هه‌موو باسی ماجه‌لانمان بیستووه، ئه‌و پیاوه گه‌ڕۆكه‌ی كه هه‌موو دنیا گه‌ڕاو له بنه‌چه‌دا پورتوگاڵی و هه‌ڵگری پێناسه‌ی ئیسپانیا بوو، به‌ڵام هه‌موو كه‌س نازانێ بۆ مه‌جلان كوژراو كێ كوشتی!!
هه‌ر له دێرزه‌مانه‌وه موسوڵمانان فلیپینیان ناسیوه، و به‌و كۆمه‌ڵه دورگه‌یان گوتووه: "میهراج " كه‌دواتر پورتوگالیه‌كان ناویان نا فلیپین.. ئه‌م دورگانه‌ی فلیپین بازرگانی موسوڵمان و بانگخوازانی ئیسلامی له چین و سۆمه‌تره‌وه روویان تێكردووه، و مێژووی ئاشنا بوونی ئه‌م دورگانه به‌ئیسلام ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆساڵه‌كانی 1380 زاینی..
پێش ئه‌وه‌ی ئیسپانییه‌كان بێنه ئه‌و ناوچه‌یه بانگه‌وازی ئیسلامی گه‌یشتبووه مانیللا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه فلیپین له 7 هه‌زار دوورگه پێك هاتوووه، هه‌ندێك له‌و دوورگانه موسوڵمان ببوون و هه‌ندێكیشیان تيشكي ئیسلامیان پێ نه‌گه‌یشتبوو..
گه‌شته‌كه‌ی ماجه‌لان:
له‌ساڵی 1521 زاینییدا ئیسپانییه‌كان به سه‌ركردایه‌تی فریدینان ماجه‌لان گه‌یشتنه فلیپین، و له‌گه‌ڵ حاكمی دورگه‌ی {سیبو}دا په‌یوه‌ندی دامه‌زراند، و رێكه‌وتن نامه‌یه‌ك له‌نێوان ئه‌و و پاشای دورگه‌ی سیبۆدا مۆركرا، و له‌م رێكه‌وتن نامه‌یه‌دا پاشا هه‌موو دوورگه‌كانی ده‌ورو به‌ری خۆی خسته ژێر ده‌سه‌ڵاتی تاجی ئیسپانیيه‌وه، به‌رامبه‌ر به‌وه ئه‌ویش یارمه‌تی بدات بۆ به‌گاوركردنی خه‌ڵكه‌كه. ئیسپانییه‌كان رۆیشتنه دوورگه‌یه‌كی بچووكی ته‌نیشت سیبۆوه، كه‌پێی ده‌گوترا:{ماكتان}و پاشایه‌كی لاوی موسوڵمان به‌ناوی{لابو لابو} ده‌سه‌ڵاتداری بوو..
ئیسپانه‌كان زانییان كه حاكمی دورگه‌كه موسوڵمانه له‌و هه‌ڵمه‌ته‌یاندا ده‌ستیان كرد به كوشتنی خه‌ڵكی و تاڵانكردنی ماڵ و سامانیان، خه‌ڵكه موسڵمانه‌كه‌یش ده‌ستیان كرده به‌رگری له‌خۆیان، ئیسپانه‌كان ئاگریان به‌ردایه ماڵ و كۆڵیته‌كانیان، خه‌ڵكه‌كه ئاواره‌بوون، پاشای لاوی موسوڵمان {لابۆلابۆ}ره‌فزی كرد سه‌رانه به ئیسپانییه‌كان بدات و گه‌ردنكه‌چیان بێت، له‌به‌ر ئه‌وه خه‌ڵكی دوورگه‌كانی دراوسێیشی هاندا بۆ به‌رگریكردن له‌خۆیان، ماجه‌لانیش ئه‌مه‌ی به‌هه‌ل زانی تا چه‌كه نوێیه‌كانی خۆیان تاقی بكاته‌وه بۆ ته‌مبێ كردنی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی نایانه‌وێ ببنه نۆكه‌ریان..
