نووسه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر كتێبی دانراو و وه‌رگێڕراوی هه‌یه جگه له‌و وتارانه‌ی كه له گوڤار و رۆژنامه‌و سایته‌كانا بڵاوی كردۆته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی دۆستانی خوێنه‌ری ئاگاداری ته‌واویان به‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانیا هه‌بێ، ئه‌و كتێبانه‌ی نووسه‌ر نووسیونی یا وه‌ری گێڕاون پێمان خۆش بوو له لیستێكی سه‌ر به‌خۆدا پێشكه‌ش به خوێنه‌رانی بكه‌ین بۆ به‌رچاو روونی زیاتر..
به‌شی یه‌که‌م دانراوه‌كانى:
1- ئێستا به‌ختیارم:وتووێژێكه له‌شێوه‌ى پرسیار و وه‌لاَمدا له‌نێوان قوتابیه‌كى خوازیارى راسته‌قینه كه له‌ناو بیابانى گومان و دوو دڵیدا سه‌رگه‌ردان بووه، و قوتابیه‌كى په‌یامدارى رۆشنبیر كه شاره‌زاییه‌كى باشى له‌باره‌ى ئاینه‌كه‌یه‌وه هه‌یه‌و كتێب و نووسراوه‌یه‌كى زۆرى له‌باره‌ى عه‌قیده‌و شه‌ریعه‌ته‌كه‌یه‌وه خوێندۆته‌وه، به‌پشوویه‌كى درێژ و شێوازێكى ئارامه‌وه مه‌سه‌له‌كانى له‌ته‌كا تاوتوێ ده‌كات، تا ده‌یگه‌یه‌نێته كه‌نارى رزگارى. نامیلكه‌كه له 105 لاپه‌ڕه‌ى پچووكدایه، و له‌سالێ 1978 له‌چاپخانه‌ى دار الرساله له‌به‌غدا چاپ كراوه.
2- ئێستا دڵنیام: ئه‌م كتێبه چیرۆكیكه له‌شێوه‌ى وتووێژدا، گومانى خۆرهه‌لاَتناسه‌كان و ناحه‌زانى ئیسلام له‌باره‌ى قورئان و وه‌حى و پێغه‌ممه‌ریه‌تى پێغه‌ممه‌ره‌وه صلى الله عليه وسلم باس ده‌كات، و به‌شێوه‌یه‌كى ئارام و له‌سه‌ر خۆ موناقه‌شه‌ى قسه‌كانیان ده‌كات و په‌رچى گومانه‌كانیان ده‌داته‌وه، و خوێنه‌ر قه‌ناعه‌ت پێ ده‌كات كه قورئان په‌یامى خوایه‌و موحه‌ممه‌دیش صلى الله عليه وسلم په‌یام گه‌یه‌نه‌ریه‌تى. چیرۆكه‌كه له 180 لاپه‌ڕه‌ى قه‌باره گه‌وره‌دایه، و له‌ساڵى 1984 دا له‌چاپخانه‌ى ئیرشاد چاپكراوه.
3- رۆژوو له‌ئیسلامدا: ئه‌م كتێبه كورته باسێكى فیقهییه به به‌ڵگه‌ى قورئانى و فه‌رمووده‌وه، له‌باره‌ى واجبات و سوننه‌ته‌كانى رۆژووه وه به‌پێى په‌یڕه‌وى ئیمامى شافیعى، له‌ته‌ك روونكردنه‌وه‌ى سوود و قازانجه ته‌ندروستى وكۆمه‌لاَیه‌تى و ئاینییه‌كانى رۆژوودا، و كورته باسێكى رووداوه گرنگه‌كانى مێژووى ئیسلامیشى له‌خۆ گرتووه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى كه‌له‌مانگى ره‌مه‌زانا روویانداوه. ئه‌م كتێبه له 144 چوار لاپه‌ڕه‌ى قه‌واره بچووكدایه‌و له‌ساڵى 1984 له‌چاپخانه‌ى ئیرشاد له به‌غدا چاپكراوه، و له‌ساڵى 1998دا له‌كوردستانى عیراق له‌چاپ دراوه‌ته‌وه.
