ئاگادارییه‌کی گرنگ
به‌ ناوی خوا
خوێنه‌رانی به‌ڕێز ڕاژه‌کاری پێنجوێنی به‌ر له‌ چه‌ند ڕۆژێک تووشی کێشه‌ی په‌پکه‌ڕه‌قه‌ بوو، که‌ به‌و هۆیه‌وه‌ سه‌رجه‌م وێبگه‌کانی سه‌ر ئه‌و ڕاژه‌کاره‌ له‌ کارکه‌وتن، که‌ به‌داخه‌وه‌ وێبگه‌ی پێنجوێنیش یه‌کێک بوو له‌و قوربانیانه‌.

پاش چاک کردنه‌وه‌ی کێشه‌ی په‌پکه‌ڕه‌قه‌که‌، بۆمان ده‌رکه‌وت که‌ خاوه‌ن ڕاژه‌کاره‌که‌ پاڵپشی تازه‌ی بۆ نه‌کردووه‌ و به‌ پێچه‌وانه‌ی گرێبه‌ستی نێوانمان کاره‌کانی کردووه‌.

ئێمه‌ش به‌ به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانین.
ئه‌وه‌ی ئێستاش جێگای نیگه‌رانییه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌گه‌ری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بابه‌تی ساڵی ڕابردوو زۆر که‌مه‌.

ئێمه‌ جارێ جگه‌ له‌ داوای بووردن له‌ خوێنه‌رانی هێژا هیچی ترمان له‌ده‌ست نایه‌ت.

دڵسۆزتان
به‌ڕێوبه‌ر
23.1.2012
ئه‌وبه‌رده‌ی هاوێژا ناگه‌ڕێته‌وه‌..

له‌راستیدا ئارامی و خۆ گری یه‌كێكه‌ له‌و گه‌وره‌ترین به‌هه‌رانه‌ی خوا به‌ مرۆڤی به‌خشیوه‌، له‌م رۆژانه‌دا ئێمێلێكی عه‌ره‌بیم بۆ هاتبوو كه‌ به‌داخه‌وه‌ به‌شی زۆری ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌و ئێمێلانه‌دا دێن ناوی نووسه‌ره‌كانیانی پێوه‌ نییه‌، هه‌ندێ جار بابه‌تی زۆر باش و به‌سوودی تیایه‌، یه‌كێ له‌وانه‌ ئه‌م باسه‌بوو كه‌ من ده‌مه‌وێ له‌سه‌ری بدوێم.. كه‌ ئه‌ویش باسی خۆ گرییه‌.. كاتێ من هێشتا خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌م ته‌واو نه‌كرد بوو پله‌ی گه‌رمی پێوه‌كه‌م به‌ته‌واوی به‌رزبووبوه‌وه‌، و ئه‌گه‌ر قاره‌مانی ئه‌و رووداوه‌ له‌ په‌ناما بووایه‌ له‌وانه‌یه‌ هه‌ڵوێستم زۆر له‌ هه‌ڵوێستی ئه‌و خانمه‌ ناله‌بارتربوایه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ سه‌بر و خۆگرییه‌ كه‌ ئه‌و موفاجه‌ئانه‌ دروست ده‌كات و واله‌به‌رامبه‌ر ده‌كات سه‌ری رێز بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی نه‌وی بكات. به‌قه‌درو حورمه‌ته‌وه‌ سه‌یری بكات،و هه‌زاران په‌شیمانی له‌سه‌ر بێئاگایی خۆی ده‌رببڕێت. پوخته‌ی بابه‌ته‌كه‌ به‌م جۆره‌یه‌:

له‌یه‌كێ له‌ فڕگه‌ نیو ده‌وڵه‌تییه ‌گه‌وره‌كاندا خانمێكی لاو چاوه‌ڕوانی فرۆكه‌كه‌ی ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌بوا زۆر چاوه‌ڕوانی بكردایه‌ كتێبێك ده‌كڕێ بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا بیخوێنێته‌وه‌، پاكه‌تێ پسكیتیشی ده‌كڕێ، له‌كاتی چاوه‌ڕوانییه‌كه‌دا ده‌ست ده‌كات به‌خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ی، پیاوێكیش له‌كورسیه‌كه‌ی ته‌نیشتییه‌وه ده‌‌بێت ئه‌ویش كتێبێك ده‌خوێنێته‌وه‌، كاتێ ئه‌م یه‌كه‌م قه‌پ له‌و پسكیته‌ده‌دا كه‌ له‌نێوان هه‌ردووكیاندا ده‌‌بێت، ده‌‌بینێت كابرایش قه‌پێك له‌ پسكیته‌‌كه‌‌ی هه‌مان پاكه‌ت ده‌‌دات!!

خانمه‌كه‌ زۆر تووڕه‌ ده‌‌بێت، له‌دڵی خۆیا بیر له‌وه‌ده‌كاته‌وه‌ كه‌ یه‌ك مشتی پیا بماڵێت چونكه‌ ئه‌وه‌ند بێ زه‌وقه‌!!
هه‌رچی ئه‌م پسكیتێكی ده‌خوارد كابرایش پسكیتێكی ده‌خوارد، ئه‌وه‌نده‌ی تر تووڕه‌بووبوو، به‌ڵام توانی به‌سه‌ر خۆیا زاڵ ببێت و خۆی بگرێت، خانمه‌كه‌ سه‌یری كرد له‌ناو پاكه‌تی پسكیته‌كه‌دا یه‌ك پسكیت مابووه‌وه‌، له‌دڵی خویا گوتی: ده‌بێ ئێستا ئه‌م پیاوه‌ بێ زه‌وقه‌ چی بكات؟!

