به‌شی سێیه‌م نوسینه عه‌ره‌بیه‌كانى:
54- في حاشية جبل قنديل :
ئه‌م نامیلكه‌یه بریتییه له‌چیرۆكێك كه له‌كوردستانى عیراقا رووى داوه‌و پیشانده‌رى ئیمان و باوه‌ڕى ئه‌و موسڵمانه كورده‌یه، كه له‌كاتى پێویستیدا نزیكه‌ى سیى هه‌زار دۆلارى ئه‌مریكى سه‌ره‌تاى ساڵه‌كانى هه‌شتا ئه‌دۆزێته‌وه و بىَ ئه‌وه‌ى كه‌س پێى بزانىَ، یا كه‌س داواى لىَ بكات، شار به‌شار به‌شوێن خاوه‌نه‌كه‌یا ده‌گه‌ڕىَ وجاڕى بۆ ده‌دات، تا ده‌یداته‌وه ده‌ستى خاوه‌نى.. ئه‌م چیرۆكه له 28 لاپه‌ڕه‌ى بچوكدایه و له‌ساڵى 1992 له‌پاكستان چاپكراوه.
55- العلامة الباباني ومنهجه في كتابه اقتران النيرن :
ئه‌م كتێبه ماسته‌ر نامه‌یه، و له‌باره‌ى ژیانى زاناى به‌ناو بانگ مامۆستا مه‌لا ره‌شید به‌گى بابانه‌وه‌یه، كه هه‌ردوو كتێبه ناوداره‌كه‌ى بوخارى و موسلیمى له فه‌رمووده‌كانى پێغه‌ممه‌ردا صلى الله عليه وسلم له كتێبێكا كۆ كردۆته‌وه و به زمانى كوردى شه‌رحى كردووه و ناوى لىَ ناوه ئیقتیرانول نه‌ییره‌ین، له‌م باسه‌دا رێڕه‌وى ئه‌و كه‌ڵه زانایه روون كراوه‌ته‌وه له‌نووسین و شه‌رحكردنى ئه‌و فه‌رموودانه‌دا كه جێگه‌ى رێز و پىَ زانینى زانایانه. ئه‌م كتێبه‌ش له 336 لاپه‌ره‌ى قه‌واره گه‌وره‌دایه، له‌ساڵى 1996دا پاش تاوتوێكردن له‌لایه‌ن زانكۆى جیهانى ئیسلامى ئیسلام ئاباده‌وه پله‌ى ئیمتیازى پىَ دراوه، و له‌ساڵى 1999دا هه‌ر له‌ئیسلام ئاباد بۆ یه‌كه‌مجار چاپكراوه.
56- تحقیق الجمع بین الصحیحین:
ئه‌م كتێبه زانایه‌كى ناودارى كورد به‌ناوى ( ضياء الدين أبو حفص عمر بن بدر بن سعيد بن محمد الموصلي الكردي/ ت: 620هـ) له كۆتایى سه‌ده‌ى شه‌شه‌مى كۆچی‌دا نووسیویه‌تى و تائێستاش هه‌ر ده‌ست نووسه، منیش له‌ساڵى 98 دا پلانێكى لێكۆڵینه‌وه‌ى ئه‌م ده‌ست نووسه‌م پێشكه‌ش به زانكۆى پونجاب/به‌شى دیراساتى ئیسلامى كرد، بۆ وه‌رگرتنى بڕوا نامه‌ى دكتۆرا له‌سه‌رى، ئه‌ویش له 14/11/1998م موافه‌قه‌تى له‌سه‌ر كرد و بڕیارى له‌سه‌ر دا).
ئه‌م كتێبه‌م ته‌حقیق كردووه‌و – خوا یاربێت - زۆرى نه‌ماوه و نزیكه‌ى 90 لاپه‌ڕه‌یه‌ك پێشه‌كیم بۆ نووسیوه، و كارى من له ته‌حقیقه‌كه‌دا بریتى بووه له:
1- به‌راوردی له نێوان هه‌ردوو نوسخه‌ى ده‌ست نووسه‌كه‌دا، شایه‌نى باسه ئه‌م ده‌ست نووسه ته‌نیا دوو نوسخه‌ى له‌دنیادا هه‌یه، نوسخه‌ى یه‌كه‌م و سه‌ره‌كى له كتێبخانه‌ى(ئه‌یا صوفيا )دایه له ئه‌سته‌مبوڵى توركیا، و نوسخه‌ى دووه‌م له‌كتێبخانه‌ى (دۆبلن ى ئێرله‌ندا)یه، تا جیاوازى نێوانیان ده‌ركه‌وىَ، و بۆ دڵنیابوونیش له‌و وشانه‌ى نوخته‌یان بۆ نه‌كراوه، یا كوژاوه‌ته‌وه.
2- سه‌ردان له هه‌ردوو كتێبه چاپكراوه‌كه‌ى سه‌حیحى موسلیم و بوخارى بۆ به‌راوردى و دڵنیابوون.
