سلام علیكم ماموستاى به ریز!
كه‌سیك 13عملیاتى سه‌رو ده‌موچاوى كردووه نه‌خوشى نه‌فسى هه‌یه، ئه‌وه‌ند خراب نه‌بوو باش بو، قورئانى ده‌خویند هاتو چوى مزگه‌وتى زور ده‌كرد، به‌لام ژنیان بو هینا ئه‌م ژنه بو به‌جه‌هه‌نم، چونكه ئه‌م ژنه هیچ جنسى لانه‌بو، واى لى هات شه‌و تابه‌یانى نه‌ده‌نوست زور ده‌گریا زورهاتو چوى دكتورى ده‌كرد به‌لام سودى نه‌بو، واى لى هات وازى له‌مزكَه‌وت هينا، جارى وابو دوو شه‌و نه‌ده‌نوست، واى لى هات له‌خوى ده‌دا چه‌ند جار فكرى له‌خوكوشتن ده‌كرده‌وه، ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئیستا شه‌وان به‌ته‌نیا بو، هیچ كه‌سى لا نه‌بوو، چه‌ند جار جوێنى به‌داكو باب و به‌قورئان و پیغمبه‌رو ئیسلام داوه، و سێ به سێ ته‌لاقى فری داوه، به‌لام هیچ كه‌سى لا نه‌بووه، ده‌ڵێ له‌خومه‌وه ته‌لاقم فرى داوه..
ئیستا ماموستاى به‌ریز هه‌ركاتێ قورئان ده‌خوێندرێ ده‌گری، مسلمانێك ببینێ دلى خوش ده‌بێ، به‌لام زور هیلاكه زور ماندووه..
ئیستا چاره‌ى ته‌لاق و كفره‌كه‌ى چییه ئه‌و ده‌لێ من كافربووم، وه‌زعى زۆر خراپ بووه. چاره‌یه‌كمان بۆ بدۆزه‌ره‌وه خوا پاداشتت بداته‌وه. والسلام علیكم.
26/9/09
وعلیكم السلام
كاك سه‌ربه‌ست
من نازانم ئه‌و ده‌وروبه‌ره‌ی ئه‌و ژنه‌ی تیا هێناوه چۆن بووه‌و چۆن نه‌بووه، به‌لاَم به‌و شێوه‌ی تۆ باسی ده‌كه‌یت، كابراكه هه‌ر له‌خویا لاوازبووه، ده‌نا بۆخۆی شێت ده‌كات؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و ژنه كه‌لكی ناخوات و داخوازی جێبه‌جێ ناكات، وازی لێ بهێنایه، یا ژنێكی تری بهێنایه!! بۆ ده‌بێ خۆی شێت بكات و خۆی به‌و حاڵه ببات؟!
به‌هه‌ر حاڵ هه‌ر وه‌ك گوتم: من نازانم ئه‌و شتانه‌ی له‌ده‌وروبه‌ریا كاریگه‌ر بوون و وایان لێكردووه به‌وده‌رده بچێت چی بوون؟ به‌لاَم چاره سه‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌و ژنه‌ی كه ناتوانێ مه‌رامی ژن و مێردایه‌تی ئه‌و جێ به‌جێ بكات، كه‌س و كاره‌كه‌ی كه ئه‌و به‌لاَیان تووش كردووه، له‌كۆڵی بكه‌نه‌وه، با ئافره‌ته‌كه بڕوات شوو به‌یه‌كێك بكات كه زۆر ئاره‌زومه‌ندی جینس نه‌بێ، هه‌م پیاوه‌كه‌ی ئیسراحه‌ت ده‌كات، و هه‌م ئافره‌ته‌كه‌یش ئیسراحه‌ت ده‌كات..
چاری كوڕه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه ببرێته لای كه‌سێكی دڵسۆز ئامۆژگاری بكات و به‌سه‌رهاتی بۆ بگێڕێته‌وه‌و رێنوێنی بكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌و حاڵه رزگاری ببێت و به‌ره‌و باشبوون بڕوات، و پاشان ژنێكی بۆ بهێنرێ كه مه‌رامی جێ به‌جێ بكات..
بۆ ته‌ڵاق و كوفره‌كانیشی:
به‌و جۆره‌ی تۆ باسی ده‌كه‌یت، ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئاوا لێی قه‌وماوه‌و ژییری خۆی له‌ده‌ست داوه، له حاڵی وادا به‌كوفره‌كانی گوناهبار نابێ، و ته‌لاقه‌كه‌شی ناكه‌وێ. هه‌روه‌ك ئیمامی نه‌وه‌وی له مه‌جموعدا باسی ده‌كات.. و
خوایش ئاگادار تره..