به‌شی دووه‌م:كتێبه وه‌رگێڕراوه‌كانى:
32- گوڵێكى ژاكاو سىَ كورته چیرۆكى په‌روه‌رده‌ییه، و دوانیان وه‌رگێڕراوه، یه‌كىَ له‌چیرۆكه‌كان باسى ئه‌وه ده‌كات كه ئافره‌تى موسڵمان بۆمه‌به‌ستێكى نامسوه‌گه‌ر خۆى و باوه‌ڕه‌كه‌ى نه‌خاته ناو مه‌ترسیه‌وه. ئه‌م چیرۆكه‌ش له‌ساڵى 1984 له چاپخانه‌ى ئیرشاد له‌به‌غدا له‌چاپ دراوه.
33- عه‌وداڵى راسته‌قینه:ئه‌م چیرۆكه ئاوێنه‌ى ئه‌وینى دووقوتابى زانكۆیه، كیژه‌كه شوێنكه‌وته‌ى ئاینێكه جگه له‌ئیسلام، وكوڕه‌كه‌ش به‌ناو موسڵمانه، ئه‌وین وا ده‌كات كیژه‌كه واز له‌ئاینه‌كه‌ى خۆى بێنىَ بۆ ئه‌وینداره‌كه‌ى، بۆ ئه‌وه‌ى شایه‌تمان بینىَ ده‌چنه لاى مامۆستایه‌ك، مامۆستاش بۆیان روون ده‌كاته‌وه كه ئیسلام بیر‌و باوه‌ڕه، ئه‌وه‌ى ده‌یه‌وىَ ببێته موسڵمان ده‌بىَ شاره‌زایى له‌م ئاینه په‌یدا بكات، تا به بیر و هۆشه‌وه بڕیارى له‌سه‌ر بدات، ئه‌وانیش رایه‌كه‌ى په‌سه‌ند ده‌كه‌ن و پاش تاوتوێكردنێكى باش و ئاگادار بوونه‌وه‌یان له‌باره‌ى مه‌سه‌له جۆراو جۆره‌كانى ئیسلامه‌وه، به‌قه‌ناعه‌ته‌وه بڕیارى موسڵمانبوونى ده‌دات. چیرۆكه‌كه 112 لاپه‌ڕه‌یه و له‌ساڵى 1984 له چاپخانه‌ى ئیرشاد له‌به‌غدا له‌چاپ دراوه.
34- دایكێكى بىَ وێنه‌چیرۆكێكى په‌روه‌رده‌ییه‌و نموونه‌یه‌كه بۆ دایكان چۆن بایه‌خ به‌منداڵه‌كانیان بده‌ن و چۆن جگه‌ر گۆشه‌كانیان پىَبگه‌یه‌نن، له‌ساڵى 1985 له چاپخانه‌ى ئیرشاد له‌به‌غدا له‌چاپ دراوه.
34- زیندانێكى گه‌ڕۆك ئه‌م چیرۆكه به‌سه‌رهاتى موسڵمانێكه له‌خزمه‌تى سه‌ربازیدا دوا ده‌كه‌وێت، و سزا ده‌درێت، به‌لاَم چ سزایه‌ك؟! كه‌سوكارى ناگیرێن، داركارى ناكرێن، دوور ناخرێنه‌وه، ته‌نیا خۆى سزا ده‌درێت، به‌لاَم سزایه‌كى بىَ وێنه!! به‌سه‌رهاتى به‌ندكراوێكه، نه‌ك له‌ناو چوارچێوه‌ى دیوارا، نه‌ك به‌كۆت و زنجیر، له‌زیندانێكدایه پڕبه‌پڕى بالاَى خۆى، به‌هه‌رلایه‌كدا بڕۆیشتایه له‌زیندانه‌كه‌یا بوو، چونكه كه‌س نه‌ی ئه‌دواند، نزیكترین كه‌س كه‌خێزانى بوو، قسه‌ى لىَ دابڕیبوو، وه‌ك خۆى ده‌یگێڕێته‌وه خه‌ڵكى چۆن ته‌رێز له‌وشترى گه‌ڕ ده‌كه‌ن ئاوه‌ها ته‌رێزیان لىَ ده‌كرد، له ئه‌نجامى راستگۆیى و ته‌وبه‌ى راسته‌قینه‌یا به‌وه‌حى ئاسمانى به‌ره‌لاَ ده‌كرىَ و رزگارى ده‌بىَ.. ئه‌م چیرۆكه‌ش له72لاپه‌ڕه‌ى قه‌واره گه‌وره‌دایه وساڵى 1985 له چاپخانه‌ى ئیرشاد له‌به‌غدا چاپكراوه.
