په‌رله‌مانته‌رانی بییانی و داكۆكی كه‌ران له‌مافی نه‌ته‌وه به‌شخوراوه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤه و سته‌می لێده‌كرێ ناره‌زایه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان ده‌رده‌بڕن، و خۆپیشاندان سازده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه كه ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان مافی په‌نابه‌ری به مرۆڤێكی كوردی سووریا نه‌داوه‌و گه‌ڕاندویه‌ته‌وه بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی لێوه‌ی هاتووه، هه‌رچه‌ند هاواری كردووه ئه‌گه‌ر بمده‌نه‌وه به‌سووریا ده‌گیرێم وده‌خرێمه ژێر چاودێرییه‌وه..
به‌ڵام میدیای كوردی نه‌ك هه‌ر ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به‌و كاره ناپه‌سه‌نده ده‌رنه‌بڕی هه‌واڵه‌كه‌شی بڵاو نه‌كرده‌وه!! ده‌بێ هه‌ستی میللی ، هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی، و هه‌ستی مرۆڤایه‌تی له‌كۆی خۆی حه‌شاردابێت؟
له‌رۆژی 13/10/2009دا له سایتێكی ئيسلامی سوورييه‌وه به‌ده‌ستم گه‌یشتووه‌و - به‌سوپاسه‌وه- ئه‌وان بڵاويان كردبوه‌وه كه { په‌رله‌مانته‌رانی پارتی چه‌پی ئه‌ڵمانی و كۆمه‌ڵه‌ی به‌رگری له‌مافی میلله‌تانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو } به‌یانێكی ناره‌زاییان دژی ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌ركردووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه په‌نابه‌ری كوردی سووریا {خا‌لید كه‌نجۆی}ان ته‌سلیمی رژێمی سوریا كردۆته‌وه، و رژێمیش له‌وێ گرتوویه‌تی و تا چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك بێ سه‌رو شوێنی كردووه، و پاشان به هۆی رێكخراوه‌ی لێبورده‌یی نێو ده‌وڵه‌تییه‌وه زانراوه كه له زیندانی سامناكی قامیشلی توند كراوه..
كۆمه‌ڵه‌ی به‌رگری له‌میلله‌تتانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو، و پارتی چه‌پی ئه‌ڵمانی ره‌وانه‌كردنه‌وه‌ی هاوڵاتی سووريايی به‌ره‌گه‌ز كورد یان بۆ سووریا مه‌حكوم كرد، و ئه‌وكاره‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیان رسواكرد.. چونكه ئه‌و هاونیشتمانییه له‌گه‌ڵ گه‌یشتنه‌وه‌ی بۆ سووریا خراوه‌ته زیندانه‌وه‌و رژێم رازی نه‌بووه هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌یه‌وه بدات..و ئه‌مه‌ش واده‌كات گیانی ناوبراو له‌مه‌ترسیدا بێت..
هاوڵاتی خا‌لید كه‌نجۆ له‌گه‌ل گه‌یشتنه‌وه‌ی به‌خاكی سووریا هێزی ئاسایشی ئه‌و وڵاته گرتوویانه، و پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له ونبوون و بێ سه‌رو شوێنكردنی ناوبراو، و رازی نه‌بوونی رژێم به‌پێشكه‌ش كردنی هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌یه‌وه، رۆژی هه‌ینی رابوردوو رێكخراوه‌ی لێبوردنی نێو ده‌وڵه‌تی له‌به‌یانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه به‌پێی {ماده‌ی 287} ی یاسای سزادانی سووریا ناوبراو نێرراوه بۆ زیندانی قامیشلی، ئه‌و تۆمه‌ته‌ی دراوه‌ته پاڵ كه زانیاری ناراستی له‌باره‌ی سووریاوه بڵاوكردۆته‌وه و زیانی به‌سومعه‌ی وڵاته‌كه‌ی گه‌یاندووه..
به‌یانێك له‌لایه‌ن قسه‌كه‌رێك به‌ناوی لیستی پارله‌مانته‌رانی چه‌پی ئۆپزسیۆنی ئه‌لمانیاوه ده‌رچوو، رایگه‌یاند كه به‌ندكردنی كه‌نجۆ پاش ئه‌وه‌ی به‌زۆر نیرراوه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی و سروشتی ئه‌و تۆمه‌ته‌ی ئاراسته‌ی كراوه ناوه‌رۆكی ئه‌و هه‌وله دوژمنكارییه ده‌رده‌رده‌خه‌ن كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌لمانیا له‌دژی مافی مرۆڤ ئه‌نجامیان داوه. هه‌روه‌ها به‌یانه‌كه ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه كه ته‌نیا په‌رچه‌كردارێكی دروست ئه‌وه‌یه كه به‌زووترین كات هه‌موو ته‌سلیمكردنه‌وه‌یه‌كی زۆره ملی هاوڵاتیانی سووریایی بوه‌ستێنرێت، و نه‌درێنه‌وه به‌و رژێمه دیكتاتۆره‌یان.. و ئه‌و رێكه‌وتن نامه‌یه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ سووریادا مۆركراوه هه‌ڵ بووه‌شێنرێته‌وه .. هه‌روه‌ها ئه‌وخانمه په‌رله‌مانته‌ره ئه‌ڵمانییه رايشی گه‌یاند ئه‌و هاوڵاتییه كورده‌ی سووریا كه سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه گه‌یشته‌وه وڵاته‌كه‌ی له‌وێ گیراوه‌و شوێن و جێگه‌ی پێ نازانرێ، و بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك بێ سه‌رو شوێن كراوه..
