ئاگادارییه‌کی گرنگ
به‌ ناوی خوا
خوێنه‌رانی به‌ڕێز ڕاژه‌کاری پێنجوێنی به‌ر له‌ چه‌ند ڕۆژێک تووشی کێشه‌ی په‌پکه‌ڕه‌قه‌ بوو، که‌ به‌و هۆیه‌وه‌ سه‌رجه‌م وێبگه‌کانی سه‌ر ئه‌و ڕاژه‌کاره‌ له‌ کارکه‌وتن، که‌ به‌داخه‌وه‌ وێبگه‌ی پێنجوێنیش یه‌کێک بوو له‌و قوربانیانه‌.

پاش چاک کردنه‌وه‌ی کێشه‌ی په‌پکه‌ڕه‌قه‌که‌، بۆمان ده‌رکه‌وت که‌ خاوه‌ن ڕاژه‌کاره‌که‌ پاڵپشی تازه‌ی بۆ نه‌کردووه‌ و به‌ پێچه‌وانه‌ی گرێبه‌ستی نێوانمان کاره‌کانی کردووه‌.

ئێمه‌ش به‌ به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانین.
ئه‌وه‌ی ئێستاش جێگای نیگه‌رانییه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌گه‌ری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بابه‌تی ساڵی ڕابردوو زۆر که‌مه‌.

ئێمه‌ جارێ جگه‌ له‌ داوای بووردن له‌ خوێنه‌رانی هێژا هیچی ترمان له‌ده‌ست نایه‌ت.

دڵسۆزتان
به‌ڕێوبه‌ر
23.1.2012
تفسیر الحج اشهر معلومات

سلام عليكم

ما هو تفسير قوله تعالى (الحج اشهر معلومات) ما هي تلك الاشهر ؟ وهل يمكن فهم الاية على اقامة الحج في غير شهر ذي الحجة؟

ملاحظة: كتبت الرسالة بالعربية لعدم توافر الفونت الكوردي فارجو من حضرتكم الاجابة بالكوردية
ولكم مني جزيل الشكر و جزاكم الله خيرا.

سالار فتاح 14/8/07

وه‌لام:

برای باش كاك سالار! پاش سوپاس بۆ خوا و سلاَو بۆگیانی پاكی پێغه‌ممه‌ر و ئال وبه‌یت و شوێنكه‌وتووانی..
بۆ وه‌لامی پرسیاره‌كه‌ت له‌ته‌فسیری ئه‌و ئایه‌ته‌دا زانایان فه‌رموویانه‌:

ئیحرام به‌ستن به‌ناوی حه‌جه‌وه‌ له‌م مانگه‌ دیاری كراوانه‌دا ده‌بێت، كه‌ مانگی: شه‌ووال و زیلقه‌عیده‌، و زیلحیججه‌یه‌..
واتای ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ حه‌ج كردن دروست بێ جگه‌ له‌ مانگی زیلحیججه‌دا ..
هه‌روه‌ك شێخ ئه‌بو ئیسحاقی شیرازی له‌ كتێیبی به‌ناوبانگی موهه‌ززه‌بدا فه‌رموویه‌تی، و شێخی ئیبنوحه‌جه‌ر له‌ فه‌تحولباریدا بۆی باسكردووین..

خوایش ئاگادار تره‌.
له‌5/1/2008 ئه‌م وه‌لاَمه‌ی درایه‌وه‌.


به‌ر له‌وه‌ی په‌یامه‌که‌ت بنووسی ئه‌م خاڵانه‌ بخوێنه‌وه‌:
.: په‌یامه‌که‌ت په‌یوه‌ندیدار بێت به‌ بابه‌تی سه‌ره‌وه‌
.: تێبینی و ڕه‌خه‌نه‌که‌ت بابه‌تیانه‌ بێت و دوور بێت له‌ قسه‌ی ناشیرن
.: نووسینه‌که‌ت به‌ کوردی بێت
.: شێوازی نووسینه‌که‌ت ئارامی بێت و لاتینی نه‌بێت
.: پرسیار یان نامه‌ی تایبه‌ت نه‌بێت
.: به‌ڕێوبه‌ڕ سه‌ربه‌سته‌ له‌ بڵاوکردنه‌وه‌ یان نه‌کردنه‌وه‌ی په‌یامه‌که‌ت پاش هه‌ڵسه‌نگاندی