" إِِنَّ هَذَا الْقُرْآَنَ يَهْدِي لِلَّتِي هِيَ أَقْوَمُ..." ئه‌م قورئانه رێنوێنی بۆ باش‌ترين رێگا ده‌كات:
رۆژبه‌رۆژ گه‌وره‌یی و مه‌زنی ئه‌م قورئانه بۆ دۆست و ناحه‌زانی ده‌رده‌كه‌وێت، و هه‌ر رۆژه‌ی بابه‌تێكی زانیاری و پزیشكی و مێژوويی و...تاد،ی بۆ خه‌لَكی ئاشكرا ده‌بێت و رووی رووناكی ده‌دره‌وشێته‌وه، وده‌یسه‌لمێنێ كه ئه‌م په‌ڕاوه پیرۆزه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه هاتووه‌و ئه‌وه‌ی ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌ی دروستكردووه، ته‌لاری بێ وێنه‌ی قورئانیشی دروستكردووه، و هه‌موو خشتێكی و بگره هه‌موو گه‌ردیله‌یه‌كی له‌سه‌ر نه‌خشه‌یه‌كی ئه‌ندازیاری زۆر گرنگ دامه‌زراندووه..
له‌م رۆژانه‌دا بابه‌تێكم خوێنده‌وه كه ده‌ساڵ به‌سه‌ر رووداوه‌كه‌دا تێپه‌ڕیوه‌و له‌میدیاكانه‌وه وه‌ك پێویست پێشچاو نه‌خراوه‌و جێی خۆی پێ نه‌دراوه، كه زۆرم پێ سه‌یربوو رووداوێكی وا گه‌وره چۆن لێی بێ ئاگا بووبم!!
رووداوه‌كه دۆزینه‌وه‌یه‌كی زانستی پزیشكییه و له ئایه‌تێكی قورئانییه وه هه‌ڵێنجراوه‌و خاوه‌نی ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه به تێگه‌یشتن و بییركردنه‌وه‌و هۆش و گۆشه‌وه قورئانه‌كه‌ی خوێندۆته‌وه‌و ئه‌م به‌هره گه‌وره‌یه‌ی لێ به‌ده‌ست هێناوه.. زانای میسری/ دكتۆر عبد الباسط محمد سيد توێژه‌ره‌وه له‌سه‌نته‌ری قه‌ومی بۆ توێژینه‌وه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی توێژینه‌وه‌ی زانستی وته‌كنه‌لۆژی كۆماری میسر توانی دوو شه‌هاده‌ی به‌رائه‌ت ئیختیراعی نێو ده‌وڵه‌تی به‌ده‌ست بێنێ یه‌كێكیان ئه‌ورووپی و ئه‌وی تریشیان ئه‌مریكی، پاش ئه‌وه‌ی كه قه‌تره‌یه‌كی دروست كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئاوی سپی چاو، بیرۆكه‌ی ئه‌م ده‌رمانه‌شی له‌ده‌قه قورئانییه‌كانی سوره‌تی یوسفه‌وه وه‌رگرتووه..
له قورئانی پیرۆزه‌وه باسه‌كه‌ی ده‌ست پێده‌كات ..
دكتۆر ده‌ڵێ: له‌به‌ره‌به‌یانێكدا قورئانم ده‌خوێند، وله‌سووره‌تی یوسف‌دا به‌سه‌رهاته‌كه‌م به بیر‌و هۆشه‌وه ده‌خوێنده‌وه، وله‌ئایه‌ته‌كان ورد ده‌بوومه‌وه، كاتێ كوڕانی یه‌عقوب ئه‌و پیلانه‌یان له‌دژی یوسفی برایان گێڕا‌و هاتنه‌وه بۆلای باوكیان،و پاشان له‌سالَی گرانی و نه‌هاته‌كه‌دا برا دایكی وباوكییه‌كه‌ی تری یوسف ده‌به‌ن بۆ میسر و له‌وسه‌ر له‌ته‌ك خۆیانا نای هێننه‌وه و كه‌دێنه‌وه بۆلای باوكیشيان پێی ده‌ڵێن: براكه‌یان له‌سه‌ر دزی گیراوه، ئه‌ویش له‌داخ و خه‌فه‌تا ئاوی سپی به‌سه‌ر چاویا دێت و كوێر ده‌بێت. پاشان چۆن ره‌حمه‌تی خوا فریای یه‌عقوب ده‌كه‌وێت كاتێ یوسف كراسی شیفای بۆ ده‌نێرێت و پێشه‌نگی كاروانه كه كراسه‌كه ده‌هێنێ به‌سه‌ر چاوی یه‌عقووبدا چاوی چاك ده‌بێته‌وه‌و كوێرییه‌كه‌ی نا‌مێنێ!!