3- ته‌خریجى ئه‌و فه‌رموودانه‌ى له‌ناو ده‌ستخه‌ته‌كه‌دان، ئه‌ویش به‌باسكردنى كتێب و باب و لاپه‌ڕه‌یان له‌هه‌ر دوو ێه‌حیحه‌كه‌دا، و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چاپكراوه‌كه‌ى (دار السلام) بۆ بوخارى، و (دار إحياء التراث العربى) مان بۆ موسلیم هه‌ڵبژاردووه، چونكه له‌یه‌ك به‌رگدان و به‌كارهێنانیان ئاسانه.
4- سه‌رو بۆر بۆ پیته‌كان تا فه‌رمووده‌كان به‌دروستى بخوێنرێنه‌وه.
5- راستكردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌لاَنه‌ى له‌ده‌ست نووسه‌كه‌دا رووىداوه له نێوان دووكه‌وانه‌دا، و هێما بۆكردنیان له په‌راوێزه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و وشانه‌ش كه‌نه‌توانراوه بخوێنرێنه‌وه، هه‌ر چه‌ند زۆر كه‌من.
6- هێماكردن بۆ ئه‌و شوێنانه‌ى فه‌رمووده‌ى تیا دووباره بووبێته‌وه.
7- واتا كردنى وشه نامۆ و گرانه‌كان و روونكردنه‌وه‌یان.
8- روونكردنه‌وه‌ى ناوى هه‌ندىَ له‌وراویانه‌ى له‌ناو یانازناو یانیسبه‌تیانا لێكچوون و ناروونى هه‌یه.
9- نووسینى كورته ژیانێك بۆ راویه‌كان به دوو دێڕ یا كه‌متر له‌په‌راوێزه‌وه.
10- ژماره دانان بۆ هه‌موو كتێبه‌كانى ناو كتێبه‌كه به‌زنجیره، هه‌رله كتێبى ئیمانه‌وه كه دانه‌ر كردوویه‌تى به سه‌ره‌تاى كتێبه‌كه، و منیش ژماره(1)م داوه‌تىَ، تاده‌گاته كۆتایى كتێبه‌كه( كتاب اللواحق) ه، و منیش ژماره (111)م داوه‌تىَ.
11- ژماره دانان بۆ فه‌رمووده‌كان هه‌ر له‌یه‌كه‌م فه‌رمووده‌ى كتێبه‌كه‌وه تا دواین فه‌رمووده‌یان.
12- نیشانه دانانى كۆما، و خاڵ، و كه‌وان، و كه‌شیده، و سه‌رسامى، و پرسیار و له‌وبابه‌تانه..
13- دیاریكردنى ئایه‌ته‌كان به‌نووسینى ژماره‌یان وناوى سووره‌ته‌كانیان.
14- به‌رێنووسى نوىَ نووسینه‌وه‌ى ئه‌و وشانه‌ى به‌رێنووسى كۆن نووسراون، وه‌ك ئه‌م نموونانه: (ثلثة- ثلاثة) و(الحَڕث-الحارث) و(السلَم- السلام) و(هأنا- ها أنا) و(جأ- جا‌ء)…الخ.
15- هه‌رچه‌ند پێم خۆش بوو ناوه‌رۆكى كتێبه‌كه له دوایه‌وه بنووسم به‌لاَم له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دانه‌ر له‌پێشه‌وه نووسیویه‌تى منیش هه‌ر وا هێشتمه‌وه.
16- دانانى ناوه‌رۆك بۆ : ئـ - كتێب و بابه‌كان. ب – بۆ چاوگه‌و سه‌رچاوه‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌كه.
ئه‌م كتێبه‌ش له ده‌ورى 1200 لاپه‌ڕه‌یه‌كدا ده‌بێت.. تا ئێستا موناقه‌شه‌ى نه‌كراوه..
# # #
نۆ باسی ئه‌كادیمی:
هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵىَ باسیى ئه‌كادیمی و زانیارى زانكۆیشى به عه‌ره‌بى هه‌یه كه تا ئێستا چاپ نه‌كراون، ئه‌وانیش نۆ باسن و ئه‌مه‌ش ناوه‌كانیانه:
ومجموعة من البحوث العلمية، والتحقيقات الأكاديمية أثناء دراسة الماجستير مثل:
1- قصة الغرانيق وإبطالها 1993.
2- الزنديق في معاجم اللغة، 1993.
3- بحث حول العام وبعض مايشتمل عليه، 1993.
4- هل ثبت الإجماع في السور المكية والمدنية؟ 1993.
5- تحقيق حول إنزال الما‌ء من السما‌ء متنا وسندا، 1993.
6- لماذا قال تعالى: " ذهب الله بنورهم " ولم يقل بضوئهم؟ 1993.
7- الكلالة.. 1994.
8- وجوه إعجاز القرآ‌ن الكريم، 1994.
9- هل توقع النبي أن يصبح نبيا؟ 1994.
ئه‌مه‌ش ناوى هه‌ندىَ له‌وتاره‌كانیه‌تى:
1- بۆ هه‌فته‌نامه‌ى( قضايا دولية)، 7 لا ، (01 - 10 – 1994). به عه‌ره‌بى.
2- بۆ هه‌فته‌نامه‌ى( قضايا دولية)، 10 لا ، (01 - 02 – 1995). بة عةرةبى.
3-[ الدعوة وتكاسلنا، ] 4 لا ، ] (13 - 08 – 2000).
4-[أبو حازم التابعى]، 4 لا ، (10 - 09 – 2000).