ماجه‌لان داوای له لابۆلابۆكرد خۆی بدات به‌ده‌سته‌وه، و پێی گوت: { من به‌ناوی مه‌سیحه‌وه داوات لێده‌كه‌م خۆت بده‌یت به‌ده‌سته‌وه‌و ته‌سلیم ببیت، ئێمه سپی پێست و خاوه‌ن شارستانین بۆیه ئێمه له‌ئێوه شیاوترین بۆ حوكمی ئه‌م وڵاته !!
لابۆلابۆیش پێی گوت: ئاین ئاینی خوایه، ئه‌و خوایه‌ی ئێمه ده‌یپه‌رستین خوای ئێمه‌و ئێوه‌و هه‌موو كه‌سێكه له‌م بوونه‌وه‌ره‌دا به‌هه‌موو ره‌نگ و روویه‌كی جیاوازیانه‌وه..
دواین دیمه‌نی ژیانی ماجه‌لان:
كاتێ خۆر گه‌یشتبووه ناوه‌ڕاستی ئاسمان كه‌شتییه‌كانی ماجه‌لان له‌لێواره‌ی دوورگه‌یه‌كی موسوڵمانان نزیك ده‌بوونه‌وه، ئه‌و رۆژه‌ش رۆژێك بوو له رۆژه‌كانی ساڵی 1521ز، دانیشتوانی دوورگه‌كه بڕیاریان دا تا دوا تنۆكی خوێن له‌به‌رامبه‌ر داگیركه‌رانه‌وه بوه‌ستن، و له ژێر سه‌ركردایه‌تی پێشه‌وای لاویاندا دژی داگیركه‌ران بجه‌نگن، و خۆیان بۆ شه‌ڕی ده‌سته‌و یه‌خه‌ی چاوه‌ڕوان كرا‌و ئاماده‌كرد..
كه‌شتییه‌كانی ماجه‌لان له لێواره‌ی ده‌ریاوه زۆر دوور نه‌بوون، و به‌له‌مه بچكۆله‌كانیان به‌كارهێنا بۆ ئه‌وه‌ی به‌هۆی ئه‌وانه‌وه بگه‌نه لێواره‌و كه‌ناری وشكانی . هه‌موو سه‌رنشینه‌كان سه‌ربازی چه‌ك به‌ده‌ستی خوده به‌سه‌ر و زرێپۆش بوون. له‌مبه‌ریشه‌وه خه‌ڵكی دوورگه‌كه به‌تیروكه‌وانه‌وه بۆیان دانیشتبوون،هه‌روه‌ها رم و شمشێریشیان بۆ ده‌سته‌و یه‌خه پێ بوو، سه‌ربازه‌كانی ماجه‌لان به‌ره‌و پێشه‌وه و هێرشیان هێنا و كاتێ له كه‌ناری ده‌ریا نزیك بوونه‌وه له به‌له‌مه‌كانیان دابه‌زین و هه‌ردوولا پێك گه‌یشتن، هیچ گوێیان به‌و تیرانه نه‌ده‌دا كه له‌لایه‌ن دانیشتوانی دوورگه‌كه‌وه بۆیان ده‌هاوێژراو له بامبۆی زۆری ناو جه‌زیره‌كه دروستكرابوو، چونكه خوده‌یان له‌سه‌رابوو، زرێی جه‌نگیشیان پۆشیبوو ئه‌سله‌ن پێكه‌نینیان به‌و تیره بارانه ده‌هات.. هه‌ردوو سوپا نزیك بوونه‌وه‌و شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه ده‌ستی پێكرد و شمشێرو رم كاتی هات، رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هه‌ردوو پێشه‌وا حه‌تمی بوو، پێشه‌وای موسولمان لاوی تێكۆشه‌ر لابۆلابۆ و ماجه‌لان..