دكتۆر ده‌ڵێ: من له خۆمم ده‌پرسی: ده‌بێ چی له‌و كراسه‌دا بووبێت وابووبه هۆی چاكبوونه‌وه‌ی چاوی یه‌عقووب و نه‌هێشتنی كوێریه‌تییه‌كه‌ی؟! له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه بڕوام وابوو ئه‌مه موعجیزه‌یه‌كه‌و خوا ده‌یه‌وێ له‌سه‌ر ده‌ستی پێغه‌ممه‌رێكی خوا پیشانی خه‌ڵكی بدات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا پێم وابوو هه‌روه‌ك لایه‌نه رۆحییه‌كه لایه‌نێكی ماددیش له مه‌سه‌له‌كه‌دا هه‌بووه، و ده‌توانیین به‌هۆی توێژینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه بگه‌ینه ئه‌نجامێك كه‌به‌ڵگه‌بێ له‌سه‌ر راستیه‌تی قورئانی پیرۆز كه ئه‌و به‌سه‌رهاته‌ی به‌و شێوه‌ی له‌كاتی خۆیدا روویداوه بۆئێمه گواستۆته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌ستم به باس و توێژینه‌وه كرد، و خوای باڵاده‌ست رێنوێنی كردم بۆ ئه‌م باس و توێژینه‌وه‌یه..
په‌یوه‌ندی خه‌م وماته‌می به‌ئاوی سپیه‌وه:
دكتۆر ده‌ڵێ: په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و له‌نێوان خه‌م و تووشبوون به ئاوی سپی‌دا هه‌یه، چونكه خه‌م و ناخۆشی ده‌بنه هۆی زیادبوونی هه‌رمۆنی" ئه‌دریناڵین " ئه‌مه‌ش داده‌نرێت به دژی هه‌رمۆنی ئه‌نسۆلین، بۆیه خه‌می زۆر و خۆشی زۆر ده‌بنه هۆی زیادبوونی هه‌رمۆنی " ئه‌دریناڵین " و ئه‌ویش ده‌بێته هۆی زیادبوونی شه‌كره‌ی خوێن، و ئه‌ویش یه‌كێكه له هۆ سه‌ره‌كییه‌كانی كوێربوون.. ئه‌مه ئه‌گه‌ر هاوكاتیش بوو له‌گه‌ڵ خه‌م و گریانی زۆرا..
سه‌ره‌تا سۆلسۆله‌یه‌ك هیوامان له‌سووره‌تی یووسفه‌وه ده‌ستكه‌وت، له‌سووره‌تی یووسفدا كاتێ یه‌عقوب سلاوی خوای لێ بێت كوڕه‌كانی دێنه‌وه له‌میسر و هه‌واڵی پێده‌ده‌ن كه براكه‌یان دزی كردووه و له‌سه‌ر دزی گیراوه، لێیان دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌و ده‌ڵێت: هه‌ی داخی گرانم بۆ یوسف و له‌داخ و خه‌فه‌تی پۆنگخواردوویا ئاوی سپی به‌سه‌رچاویادێت." وَتَوَلَّى عَنْهُمْ، وَقَالَ: يَا أَسَفَى عَلَى يُوسُفَ! وَابْيَضَّتْ عَيْنَاهُ مِنَ الْحُزْنِ فَهُوَ كَظِيمٌ. " يوسف/ 84.
پاش ئه‌وه كه ده‌گه‌رێنه‌وه بۆمیسر وله‌یوسف ئاشكراده‌بن وئه‌ویش هه‌واڵی باوكی ده‌پرسێ وه‌زعه‌كه‌ی بۆ ده‌گێڕنه‌وه كراسه‌كه‌ی خۆی بۆ ده‌نێرێ و پێیان ده‌ڵێت: بیهێنن به‌سه‌ر چاوی باوكی‌دا چاوی چاك ده‌بێته‌وه‌و هه‌موو خێزان و مناڵه‌كانیان و باوك و دایشیان له‌ته‌ك خوێانا بۆ میسر بێنن.. " اذْهَبُوا بِقَمِيصِي هَذَا فَأَلْقُوهُ عَلَى وَجْهِ أَبِي يَأْتِ بَصِيرًا، وَأْتُونِي بِأَهْلِكُمْ أَجْمَعِينَ " يوسف/93، بێگومان یووسف به‌فه‌رمانی خوا و وه‌حی په‌روه‌ردگار به‌براكانی ده‌فه‌رموێت كراسی شیفا بۆباوكم ببه‌نه‌وه.