35- سه‌ربازێكى نه‌ناسراو رووداوێكى واقیعیه‌و هه‌ڵێنجراوى ناو دڵى مێژووه، و ده‌ورى چه‌ند زانایه‌كی په‌یامدار پیشان ده‌دات كه چۆن وه‌ك سه‌ربازێكى نه‌ناسراو له پێناویا تێكۆشاون، و بىَ چاوه‌ڕوانى پاداشت له‌هیچ كه‌سێك - جگه له‌خوا- چۆن گیان وماڵیان له‌پێناویا به‌خت كردووه!!. هه‌روه‌ها جیڕیى و خۆگرى ئیسلام ده‌رده‌خات له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو گه‌رده‌لوول و ره‌شه‌بایه‌كى به‌هێزى دوژمنانیانیه‌وه.ئه‌م چیرۆكه‌ش له‌ساڵى 1985 له چاپخانه‌ى ئیرشاد له‌به‌غدا له‌چاپ دراوه.
36- نامه كوێستانییه‌كان بریتیه له‌سىَ كورته چیرۆكى، په‌روه‌رده‌یى و هه‌رسێكیان له‌گه‌ڵ سۆز و له‌له‌ى ئافره‌تا ده‌ئاخاوتن و پێیان ده‌ڵێت: ئێوه‌ى نیوه‌ى كۆمه‌ڵ ئه‌گه‌ر بایه‌ختان پێنه‌درىَ ئه‌و نیوه‌كه‌ى تریش به‌زایه ده‌چىَ.. به‌ڵىَ، ده‌یانه‌وىَ ئاراسته‌ى ئافره‌تى موسڵمان بكه‌ن به‌ره‌و لوتكه‌ى سه‌ربه‌رزى و به‌خته‌وه‌رى. ئه‌م چیرۆكانه‌ش له‌ساڵى 1985 له چاپخانه‌ى ئیرشاد له‌به‌غدا له‌چاپ دراوه.
37- دوا بڕیارم: كۆمه‌ڵه چیرۆكێكى كۆمه‌لاَیه‌تییه، ئه‌م نامیلكه‌یه روونى ده‌كاته‌وه كه پێشكه‌وتن چییه؟ و ئافره‌ت له‌ئیسلامدا چ مافێكى هه‌یه!! و چه‌نده‌ها شتى شاراوه‌ش روون ده‌كاته‌وه. (دوو چیرۆكیان) وه‌رگێڕڕاوه. ئه‌م چیرۆكانه‌ش له‌ساڵى 1985 له چاپخانه‌ى ئیرشاد له‌به‌غدا له‌چاپ دراوه.
38- پاش تێلانه: بریتیه له‌سىَ كورته چیرۆك. و به‌كورتى باسى ئه‌وه ده‌كات كه: لادان له‌به‌رنامه‌كه‌ى خوا، دبێته هۆى تلێر بوونه‌وه بۆناو زۆنگاوى به‌د به‌ختى. موسڵمانى خاوه‌ن بڕوا له‌روانگه‌ى ئیسلامه‌وه بۆ ده‌ورو به‌رى ده‌ڕوانىَ، و به‌و ترازووه هه‌موو شتێك ده‌كێشىَ، و بایه‌خ به باو ونه‌رێتى سه‌پێنراو نادات. و ته‌نیا ئیسلامه چاره‌سه‌رى ده‌رده‌كانى كۆمه‌ڵگا ده‌كات.ئه‌م چیرۆكانه‌ش له‌ساڵى 1985 له چاپخانه‌ى ئیرشاد له‌به‌غدا له‌چاپ دراون.