زۆر سه‌راسیمه‌ بوو كاتێ دی پیاوه‌كه‌ی ته‌نیشتی ته‌نیا پسكیته‌كه‌ی كرد به‌دووكه‌رته‌وه‌ نیوه‌یه‌كیانی خوارد و ئه‌و نیوه‌كه‌یشی بۆ ئه‌و به‌جێ هێشت..
له‌دڵی خۆیا گوتی: به‌راستی ئه‌مه‌ قبوڵناكرێ، به‌ڵام رقه‌كه‌ی خۆی خوارده‌وه‌ و كتێبه‌كه‌ی پێچایه‌وه‌و به‌ره‌و فڕۆكه‌كه‌ سه‌ركه‌وت و له‌ كابرا جیابووه‌وه‌..

كاتێ له‌ناو فڕۆكه‌كه‌دا له‌سه‌ركورسیه‌كه‌ی خۆی دانیشت جانتاكه‌ی كرده‌وه‌ تا چاویلكه‌كانی ده‌ربێنێ!! سه‌یری كرد ئه‌و پاكه‌ته‌ پسكیته‌ی خۆی كڕیبووی له‌ناو جانتا ده‌ستییه‌كه‌یدایه‌!!
تووشی سه‌دمه‌ بوو، هه‌ستی به‌ خه‌جاڵه‌تی و شه‌رمه‌زارییه‌كی گه‌وره‌ ده‌كرد!! ئێستا حاڵی بوو كه‌ ئه‌م له‌ پاكه‌ته‌ پسكیتی پیاوه‌كه‌ی خواردووه‌ نه‌ك ئه‌و..‌ ئه‌و پیاوه‌ش زۆر به‌خشنده‌و دڵفراوان بووه‌ كه‌ پاكه‌ته‌ پسكیته‌كه‌ی خۆی له‌ته‌كا كردووه‌ به‌دوو به‌شه‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی رقی دابگرسێ و تووڕه‌ببێت و سكاڵای له‌ده‌ست بكات.. هه‌ستی به‌ ته‌ریقی و شه‌رمه‌زاری زیاتر ده‌كرد!! به‌ڵام له‌م كاتی هه‌ست به‌ ته‌ریق بوونه‌وه‌و خه‌جاڵه‌تییه‌دا زمان و زه‌مه‌نی گونجاوی ده‌ست نه‌كه‌وت تا مه‌عزه‌ره‌ت بۆ پیاوه‌كه‌ بێنێته‌وه‌، له‌و بێ زه‌وقیه‌ی خۆی كه‌ به‌رامبه‌ر پیاوه‌كه‌ ئه‌نجامی دا ئه‌گه‌ر به‌خێسه‌یه‌كیش بووبێت..!!

زانایان ‌گوتوويانه‌: چوار شت هه‌رگیز چاره‌سه‌ر ناكرێت:
1- ئه‌وبه‌رده‌ی هاوێژا ناگه‌ڕێته‌وه‌..
2- ‌ووشه‌ له‌زار هاته‌ده‌ر كێش ناكرێته‌وه‌..
3- هه‌لێ له‌كیس چوو دووباره نا‌بێته‌وه‌..


به‌ر له‌وه‌ی په‌یامه‌که‌ت بنووسی ئه‌م خاڵانه‌ بخوێنه‌وه‌:
.: په‌یامه‌که‌ت په‌یوه‌ندیدار بێت به‌ بابه‌تی سه‌ره‌وه‌
.: تێبینی و ڕه‌خه‌نه‌که‌ت بابه‌تیانه‌ بێت و دوور بێت له‌ قسه‌ی ناشیرن
.: نووسینه‌که‌ت به‌ کوردی بێت
.: شێوازی نووسینه‌که‌ت ئارامی بێت و لاتینی نه‌بێت
.: پرسیار یان نامه‌ی تایبه‌ت نه‌بێت
.: به‌ڕێوبه‌ڕ سه‌ربه‌سته‌ له‌ بڵاوکردنه‌وه‌ یان نه‌کردنه‌وه‌ی په‌یامه‌که‌ت پاش هه‌ڵسه‌نگاندی





زيان محمد   ٢٠١٠/٣/٣
زور سوباس ماموموستاكيان دةست خوش ئةم بابة تةم بو باس كراوةلة كاتى خوى هةنديك سودم ليوةركرتوة بةلام بة خويندنةوةى دووبارةى زياتر سودم وةركرتوة ،دةست خوش تةمةن دريز بيت،بةلام خالى جوارةم نةنوسراوة بوجى ؟

دارا بينايى   ٢٠٠٩/١٠/٢٠
زؤر سوباس مامؤستا كيان بؤ ئه و بابه ته جوانه ت، به لام كيان من بيشتر ئه م بابه ته م خويَندووه ته وه جياوازييه كى تيدايه ئه ويش ئه وه يه كه له جياتى ئه و بياوه ، بيره زنيك بوو.