4- شه‌رحى چل فه‌رمووده‌كه: ئه‌م كتێبه شه‌رحى چل فه‌رمووده‌یه له‌و فه‌رموودانه‌ى پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم كه ئیمامى نه‌وه‌وى هه‌ڵى بژارددوون و به ئه‌ربه‌عینه‌ى نه‌وه‌وى ناوبانگیان ده‌ركردووه، فه‌رمووده‌كان به‌م جۆره شه‌رح كراون: واتاى وشه قورسه‌كان، واتاى فه‌رمووده‌كه به‌كورتى، كورته ژیانێكى ئه‌و ێه‌حابه‌ى فه‌رمووده‌كه‌ى ریوایه‌ت كردووه، كورته ژیانێكى ئه‌و زانایه‌ى یه‌كه‌مجار فه‌رمووده‌كه‌ى كۆكردۆته‌وه، سوودى فه‌رمووده‌كه، باسكردنى لاپه‌ڕه‌و به‌رگ و ناوى ئه‌و كتێبه متمانه پێكراوه‌ى فه‌رمووده‌كه‌ى لێ وه‌ر گیراوه. كتێبه‌كه له 240 لاپه‌ڕه‌ى پچووكدایه، له‌سه‌ره‌تاى ساڵى 1990 له‌كوردستانى ئێران چاپكراوه، و له‌ساڵى 1996دا له‌كوردستانى عیراق چاپ كراوه‌ته‌وه.
5- زاراوه‌و زانیارییه‌كانى فه‌رمووده: ئه‌م كتێبه له چواربه‌ش پێك هاتووه: به‌شى یه‌كه‌م، كورته باسێكى مێژووى سوننه‌ته، پله‌و پایه‌كانى سوننه‌ت چیه‌و چۆنه، و چۆن له‌سه‌رده‌مى پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم و پاش خۆ‌یا نووسراوه‌ته‌وه، و په‌رچى ئه‌و گومانانه‌ش ده‌داته‌وه كه ناحه‌زانى ئیسلام له‌و باره‌وه وتوویانه. به‌شى دووه‌م باسى سیى جۆر له جۆره‌كانى زانیارى فه‌رمووده ده‌كات و پێناسه‌یان ده‌كات و نموونه‌ش بۆ هه‌ر یه‌كه‌یان دێنێته‌وه، وحوكمى هه‌ركامێكیشیان باس ده‌كات.. به‌شىسێیه‌م باسى وه‌رگرتن و گه‌یاندنى فه‌رمووده ده‌كات كه چۆن وه‌رگیراوه، و مه‌رجه‌كانى چییه؟ و باسى ئاستى دروستى وساغى ئه‌و كتێبانه ده‌كات كه بابه‌ته‌كانیان فه‌رمووده‌یه. به‌شى چواره‌م: باسى هه‌ڵبه‌ستراو(موچوعات)ه‌كان ده‌كات.. كتێبه‌كه له 86 لاپه‌ره‌ى قه‌باره ناونجى پێك هاتووه، و له ساڵى 1997 له‌چاپخانه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى كوردستانى عیراق له‌چاپ دراوه.
6- كورته‌باسێكى زانیارییه‌كانى قورئان: ئه‌م نامیلكه‌یه كورته باسێكه له‌باره‌ى وه‌حى و شێوه‌كانى ئه‌حواڵى پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم له‌كاتى وه‌حىدا، و دابه‌زینى قورئان، و شێوه‌ى دابه‌زینه‌كه‌ى، و هۆیه‌كانى دابه‌زین، و سوودى زانینیان، وحیكمه‌تى هاتنه خواره‌وه‌ى قورئان له‌ماوه‌ى 23 ساڵدا، وجیاوازى له‌نێوان ئه‌و و فه‌رمووده‌ى قودسیدا، و په‌رچى ئه‌و گومانانه‌ى ناحه‌زانى ئیسلام له‌و باره‌وه گوتوویانه, هتد.. نامیلكه‌كه له‌چل لاپه‌ره‌ى قه‌واره ناونجیدایه، وله‌ساڵى 1997 كتێبخانه‌ى رۆشنبیر له سلێمانى كوردستانى عیراق له‌چاپى داوه.