كاتێ كاروان ده‌كه‌وێته‌رێ، له‌وێوه یه‌عقوب به‌هاونشینه‌كانی ده‌فه‌رموێ: ئه‌گه‌ر به‌خه‌ڵه‌فاوم دانه‌نێن من بۆنی یوسف ده‌كه‌م، ئه‌وانیش ده‌ڵێن: به‌خوا هه‌ر له‌سه‌رگه‌ردانییه كۆنه‌كه‌ی خۆتدایت!! كاتێ مژده‌ده‌ر كه پێشڕه‌وی كاروانه‌كه‌بوو گه‌یشته‌جێ كراسه‌كه‌ی هێنا به‌سه‌رچاوی یه‌عقوبداو بینایی گه‌ڕایه‌وه بۆ چاوی و فه‌رمووی: من پێم نه‌گوتن: ئه‌وه‌ی من له‌باره‌ی خواوه ده‌یزانم ئێوه نایزانن؟! " وَلَمَّا فَصَلَتِ الْعِيرُ قَالَ أَبُوهُمْ: إِنِّي لأَجِدُ رِيحَ يُوسُفَ لَوْلا أَنْ تُفَنِّدُونِ، قَالُوا: تَاللَّهِ إِنَّكَ لَفِي ضَلالِكَ الْقَدِيمِ ، فَلَمَّا أَنْ جَاءَ الْبَشِيرُ أَلْقَاهُ عَلَى وَجْهِهِ فَارْتَدَّ بَصِيرًا، قَالَ: أَلَمْ أَقُلْ لَكُمْ: إِنِّي أَعْلَمُ مِنَ اللَّهِ مَا لا تَعْلَمُونَ ؟ " يوسف/ 96.
ئه‌مه سه‌ره‌تا و رێدۆزینه‌وه‌یه‌ك بوو بۆباس و توێژینه‌وه‌كه، ئایا ده‌بێ چاره‌سه‌رییه‌كه له ناو كراسه‌كه‌ی حه‌زره‌تی یوسف‌دا چی بووبێت؟!
پاش بییركردنه‌وه جگه له عه‌ره‌ق هیچی ترمان نه‌دییه‌وه: باسه‌كه‌سیش توێژینه‌وه‌بوو له پێكهاته‌ی عه‌ره‌قی مرۆڤ، كۆمه‌ڵێ له‌و عه‌ده‌سانه‌ی چاومان هێنا كه به‌هۆی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه له‌چاو ده‌رهاتوون، و ره‌ش هه‌ڵگه‌ڕاون، ئه‌وانه‌مان له‌ناو عه‌ره‌قی له‌شدا دانا، پاش ماوه‌یه‌ك دیمان ئه‌مانه روون بوونه‌وه، پاشان چی رووی دا؟
پێكهاته‌كانی عه‌ره‌ق:
پرسیاری دووه‌م: ئایا پێكهاته‌كانی عه‌ره‌ق له‌م حاڵه‌دا كاریگه‌رن؟ یا ته‌نیا به‌شێك له‌وپێكهاتانه كاری گه‌ره؟ له‌واقيعدا توانیمان به‌ئه‌نجام بگه‌ین، ویه‌كێك له پێكهاته بنه‌رِه‌تییه‌كانی عه‌ره‌ق، كه پێكهاته‌یه‌كه له پێكهاته‌كانی "بۆلینا گواڵدین " و- توانیمان- به‌شێوه‌یه‌كی كیمیایی ئاماده‌ی بكه‌ین، و ئه‌نجامی سه‌ركه‌وتووی له‌سه‌ر تۆمار بكه‌ین، 250 كه‌س له‌وانه‌ی ئاوی سپی به‌سه‌ر چاویاندا هاتبوو خۆ به‌خشانه به‌سه‌ر چاویاندا تاقیكرایه‌وه‌و 90 له سه‌دی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه بینایی گه‌ڕایه‌وه بۆ چاویان، و به‌شێوه‌یه‌كی پزیشكی سه‌لمێنرا كه ئه‌گه‌ر دووجار رۆژانه له‌و تنۆكه بۆماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بكرێته چاویان ئاوی سپی به‌سه‌ر چاویانه‌وه نا‌مێنێ و چاك ده‌بنه‌وه..
مه‌رجمان داناوه بۆ ئه‌و كومپانیایه‌ش كه دروستی ده‌كات ده‌بێ له‌سه‌ر ده‌رمانه‌كه بنووسێت كه ئه‌مه ده‌رمانێكی قورئانییه، تا خه‌ڵكی دنیا بزانن كه‌ئه‌م كتێبه پیرۆزه راسته‌و كارێگه‌ره بۆ به‌خته‌وه‌ری مرۆڤ له‌دنیاو قیامه‌تا..
