ئاگادارییه‌کی گرنگ
به‌ ناوی خوا
خوێنه‌رانی به‌ڕێز ڕاژه‌کاری پێنجوێنی به‌ر له‌ چه‌ند ڕۆژێک تووشی کێشه‌ی په‌پکه‌ڕه‌قه‌ بوو، که‌ به‌و هۆیه‌وه‌ سه‌رجه‌م وێبگه‌کانی سه‌ر ئه‌و ڕاژه‌کاره‌ له‌ کارکه‌وتن، که‌ به‌داخه‌وه‌ وێبگه‌ی پێنجوێنیش یه‌کێک بوو له‌و قوربانیانه‌.

پاش چاک کردنه‌وه‌ی کێشه‌ی په‌پکه‌ڕه‌قه‌که‌، بۆمان ده‌رکه‌وت که‌ خاوه‌ن ڕاژه‌کاره‌که‌ پاڵپشی تازه‌ی بۆ نه‌کردووه‌ و به‌ پێچه‌وانه‌ی گرێبه‌ستی نێوانمان کاره‌کانی کردووه‌.

ئێمه‌ش به‌ به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانین.
ئه‌وه‌ی ئێستاش جێگای نیگه‌رانییه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌گه‌ری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بابه‌تی ساڵی ڕابردوو زۆر که‌مه‌.

ئێمه‌ جارێ جگه‌ له‌ داوای بووردن له‌ خوێنه‌رانی هێژا هیچی ترمان له‌ده‌ست نایه‌ت.

دڵسۆزتان
به‌ڕێوبه‌ر
23.1.2012
موحه‌ممه‌د و حه‌مۆكه

ئایا دروسته‌ منداڵ ناو بنرێ موحه‌ممه‌د و بانگ بكرێت: حه‌مۆكه‌؟
Prsear

banawe xwae gawraw mehraban
dast xoshe aw malpara baswdat le dakam hewadarm har bardawam bet dawakarm la xwdae gawra ajrw padashte eak jar xert bdatawa
mn prsearakm habw awesh awaea:
mn mndalakm haea awesh pesh awae mn dalakam bbet nzam krd gotm agar kwrbet nawe le danem ma7amad ، agar mn banawe 7ama ean 7amoka bange bkam awesh la xoshawestean wae pe dalem aya gwna7a wae pe blem hewadarm zw wallamm bdanawa
hawre dilan

برای باش! پاش سوپاس بۆ خوا و سلاَو بۆگیانی پاكی پێغه‌ممه‌ر و ئال وبه‌یت و شوێنكه‌وتووانی..
وه‌لاَم:
خوا منداله‌كه‌ت لێ نه‌سێنێ و بۆتان ساڵح و ته‌مه‌ن دریێژ بكات.
بۆ وه‌لاَمی پرسیاره‌كه‌ت له‌باره‌ی شه‌رعه‌وه‌ گوناحت ناگات، به‌لام له‌دواییدا بۆ خۆی ده‌بێته‌ كه‌مییه‌ك و ئه‌وه‌ی پێ خۆش نابیت، چونكه‌ ئێوه‌ چۆنی بانگ بكه‌ن خه‌لكیش وا بانگی ده‌كات.. و خودا ئاگادارتره‌.

وه‌لاَمه‌كه‌ی بۆ نێردرایه‌وه‌...


به‌ر له‌وه‌ی په‌یامه‌که‌ت بنووسی ئه‌م خاڵانه‌ بخوێنه‌وه‌:
.: په‌یامه‌که‌ت په‌یوه‌ندیدار بێت به‌ بابه‌تی سه‌ره‌وه‌
.: تێبینی و ڕه‌خه‌نه‌که‌ت بابه‌تیانه‌ بێت و دوور بێت له‌ قسه‌ی ناشیرن
.: نووسینه‌که‌ت به‌ کوردی بێت
.: شێوازی نووسینه‌که‌ت ئارامی بێت و لاتینی نه‌بێت
.: پرسیار یان نامه‌ی تایبه‌ت نه‌بێت
.: به‌ڕێوبه‌ڕ سه‌ربه‌سته‌ له‌ بڵاوکردنه‌وه‌ یان نه‌کردنه‌وه‌ی په‌یامه‌که‌ت پاش هه‌ڵسه‌نگاندی