7- لێبورده‌یى پێغه‌ممه‌ر : صلى الله عليه وسلم ئه‌م نامیلكه‌یه باسى كۆمه‌ڵه رووداوێك ده‌كات كه له‌ژیانى پێغه‌ممه‌را صلى الله عليه وسلم و روویان داوه‌و ده‌بنه هۆى تووڕه‌بوون و هه‌ڵچوون، ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ر هه‌ركه‌سێكى عادى بكرایه، به‌لاَم پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم به‌شێوازى په‌روه‌رده بێ وێنه‌ییه‌كه‌ى خۆى و به‌هۆى دلۆڤانى و سۆزى باوكانه‌یه‌وه، ئارامى له‌جیاتى هه‌ڵچوون، و دڵفراوانى له‌جیاتى تووڕه‌بوون، و لێبورده‌یى له‌جیاتى تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه به‌كارهێناوه، كه ئه‌مه‌ش كاركردێكى گه‌وره‌ى له‌دڵ و ده‌روونى به‌رامبه‌ره‌كانیا بووه، و بووه‌ته هۆى هیدایه‌ت و ده‌ستگرۆیىیان. ئه‌م نامیلكه‌یه له سیى لاپه‌ڕى ناونجیدا یه‌و (الدار العالمیه للكتاب الإسلامى- الریاچ / السعودیه) له‌ساڵى 1992 چاپى كردوه‌و بلاَوى كردۆته‌وه.
8- خۆت له‌م سێ گوناهه بپارێزه: ئه‌م نامیلكه‌یه بریتییه له‌شه‌رحێكى فروانى ئایه‌تى دوانزه‌هه‌مى سووره‌تى ئه‌لحوجورات، له‌باره‌ى گومانى خراپ و (كڵۆََ گرتن – جاسووسى)، و باسكردنى پاش مله وه. ئه‌م نامیلكه‌یه‌ش هه‌مان سه‌نته‌ر له‌هه‌مان ساڵدا بلاَوى كردۆته‌وه.
9- ئیمان و خۆشه‌ویستى ماڵ: ئه‌م كتێبه بریتییه له دوو رووداو، یه‌كێكیان له‌سه‌رده‌مێكى كۆنى مێژوودا رووى داوه‌و ئه‌وى تریشیان له‌سه‌رده‌مى خۆماندا، هه‌ردوو ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كاتێ باوه‌ڕ له‌دڵێكا جێگیر بوو، به‌سه‌ر هه‌موو كۆسپ وته‌گه‌ره‌یه‌كى ئاره‌زووه‌كانى ده‌روونا زاڵ ده‌بێ. كتێبه‌كه له چل لاپه‌ڕه‌ى قه‌واره ناونج دایه‌و له‌ساڵى 1988 له‌كوردستانى ئێران به‌كۆپى بلاَوكراوه‌ته‌وه، وله‌ساڵى 2002 دا له‌چاپ دراوه‌ته‌وه.
10- ئیمان و ئاره‌زووى جینسى: ئه‌م كتێبه‌ش بریتییه له دوو رووداو، یه‌كێكیان له‌سه‌رده‌مێكى كۆنى مێژوودا رووى داوه و ئه‌وى تریشیان له‌سه‌رده‌مى خۆماندا، هه‌ردوو ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كاتێ باوه‌ڕ له‌دڵێكا جێگیر بوو، به‌سه‌ر هه‌موو كۆسپ وته‌گه‌ره‌یه‌كى ئاره‌زووه‌كانى ده‌روونا زاڵ ده‌بێ. كتێبه‌كه له چل و پێنج لاپه‌ره‌ى قه‌واره ناونج دایه‌و تا ئێستاش ده‌ستنووسه.
11- جوامێرى: ئه‌م كتێبه بریتییه له‌شه‌ش رووداوى واقیعى و په‌روه‌رده‌یى كه له كۆن ونوێدا روویان داوه، و هانده‌رى ره‌وشت به‌رزى و پیاوه‌تین، كتێبه‌كه له 128 لاپه‌ڕه‌ى قه‌واره ناونجدایه، له‌ساڵى 1988 له‌كوردستانى ئێران به‌كۆپى بلاَوكراوه‌ته‌وه، و له‌ساڵى 2003دا له‌چاپ دراوه‌ته‌وه.