39- خاوه‌ن باوه‌ڕ له بۆته‌ى تاقیكردنه‌وه‌دا له‌وانه‌یه ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر زار موسڵمانه – و له‌دڵه‌وه هیچ باوه‌ڕێكی نییه، یا ئه‌وه‌ى له‌سه‌رموسڵمانان حسێبه‌و له‌ساده‌ترین ئه‌حكامى خوایى بىَ ئاگایه و به‌ربه‌ره‌كانێى فه‌رمانه‌كانى خوا ده‌كات بتوانىَ ئیدیعابكات و - بڵىَ: كه‌س به‌قه‌د من بۆ ئیسلامه‌كه‌ى دڵسۆز نییه، له‌وانه‌یه ئه‌وه‌ى رق وكینه دڵى خواردۆته‌وه و ناو ده‌روونى وێران كردووه بڵىَ: هیچ كه‌س به‌ئه‌ندازه‌ى من دڵى ساف و بێگه‌رد نیه!! به‌ڵىَ، هه‌موو كه‌س به‌راستگۆ و درۆزنه‌وه، به‌چاك و خراپه‌وه ده‌توانن بڵێن: ئیمانێكى ته‌واو و باوه‌ڕێكى پته‌ومان هه‌یه!! بۆ ئه‌وه‌ى راست له درۆ و ساغ له‌قه‌ڵب، و ناپاك له‌چاك جیابێته‌وه خوا له‌دنیادا تاقىكردنه‌وه و ئیمتیحانى داناوه و كردوویه‌ته سووننه‌تى خۆى. ئه‌م كتێبه‌ش باسى ئه‌و تاقیكردنه‌وانه ده‌كات.. چۆن خواى میهره‌بان هه‌ركه‌سه به‌جۆریك تاقى ده‌كاته‌وه.. به‌خته‌وه‌رى بۆ ئه‌وانه‌ى له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌دا ده‌ر ئه‌چن و سه‌رئه‌كه‌ون. ئه‌م نامیلكه‌یه‌ش له سیى وشه‌ش لاپه‌ڕه‌ى قه‌باره گه‌وره‌دایه، و له‌ساڵى 1992 الدار العالمیه للكتاب الإسلامى له‌چاپى داوه.
40- بوونى خوا خواى بالاَده‌ست چه‌نده‌ها ئایه‌ت و نیشانه‌ى له‌سه‌ر بوونى خۆى له ده‌روونه‌كان و بوونه‌وه‌را داناوه، تا ئه‌وانه‌ى خاوه‌نى ژیرى و بیرن په‌ندى لىَ وه‌ربگرن، ئه‌م كتێبه‌ش به‌شێوه‌یه‌كى ره‌وان ئه‌و ئایه‌ت و نیشانانه باس ده‌كات و ده‌یانخاته به‌رده‌م خوێنه‌ر، تا ته‌مى گومان ودوودڵى بڕه‌وێنێته‌وه‌و دڵه سافه‌كه‌ى به یادى خوا ئارام و دامه‌زراوبكات. نووسه‌ر به‌ڵگه‌ى عه‌قڵى و لۆجیكى و زانیارى زۆرى هێناوه‌ته‌وه و له‌ته‌ك به‌ڵگه قورئانیه‌كانا ده‌ست له‌ملانى كردوون، بێگومان به‌ڵگه بۆ كه‌سێكه عه‌وداڵى راسته‌قینه‌بىَ، ده‌نا ئه‌وه‌ى سه‌رسه‌خت و مرقنه و ژیرى خۆى به قوفڵى هه‌شته‌رخان داخستووه، به‌هه‌زار و یه‌ك به‌ڵگه قه‌ناعه‌ت ناكات، ئه‌م كتێبه‌ش قه‌ناعه‌ت به‌خشه به‌وانه‌ى راستیان بوێت، و به‌شوێنیا بگه‌ڕێن.. كتێبه‌كه له هه‌شتاو دوو لاپه‌ڕه‌ى ناونجیدایه، و له‌سالىَ 1997 له چاپخانه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى كوردستانى عیراق چاپ كراوه، و كتێبخانه‌ى رۆشنبیر له‌سلێمانى بلاَوى كردۆته‌وه.
ئه‌م ده چیرۆكانه‌ى سه‌ره‌وه ئێستا نه‌ماون..