سووریا رێكه‌وتننامه‌ی مافی مرۆڤی ئیمزا نه‌كردووه:
قسه‌كه‌ری پارتی چه‌پی ئه‌ڵمانی رایگه‌یاند ئه‌و تۆمه‌ته‌ی دراوه‌ته پاڵ خا‌لید كه‌نجۆ ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ كه رایگه‌یاندبوو ترسی له‌وه‌یه رژێم به‌شوێنیا بگه‌ڕێ و له‌سووریادا بخرێته ژێر چاودێری ئاسایشه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا دادگای ئیداری شاری ئه‌رسنباخ ئه‌و داوایه‌ی كه‌نجۆی ره‌فز كرد كه‌بۆ په‌نابه‌رییه‌تی پێشكه‌شی كردبوو. هه‌روه‌ها به‌یانه‌كه ئه‌وه‌شی تیا‌بوو كه پێویسته ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیا ئه‌وه بزانێ كه‌مینه‌ی كورد له سووریادا هه‌ڕه‌شه‌ی توانه‌وه‌و له‌ناوبردنیان لێ ده‌كرێت.. هه‌روه‌ها نووسیبووی كه ئه‌نجومه‌نی په‌نابه‌رانی سه‌كسۆنیای خواروو روونیان كردبووه‌وه كه دوو برا له‌براكانی كه‌نجۆ له رابوردوودا گیراون، و پۆلیسی سووریا ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاری داون، و یه‌كێكیان به هۆی ئه‌و برینه‌وه مردووه كه له‌كاتی سزادانیا كرابووه سه‌ری.. له‌كۆتایی قسه‌كانیدا په‌رله‌مانته‌ری ده‌سته‌چه‌پی ئه‌ڵمانی گوتی: " سووریا تا ئێستا رێكه‌وتن نامه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی مافی مرۆڤی مۆر نه‌كردووه، و پێیه‌وه‌ی پابه‌ند نییه، له‌گه‌ل ئه‌وه‌دا و سه‌رباری ئه‌وه‌ش كه‌شێوازی سزادان به‌كاردێنێ تا ئێستا رێكه‌وتن نامه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه كاری پێ ده‌كرێت " پارتی چه‌پی ئه‌ڵمانی و كۆمه‌ڵه‌ی به‌رگری له‌میلله‌تتانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو، سه‌ركۆنه‌ی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیان كرد له‌سه‌ر ته‌سلیم كردنه‌وه‌ی ئه‌و هاوڵاتییه به رژێمی سووریا..
هیوادارم به‌شوێن ئه‌م هه‌واڵه‌دا بڕۆن و له‌باره‌یه‌وه بگه‌نه ئه‌نجام ..
سه‌یرئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا پارتی چه‌پی ئه‌ڵمانی كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌كورده‌وه نییه ئه‌و هه‌ڵوێسته مرۆڤانه‌یان بووه، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵه‌ی به‌رگری له‌مافی میلله‌تانی هه‌ره‌شه‌لێكراو به له‌ناوبردن و قه‌لاچۆكردن ئه‌و هه‌ڵوێسته جوامێرانه‌یان بووه، كه‌چی من له سه‌رانسه‌ری میدیای كوردیدا نه‌م بینی باس بكرێت.. له‌دوو سايتا نه‌بێت كه من ناردبووم بۆ كوردستان پۆست و كڵاورۆژنه به سوپاسه‌وه ئه‌وانيش بڵاویان كردبوه‌وه..
ده‌بوا ئێمه‌ی كورد هه‌ڵوێستی جوامیرانه‌مان زۆر له‌و ئه‌ڵمانیانه گه‌وره‌تر بوایه، چونكه ئه‌و مرۆڤه له‌خوێنی ئێمه‌یه‌و هاو زمان و هاو ولاتی ئێمه‌یه، وله ژێر ده‌ستی داگیركه‌ری وڵاته‌كه‌یا ده‌چه‌وسێنرێته‌وه.. ته‌نانه‌ت به‌م سیفه‌ته‌ی من ئه‌ندامی رۆژنامه نووسانی بێ سنوورم، ئه‌م هه‌واڵه‌م له (30/10/2009)دا بۆ سایتی رۆژنامه‌نووسانی بێ سنوور نارد كه‌چی به‌داخه‌وه ته‌نیا هه‌واڵه‌كه‌شیان بڵاو نه‌كرده‌وه ته‌نیا وه‌ڵامێكی منیان دابوه‌وه و گوتبوویان: ئێمه رامان سپاردووه بزانین ئه‌و كه‌سه مه‌سه‌له‌كه‌ی چی بووه؟!
ئه‌گه‌ر رۆژنامه و گوڤار و سایتی پارت و گرۆپ و ده‌سته‌كانی تر ئه‌م هه‌واڵه بلاونه‌كه‌نه‌وه ئه‌وه‌ند جێی داخ و موخابین نیيه كه ئه‌وانه‌ی ئه‌ركیان داكۆكی كردنه له‌مافی مرۆڤی سته‌ملێكراو بایه‌خی پێ نه‌ده‌ن؟!
بۆیه له‌راستیدا من به‌ئه‌ركی خۆمانی ده‌زانم كه لێژنه‌یه‌ك بۆ ئه‌ومه‌به‌سته دیاری بكرێ و ئه‌وه‌ی لێقه‌وماو بێ له‌م جیهانه‌دا داكۆكی لێ بكرێ به‌بێ سه‌یركردنی ئاین یا نه‌ته‌وه یا وڵاتی ، چ جای میلله‌ته‌كه‌ی خۆمان..
حه‌سه‌ن پێنجوێنی
30/10/2009