گه‌شته‌كه‌مان بۆ باخچه‌ی { كواله}كان:
سالًێك و دوومانگ بوو له ئوسترالیابووین، و منیش له‌وماوه‌یه‌دا خۆم به كۆرسی زمانه‌وه خه‌ڕۆ كردبوو، زمانی فه‌رمی ئوسترالیاش زمانی ئینگلیزییه، ئه‌وانه‌ی له‌كۆرسه‌كانی ئینگلیزی‌دا ده‌رس ده‌ڵێنه‌وه، په‌روه‌رده‌یه‌كی تایبه‌ت كراون، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و تازه هاتووانه‌ی كه ده‌یانه‌وێ ببنه هاوڵاتی ئوسترالیا، له‌وانه‌وه فێری باوی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وێ ببن.
بۆنموونه: له وانه‌یه‌كدا كه خوێندمان ئه‌وه‌یان پێ گوتین: كه هه‌رگیز له‌هاوه‌ڵه‌كه‌ت مه‌پرسه، چ ئاینێكی هه‌یه، لێی مه‌پرسه، رۆژانه یا هه‌فتانه چه‌ند په‌یدا ده‌كه‌یت؟ یا لێی مه‌پرسه له چ حیزب و گروپێكدایت، ئه‌م پرسیارانه له‌لای ئوسترالیایی
به خۆ هه‌ڵقوڵتانه كاروبه‌ری تایبه‌تی خه‌ڵكی داده‌نرێت، وه‌ك عه‌یبه وایه..
منیش گوتم: ده‌كرێ بپرسم بۆچ؟
گوتی: عادییه، منیش ده‌ڵێم: ئوسترالیا وڵاتێكی فره كاڵچه‌ره، و نه‌ته‌وه‌گه‌لێكی زۆری تێدایه، كه هه‌ریه‌كه و ئاینێكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، كاتێ باسی ئاین هێنرایه پێشه‌وه، بۆنموونه تۆ ده‌ڵێیت: من موسوڵمانم، ئه‌و ده‌ڵێت من مه‌سیحیم، ئه‌و ده‌ڵێت: من بوودیم، ئه‌وی ئه‌ولاد ه‌ڵێت: من هیندۆسیم... تاد. هه‌مویشی بیر و هزریان له ئاستێكدا نییه، له‌وانه‌یه شتێكی ئاینه‌كه‌ی تۆ باس بكرێت، پێت ناخۆش بێ و ببێته ناكۆكی و ده‌مه‌قاڵه‌تان.. بۆیه ده‌یانه‌وێ هه‌ر له‌پێشه‌وه ئاگر بڕێك دروست بكه‌ن و گۆبه‌ند و موشكیله په‌یا نه‌بێت.. به‌لاَم ئه‌گه‌ر ئه‌وه باس نه‌كرا هه‌موو وه‌ك برا ده‌ژین..
هه‌روه‌ها بۆ مه‌سه‌له‌ی ده‌رامه‌تیش ئه‌وكه‌سه پێی خۆش نییه تۆ بزانیت چه‌ند په‌یا ده‌كات، بۆ تۆ له كاروباری تایبه‌تی ئه‌ودا خۆ تێ ده‌قوڵتێنیت؟
هه‌روه‌ها زۆر هه‌وڵیان ده‌دا خه‌ڵكی به مه‌وعیده‌وه پابه‌ند بكه‌ن.. له‌م باره‌وه چه‌ند ده‌رسێكمان خوێند له‌باره‌ی عاده‌تی میلله‌تانه‌وه.. ئه‌گه‌ر ئیتالییه‌ك كاتی دیاری كرد و گوتی: سبه‌ینێ سه‌عات نۆ دێم بۆ لات، تۆ به‌ته‌مابه كه‌سه‌عات ده بگات.. ئه‌گه‌ر مه‌كسیكییه‌ك گوتی: سه‌عات ده دێم ، له‌وانه‌یه سه‌عات دوانزه بێته لات..!! هه‌رووه‌ها، بۆ ئه‌وه‌ی تۆ هه‌ست بكه‌یت كه ناوی میلله‌ته‌كه‌ت ئاوه‌ها ده‌زڕێ ئه‌گه‌ر موخاله‌فه‌ی وه‌عدت كرد..
