پرسیار:
سلاَوی خوای گه وره ت لێبێت
ئایا موعامه له كردن و خواردنه وه ی بیره ی ئیسلامی جائیزه یان نا؟
له گه ڵ رێز‌و سوپاسدا.
sarwar meer
2 May 2007
وه‌لاَم:
برای باش پاش سوپاس بۆ خوا و سلاَو بۆگیانی پاكی پێغه‌ممه‌ر و ئال وبه‌یت و شوێنكه‌وتووانی..
ده‌ڵێم:
خوای بالاَ ده‌ست ده‌فه‌رموێ: " يا أَيُّهَا النَّاسُ كُلُواْ مِمَّا فِي الأَرْضِ حَلاَلاً طَيِّباً “ [ البقرة:168 ] . واته: خه‌ڵكینه ! له‌و نیعمه‌ته حه‌لاَڵ و پاكانه بخۆن كه له‌سه‌رزه‌ویدایه ". كه‌وابوو هه‌رشتێ پاك بوو حه‌لاَڵه چونكه ئه‌سڵ له خواردنا پاكبوونیه‌تی، تا به‌پێی ده‌قی شه‌رع به پیس نه‌ناسرابێ..
له‌م روانگه‌یه‌وه ئاوی جۆ خودی خۆی پاكه و حه‌لاَڵه‌و هیچ شك وگومانێك له حه‌لاَڵبوونیدا نییه، تاكاتێ نه‌كرێ به‌شه‌راب به‌هۆی كولاَندنه‌وه، یا ئاوێته‌كردنی به‌شتێكی تر..
ئه‌و ئاوی جۆیه كه له‌ناو خه‌ڵكیدا به { بییره } به‌ناوبانگه، بۆیه حه‌رامه چونكه ماده‌ی كحوولی تێكراوه، و خوایش هه‌موو جۆره خه‌مر وشه‌رابێكی سه‌رخۆشكه‌ری حه‌رام كردووه و به‌كاری شه‌یتانی ناوبردووه و داوا له خاوه‌ن باوه‌رِان ده‌كات لێی دوور بكه‌ونه‌وه: “ إِنَّمَا الْخَمْرُ وَالْمَيْسِرُ وَالأَنصَابُ وَالأَزْلاَمُ رِجْسٌ مِّنْ عَمَلِ الشَّيْطَانِ فَاجْتَنِبُوهُ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ “ [ المائدة:90 ] . " و پێغه‌ممه‌ریش سلاَوی خوای لێ بێ فه‌رموویه‌تی: " " كل مسكر حرام... متفق عليه " واته: هموو شتێكی سه‌رخۆشكه‌ر حه‌رامه..
به‌لاَم ئه‌گه‌ر ئه‌و بییره‌یه‌ی تۆ باسی ده‌كه‌یت مادده‌ی سه‌رخۆشكه‌ری تێنه‌كرابێ ئه‌وه خواردنه‌وه‌ی حه‌لاَڵه و كرِین وفرۆشتنیشی حه‌لاَڵ و دروسته.
خوایش ئاگادار تره.
له 3/5/2007 ئه‌م وه‌لاَمه‌ی درایه‌وه.