ئه‌وه‌بوو له‌ساڵی 1982 دا به‌هۆی پێكدادانی ترومبێله‌وه له رێی به‌غدادا لاقم شكاو رانم ورد بوو.. له كه‌ركووك عه‌مه‌لیات كرا‌و عه‌مه‌لیاته‌كه سه‌ركه‌وتو نه‌بوو، حه‌وت مانگی ته‌واو كیم و چڵكی هه‌بوو، له موخته‌به‌ره‌كانی كه‌ركووك و سلێمانیشدا ده‌رمانێكی ده‌رنه‌خست تا پێی رزگارمان ببێت، له‌ساڵی 1983 دا رۆیشتین بۆ به‌غداو پاش سه‌ردانی چه‌ند دكتۆرێكی ناودار له نه‌خۆشییه‌كانی ئێسكدا لای دكتۆرێك گیرساینه‌وه، كه ئه‌ویش پێشه‌كی داینام وپێی گوتم: ئه‌م لاقه‌ی تۆ پێویستی به‌چه‌ند عه‌مه‌لیاتێك هه‌یه:
عه‌مه‌لیاتی یه‌كه‌م:
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له‌وه‌پێش كراوه و ئه‌و ئێسكانه‌یش كه‌له‌ناوچه‌ی حه‌وزتا ده‌ریان هێناوه‌و كردویانه به‌پینه بۆ ئه‌و ئێسكانه‌ی فه‌وتاوه هه‌مووی ده‌ر دێنین و پاكی ده‌كه‌ینه‌وه، پاشان ئه‌و نێوانه‌ی سه‌رو خواری لاقت كه چۆل ده‌بێت به پلاتینی ده‌ره‌وه راگیری ده‌كه‌ین، سێ برغووی پلاتینی به هێز له‌لای سه‌ره‌وه‌ی ئێسقانی رانتا گیرده‌كه‌ین، و له‌لای خوارووی رانیشته‌وه به درێل دووكونی تێده‌كه‌ین و دووشیشی پلاتینی تێ ده‌كه‌ین به‌شیشێكی گه‌وره‌ی پلاتینی په‌یوه‌ندی لای سه‌ره‌وه ده‌ده‌ین به‌لای خواره‌وه، پاش ئه‌وه له‌هه‌مان كاتا زه‌رعه‌یه‌ك بۆ ئه‌و چڵكه‌ی ده‌كه‌ین، كه‌ده‌رمانه‌كه‌مان دۆزییه‌وه ئه‌و ده‌رمانه به‌كاردێنیت تا چڵكه‌كه وشك ده‌بێت، ئه‌مه‌ش نزیكه‌ی سێ مانگێك ده‌خایه‌نێ تا وشك ده‌بێت.
پاش ئه‌مانه نۆره‌ی عه‌مه‌لیاتی دووه‌م دێت، دێین جارێكی تر رانه‌كه‌ت كه وشك بوه‌ته‌وه‌و ته‌واو گۆشته‌كه‌ی خۆی گرتۆته‌وه، هه‌ڵی ده‌دڕینه‌وه‌و سه‌رله‌نوێ ئێسقان له‌ناوچه‌ی حه‌وزته‌وه ده‌ردێنین و به بۆشایی لوولاقه‌كه‌تا ده‌ینێژین، ئینجا ده‌یدورینه‌وه، وازی لێ دێنین تا ئه‌م ئیسكانه سه‌وز ده‌بنه‌وه‌و لێك ده‌ده‌ن و پڕده‌بێته‌وه له ئێسقان. ئه‌مه له‌وانه‌یه ساڵێك زیاتر بخایه‌نێ..
دوای هه‌موئه‌مانه نۆره‌ی عه‌مه‌لیاتی سێهه‌م دێت، ئه‌وكاته عه‌مه‌لیاتی ئه‌ژنۆت ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بنوشتێته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێش ئه‌م دكتۆره چه‌ند دكتۆرێكی تر رۆیشتبووین وایان پێگوتبووین، به‌قسه‌ی ئه‌م دكتۆره رازی بووین و بڕیارمان دا له‌شاری پزیشكی به‌غدا، و له { دار التمريض الخاص}دا و له‌سه‌ر حسابی خۆمان ئه‌م عه‌مه‌لیاتانه بكه‌ین..
