به‌ئه‌رك نه‌بیت پرسیاریكم هه‌یه:
ئایا كه‌سێك خوێن به‌له‌شیه‌وه هه‌بێت دروسته نوێژ بكات؟
ئاوات عبد الله
14/Apr/07
پاش سوپاس بۆ خوا و سلاو له‌گیانی پاكی پێغه‌ممه‌ر وئال وبه‌یت و هاوه‌ڵة‌كانی
براكه‌م!
خوێن له‌مه‌زه‌بی شافیعیدا پیسه و ئه‌گه‌ر زۆربوو به‌له‌شه‌وه نوێژ پێوه‌كردنی دروست نییه، مه‌گه‌ر ناچاری وه‌ك ئه‌وه كه‌سێك فیشه‌كی لێدراوبێ، یا خنجه‌رێكی لێدرابێ، و تیاچوونی زۆر نزیك بێ، و كاتی نوێژیش هاتووه، ئاله‌ویادا دروسته ته‌یه‌مومی بۆ بكه‌ن و نوێژه‌كه‌ی به‌وخوێنه‌وه بكات، هه‌روه‌ك حه‌زره‌تی عومه‌ر كاتێ ئه‌بولوئلوئی فارسی كه ئاگر په‌رست بوو، له‌میحرابه‌كه‌دا خۆی شاردبوه‌وه له‌وكاته‌دا كه حه‌زره‌تی عومه‌ر له‌ناو نوێژا بوو، خنجه‌رێكی لێدا و بۆ نوێژی داهاتوو حه‌زره‌تی عومه‌ر كه‌هاته‌وه هۆش خۆی داوای كرد خۆلی پاكیان بۆ هێنا و ته‌یه‌مومی كرد و به‌وخوێنه‌وه نوێژه‌كه‌ی كرد.. ئه‌گه‌ر چاك بوه‌وه ده‌یگێرِێته‌وه، ئه‌گه‌ر مردیش لای خوا گوناهبار نابێت.
به‌لاَم له‌خوێنی بچووك چاوپۆشی كراوه، و شه‌رع عه‌فووی لێداوه، وه‌ك خوێنی پووك و خوێنی زیپكه ودمه‌ڵ، به‌مه‌رجێ خۆی نه‌یته‌قاندبێ، به‌لام ئه‌گه‌ر به ناچاری خوارندبێتی و ته‌قیبێ و خوێنی لێ هاتبێ ئه‌وه‌ش چاوپۆشی لێكراوه.
خوایش ئاگادار تره..