پاش ئه‌وه‌ی شه‌وێك له ته‌وارییه‌كه بووم بۆ سبه‌ینێدا گواستمیانه‌وه بۆ ژووری ژماره دوو له بلۆكی ئێم، و ئه‌م ژووره ته‌نیا نه‌خۆشێكی تری لێ بوو، بۆیه پێم باشتر بوو تا ژووره‌كه‌ی تر چونكه ئه‌و چوار نه‌خۆشی لێ بوو..
ئه‌م نه‌خۆشه‌ی ته‌نیشتم ناوی ئیلیاو خه‌ڵكی مه‌سه‌دۆنیا بوو، هه‌رچه‌ند بووه‌ته ئوسترالی و له‌ساڵی 1965 وه هاتۆته ئوسترالیا، به‌ڵام ئه‌كسنت و شێوه‌زاری هیچ نه‌گۆڕاوه و كاتێ به ئینگلیزی قسه‌ی ده‌كرد ده‌تگوت به مه‌سه‌دۆنی قسه د‌كات..
ئه‌م پیاوه ته‌مه‌نی حه‌فتاو چوار ساڵ بوو، نه‌خۆشییه‌كه‌ی به‌ردی زراو بوو، به‌ڵام زراوه‌كه‌یان بۆ ده‌رهێنابوو، وه‌زعی باش بوو، كاتێ من رۆیشتمه ئه‌و ژووره چه‌ند رۆژێك پێش من له‌وێ بوو، ئه‌م پیاوه كه‌مێ گوێی گران بوو، له‌به‌ر ئه‌وه نه‌یده‌زانی به‌ئه‌سپایی قسه بكات، كاتێ ده‌ئاخاوت وه‌ك له بیابانێكی دوورا قسه له‌گه‌ڵ یه‌كێكی ترا بكات ئاوهابوو.. من به‌م حاڵه‌ته‌ی ئیزعاج بووم، به‌لاَم ده‌سه‌ڵاتیشم نه‌بوو، ده‌بوا دان به‌خۆدا بگرم.. چونكه جێگه نه‌بوو..
له نزیكی نیوه‌ڕۆی رۆژی 28مانگ كه چواره‌م رۆژم بوو له نه‌خۆشخانه‌كه و دواین رۆژی من و ئیلیا بوو له‌وێ، پیاوێكی تری مه‌سه‌دۆنی هات بۆ لای و زۆر قسه‌ی له‌ته‌كا ده‌كرد، منیش ئازارم هه‌بوو، حه‌زم ده‌كرد ئارام بێ بۆئه‌وه‌ی بخه‌وم، سه‌رم برده پێشه‌وه‌و سه‌یرێكم كرد، تێگه‌یشت كه من پێم ناخۆشه ئه‌و قسه‌ی له‌ته‌كا ده‌كات چونكه ئه‌و ناتوانێ به‌سووك قسه‌بكات، ومنیش به‌ده‌نگه‌كه‌ی ئیزعاج ده‌بم.. ئینجا هات بۆلای من و چۆن و چاكی له‌ته‌كا كردم و هه‌ندێ سوعبه‌ت و قسه‌ی خۆشی كرد، و منیش لێم پرسی: تۆیش مه‌سه‌دۆنیت؟ گوتی: به‌ڵێ.. گوتم: ئه‌وبه‌شه‌ی مه‌سه‌دۆنیا كه‌له‌ژێر ده‌ستی گریك{يۆنان}دایه گه‌وره‌تره یا ئه‌و به‌شه‌ی كه ئازاد بووه‌و سه‌ر به‌خۆیی وه‌رگرتووه؟
گوتی: ئه‌و به‌شه‌ی ژیر ده‌ستی گریك گه‌وره‌تره.. هه‌رچه‌ند خۆت ده‌زانی قسه‌كردن له‌باره‌ی سیاسه‌ته‌وه خۆش نییه، به‌ڵام ده‌زانی گریكه‌كان چه‌ند ئازاری ئێمه‌ی مه‌سه‌دۆنییان داوه؟ گوتم: هیچ ئاگام له‌وه نییه.. بۆچ ئه‌وانه‌ی له گریكدان خوێندن و نووسینیان به زمانی خۆیان نییه؟.
