ئه‌وه‌ی میدیای نیو ده‌وڵه‌تی به ئیمه‌ی راده‌گه‌یاند بریتی بوو‌و له‌وه سه‌رۆكی لیبیا شێته‌و ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌و وڵاته‌دان گیریان به‌ده‌ست سه‌رۆكه‌كه‌یانه‌وه خواردووه و نازانن چۆن له‌ده‌ستی رزگاریان ببێت..
كابرایه‌كه مورته‌دده و كتێبێكی داناوه به‌ناوی كتێبی سه‌وز و ئه‌مه‌ی له جیاتی قورئان به‌و خه‌ڵكه ده‌ڵێته‌وه‌و ...تاد.
به‌لاَم ئه‌گه‌ر سه‌یری واقیع ده‌كه‌ین زۆر له‌وپڕوپاگه‌نده و قاو وتی وتیانه جیاوازه.. له‌كابرایه‌كی پاكستانیم بیست كه له لیبیا كاری كردبوو ده‌یگوت: له‌ماوه‌ی بیست ساڵی ته‌واودا یه‌ك دره‌م قیمه‌تی شت و مه‌ك به‌رز نه‌بووه‌وه، له‌وماوه‌یه‌دا ده‌وڵه‌ت هه‌وڵی دا كه ژیانی هاو وڵاتيانی خۆش بكات، به‌لێدانی جاده، و دروستكردنی كانگا، و معاش زیادكردن، و پاكترین نه‌خۆشخانه‌و جوانترین به‌رهه‌م .. و تاد
ئه‌وه‌بوو خۆمان بینیمان له‌ماوه‌ی بیست ساڵی ته‌واودا قبوڵی هه‌موو گه‌مارۆیه‌كی ئه‌مریك كرد و قبوڵی ئه‌وه‌ی نه‌كرد هاووڵاتییه‌كی ته‌سلیمی ده‌ستی بێگانان بكات..
ئه‌وه‌ی من لێی دڵنیا نه‌بووم له‌باره‌ی حاڵه‌تی ئیسلامی ئه‌و وڵاته‌وه‌بوو.. ئه‌گه‌ر ئیسلام ئۆن لاین ئه‌م هه‌واڵه‌ی بڵاو نه‌كردایه‌ته‌وه بڕواتان هه‌بێ بڕوام نه‌ده‌كرد.. به‌ڵام شك و گومانم له راستیه‌تی ئیسلام ئۆن لایندا نییه بۆیه ئێستا ئه‌م بابه‌ته له‌ژێر ناونیشانی ئایاده‌زانیدا پێشكه‌ش ده‌كه‌م..
حه‌سه‌نی پێنجوێنی
# # #
له‌باره‌ی هه‌وڵی موسوڵمانانی خه‌ڵكی لیبیاوه بۆ پارێزگاریكردن له قورئانه‌وه له وتارێكیدا خوێندمه‌وه كه نووسیبووی:
خه‌لكی له‌باره‌ی لیبیاوه شاره‌زایی ته‌واویان نییه، و كه‌م كه‌س ده‌زانێ لیبیا وڵاتی یه‌ك ملیۆن حافیزول قورئانه..
ئه‌و هه‌ڵگرانه‌ی قورئان لای خه‌ڵكی لیبیا زۆر به‌ڕێزن، رێزی ماددی و مه‌عنه‌وییان له‌لای خه‌ڵك له ئاستی ده‌رچووی زانكۆ و بگره به‌ره‌و ژوورتریشدایه.. ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و ته‌كیه و حوجرانه‌وه‌یه كه بایه‌خ به له‌به‌ركردنی قورئانی پیرۆز ده‌ده‌ن و له ناو لیبیا بڵاوه‌یان كردووه‌و ژماره‌یان له 5 هه‌زار زیاتره..
دكتۆر محمد ئه‌حمه‌د شه‌ریف ئه‌مینداری گشتی كۆمه‌ڵه‌ی بانگه‌وازی ئیسلامی جیهانی له دیمانه‌یه‌كدا بۆ ئیسلام ئۆن لاینی روونكرده‌وه كه تا ئێستا ئه‌م حوجره‌و خانه‌قایانه زیاتر له یه‌ك ملیۆن حافزی قورئانیان پێگه‌یاندووه، جگه له‌وانه‌ی نیوه یا سێ یه‌ك یا چواریه‌كی قورئانیان له‌به‌ر كردوه له‌شار و دێهاته‌كاندا.
كه‌وابوو به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی لیبیا ئه‌ندازه‌یه‌ك قورئانی له‌به‌ره، و دانیشتوانی لیبیا بریتییه له پێنچ ملیۆن كه‌س و له‌م پێنچ ملیۆنه‌ش یه‌ك ملیونی قورئانی له‌به‌ره واته: پێنچ یه‌كێكی خه‌ڵكی لیبیا قورئانی به‌ته‌واوی له‌به‌ره..
پێش ئه‌وه‌ی شۆرشی سیپته‌مبه‌ر له‌لیبیا روو بدات ژیانی مامۆستا‌و قوتابییه‌كان زۆر سه‌خت و ناهه‌موار بوو به‌تایبه‌ت له بیابانه‌كاندا، ده‌بوا به هه‌وڵی تایبه‌تی خۆیان بژینایه، هه‌م كاسبیشیان بكردایه‌و هه‌م وانه‌شیان بگوتبایه‌وه، به‌لاَم پیاوانی شۆڕش خزمه‌تێكی باشیان كردن و بایه‌خێكی چاكیان پێدان..
دكتۆر ده‌ڵێت: له‌وكاته‌دا كه خۆم وه‌زیری فێركردن بووم ئه‌م بابه‌ته‌م بۆ برای به‌ریز موعه‌ممه‌ر قه‌ززافی باسكرد و حاڵی شپرێوی ئه‌وانم بۆ روونكرده‌وه‌و ئه‌ویش بڕیاریدا كه ده‌بێ حافزی قورئان رێزی ته‌واوی لێ بگیرێ و ه‌ك ده‌رچوویه‌كی زانكۆ كه‌متر سه‌یر نه‌كرێت.. له‌ورۆژه‌وه تا ئێستا حافزی قورئان له ئیداره‌و وه‌زیفه‌دا وه‌ك ده‌رچووی زانكۆ سه‌یر ده‌كرێت..
ئه‌وه‌ی زیاتر جێی دڵخۆشییه دكتۆر ئه‌حمه‌د عیسا میسراوی گه‌وره‌زانای شێوه‌كانی خوێندنی قورئان و سه‌رۆكی لیژنه‌ی چاپ و په‌خشی قورئانی پیرۆز له ئه‌زهه‌ری شه‌ریفدا ده‌ڵێت: ئه‌مه سیفه‌تێكه خه‌ڵكی لیبیای له وڵاتانی تری عه‌ره‌بی و ئیسلامی هه‌ڵبواردووه كه له پێنچ كه‌سیاندا یه‌ك كه‌سیان به‌ته‌واوی قورئانی له‌به‌ر بێت..
شایه‌نی باسه دكتۆر میسراوی ده‌ڵێت: له‌به‌شی زۆری ئه‌و كێبه‌ركێ یانه‌دا كه سه‌رپه‌رشتیم كردووه‌و به‌شداریم هه‌بووه تیایاندا لیبییه‌كان به‌زۆری پله‌ی یه‌كه‌میان هێناوه له بایه‌خدان به‌جوانی له‌به‌ر كردنه‌كه‌دا، و له‌سه‌ر ئاستی 86 ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا پله‌ی یه‌كه‌میان به‌ده‌ست هێناوه، ئه‌مه‌ش وه‌نبێ ته‌نیا جارێ رووی دابێ به‌ڵكو شه‌ش تا حه‌وت جار ئه‌مه دووباره بووه‌ته‌وه..
له‌به‌ر ئه‌وه ده‌توانینن به‌لیبییه‌كان بڵێین: میلله‌تێكی قورئانین..
سه‌یر ئه‌وه‌یه له لیبیا ئه‌و شوێنانه‌ی قورئانی تیا له‌به‌ر ده‌كرێت پێی ده‌گوترێت مه‌ناره: واته رووناكی ده‌ر.. ئه‌مه له ته‌كیه‌و خانه‌قاو مه‌ناره‌كاندا ئاوه‌ها ده‌رسی قورئان له‌به‌ر كردن ده‌گوترێته‌وه، و له قوتابخانه سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندییه‌كانی ده‌وڵه‌تیشدا ده‌رسی تایبه‌ت به‌قورئان و په‌روه‌رده‌ی ئاینی ده‌گوترێته‌وه..
سه‌رچاوه: ئه‌مه‌به‌شێكه له‌وتارێكی موسته‌فا جه‌عفه‌ری كه له ئیسلام ئۆن لاین نێت دا بڵاوی كردبوه‌وه: http://www.islamonline.net/servlet/Satellite?c=ArticleA_C&cid=1256909963712&pagename=Zone-Arabic-News%2FNWALayout