بۆ به‌یانییه‌كه‌ی ئه‌و رۆژه عه‌مه‌لیاتی یه‌كه‌ممان كرد و ئه‌و حه‌وت هه‌شت مانگه‌ی ئه‌و هه‌موو ئازار وسزایه‌م به‌ده‌ستییه‌وه چه‌شتبوو به‌خۆڕایی رۆیشت، ئه‌وبرغوانه‌ی باسم كرد كرایه رانمه‌وه، و دورییانه‌وه، له ئه‌نجامی زه‌رعه‌كه‌شدا ده‌رمانێكی دژه زینده‌ی كیمیایی ده‌ركه‌وت كه پێیان ده‌گوت: {ڤێسیدین}، ئه‌م درمانه‌ش له قوتوویه‌كدا هه‌ژده ده‌نكی تیا‌بوو، هه‌ر قوتووی به هه‌ژده دیناری ئه‌و كاته بوو، نزیكه‌ی بیست قوتوویه‌كمان له‌و ده‌رمانه به‌كار هێنا تا به‌ته‌واوی وشك بوو.. پاشان عه‌مه‌لیاتی دووه‌ممان كرد و ئێسقانه‌كانیان تیا زه‌رع كرد، و ئه‌مه‌ش ساڵێك زیاتری خایاند، پاش ئه‌وه له به‌غدا به عه‌مه‌لیاتێك برغووه‌كانیان ده‌رهێنا، و ئه‌ژنۆم به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌ده‌نوشتایه‌وه، دكتۆره‌كه‌ی خۆیشم رای كردبوو بۆ به‌ریتانیا و له عیراقا نه‌مابوو..
لای دكتۆرێكی تری ناوداری به‌غدا عه‌مه‌لیاتی ئه‌ژنۆمیان كرد، و ئه‌و ماده لینجه‌ی ژێر كه‌شكی ئه‌ژنۆكه‌م وه‌ك ئێسقانی لێ هاتبوو، له دواییدا كه پیشانیان دام وه‌ك ئه‌وه‌ی به سكه‌نه‌ی ئاسن هه‌ڵیان كۆڵیبێت ئاوه‌هابوو، به‌هه‌ر حاڵ. ئه‌وه‌ش نزیكه‌ی شه‌ش مانگێكی خایاند تا چاك بوومه‌وه.. به‌م عه‌مه‌لیاته ته‌واوی ئه‌ژنۆم نه‌ده‌نوشتایه‌وه، ته‌نیا نیوه‌ی ده‌نوشتایه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ر كورسی دانیشتبيت و لاقت شۆڕ كردبێته‌وه.. ئه‌ژنۆكه‌م كه ده‌نوشتایه‌وه مه‌گه‌ر به‌ده‌ستی خۆم ده‌نا بۆم به‌رز نه‌ده‌كرایه‌وه.. له 1985دا له‌ده‌ست ئه‌م عه‌مه‌لیاتانه رزگارم بوو..
دووه‌م رووداو:
له‌ساڵی 1987دا جارێكی تر لێی قه‌ومایه‌وه، ئه‌ویش كه له زیندانه‌كانی ئاسایشی گشتیدا بووین له به‌غدا دۆشه‌ك وراخه‌ری نه‌رم ونۆڵ نه‌بوو بۆ ژێررانم، له‌تاو بێجێگه‌یيش ده‌بوا له‌سه‌ر لا بخه‌وتباین، لاقه‌كه‌م ئاوساو ئازارێكی زۆری لێ په‌یدابوو، به‌ده‌ست به‌ستراوی بردمیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی زیندانه‌كه، له‌وێ گوایه چاره‌سه‌ریان ده‌كردم، به‌په‌نای قه‌ره‌وێڵكه‌مه‌وه ده‌ستێكمیان زنجیر كردبوو، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكیش له‌وێ مامه‌وه ئاواتم به مه‌رگی خۆم ده‌خواست، مه‌سه‌له كوردییه‌كه له‌ویادا به‌رجه‌سته ببوو، كه ده‌ڵێت: سه‌د شوكور به‌كفن دزی پێشوو!! پاش شه‌ش حه‌وت مانگێك له‌وێش رزگارمان بوو ..
سێهه‌م رووداو:
كاتێ ئاواره بووین له پاكستانا سوار ره‌كشه‌یه‌ك ببوم، له‌به‌ر ته‌سكی جێگه‌كه‌و نه‌نوشتانه‌وه‌ی ته‌واوی لاقم، قاچم له ده‌رگاری ره‌كشه‌كه هاتبوه ده‌ره‌وه، ركشه خۆی كرد به كووچه‌یه‌كی باریكدا، و له‌گه‌ڵ ره‌كشه‌یه‌كی ترا دایان له‌یه‌ك، قه‌ده‌ر وابوو له‌لای لاقه‌كه‌ی منه‌وه ئه‌وه روو بدات و ئازارێكی یه‌كجار زۆرم پێگه‌یشت، ده‌مویست له ئیسلام ئاباده‌وه بڕۆم بۆ كوه‌یته، ناچار په‌كی سه‌فه‌ركه‌م خست و رۆیشتم بۆ خه‌سته‌خانه، كه ئه‌شیعه‌یان گرت، لای قوله‌پێمه‌وه درزێكی تێ بووبوو.. ماوه‌یه‌كیش به‌و ئازاره‌وه تلاینه‌وه، ئه‌وه‌ش رۆیشت، به‌لاَم هه‌موو ساڵێك له‌كاتی سه‌رمادا هه‌ستم به ئازاره‌كه‌ی ده‌كرد..