یه‌كێكی تر له‌عاده‌ته‌كانی خۆیان ئه‌وه‌بوو كه فێرخوازه‌كانیان وافێر ده‌كرد مامۆستاكه به‌ناوی خۆیه‌وه بانگ بكات، كاتێ فێرخوازه‌كه ده‌یگوت: تیچه‌ر!ده‌یگوت: من ناوم {جۆن}ه به‌ناوی خۆمه‌وه با‌نگم بكه.. ئه‌وی تر له‌ده‌می ده‌رده‌چوو ده‌یگوت: میسته‌ر! ده‌یگوت: من ناوم {جۆن}ه به‌ناوی خۆمه‌وه با‌نگم بكه.. ئالێره‌دا ده‌ڵێم ئه‌م عاده‌ته ده‌توانین بڵێین عاده‌تێكی ئیسلامییه، و ئه‌وه‌ی به‌له‌قه‌ب و شۆره‌ت و ناوی زله‌وه بانگ ده‌كرێت، له شارستانیه‌تی ئێرانییه‌كانه‌وه پاش موسوڵمانبوونیان كه‌وتۆته ناو موسوڵمانانه‌وه، بۆ نموونه: ئێمه له‌ولاَتی خۆماندا وا فێر كراوین، كه ئه‌گه‌ر مامۆستاكه به‌ناوی خۆیه‌وه بانگ بكه‌ین بێ رێزییه بۆ مامۆستا، له‌به‌ر ئه‌وه عه‌یبه‌و نابێ شتی وابكه‌ین. به‌لاَم ئه‌گه‌ر سه‌یری سه‌ره‌تای ئیسلام بكه‌ین، خه‌ڵكی كاتێ له‌به‌رده‌م پیاوێكی وه‌ك حه‌زره‌تی عومه‌ر یا ئه‌بوبه‌كر یا عه‌لیدا ده‌وه‌ستا به‌ناوی خۆیه‌وه بانگی ده‌كرد و ده‌یگوت: ئه‌ی عه‌لی!، ئه‌ی عومه‌ر، ئه‌ی ئه‌بوبه‌كر!
یه‌كێ تریان ئه‌وه بوو له شته سه‌رنج راكێشه‌كانی وڵات ئاگاداریان ده‌كردیته‌وه، له‌باره‌ی ئه‌م یه‌كیانه‌وه مامۆستای كۆرسه‌كه‌مان گه‌شتێكی بۆ ساز كردین تا جگه له‌وه‌ی بای بالێكمان ده‌ده‌ین، دووشتی زۆر سه‌یریش ببینین:
یه‌كه‌میان ئه‌و {تووتی}يه كێوییانه‌ی له‌سه‌رباسكت ده‌نیشنه‌وه‌و له‌ناو له‌پی ده‌ستتدا گوڵه‌به‌ڕۆژه ده‌خۆن.
دووه‌میان ئاژه‌ڵی {كواله} بوو..
له‌سه‌عات نۆی به‌یانی رۆژی سێ شه‌ممه‌ی رێكه‌وتی 21/11/2000 له‌گه‌ڵ مامۆستای كۆرسه‌كه‌مان {ده‌وره‌سی}و كۆمه‌ڵێ قوتابی پۆله‌كه له‌بنكه‌ی قيتار{تره‌ین سته‌یشن}ی {ولنگتۆن } سوار قیتار بووین، قیتاره‌كه خاوێن و نوێ بوو، پاش ماوه‌یه‌ك له نزیك ماركێت ستریتا سه‌رمان له نه‌فه‌قێكی ژێر زه‌مینییه‌وه ده‌رهێنا، خه‌تی قیتاره‌كه‌مان به‌ده‌ستی راستا لای دا، و به‌ره‌و باكوور كه‌وته رێ، جاده‌كه‌مان پێی ده‌گوترا: مێشێڵ فری وه‌ی، { Mitchell F Way}هه‌ندێ به‌ره‌و ژوور رۆیشتین ده‌ریاچه‌یه‌كی زۆر جوانمان لێ ده‌ركه‌وت، لێواره‌كانی به‌دره‌ختی جوان و زه‌وییه‌كه‌ی به‌چیمه‌نێكی سه‌ر سه‌وز رازێنرابووه‌وه، وبه‌شه‌قامێكی خاوێن وپاشان به كۆمه‌ڵه‌ماڵێكی جوان ده‌وری گیرابوو!! ئه‌م ده‌ریاچه‌یه ناوی له‌ك مۆنگه‌ر بوو، له گه‌ره‌كی {وێمبڵی} بوو، كه{شه‌قامی فێنسێنت} له‌وێ كۆتایی دێت..
ئینجا به‌ناو گه‌ڕه‌كی ئۆزبۆن پارك{ Osborne Park}دا سه‌ركه‌وتین، جاده‌ی به‌ناوبانگی {كاریناب}مان بڕی كه پردی بۆ كرابوو، هاوه‌ڵێكمان به‌ناوی {جه‌واد} كه بۆسنه‌یی بوو له‌وێ سه‌ركه‌وت..
به‌نێوان گه‌ڕه‌كی {ئینه‌لوو} و{ سترلینگ} و {گۆڵه‌پ} و{به‌ڵكاته}،و {كارین} و {هه‌مێرسل} دا {Gwelup- Balcatta- Carine- Hamersley Innaloo- Stirling-} به‌ره‌و باكوور سه‌ركه‌وتین، تاگه‌یشتینه كۆتایی گه‌ڕه‌كی گرین وود{ Green wood }، له‌وێ هاوه‌ڵێكمان به‌ناوی دارۆسلاف{یۆگۆسلافی}خۆی وكچه‌كه‌ی سوار بوون، هه‌روه‌ها هاوه‌ڵێكی ترمان به‌ناوی سافیای كوریایی و دووكچی سوار بون، قیتاره‌كه‌ش هه‌ر به‌ره‌وژوور ده‌ڕوات، پاش{ ئۆشن ریڤه روود}{ Road Ocean Reef}ماوه‌یه‌كی تر رۆیشتین تاكۆتایی خه‌تی قیتاره‌كه له‌گه‌ڕه‌كی هیسرێگ{ Heathridge} و له په‌نای هۆدگێس روود{Hodges Road} دوایی هات، و له‌وێ دابه‌زین ..
پاشان سوار پاسێكی گه‌شتیاری بووین، كه پێشتر مامۆستاكه‌مان بۆی گرتبووین، ئینجا به‌ده‌ستی راستا لامان كرده‌وه، و پاش ماوه‌یه‌ك به‌ده‌ستی چه‌پا لامان كرده‌وه رۆیشتینه سه‌ر جاده‌ی جونده‌لاب روود {{Joondalup Road }، هه‌ر به‌وجاده‌یه‌دا رۆیشتین تاگه‌یشتینه ناو شاری جونده‌لاب، شارێكی نوێ و خانووی خاوێن، بازاڕێكی گه‌وره، وته‌یفێكی زۆر گه‌وره، و گه‌وره‌ترین كتێبخانه له ئوسترالیای رۆژ ئاوادا، پاش دیتنی ئه‌مانه به‌ده‌ستی راستا لامان كرده‌وه و جارێكی تریش، ئینجا به‌ده‌ستی چه‌پدا لامان كرده‌وه، و رۆیشتینه ناو ئه‌و باخچه گه‌وره‌یه‌وه كه به‌ده‌وری ده‌ریاچه‌كه‌ی جونده‌لابدا دروست كرابوو..
مامۆستاكه‌مان هه‌ندێ گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ی كڕی بوو هه‌ریه‌كی مشتێكی پێ داین، و گوتی: له‌سه‌ر ده‌ستان بیگرن، تووتییه‌كان له‌سه‌ر دره‌خته‌كانه‌وه دێنه خوار له‌سه‌ر ده‌ستان ده‌نیشنه‌وه‌و گوڵه به‌ڕۆژه‌كه ده‌خۆن.. بیلفیعل هه‌روا بوو.. من به‌وشێوه‌یه وێنه‌یه‌كم گرت..
پاش ئه‌وه كه نزیكه‌ی چاره‌كێك له‌و پاركی تووتیانه ماینه‌وه سوار ترومبێله‌كه بووین وبه‌ره‌و {یان چیپ نه‌شناڵ پارك} كه‌وتینه‌رێ.. به‌وجاده‌ی پیا هاتبووین بۆ ده‌ریاچه‌ی جونده‌لاب هه‌ر به‌وجاده‌یه‌دا گه‌ڕاینه‌وه تا رۆیشتینه سه‌ر جونده‌لاب روود، له‌وێوه به‌ره‌و باكور رێكه‌وتین.. پاش ماوه‌یه‌ك رۆیشتن به‌ده‌ستی راستا لامان كرده‌وه‌و به‌ره‌و رۆژهه‌لات رێكه‌وتین..