# # #
41- كۆمه‌ڵىَ چیرۆكى مندالاَن ئه‌مانه كۆمه‌ڵه چیرۆكێكى په‌روه‌رده‌یین و هه‌ڵبژێراوى ناو چیرۆكه توركییه‌كانن و كاتى خۆى له گوڤارى په‌روه‌رده‌ى ئیسلامی‌دا كرابوون به‌عه‌ره‌بى، و بلاَو كرانه‌وه، نووسه‌ریش له‌عه‌ره‌بیه‌وه وه‌رى گێڕاونه‌ته سه‌ر زمانى كوردى، و تا ئێستاش هه‌ر ده‌ست خه‌تن و ژماره‌یان له ده چیرۆك تێده‌په‌ڕێت.
42- عاقیبه‌ت خێرى باسى كه‌سێك ده‌كات چۆن له‌ناو گوناهدا رۆ ده‌چىَ و به‌هۆى دراوسێیه‌كى باشه‌وه خوا هیدایه‌تى ده‌دات و قاپى ره‌حمه‌تى لىَ ده‌كرێته‌وه، و له كاتى سوجده‌بردنى ناو نوێژا گیانى به‌خواى خۆى ته‌سلیم ده‌كات.. ئه‌م چیرۆكه‌ش 34 لاپه‌ڕه‌ى قه‌واره ناونجیه، و له‌ساڵى 1988دا به وێنه‌گیراوى له كوردستانى ئێران‌دا بلاَو كراوه‌ته‌وه، و له ساڵى 2002دا له‌چاپدراوه‌ته‌وه.
43- جه‌برو ئیختیار: ئه‌م نامیلكه‌یه باسى ئه‌وه ئه‌كات ئایا ئینسان له‌ژیانیا ناچار و زۆرلێكراوه، یا ئازاده‌و خاوه‌نى ویستى خۆیه‌تى، به به‌ڵگه‌ى لۆجیكى و عه‌قلى ونه‌قڵى ئه‌وه ده‌سه‌لمێنىَ كه ئینسان له‌و مه‌سائیلانه‌دا كه لێپرسینه‌وه‌یان له‌سه‌ره ته‌واوى ئازادى هه‌یه و به‌هیچ جۆر زۆر لێكراو نیه. ئه‌مه‌ش هه‌ژده لاپه‌ڕه‌ى قه‌واره‌گه‌وره‌یه، و له‌ساڵى 2002دا له‌چاپدراوه.
44- ویژدان: چیرۆكێكى په‌روه‌رده‌ییه‌و له زمانى فارسیه‌وه وه‌رگێڕراوه، باسى خێزانێك ده‌كات كه منداڵه‌كانى له‌سه‌ر ویژدانێكى دوور له ئاین - و به‌رنامه‌ى ئیسلام و چاودێرى خوایى و په‌یوه‌ندى دان به پاداشتى به‌هه‌شت یا سزاى دۆزه‌خه‌وه - په‌روه‌رده ده‌كات، و له‌ئه‌نجاما ئه‌ندامانى ئه‌م خێزانه چی‌یان به‌سه‌ر دێت، و چۆن له‌تاوانى زل زلدا رۆ ده‌چن؟! چیرۆكه‌كه له 94 لاپه‌ڕه‌ى قه‌واره ناونجیدایه، و له‌ساڵى 2002دا له‌چاپدراوه.
45- ماڵى حه‌رام: چیرۆكیكى په‌روه‌رده‌ییه‌و له زمانى عه‌ره‌بییه‌وه وه‌رگێڕراوه، باسى كه‌سێك ده‌كات چۆن ماڵى هه‌تیو و بێوه‌ژن و هه‌ژاران داگیرده‌كات، و زه‌وى وزار له‌كه‌سانى بىَ ده‌ست به‌هه‌رزان ده‌كڕىَ، و سامانێكى زۆرى ناڕه‌وا كۆده‌داته‌وه وخێزانه‌كه‌ى به‌و سامانه حه‌رامه په‌روه‌رده ده‌كات و له‌ئه‌نجاما چیان به‌سه‌ر دێت! و ئه‌و سامانه فراوانه‌ى كه‌شانازى پێوه ده‌كرد و له كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌كانیا خۆى پێوه هه‌ڵده‌كێشاو ده‌یگوت: ئێستا دڵنیام تا چه‌ند به‌ره‌ى پاش خۆم هه‌ژارى نابینن!! له‌پاش خۆى چۆن وه‌ك به‌فرى هاوین توایه‌وه!! ئه‌م به‌سه‌رهاته له15 لاپه‌ره‌ى قه‌واره ناونجیدایه، و له‌ساڵى 2002دا له‌چاپدراوه.
