مامۆستا گیان پاش سڵاو
بێ زه‌حمه‌ت ئه‌م وشانه چ واتایه‌كیان هه‌یه:
( قورئان ، ئینجیل ، ته‌ورات ، زه‌بور)به‌مانای چی دێن؟
له گه‌ل رێز‌و سوپاسدا
سه‌رهه‌د
20/10/2009
كاكه سه‌رهه‌د
سڵاو له تۆيش بێت
واتای ئه‌م وشانه: {زه‌بوور، ته‌ورات، ئینجیل و قورئان} به‌م جۆره‌يه:
زه‌بوور: ئه‌و په‌یامه ئاسمانییه یه كه بۆ حه‌زره‌تی داود سڵاوی خوای لێ بێ هاتووه.. و به‌ڵام له زمانه‌وه‌انیدا به واتای به‌ش، یا پارچه‌یه، له‌دوو شوێن له قورئاندا به‌و واتایه هاتووه:
له‌سووره‌تی ئه‌لموئمینوندا " فَتَقَطَّعُوا أَمْرَهُمْ بَيْنَهُمْ زُبُرًا كُلُّ حِزْبٍ بِمَا لَدَيْهِمْ فَرِحُونَ " ئه‌لموئمین / 53. واته: كاره‌كانیان له‌نیو خویاندا پارچه پارچه كرد، هه‌موو كۆمه‌ڵێك دڵخۆشه به وه‌ی خۆی..
له‌سووره‌تی ئه‌لكه‌هفيشدا: فه‌رموويه‌تی " آَتُونِي زُبَرَ الْحَدِيدِ ... " ئه‌لكه‌هف/96. واته: پارچه‌ی ئاسنم بۆ بێنن..
ته‌ورات: ئه‌و په‌یامه ئاسمانییه كه بۆ حه‌زره‌تی مووسا سڵاوی خوای لێ بێ هاتووه.. و به‌ڵام وشه‌ی ته‌ورات له زمانه‌وانیدا له هه‌ردوو سه‌رچاوه‌ی یه‌هوودی و ئیسلامییدا به‌واتای شه‌ریعه‌ت دێت..
ئینجیل: ناوه بۆ ئه‌و وه‌حیه‌ی خوا بۆ حه‌زره‌تی عیسا – سڵاوی خوای لێ بێ - ی ناردووه، هه‌روه‌ك ئیبنو عاشور له‌ته‌فسیره‌كه‌یا باسی ده‌كات، به‌ڵام وشه‌كه له بنه‌چه‌دا رۆمییه، و له‌وشه‌ی " ئیسانجه‌یْلِیُوم "ه وه هاتووه، و به‌واتای هه‌واڵی خۆش و مژده‌ی شادی دێت.. هه‌ندێكیش ده‌ڵێن: وشه‌كه یۆنانییه و له بنه‌چه‌دا " ئه‌وانه‌یلیۆن " بووه، و به‌واتای ره‌وان دێت.. له زمانی عه‌ره‌بیدا به وشه‌ی ئینجیل ده‌ر بڕاوه..
قورئان: ئه‌و په‌یامه ئاسمانییه كه بۆ حه‌زره‌تی محمد صلى الله عليه وسلم نێرراوه. به‌لام له‌زمانه‌وانیدا به‌واتای خوێندنه‌وه هاتووه.. هه‌روه‌ها پێیشی ده‌گوترێ: فورقان چونكه راست و نا راست ، حه‌ق و ناحه‌قی لێك جیا كردۆته‌وه.. و به‌هه‌موو كتێبێكی ئاسمانی گوتراوه: فورقان .
خوایش ئاگادار تره