ئه‌م جاده‌یه له‌كۆتایی ده‌ریاچه‌كه‌ی جونده‌لابه‌وه ببوه یه‌ك جاده به‌لاَم خه‌ریك بوون له‌په‌نایا جاده‌یه‌كی تریان دروست ده‌كرد، رۆیشتین تا گه‌یشتینه وانه‌روود:{ Wanneroo Road}، ئینجا به ده‌ستی چه‌پا لامان كرده‌وه، و به‌ره‌و ژوور رۆیشتین، گه‌ڕه‌كێكی تازه دروستكراو له‌ته‌نیشتی راستی جاده‌كه‌وه بوو، كه ناوی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی {ْCarrmar}بوو، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین یاریگای گۆڵف، و كۆرسی گۆڵفی لێ بوو، پاش ئه‌وه كه ماوه‌یه‌ك به‌ره‌و ژوور به‌ناو ناشناڵ پاركی نیره‌باپ {Neerabup} دا رۆیشتین، له‌ده‌ستی راسته‌وه ده‌ریاچه‌ی نێره‌باپمان لێ ده‌ركه‌وت، هه‌ر له‌ناو ئه‌م دارستانه‌دا جاده‌ی كوینز روود{Quinns Road} مان، لێ په‌یدا بوو، كه ده‌رۆیشته سه‌ر كۆمه‌ڵه گه‌ڕه‌كی مییركنا{Merknaْ}كه‌شارێكی گه‌وره‌یه بۆ خۆی..
هه‌ر به‌ره‌و ژوور به‌ناو دارستانه‌كه‌دا رۆیشتین پاشان له‌لای راسته‌وه ده‌ریاچه‌یه‌كمان لێ ده‌ركه‌وت كه پێی ده‌گوترا: نوۆێرگه‌پ {Nowergup}، تا له‌وێش تێپه‌ڕین هه‌ر دارستان بوو، له‌رۆژهه‌لاَتی ده‌ریاكه‌وه ده‌ریاچه‌یه‌كی ترمان لێ ده‌ركه‌وت، به‌ناوی كاره بووده لایك{Carbooda Like}، هه‌ر به‌ناو ئه‌و دارستانه‌دا به‌ره‌وژوور رۆیشتین تا گه‌یشتینه دوو رێدانێك كه‌به‌ده‌ستی چه‌پماندا لامان كرده‌وه جاده‌یه‌كی لێ ده‌بوه‌وه به‌ناوی: بیچ رود { Beach Rd}، پاش ئه‌وه كه‌ماوه‌یه‌كی تر راست رۆیشتین به‌ده‌ستی چه‌پا لامان كرده‌وه تا گه‌یشتینه {یه‌نشیپ ناشناڵ پارك -Yanchep National Park}، ئه‌ویش جاده‌یه‌كی به‌ده‌ستی چه‌پا لێده‌بوه‌وه، به‌لاَم ئێمه هه‌ر راست رۆیشتین تا گه‌یشتینه ده‌رگای پاركه‌كه..
هه‌موومان شانزه‌كه‌س بووین، ئێمه سیانزه قوتابی،و مامۆستاكه‌و سایه‌قی پاسه‌كه، وخوشكی یه‌كێ له قوتابیه‌كان، مامۆستاكه پاره‌ی لێ وه‌رگرتین هه‌ریه‌كی دوو دۆلار و بیست سێنت، و خۆی بردی و تكتی بۆ كڕین، و رۆیشتینه ناو باخی {كواله} كانه‌وه..
ماوه‌یه‌ك به‌ناو باخچه‌كه‌دا گه‌ڕاین دیمان هه‌ندێ له كواڵه‌كان رۆیشتونه‌ته سه‌ر دره‌خته كالیبتۆسه‌كان، هه‌ندێكیشیان له‌ژووری تایبه‌تی خۆیانا بوون، پاش ماوه‌یه‌ك ئافره‌تێك هات كه له‌وێ كاری ده‌كرد گوتی: هه‌ر ئێستا كواله‌یه‌كتان بۆ دێنم، و له‌باره‌یه‌وه بۆتان باس ده‌كه‌م، زۆری پێ نه‌چوو كواله‌كه‌ی هێنا و گوتی:
ئه‌م كواله‌یه ناوی میلی{Mily}یه، كچه و ته‌مه‌نی 5 ساڵه.. كواله زۆركه‌م ئاو ده‌خواته‌وه، یا هه‌ر نایخواته‌وه، به‌زمانی ئوسترالییه ئه‌سڵییه‌كان{ئه‌بو ریجنی} كواله ، واته: ئاونه‌خۆر.. گوتمان: ئه‌ی چۆن ئاوناخواته‌وه‌و ده‌توانێ بژیی؟ ئه‌ویش گوتی: گه‌لاَی دره‌ختی كالیبتۆس ده‌خوات له‌جیاتی خواردن وخواردنه‌وه.. به‌لاَم هه‌موو گه‌لاَیه‌ك ناخوات، ته‌نیا ئه‌وچوزه‌رانه ده‌خوات كه‌تازه ده‌ری ده‌كات و شل وناسكه.. ئه‌وه‌ش خۆی له‌خۆیا ئاوی تێدایه، ئه‌و خواردنه‌ی جێی خواردنه‌وه‌شی بۆ ده‌گرێت..