46- راز نه‌دركاندن: به‌شى زۆرى كتێبه‌كه بریتىیه له‌و نامیلكه‌یه‌ى مامۆستا مه‌حموود شیس خه‌تتاب، به‌ناوى ئه‌لكه‌تمان، به‌لاَم له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ندىَ شتى له‌ملاو لاوه خراوه‌ته سه‌ر، نووسه‌ر له‌به‌ر ئه‌مانه‌ت ناوى وه‌رگێڕانى له‌سه‌ر دانه‌ناوه.. ئه‌م نامیلكه‌یه‌ش له بیست لاپه‌ره‌ى قه‌واره گه‌وره‌دایه، و له‌ساڵى 1989دا به‌كۆپى بلاَو كراوه‌ته‌وه، و له‌ساڵى 2002دا له‌چاپدراوه.
47- عه‌قائید: وه‌رگێڕراوى كتێبى ئه‌لعه‌قائیدى ئیمامى شه‌هید حه‌سه‌نول به‌ننایه، ئه‌م كتێبه باسى عه‌قیده‌ى سه‌حیحى موسڵمانان ده‌كات، و خۆى له مه‌سائیلى خیلافى ده‌پارێزێت. ئه‌م كتێبه‌ش له 112 لاپه‌ڕه‌ى قه‌واره ناونجیدایه، و له‌ساڵى 1992دا چاپكراوه، و له‌ساڵى 1998 له‌كوردستان چاپكراوه‌ته‌وه به‌بىَ پرس.
48- ئایا ئێمه كۆمه‌ڵێكى كرده‌وه‌یین؟: له‌م نامیلكه‌یه‌دا ئیمامى شه‌هید ئه‌وه روون ئه‌كاته‌وه كه ئه‌وه‌ى ئه‌م پرسیاره ده‌كات یه‌كێك له‌م تاقمانه‌یه: یا گاڵته‌چییه‌و هه‌موو شتىَ به فشه ده‌گرىَ و مه‌به‌ستى گاڵته كردنه به چاكه خوازان. یا كه‌سێكه بىَ ئاگا له‌خۆى و هه‌مووكه‌س، نه‌مه‌به‌ستێكى هه‌یه و نه‌بیرۆك و نه بیروباوه‌ڕ. یا كه‌سێكه‌حه‌زى له‌رازاندنه‌وه‌ى قسه‌و ده‌سته‌واژه‌یه، و ده‌یه‌وىَ وشه‌ى زل و قه‌شه‌نگ ساز بكات، تا خه‌ڵكى پێى بڵێن: به‌هـ به‌هـ چ زانایه‌كه؟! یا كه‌سێكه حه‌ز له‌ته‌مبه‌ڵى ده‌كات و ده‌یه‌وىَ پرسیارێكى له‌وجۆره بكات تا به‌رامبه‌ره‌كه‌ى زه‌بون و ناتوانا بكات له وه‌لاَمدانه‌وه، و ئه‌وه بكاته بیانووى سستى و پاڵدانه‌وه‌ى. له‌ئه‌نجامدا روونى ده‌كاته‌وه رووى قسه‌و نووسینى بۆ ئه‌و جۆره كه‌سانه نییه، به‌ڵكوو بۆ كه‌سانێكى ده‌نووسىَ كه له‌ناو كۆمه‌ڵدا ئه‌ڵقه‌ى ونبوون و ئه‌گه‌ر بۆ بانگه‌وازیش نه‌بن دژى نابن، بۆ ئه‌و پۆله‌ى ده‌نووسێ كه كانزایه‌كى به‌ڕێز وگه‌وهه‌رێكى گران به‌هان، كاریان پىَخۆشه‌و تامه‌زڕۆن بۆى.. ئه‌م نامیلكه‌یه له 40 لاپه‌ڕه‌ى قه‌واره ناونجیدایه، و تا ئێستاش پاكنووس نه‌كراوه.