گوتی: نه‌خێر.. له‌ساڵه‌كانی 56 دا ئه‌وكه‌سه‌ی بیگوتایه من مه‌سه‌دۆنیم و به‌زمانی مه‌سه‌دۆنی قسه‌ی بكردایه، پۆلیس دای ده‌پڵۆسی.. گوتی: كاتی خۆی هاو په‌یمانان كه سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر عوسمانلییه‌كان و نازییه‌كاندا، ئه‌و پارچه‌ی كه له‌ژێر ده‌ستی گریكدایه به گرێبه‌ست داویانه به‌گریك بۆ ماوه‌ی سه‌د ساڵ، پاش سه‌د ساڵه‌كه ده‌بێ ره‌ئی گیری بكرێت و خه‌ڵكه‌كه خۆی بڕياری خۆی بدات ئایا له‌گه‌ل گریكدا ده‌بێت، یا له‌گه‌ل كۆماری سه‌ربه‌خۆدا؟؟ ئێستاش زۆری نه‌ماوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ماوه‌یه ته‌واو ببێت، له‌به‌ر ئه‌وه گریكه‌كان ده‌ستیان كردووه به گۆڕینی ناوی شار و لادێ، و كۆڵان و جاده‌و رووبار و جۆگه، و شاخ و دشت و دۆڵی ئه‌و وڵاته، و گۆڕانكاری له دانیشتوانی شوێنه‌كاندا..
منیش پێم گوت: وام ده‌زانی ته‌نیا تۆرانییه‌كانی كه‌مال ئه‌تاتۆرك ئه‌و زوڵمه‌یان له میلله‌تی كورد كردووه له‌توركیادا، نه‌مزانیوه گریكه‌كانیش هه‌مان ره‌گه‌زپه‌رستی كه‌مالییه‌كانیان هه‌یه!!
گوتم: بێجگه له كۆماری ئازاد و گریكدا خه‌ڵكی مه‌سه‌دۆنی له شوێنانی تریشدا هه‌یه؟ گوتی: خاكمان دابه‌شكراوه به‌سه‌ر چوار وڵات‌دا: یۆگۆسلافیای پێشوو، كه ئێستا سه‌ر به‌خۆ بووین، گریك، بولگاریا، و ئه‌لبانیا.. به‌شه‌كه‌ی ئه‌لبانبا له‌هه‌موویان بچووكتره.. به‌لاَم له‌هیچ به‌شێكیاندا به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌وبه‌شه‌ی ژێر ده‌ستی گریك زوڵم له مه‌سه‌دۆنییه‌كان نه‌كراوه..
منیش گوتم له‌دنیادا خه‌ڵكی لێقه‌وماوو هه‌ژار زۆره ئێمه وامان ده‌زانی ته‌نیا كورد دابه‌شكراوه نه‌مان ده‌زانی میلله‌تانی تریش زۆرن وه‌ك كورد دابه‌شكراون.. ئه‌وه مه‌سه‌دۆنییه‌كانه كه‌باسمان كردن.. سۆمالییه‌كانيش جگه له‌وبه‌شه‌ئازاده‌ی هه‌یانه كه یه‌كێكیان به‌ناوی كۆماری جیبۆتی، و ئه‌وی تریشیان به‌ناوی كۆماری سۆمال، جگه له‌م دوو كۆماره، به‌شێكی تری گه‌وره‌یان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سیوپیادا، و ئه‌و به‌شه‌كه‌ی تریشیان له ژێرده‌سه‌ڵاتی كینیادایه..
هه‌روه‌ها به‌لووچه‌كان، ئه‌وانیش به‌شێكیان له‌ژێرده‌ستی ئێران، و به‌شێكی تریان له‌ژێرده‌ستی پاكستان و به‌شێكی تریان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌فغانه‌كاندایه..
هه‌روه‌ها میلله‌تی باسك له‌نێوان فه‌ره‌نسا و ئیسپانیادا دابه‌شكراوه، و ماوه‌یه‌كی زۆره بۆ ئازادی ده‌جه‌نگن به‌لاَم تا ئێستا به‌و ئاواته‌یان نه‌گه‌یشتوون..
له‌به‌ر ئه‌وه با ئێمه‌ش دڵمان له‌خۆمان دانه‌مێنێ و وانه‌زانین ته‌نیا ئێمه كڵۆڵین..
ئه‌ڵبه‌ته ئه‌سكه‌نده‌ری شاخدار{ذوالقرنین}كه له‌قورئانا ناوی هاتووه، و یه‌كێ بووه له‌وانه‌ی كه هه‌موو دنیای خستۆته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه، له‌و میلله‌ته‌یه، عه‌ره‌به‌كان به مه‌سه‌دۆنیا ده‌لێن: مه‌قدۆنیا و به ئه‌سكه‌نده‌ری { شاخدار}يش ده‌لێن: ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌قدۆنی..