السلام و علیکم ورحمة الله و برکاته
مامۆستا خوای گه‌وره پاداشتان بداته‌وه بۆ ئه‌و خزمه‌ته گه‌وره‌یه، انشاءالله پاداشتی به به‌هه‌شت وه‌رئه‌گرن.
ئه‌م پرسیارانه‌م هه‌یه:
1. ئه‌گه‌ر که‌سێک جنێوت پێ بدات ئه‌بێ چۆن هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ل به‌که‌یت؟
2. ئه‌گه‌ر که‌سێک بوختان (قسه‌ت بۆ هه‌ڵببه‌ستێ) ئه‌بێ چی بکه‌یت؟ چۆن وڵامی بده‌یته‌وه؟ ئایا ڕاسته ئه‌و که‌سه‌ی که بۆختانی به دایکمان عائشه (خوا لێ‌ی ڕازی بێ) کرد خوا ئایاتی له‌سه‌ر دابه‌زاند؟ من له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مه‌م بیستووه ئایا ڕاسته:
ئه‌و که‌سه‌ی که بوختانی به دایکمان عائشه (خوا لێ‌ی ڕازی بێ) کرد، که‌سێک بوو خزمی نزیکی حه‌زره‌تی ئه‌بو به‌کری ڕاستگۆ بوو (خوا لێ‌ی ڕازی بێ)، حه‌زره‌تی ئه‌بوبه‌کریش یارمه‌تی مانگانه‌ی بۆ بڕیبویه‌وه. به‌ڵام که زانی بوختانکه‌ره‌که ئه‌و خزمه ئه‌وه، ئه‌وه ئه‌و یارمه‌تییه‌ی لێ بڕی. خواش به‌م بۆنه‌یه‌وه ئایه‌تی دابه‌زانده خواره‌وه.
3. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه ڕاسته ئه‌وه ڕووداوه‌که به چڕ و پڕی چۆنه؟ ئه‌گه‌ریش وا نییه ئه‌وه دروسته‌که‌ی چۆنه؟ ئایا له هه‌ردوو ئه‌و حاڵه‌ته‌ی سه‌روه که‌سی بوختانچی و که‌سی جنێوده‌ر کوشتنی له‌سه‌ره؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر بکوژرێ به قه‌تڵ حیسابه یان به تۆڵه؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌سه‌ر کرده‌وه‌کانی خۆی به‌رده‌وام بێ چار چییه؟
گه‌ر بتوانن وڵامم بده‌نه‌وه
والسلام و علیکم ورحمة الله
شۆرش / سویسڕا
به‌رێز !
وه‌ڵامی پرسیاری یه‌كه‌م:
ئه‌گه‌ر كه‌سێك جنێوت پێ بدات دوو حاڵه‌تت بۆ هه‌یه:
1. یا لێ‌ی ده‌بووریت و چاوپۆشی لێ ده‌كه‌یت، وه‌ك ئه‌وكه‌سانه‌ی ئه‌م ئایه‌ته باسیان ده‌كات: وإذا خاطبهم الجاهلون قالوا سلاما، ئه‌گه‌ر نه?امێ رووی قسه‌ی تێكردن، له‌وه‌ڵامیا ده‌لێن: سلاو، به‌وه خۆیان له‌شه‌ر??ی ده‌پارێزن..
2. یا تۆله‌ی خۆتی لێ ده‌كه‌یته‌وه چی پێ گوتیت تۆیش ئه‌وه‌ی پێ ده‌ڵێیته‌وه، بۆنموونه ئه‌گه‌ر یه‌كێك به‌یه‌كێكی وت: سه‌گ ... ، ئه‌م بۆی نییه پێی بڵێ خۆت و باوكت و حه‌وت پشتت سه..... ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ی بۆ هه‌یه ئه‌و چی پێ وتووه ئه‌میش پێی بڵێته‌وه، یا پێی بڵێ خۆتی.. ئه‌گه‌ر له‌توانادا هه‌بێ و مرۆڤ خۆی بۆ بگیرێ یه‌كه‌میان په‌سه‌ند تره. هه‌رچه‌ند حاڵه‌تی دووه‌میش ما?ی خۆته و ئه‌گه‌ر ئه‌نجامت دا گوناهبار نابیت..
وه‌ڵامی پرسیاری دووه‌م:
بوختان له كوردیدا زیاتر بۆ تۆمه‌تبار كردنی به‌رامبه‌ره به زینا و داوێن پیسی، جائه‌گه‌ر كه‌سێك تۆمه‌تێكی وای بۆ یه‌كێك هه‌ڵبه‌ست، تۆمه‌ت بۆكراوه‌كه دوو رێگای هه‌یه: 1- لێ بوردن و چاوپۆشی وحه‌واڵه‌ی خوای بكات.. 2- بۆی هه‌یه شكات بكات و له‌دادگا داوای ما?ی خۆی بكات.. ئه‌وكاته حاكمی شه‌رع داوا له‌بوختان كه‌ره‌كه ده‌كات ئه‌و بوختانه‌ی ئیسپات بكات، ئه‌ویش به‌وه ده‌بێت چوار كه‌س بێنێ كه شاهیدی بده‌ن، و بڵێن: ئه‌شهه‌دو بیللا ئێمه به‌چاوی خۆمان دیومان كه ئه‌م كه‌سه له‌گه‌ل كه‌سێكی ترا زینای ده‌كرد، و خۆمان به چاوی خۆمان دیمان خنجه‌ر له كێلاندا بوو. ئه‌و كاته بوختان چییه‌كه ئازاد ده‌بێت و ده‌روات، به‌ڵام ئه‌گه شایه‌تی نه‌بوو، یا سێ شایه‌تی هه‌بوو، ئه‌وه حاكمی شه‌رع یه‌كی هه‌شتا جه‌ڵده‌یان لێ ده‌دات و هه‌رگیز شایه‌تیشیان لێ وه‌ر ناگیرێ. و بۆختان بۆ كراوه‌كه ئاوه‌ها ما?ی خۆی ده‌ست ده‌كه‌وێت..
ئه‌وه‌ی كه بیستووته له‌باره‌ی ئه‌و بوختانه‌وه كه‌بۆ حه‌زره‌تی عائیشه كراوه ڕاسته.. به‌ڵام ده‌توانی ڕووداوه‌كه به چر? و بر?ی له ژیان نامه‌ی پێغه‌مه‌ری مه‌زندا دروودی خوای لێ بێ بخۆێنیته‌وه.
وه‌ڵامی پرسیاری سێ هه‌م:
بوختانچی و كه‌سی جنێو ده‌ر كوشتنی له‌سه‌ر نییه، ئه‌گه‌ر بكوژرێ به قه‌تل حسێبه.. ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌رده‌وام بوو ده‌بێ دادگا ته‌مبێی بكات.