دكتۆر عبد الباسط ده‌ڵێ: له‌واقیعی ئه‌م ته‌جروبه قورئانییه‌وه هه‌ست به‌گه‌وره‌یی ومه‌زنی قورئان ده‌كه‌م، و به‌شێوه‌یه‌كی ماددی هه‌ست به‌وه ده‌كه‌م قورئان شیفایه بۆ ده‌روون و جوسته‌ی مرۆڤه‌كان بۆ ژیانی ماددی و مه‌عنه‌وییان، خوای باڵاده‌ستيش ده‌فه‌رموێ: شتانێك له‌قورئانا ده‌نێرین كه چاره‌سه‌ر و ره‌حمه‌ت بێ بۆ باوه‌ڕداران " وَنُنَزِّلُ مِنَ الْقُرْآَنِ مَا هُوَ شِفَاءٌ وَرَحْمَةٌ لِلْمُؤْمِنِينَ " الإسرا‌ء /82 .
# # #
دكتۆر له چه‌ند دێڕێكا:
• تا ئێستا سه‌رپه‌رشتی 82 باسی ماجستێر و دكتۆرای له‌فیزیای زینده‌وه‌ریدا كردووه..
• 160 باسی له رۆژنامه وگوڤاره زانستییه‌كانا بڵاو كردۆته‌وه.
• 30 ده‌رمانی به‌شێوه‌یه‌كی پزیشكی و زانیاری له گژ و گیاكان دۆزیوه‌ته‌وه‌و و كاریان پێده‌كرێت.
• له‌ساڵی 1993دا مافی خاوه‌ندارییه‌تی {براءة اختراع}ی دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمان بۆ نه‌هێشتنی ئاوی سپی چاو به‌ناوی {كتاركت}ی له ئه‌مریكا وه‌رگرتووه، به‌كارهێنانی ئه‌م قه‌تره‌یه له بیاتی نه‌شته‌رگه‌رییه.
• له‌ساڵی 1995دا بۆ هه‌مان قه‌تره‌ی چاو مافی خاوه‌ندارییه‌تی" براءة اختراع "ی له ئه‌ورووپا وه‌رگرتووه.
• له‌ساڵی {2003 }وه ئه‌و ده‌رمانه كه‌وتۆته بازاڕه‌وه.
• ده‌رمانێكی تری دۆزیوه‌ته‌وه بۆهه‌وی ڤایرۆسی جگه‌ر، ومافی خاوه‌ندارییه‌تی له ئه‌وروپا و ئه‌مریكا وه‌رگرتووه..
به‌شداریكردنی له‌كۆنگره زانیارییه‌كاندا:
• تا ئێستا له‌م كۆنگره زانیاری و پزیشكیانه‌دا به‌شداری كردووه:
• كۆنگره‌ی كیمیای زینده‌وه‌ری دوانزه‌هه‌م له‌ئوسترالیا ساڵی 1982ز.
• كۆنگره‌ی چواره‌می نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نزیماتی ئیكلینیكی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ساڵی 1983ز.
• كۆنگره‌ی دووه‌می نێوده‌وڵه‌تی مادده زیندووه‌كان له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ساڵی 1984ز.
• كۆنگره‌ی هه‌شته‌می نێوده‌وڵه‌تی فیزیای زینده‌وه‌ری له به‌ریتانیا ساڵی 1984ز.
• كۆنگره‌ی هه‌شته‌می نێوده‌وڵه‌تی باسی تیشكه‌كان له به‌ریتانیا ساڵی 1987ز.
• كۆنگره‌ی چواره‌می نێوده‌وڵه‌تی موگناتیزی زینده‌وه‌ری له به‌ریتانیا ساڵی 1991ز.
• كۆنگره‌ی دوانزه‌هه‌می نێوده‌وڵه‌تی فیزیای زینده‌وه‌ری له ئه‌مستردام 1996ز.
ئه‌ندامبوونی له ئه‌نجومه‌نه زانیارییه‌كاندا:
• ئه‌ندام له‌ئه‌نجومه‌نی لیژنه‌ی قه‌ومی فیزیای زینده‌وه‌ری میسر.
• ئه‌ندام له‌ئه‌نجومه‌نی فیزیای زینده‌وه‌ری له به‌ریتانیا.
• ئه‌ندام له‌ئه‌نجومه‌نی ماده زیندووه‌كان له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
• ئه‌ندام له‌ئه‌نجومه‌نی ئیعجازی زانیاری قورئان و سوننه‌ت له میسرا؟
• ئه‌ندام له‌ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵسه‌نگاندنی باسه‌كانی خه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت بۆ هاندانی زانیارییه‌كانی بایۆلۆجی و كیمیای زینده‌وه‌ری..
• ئه‌ندام له‌ئه‌نجومه‌نی پشتیوانی توێژینه‌وه میسرییه‌كان..