چواره‌م رووداو:
جارێكی تر له‌سالَی 2001دا ئه‌ولاقه‌م بێ ویستی خۆم نوشتایه‌وه‌و هه‌موو قورساییه‌كه‌م كه‌وت به‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ژنۆیه‌مدا كه ته‌نیا نیوه‌ی ده‌نوشتێته‌وه، ئازارێكی زۆری برد به‌دڵما، و هاوارم لێ به‌رزبووه‌وه، بردمیان بۆ خه‌سته‌خانه، و له‌وێ ئه‌شیعه‌یان بۆ گرتم، و گوتیان: هه‌ندێك له ره‌گه ورده‌كان و موولووله‌كان قرتاون، له‌به‌ر ئه‌وه له‌دیوی ناوه‌وه لای پووزم به‌خۆێن ره‌ش ببوه‌وه‌وه، هیچ چاره‌سه‌رێكیان بۆ نه‌نووسیم، ته‌نیا چه‌ند حه‌بێكی ئازاریان بۆ نوسیم،و گوتیان: له‌گه‌ڵ گه‌ڕانی خوێنه‌كه‌دا ئه‌و خوێنه ده‌چێته ده‌روه‌وه.. ماوه‌ی چه‌ند مانگێكیش به ئازاری ئه‌و رووداوه‌وه ناڵاندمان..
پێنجه‌م رووداو:
ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه 24/10/2009، واته:هه‌فته‌ی رابوردوو له‌ناو هۆڵه‌كه‌ی خۆمانا دانیشتبووم، خه‌ریكی ده‌رسی ئینگلیزییه‌كه‌م بووم، كاتێ ماندوبووم و ویستم كه‌مێ پشوو بده‌م، قه‌ڵه‌م داده‌رێ له‌ژێر پێ شكاوه‌كه‌مدا بوو، ویستم بیگوێزمه‌وه شوێنێكی تر، قاچم نوشتایه‌وه و نه‌متوانی خۆم به قه‌نه‌فه‌و مێزه‌كانه‌وه بگرم، و هه‌رچی قورساییم بوو كه‌وته سه‌ر ئه‌ژنۆی لاقه شكاوه‌كه‌م و كه‌وتم و ئازارێكی زۆری دام و مردنم به‌چاوی خۆم دی.. ناخودئاگا هاوارم لێ به‌رزبووه‌وه خێزانم له موبه‌قه‌كه بوو په‌رداخه‌كه‌ی له‌ده‌ست كه‌وته خواره‌وه‌و شكا، رۆشنا ره‌نگی سپی بووه‌وه‌و هه‌ناسه بركێی پێ كه‌وت، و له‌تاو حاڵی ئه‌وان ئازاری خۆمم له‌بییر چوه‌وه!!
ته‌له‌فونم بۆ ئومێد كرد له {مه‌نجۆره}ی خوار {رۆكینگهام}ه‌وه بوو، ته‌له‌فونم بۆ نوره‌دینیش كرد ئه‌ویش له‌وێ بوو، هه‌رچی پرسیان چییه پێم نه‌گوتن.. گوتم: حه‌زم كردووه هه‌واڵتان بپرسم.. ئیتر ته‌له‌فوونمان بۆ رازاو كرد له‌ماڵ روناك بوو هاته‌وه، پاش نوێژی مه‌غریب رۆیشتین بۆ خه‌سه‌ته‌خانه‌ی رۆیال پێرس، و نانمان نه‌خوارد، تا سه‌عات یانزه‌ی شه‌ومان پێچوو، كه ئه‌شیعه‌كان هاته‌وه دكتۆره‌كان گوتیان: لێره بمێنیته‌وه باشتره تا بڕۆیته‌وه.. ئیتر رازاو رۆیشت له‌فه‌یه‌ك نانی بۆ كڕیم، و ئه‌و رۆیشته‌وه..