49- بۆ چ شتىَ خه‌ڵكى بانگ ده‌كه‌ین؟ له‌م نامیلكه‌یه‌دا ئیمامى شه‌هید وه‌ك خۆى نووسیویه‌تى ده‌یه‌وىَ: په‌رده له‌سه‌ر بانگه‌وازى برایانى موسڵمان لابدات، و پىَ په‌رده‌و په‌نا ویست و مه‌به‌ست و شێواز و وه‌سیله‌كانیان بۆ خه‌ڵكى ده‌ربخات، تا له‌و باره‌وه به‌رچاو روون بن. ئه‌م نامیلكه‌یه له 90 لاپه‌ڕه‌ى قه‌واره ناونجیدایه، و هێشتا ده‌ست خه‌ته و چاپ نه‌كراوه.
50- نامیلكه‌ى خێزان: له‌م نامیلكه‌یه‌دا ئیمامى شه‌هید ئه‌یه‌وىَ دۆستانى به نموونه‌ى بالاَ په‌روه‌رده بكات، په‌یوه‌ندى نێوانیان به‌هێز و پته‌و بكات، و برایه‌تییان له‌ئاستى قسه‌و بۆ چوونه‌وه بۆ ئاستى كار‌و كرده‌وه به‌رزبكاته‌وه، و ده‌یه‌وىَ هه‌ریه‌كه‌یان خشتێكى ساغ و پته‌وبن له‌قه‌لاَى ئیسلامى هێژا دا..ئه‌م نامیلكه‌یه له 16 لاپه‌ڕه‌ى قه‌واره ناونجیدایه، و هێشتا ده‌ست خه‌ته و چاپ نه‌كراوه.
51- بانگێشه‌كه‌مان: ئه‌م نامیلكه‌یه یه‌كێكه له داكۆمێنته هه‌ره گرنگه‌كانى كۆمه‌ڵى برایانى موسڵمان( جماعة اخوان المسلمين ) به‌ناوى (دعوتنا)، كه دامه‌زرێنه‌رو بناغه دانه‌رى ئه‌و كۆمه‌ڵه حه‌سه‌نول به‌ننا خۆى نووسیویه‌تى،و تیایا روونى كردۆته‌وه بۆچ ئه‌و كۆمه‌ڵه به‌دیهاتووه، و چۆن كارده‌كات، و هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵ وگرۆپ و پارته‌كانى تر چییه؟ هه‌ركه‌س بییه‌وىَ له‌بیرو بۆچوونى ئه‌و كۆمه‌ڵه شاره‌زاببىَ پێویستى به‌خوێندنه‌وه‌ى ئه‌م نووسراوه ده‌بىَ.. ئه‌م كتێبه‌ش له‌حه‌فتا لاپه‌ڕه‌ى قه‌واره ناونجیدایه، و له‌ساڵى 2003دا له‌چاپ دراوه.
52- توێشووى شه‌ونوێژ: باسێكه له‌باره‌ى چۆنیه‌تى شه‌ونوێژ و خێرى ئه‌و عیباده‌ته‌وه، نووسراوى خوا لىَ خۆش‌بوو مامۆستا مسته‌فا مه‌شهووره، له‌سه‌ره‌تاى ساڵى 1988دا وه‌رگێڕراوه، و له بیست لاپه‌ڕه‌ى قه‌واره گه‌وره‌دایه و هه‌ر به‌ده‌ست خه‌تى ماوه‌ته‌وه، هه‌رچه‌ند له‌ساڵى 1989دا به‌كۆپى بلاَو كراوه‌ته‌وه.
53- شه‌رحى كتێبى نوخبه‌تول فیكر: ئه‌م كتێبه شه‌رحى ئه‌و كتێبه‌یه كه شێخى ئیبنو حه‌جه‌ر له زانیارییه‌كانى فه‌رمووده‌دا نووسیویه‌تى وخۆیشى شه‌رحى لىَ كردوه..به‌لاَم به‌شه‌رحه‌كه‌یشیه‌وه هێشتا هه‌ر گرانه‌و زۆر شوێنى نازانرىَ، بۆیه نووسه‌ر شه‌رحێكى كوردى لێكردووه تا به‌ته‌واوى ئاسان ببێت، و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سوودى له‌چه‌ند كتێبێك وه‌رگرتوه، ئه‌م كتێبه‌ش له‌چل لاپه‌ره‌ى قه‌واره گه‌وره‌دایه، و تائێستاش بلاَو نه‌كراوه‌ته‌وه.