12- سه‌رى بێ رۆزى له‌ژێر خاكدایه: ئه‌م كتێبه بریتییه له‌نۆ رووداوى واقیعى ومێژوویى په‌روه‌رده‌یى كه له‌كۆن ونوێدا روویان داوه، و خوێنه‌ر دڵنیا ده‌كات كه ته‌نیا خوا رازیقه، و ژێوارییه‌كه‌یشى وه‌ك ئه‌جه‌له‌كه‌ى وایه، و كه‌س تواناى زۆر وكه‌مكردنى نییه. كتێبه‌كه‌ش له چل لاپه‌ڕه‌ى گه‌وره دایه. له‌ساڵى 1988 له‌كوردستانى ئێران به‌كۆپى بلاَوكراوه‌ته‌وه، و له‌ساڵى 2003دا له‌چاپ دراوه‌ته‌وه.
13- گولاَوى مه‌جلیس: ئه‌م كتێبه بریتییه له‌كۆمه‌ڵێ قسه‌ى نه‌سته‌ق و پێكه‌نینهێنه‌رى حه‌لاَل، كتێبه‌كه له شه‌ست لاپه‌ڕه‌ى قه‌واره ناونج دایه‌و له‌ساڵى 1989دا بۆ یه‌كه‌م جار له له‌كوردستانى ئێران به‌كۆپى بلاَوكراوه‌ته‌وه، وله‌ساڵى 2000دا له‌هه‌ڵه‌بجه چاپكراوه، و له ساڵى 2004دا براده‌رێك له كه‌مپیوته‌را دایڕشتۆته‌وه، و له‌ته‌ك هه‌ندێ ده‌ستكاریدا له چاپ درای وه‌ته‌وه.
14- بانگ و قامه‌ت: باسێكى فیقهییه له‌باره‌ى بانگ و قامه‌ته‌وه به‌درێژى و به به‌ڵگه‌وه، له 90 لاپه‌ڕه‌ى قه‌باره ناونجى دایه، و له‌ساڵى 1989 له‌كوردستانى ئێران به‌كۆپى بلاَوكراوه‌ته‌وه، تا ئێستاش ده‌ستنووسه.
15- شه‌وڕه‌وى و بڵند بوونه‌وه: باسێكى زانیارییه و به به‌ڵگه‌ى ئاینى و زانیارى به‌خوێنه‌رى ده‌سه‌لمێنێ كه ئه‌و رووداوه بووه، به‌لۆجیكیش ده‌یسه‌لمێنى كه شتى وا ده‌گونجێ روو بدات. له‌ته‌ك باسكردنى راى زانایان له‌وباره‌وه. نامیلكه‌كه له‌سیى لاپه‌ڕه‌ى قه‌واره ناونجى دایه. له‌ساڵى 1989 له‌كوردستانى ئێران به‌كۆپى بلاَوكراوه‌ته‌وه، و تا ئێستاش ده‌ست نووسه.
16- مافى دراوسێ: شه‌رحێكه به‌درێژى له‌به‌شى (. وَالْجَارِ ژِی الْقُرْبَى../ دراوسێ و دراوسێى نزیك)، له ئایه‌تى 34 سووره‌تى نیسائـ (وَاعْبدُوا اللَّهَ ولا تُشرِكُوا بهِ شیئا، وَبِالْوالِدَینِ إحْسَانَا، وبِژِی الْقُرْبَى وَالێتَامَى وَالمَسَاكِینِ، وَالْجَارِ ژِی الْقُرْبَى…)النساء/34. تا ئێستاش ده‌ست نووسه.