منیشیان برد بۆ دووشوێن له ته‌وارییه‌كه، پاشان بردمیان بۆ قاتی پێنجه‌م بۆ به‌شی {بی } قاچ و ده‌ست شكاو، ئه‌و شه‌وه له‌وێ بووم چوار ده‌نك حه‌بی ئازاریان دامێ و خه‌وم لێ كه‌وت.. سبه‌ینێ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌بوو دكتۆر هات بۆلام و گوتی ئه‌مڕۆ جه‌ماعه‌تی ئه‌ڵترا ساوند نه‌هاتوون، تازه مه‌گه‌ر بكه‌ویته رۆژی دووشه‌ممه، گوتم: موشكیل نییه.
له‌عه‌سره‌كه‌یا دكتۆره‌یه‌ك هات و ئیمزای لێ وه‌رگرتم كه رازی بم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی عه‌مه‌لیات بكرێم، و ئه‌م عه‌مه‌لیاته‌ش ئیحتیمالی ئه‌وه‌ی هه‌یه خوێن كڵۆ ببه‌ستێ، ئیحتیمالی ئه‌وه هه‌یه نه‌زیفی ببێت و نه‌گرسێته‌وه، به‌هه‌موو ئه‌و ئیحتیمالانه رازیبم.. منیش رازی بوونم نووسی و ئیمزام كرد به‌ته‌مای ئه‌وه بووم كه سبه‌ینێ بێن بم به‌ن بۆ ئه‌ڵترا ساوه‌ند و له‌وێشه‌وه بۆ ئه‌شیعه‌ی ته‌نووری و له‌وێشه‌وه بۆ عه‌مه‌لیات..
رۆژی دووشه‌ممه‌یش نه‌هاتن ئه‌لتراساوه‌نده‌كه‌ی بگرن، به‌حسابی خۆیان به‌نیازبوون ئه‌شیعه‌ی ته‌نووری بگرن، و دوابه‌دوای ئه‌وه بم به‌ن بۆ ژووری عه‌مه‌لیات. كه‌چی دیار نه‌بوون.. پاش نیوه‌رۆ دكتۆر هات بۆلام و مه‌عزه‌ره‌تی هێنایه‌وه و گوتی: موشكیلێك له ئێسقانه‌كه‌دا هه‌یه له‌ترسی ئه‌وه ناتوانین عه‌مه‌لیاتی بكه‌ین.. ئه‌مڕۆ نۆبه‌مان بۆ گرتوویت سبه‌ینێ له‌سه‌عات سێ‌دا ئه‌لتراساونده‌كه‌ت ده‌گرن وپاش ئه‌وه ده‌رۆیته‌وه بۆماڵ ومه‌وعیدت بۆ داده‌نێین، له‌سه‌ر مه‌وعیده‌كانا سه‌رمان لێ بده‌یته‌وه.. گوتم: باشه..
گوتم: موشكیله‌كه چییه:؟
گوتی: ئه‌م لاقه‌ی تۆ ئیلتیهاباتی به‌رده‌وامی بووه‌و ئه‌و میكرۆبانه‌ش خۆیان مه‌ڵاس داوه‌و چاوه‌ڕوانی هه‌ڵێكن تا سه‌ر هه‌ڵبده‌نه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه ده‌بێ چاره‌یه‌كی تری بۆ بدۆزینه‌وه له‌بیاتی عه‌مه‌لیات..
گوتم: له‌م نوشتانه‌وه‌یه‌دا ئه‌ژنووم چی به‌سه‌رهاتووه؟
گوتی: ئه‌و ماده غه‌زروفی و كڕكڕاگانه‌ی نێوان هه‌ردوو ئیسكی ئه‌ژنۆت له‌كاتی كه‌وتنه‌كه‌دا ته‌قیون و له‌ت بوون..
ئینجا تێگه‌یشتم بۆ وا خۆێنی تێزاوه و به‌و شێوه ناقۆلایه ئاوساوه، و ئازاری هه‌يه.. ئه‌ڵبه‌ت ئێستا ناتوانم بڕۆمه ده‌ره‌وه و له‌سه‌رجێگه كه‌وتووم و زۆربه‌زه‌حمه‌ت تا ده‌گه‌مه حه‌مامه‌كه‌و ده‌ستنوێژێ ده‌گرم..
بۆیه ئه‌مه‌م نووسی تا ئه‌و دۆست و برایانه‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌خوێننه‌وه دوعایه‌كی خێرم بۆ بكه‌ن چونكه ئه‌وه‌ی به دوعا ده‌كرێت به‌هیچ حه‌كیمێك ناكرێت..
منيش دةليم خوا ليت قبول بكات