هه‌ریه‌ك به‌ملاولای خۆ‌یا لای ده‌كرده‌وه و ماجه‌لان كه‌سنگی به زنجیری جه‌نگی ته‌نی بوو، له ناكاودا به شمشێره‌كه‌یه‌وه هه‌ڵمه‌تی بۆ لاوی سنگ رووت لابۆ لابۆ برد، شمشێری بۆداهێنایه‌وه‌و لابۆ لابۆ فریای خۆی كه‌وت و خۆی لادا، و تا هێزی تیا‌بوو له چاو تروكانێكا نووكی رمه‌كه‌ی كرده گه‌ردنی ماجه‌لان، لێدانه‌كه‌ی وانه‌بوو بیكوژێ، كه‌مێ پاشه‌كشه‌ی كرد و تا هێزی تیا‌بوو قه‌ڵغانه ئاسنه‌كه‌ی داهێنایه‌وه بۆ سه‌ری پێشه‌وای لاو، ئه‌مجاره‌ش خۆی لاداو له‌هه‌مان كاتا شمشێرێكی له‌سه‌ری ماجه‌لان دا كردی به‌دووكه‌رته‌وه‌و كوشتی و له‌خوێنی خۆ‌یا گه‌وزاندی..
هه‌ر له‌گه‌ل ئیسپانييه‌كان زانیان پێشه‌واكه‌یان كوژرا هه‌موو به‌ره‌و كه‌شتییه‌كان رایان كرد، ئه‌وه‌ی كوژرا كوژرا، و ئه‌وه‌ی به‌دیل گیرا گیراو ئه‌وی تریشی خۆی ده‌ركرد و گه‌یشته‌وه ناو كه‌شتییه‌كان و لاشه‌ی پێشه‌واكه‌یان له مه‌یدانا به‌جێ هێشت.. تائێستاش گۆڕه‌كه‌ی له‌وێیه‌و شایه‌تی ئه‌و رووداوه‌یه..
پاڵه‌وانی قه‌وميی فلیپين:
فلیپينییه‌كان لابۆلابۆ به پێشه‌وایه‌كی پاڵه‌وانی قه‌ومی خۆیان ده‌زانن كه به‌رگری له‌خاكی فلیپین كردووه دژی داگیركه‌رانی. وشه‌ره‌فی پاراستوون و مێژوویه‌كی له شكۆمه‌ندی بۆ نووسیون، ئه‌وانیش له‌پایته‌ختی ئه‌و دوورگه‌یه‌دا كه ئه‌وپاڵه‌وانه ئه‌و جه‌نگه پیرۆزه‌ی دژی داگیركه‌ران ئه‌نجامداوه، په‌یكه‌رێكیان بۆ دروست كردووه و شاره‌كه‌یشیان به‌ناوی ئه‌وه‌وه ناوناوه { لابۆلابۆ}، خه‌ڵكی دورگه‌كانی تر وگه‌شتیارانی بیانی به‌تایبه‌ت ده‌رۆن بۆ ئه‌و دورگه‌یه و له‌په‌نای په‌یكه‌ره‌كه‌یا وێنه ده‌گرن،و بۆ چه‌ند چركه‌ساتێك له‌ناو گوڵاوی یادی ئه‌و شكۆمه‌ندیانه‌دا ده‌ژین كه به‌هۆی ئه‌و پاڵه‌وانه‌وه بۆخه‌ڵكی فلیپین تۆماركراوه.. ماسییه‌كی سووری ده‌م گه‌وره هه‌یه كه پێی ده‌گوترێ: هامور، فلیپینییه‌كان به شانازییه‌وه ناویان ناوه: لابۆلابۆ، یه‌كێك له فلیپینییه‌كان كه ده‌پرسێت: ئایا ده‌زانی بۆچ ناونراوه لابۆلابۆ؟ گه‌شتیاره‌كه رووی نایه‌ت هیچ بڵێت، ئه‌وان به شانازییه‌وه ده‌ڵێن: بۆ ئه‌وه‌ی ماجه‌للان بخوات، چونكه ده‌مێكی گه‌وره‌و دندانێكی تیژی هه‌یه..
به‌لاَم به‌داخه‌وه هه‌ندێ له‌مێژوو نووسانی بێ‌ئاگا ده‌ڵێن: ماجه‌لان به‌ده‌ست كۆمه‌ڵێك چه‌ته‌ی وه‌حشیه‌وه كوژراوه. و كه‌مێكی زۆركه‌م نه‌بێ له‌خه‌ڵكی نه‌ده‌زانن ماجه‌لان كێ بووه، و نه لابۆلابۆیش ده‌ناسن..