17- خه‌وه‌كه‌م چاره نووسمه: ئه‌م باسه كه‌سێك بۆمان ده‌گێڕێته‌وه كه شه‌وێك له‌شه‌وه‌كانى ژیانى هه‌رزه‌كاریدا خه‌وێك ده‌بێنێ،و له‌خه‌وه‌كه‌یا ده‌مرێ و وه‌ك كه‌سێكى دووه‌م چاوى له‌خۆیه‌تى چۆن ده‌برێ بۆ شۆردن، وچۆن كفنى ده‌پۆشن، و چۆن به‌ره‌و گۆڕستانى ده‌به‌ن، و چۆن ده‌یخه‌نه ناو گۆڕى ته‌نگ وتاره‌وه، و چۆن هاوه‌ڵێكى روو له‌خواى سه‌رده‌مى قوتابخانه‌ى مامۆستایانى خۆى ده‌بینێ و ده‌كه‌ونه وتووێژه‌وه، و چۆن جێگه ناخۆشه‌كه‌ى خۆى ده‌بینێ، و له‌تاوا داده‌چڵه‌كێ و به‌ئاگا دێته‌وه. خه‌وێكى زۆر سه‌یر، كه ماوه‌یه‌كى زۆر ئاوه‌رۆى ژیانى ده‌گۆڕێ.. ئه‌م نووسراوه له ساڵى 1990 له‌شارى سنه چاپكراوه، و له ساڵى 2001 له‌چاپ دراوه‌ته‌وه.
18- قه‌زاو قه‌ده‌ر: هه‌روه‌ك روون وئاشكرایه باوه‌ڕ بوون به‌قه‌زاو قه‌ده‌ر روكنى شه‌شه‌مى ئیمانه، و هه‌ر موسوڵمانێك پێویستى به‌وه هه‌یه له‌و مسه‌له‌یه واحاڵى ببێت گومان و دڵه راوكه‌ى نه‌مێنێ، یا به‌لاى كه‌مه‌وه به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چێت، چونكه گه‌وره‌ترین زانا له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا هه‌ڵخلیسكاوه. نووسه‌ریش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ماوه‌یه‌ك خۆى ئازارى ئه‌و ده‌ردى ئاوێته كردن ولێ حاڵى نه‌بونه‌ى چه‌شتووه، زۆر به‌وردى رۆیشتۆته ناو باسه‌كه‌وه‌و راى زانایانێكى هه‌ڵكه‌وت و بلیمه‌تى له‌وباره‌وه هێناوه‌و ده‌ستى خۆێنه‌ر ده‌گرێت و دڵنیاى ده‌كات. كه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ئه‌وه‌ند ئاڵۆز نییه كه ئاڵۆزێنراوه. ئه‌م نووسراوه له 40 لاپه‌ڕه‌ى قه‌واره گه‌وره‌دایه‌و له‌ساڵى 1989دا له‌سنه‌دا به‌كۆپى بلاَو كراوه‌ته‌وه و ساڵى 2002 له‌چاپ دراوه‌ته‌وه.
19- بیدعه‌و سوننه‌ت: ئه‌م كتێبه باسى ئه‌وه ده‌كات كه سوننه‌ت بریتیه له كردار یا وتار یا ره‌وشت یا په‌سه‌ند كراوى پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم ، به‌پێچه‌وانه‌وه بیدعه‌ش ئه‌وه‌یه كه دژ به‌سوننه‌ت بێ له مه‌سه‌له عیباده‌تیه‌كانا، ئه‌م باسه‌یش به‌درێژى باسى ئه‌و دوو لایه‌نه ده‌كات له‌گه‌ڵ باسكردنى راى زانایانى هه‌ردوو لایه‌نى را جیاوزدا، و ئه‌نجامه‌كه‌ش پێشكه‌ش ده‌كات. ئه‌م كتێبه له شه‌ست و دوو لاپه‌ڕه‌ى قه‌واره گه‌وره‌دایه، و ساڵى 1989 له‌كوردستانى ئێران به‌كۆپى بلاَوكراوه‌ته‌وه، و ساڵى 2002 له‌چاپ دراوه‌ته‌وه.
20- خوا له‌سوڵتان مه‌حموود گه‌وره‌تره: رووداوێكى ئیمانىیه‌و له‌ناو میلله‌ته‌كه‌ماندا روویداوه‌و، و په‌ندو ئامۆژگارىیه بۆهه‌موان، بۆخه‌ڵكى ئێستا‌و نه‌وه‌ى داهاتوو.. تا ئه‌وه‌ى به‌هێزو ده‌سه‌ڵاته له‌خۆى بایى نه‌بآ و زوڵم له‌خه‌ڵكى نه‌كات، ئه‌وه‌ش كه مه‌زڵوم و بێ ده‌سه‌ڵاته هیوا بڕاو نه‌بآ و بزانآ كه‌خوا غافڵ نییه، و ده‌ستى قه‌ده‌رى له كاردایه.. هه‌رچه‌ند ئێره جێگه‌ى سزا‌و پاداشت نییه، به‌ڵام هه‌ر له‌م دنیایه‌دا ناوبه‌ناو خوا تۆڵه له زاڵمان ده‌ستێنآ و فریاى مه‌زڵوومان ده‌كه‌وآ.. ئه‌م نامیلكه‌یه‌ش هه‌ژده لاپه‌ڕه‌ى قه‌باره ناونجه، و له‌ساڵى 1990دا له‌سنه به‌كۆپى بلاَو كراوه‌ته‌وه و ساڵى 2002 له‌چاپ دراوه‌ته‌وه.
