي عن المنكر وعلى أن نقول في الله لا تأخذنا فيه لومة لائم وعلى أن ننصر رسول الله إذا قدم علينا يثرب مما نمنع به أنفسنا وأرواحنا وأبناءنا ولنا الجنة فهذه بيعة رسول الله التي بايعناه عليها " الراوي: عبادة بن الصامت المحدث: ابن كثير - المصدر: البداية والنهاية - الصفحة أو الرقم: 3/161 . خلاصة الدرجة: إسناده قوي جيد.
ئه‌وه‌نده نموونه به‌سه بۆ دروستبوونی بۆچوونی ئه‌و مه‌زه‌بانه‌ی كه پێیان وایه ده‌بێ پێشه‌واو ده‌سه‌ڵات له ناته‌واوی و كه‌موكووڕیان ئاگادار بكرێنه‌وه..
منیش له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆ چوونه‌دام كه ده‌بێ به‌شێوه‌ی دۆستایه‌تی ئامۆژگاری بكرێن بۆئه‌وه‌ی له‌خراپه لابدرێن، نه‌ك چه‌ك له‌روویاندا هه‌ڵبگیرێ و خه‌ڵكی موسوڵمانی بێ تاوان و بێ ئاگا بكوژرێ، و ده‌سه‌ڵاتیش هه‌روه‌ك خۆی بمێنێته‌وه..!
له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه ئه‌و مه‌زه‌بانه‌ی ترمان پێ دروسته كه رێنوێنی ده‌سه‌لات ده‌كه‌ن بۆ چاكه، و له خراپه‌كانی بێ ده‌نگ نابن.. خوایش ئاگادارتره..