21- هه‌ڵه‌بجه: دووچیرۆكه یه‌كێكیان (به‌سه‌رهاتێك و مه‌رگه‌ساته‌كه‌ى هه‌ڵه‌بجه)یه، و ئه‌وى تریشیان (موعجیزه‌ى مانه‌وه‌ى زه‌مزه‌م)، له‌كیمیا باران و مه‌رگه‌ساته‌كه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌دا. كه مه‌رگه‌ساته‌كه‌ى هه‌ڵه‌بجه به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن و وێنه‌یه‌كى مه‌زڵومبوونى میلله‌تى كورد له‌وشاره‌دا و سته‌مكارى رژێمى سه‌رنگونكراوى به‌عس پیشان ده‌ده‌ن، ئه‌م دووچیرۆكه له 36 لاپه‌ڕه‌ى قه‌واره ناونجیدان، و له‌ساڵى 1990دا له‌سنه چاپكراون، و له‌ساڵى 2001دا چاپكراوه‌نه‌ته‌وه.
22- كۆشكه‌كه‌ى حسه‌ینى كورد: بریتییه له‌باسى ئه‌و ته‌لاره جوانه‌ى هونه‌رمه‌ندێكى كورد به یه‌ك قاچه‌وه له‌ناو دڵى گابه‌ردێكا دروستى كردووه، نه‌ك ته‌نیا ژوورێك به‌ڵكو زیاد له‌چوار ژوور و حه‌مام و ئاوده‌ست و جێى چیشت لێنانێكه. ئه‌م نامیلكه‌یه باسى ئه‌و ته‌لاره‌یه له‌ته‌ك دیمانه‌یه‌كى هونه‌رمه‌نده‌كه‌دا. ئه‌م باسه‌ش له 12 لاپه‌ڕه‌ى قه‌واره ناونجیدایه، و له‌ساڵى 2002دا چاپكراوه.
23- غارى عه‌لى سه‌در: بریتیه له گه‌شتێك به‌و ئه‌شكه‌وته‌دا كه ناوه‌كه‌ى بریتییه له ده‌ریاچه‌یه‌كى پڕئاو و بۆماوه‌ى زیاتر له‌بیست ده‌قیقه‌یه‌ك به‌له‌م به‌ناویا ده‌گه‌ڕێ و یه‌كێكه له دیمه‌نه سه‌یر و سه‌ر سورهێنه‌ره كانى جیهان.. ئه‌م گه‌شته له 14 لاپه‌ڕه‌ى قه‌واره ناونجیدایه، وله‌ساڵى 2002دا چاپكراوه.
24- زیندانه‌كه‌م: ئه‌م برگه‌یه‌ى ژیانى من كه شه‌ش مانگ زیندانییه، پڕیه‌تى له‌رووداوى چڕ‌و پڕ و سه‌یر وسه‌مه‌ره‌و دڵته‌زێن وخه‌مهێنه‌ر، هه‌ندێ كاتیش دڵخۆشكه‌ر وپێكه‌نین هێنه‌ر، له‌ناو دوو توێیاندا په‌ندێكى زۆر خۆیان مه‌لاَس داوه، و ده‌رزێكى زۆریش خۆیان حه‌شارداوه. پیشانى ده‌دات كه‌ئارامى و خۆگرى چ به‌رهه‌مێكى گه‌وره وباشى هه‌یه، و رووخان و وره به‌ردانیش چ زیانێكى گه‌وره!! ئه‌وسا حاڵى ده‌بین بۆخوا داواى ئارامى‌و خۆگریمان لێ ده‌كات(واێبروا ان الله مع الێابرین). و چه‌نده‌ها شتى تریش.. ئه‌م نووسراوه له 130 لاپه‌ڕه‌ى قه‌واره ناونجیدایه، وله‌ساڵى 2002دا چاپكراوه.
25- دیكشنه‌رى: فه‌رهه‌نگێكى ئینگلیزى به كوردیه، له‌ساڵه‌كانى 2000 تا 2001، و بریتییه له‌و وشانه‌ى كه له وانه‌ى ئینگلیزی‌دا له‌كاتى خوێندنا به‌شوێن واتاكه‌یانا ده‌گه‌ڕام. له شه‌ست لاپه‌ڕه‌ى قه‌واره گه‌وره‌دایه.
26- كورته مێژوویه‌كى شارۆچكه‌ى پێنجیوین: باسێكه له‌باره‌ى جێگه‌و شوێن، و ئاو وهه‌وا، و دانیشتوان، و گه‌وره‌پیاوان، و كانزاو به‌رو بووم، و باو ونه‌رێتى كۆمه‌لاَیه‌تىیه‌وه.. نووسینه‌كه له‌سنوورى 40 لاپه‌ڕه‌یه‌كى قه‌واره گه‌وره‌دایه.
27- به‌شێك له ژیان نامه‌كه‌م: بریتییه له‌به‌شیكى سه‌ره‌كى ژیانى منداڵیم، و هه‌ندێك له ژیانى پاش زیندانیم، و به‌شێك له‌ژیانى ئێرانم، و به‌شێك له‌ژیانى پاكستانم.. نزیكى دوو ێه‌د لاپه‌ره‌یه‌ك ده‌بێت.
28- گۆرانی و مۆسیقا: ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌به‌ر خوڵق وخوویه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی ئاره‌زووی له گۆرانی نییه‌و گوێی لێ ناگرێ، ئه‌وه مافی كه‌سایه‌تی خۆیه‌تی و هیچ كه‌س قسه‌ی له‌وه‌دا نییه. به‌لاَم ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه له‌روانگه‌ی شه‌رعه‌وه به‌قه‌ده‌غه‌ی ئه‌زانێ، ده‌لیل و به‌ڵگه‌ی هه‌بێ باشتره، تا به‌ر هه‌رِه‌شه‌ی خوایی نه‌كه‌وێ كه ئه‌فه‌رموێ: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌رِتان هێناوه!ئه‌وه‌ی خوا بۆی حه‌لاَل كردوون له‌خۆتانی حه‌رام مه‌كه‌ن، و له‌سنوور ده‌رمه‌چن، و ده‌ستدرێژی مه‌كه‌ن چونكه خوا ده‌ستدرێژی كه‌رانی خۆش ناوێت. " يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا لَا تُحَرِّمُوا طَيِّبَاتِ مَا أَحَلَّ اللَّهُ لَكُمْ وَلَا تَعْتَدُوا إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ الْمُعْتَدِينَ" المائدة /87. (1) هه‌روه‌ك ئاشكرایه به‌ڵگه‌ی حه‌رامبوونیش ئه‌بێ به‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێزبێ، به فه‌رموده‌ی لاواز و غه‌ریب ومونكه‌ر و بگره مه‌وزوع و هه‌ڵبه‌ستراو حوكمی حه‌رامبوونی شت نادرێ.. منیش هیچ شتێكم له‌م باره‌وه نه‌نووسیبوو، تا له پاش ره‌مه‌زانی رابوردوو گه‌نجێك به ئێمێلێكدا پرسیارێكی بۆ ناردبووم ئایا: حوكمی شه‌رعی گۆرانی و مۆسیقا چییه؟ منیش ئابه‌م شێوه‌یه وه‌لاَمم دایه‌وه: گۆرانی ومۆسیقا مه‌سه‌له‌یه‌كه له كۆنه‌وه زانایان جیاوازی راو بۆ چوونیان تیا هه‌یه.. به‌لاَم هه‌موو یه‌كرِان له‌وه‌دا كه: ئه‌گه‌ر گۆرانی هانده‌ربوو بۆ گوناهـ ، و هه‌ڵخواندن بوو به‌بالاَی ئافره‌تاندا و قسه‌یه‌كی وای تیا بوو كه ره‌وشت نزمی ئه‌نواند ئه‌وه ده‌بێته حه‌رام، و ئه‌گه‌ر نه، به‌شی زۆری زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه گوناهـ نیه.
29- ریش تاشین: هه‌ر له دێر زه‌مانه‌وه تا ئێستاش زانایان راو بۆچوونی جیاوازیان له مه‌سه‌له‌ی ریش تاشیندا هه‌بووه و هه‌يه، هه‌ندێك ریش تاشینی به حه‌رام زانێوه و له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌ی خۆی ده‌لیل و به‌ڵگه‌ی هێناوه‌ته‌وه، هه‌ندێكیش به مه‌كرووهیان زانیوه و له‌سه‌ر ئه‌و بۆ چوونه‌ی خۆیان به‌لگه‌یان هێناوه‌ته‌وه، نووسه‌ریش بۆچوونی هه‌ردوو لا و به‌ڵگه‌ی هه‌موانی هێناوه‌ته‌وه‌و و به‌راوردی پێكردوون و له‌ئه‌نجامدا باسی كردووه به‌ڵگه‌ی كام لایان به هێز تره.
30- ره‌نگكردنی سه‌ر و ریش: هه‌رله دێر زه‌مانه‌وه تا ئێستاش خه‌لكی راو بۆچوونی جیاوازیان له مه‌سه‌له‌ی ره‌نگكردنی سه‌رو ریشدا هه‌بووه و هه‌یه، هه‌ندێك بۆیه‌كردنی سه‌رو ریشیان پێ عه‌یبه‌یه‌و واده‌زانن ره‌نگكردن ته‌نیا بۆ ئافره‌ت هاتووه‌و ئه‌گه‌ر پیاو كارێكی وا بكات به‌ر هه‌مان نه‌فرین ده‌كه‌وێت كه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم له‌وانه‌ی كردووه خۆیان وه‌ك ئافره‌ت لێ ده‌كه‌ن، هه‌ندێكیش پێیان وایه نه‌خێر ره‌نگكردن حه‌رام نیه به‌لام ره‌نگكردن به ره‌نگی ره‌ش حه‌رامه.. نووسه‌ریش له م نامیلكه‌یه‌دا رای شه‌رعی له‌وباره‌وه روون كردۆته‌وه ئایا كێ له‌سه‌ر حه‌قه، یا ئه‌وانه هیچیان حه‌قیان نه‌پێكاوه..
31- دێی داربه‌ڕووله: داربه‌ڕووله دێیه‌كی بچووكه له بناری گۆیژه‌و له‌نێوان عه‌ربه‌ت و سلێمانیدایه، و ئێستا خاڵی پشكنینی سلێمانی عه‌ربه‌ت له‌به‌رده‌م ئه‌م ئاواییه‌دایه..ده‌وروبه‌ری 15 كیلۆمه‌ترێك له‌ناو شاره‌وه دووره.. ئاواییه‌كی وشك و بێ دار و دره‌خته، و ته‌نیا كانییه‌ك سه‌رچاوه‌ی ئاویانه له‌ناو ئاواییه‌كه‌دا ئه‌ویش موڵكی ساحیبقرانه‌كانی سلێمانییه، ته‌نیا دار به‌ڕوویه‌كی گه‌وره‌ی پیری تیایه له ژوور ئاواییه‌كه‌وه، له‌وانه‌یه به‌ناوی ئه‌و داره یا بنه‌چه‌ی ئه‌وداره‌وه ناونرابێ دار به‌رووله.. هه‌روه‌ك باسم كرد كشتی خه‌ڵكی ئاوایی ته‌نیا كشتی دێمییه، جگه له‌و چه‌ند هێكتاره‌ی له‌به‌ر ئاوی كانیه‌كه‌دا ده‌كرا به كاڵه‌ك و شووتی.. ئه‌م ئاواییه به چه‌میله ترۆزی دێمی به‌ناوبانگه، وه‌ك چۆن خه‌راجیان به ماست، و عه‌ربه‌ت به دووپشك، وچه‌وتان به چه‌ڵتووك به‌ناوبانگن، ئه‌ویش ئاوه‌ها به چه‌میله ترۆزییه‌كه‌ی به‌ناوبانگه..