پاشان گوتی: كواله عاده‌تی وایه ئه‌گه‌ر برسی بوو ده‌گه‌ڕێت و بۆن به‌گه‌لاَكانه‌وه ده‌كات، ئه‌گه‌ر گه‌لاَكه بۆنی كردبوو واته: بۆنی كالیبتۆس ئه‌وا نایخوات، بۆنكردنێكی به‌هێزی هه‌یه، ده‌گه‌ڕێ تا سه‌رتووڵی ناسك ده‌دۆزێته‌وه، وده‌یخوات، ورۆژی كیلۆیه‌ك یا كیلۆو نیوێك له‌وسه‌ر تووڵه شلك وناسكانه ده‌خوات..
كارمه‌نده‌كه گوتی: زۆر گاڵه‌گاڵ ده‌كات.. گوتم: باوه‌ڕ ده‌كه‌ی زۆر بێ ده‌نگه؟!
گوتی: له‌كاتی جووتبوونیاندا ئه‌و حاڵه‌ته‌یان بۆ دروست ده‌بێ..
گوتی: كواله یه‌كێكه له‌و ئاژه‌لاَنه‌ی كه له سكیانا تووره‌كه‌یان هه‌یه، وبێچوه‌كانیانی تیا هه‌ڵده‌گرن.. به‌لاَم جیاوازی له‌گه‌ڵ تووره‌كه‌ی كه‌نگه‌روودا ئه‌وه‌یه: كه‌نگه‌روو ده‌می تووره‌كه‌كه‌ی له پێشه‌وه‌یه، ئه‌وه‌ی كواله ده‌می له‌دواوه‌یه.. كواله له‌سالێكا یه‌كجار ده‌زێ، و یه‌ك بێچوویش ده‌كات.. به‌كۆمه‌ڵ ناژیین، و ته‌نیاییان بۆ خویان هه‌ڵبژاردووه..
كواله زۆر حه‌زی له‌خه‌وه، له 24 سه‌عاته‌كه‌دا نزیكه‌ی نۆزده سه‌عاتی ده‌خه‌وێ.. له‌ناو دارستاندا زیاتر له 15 پانزه ساڵ ده‌ژی. به‌ڵام له‌م شوێنانه‌دا زیاد له 18 ساڵ ده‌ژی..
شوێنی ره‌سه‌نی كواله له چوار ویلایه‌تی رۆژهه‌لاَتی و خوارووی ئوسترالیادایه، واته: كوینزلاند، ونیو ساوس وێڵز، وڤیكتۆریا، و خوارووی ئوسترالیا..
كێشی كواڵه‌یه‌كی پێگه‌یشتوو له نێوان 4 تا 14 كیلۆدایه!! نێره‌كانیان ئه‌وه‌نده‌و نیوێكی مێیینه‌كان قورسن، واته: 50% كێشیان له‌وان زیاتره.. له‌كاتێكا له‌دایك ده‌بێ درێژییه‌كه‌ی20 ملیمه‌تره!! و كێشه‌كه‌یشی: گرامێكه!! و 35 رۆژ له‌مناڵدانی دایكیا ده‌مێنێته‌وه پاشان ده‌بینرێت.. شه‌ش مانگ له‌وكیسه‌یه‌دا هه‌ڵی ده‌گرێت كه به‌ژێر سكیه‌وه‌یه و شیری پێ ده‌دات..!!
گوتم: ئایا ده‌توانم ئه‌وكیسه‌یه ببینم؟
گوتی: ئه‌و كیسه‌یه له‌كاتی مناڵبوونیا ده‌كرێته‌وه، ئه‌مه‌ش هێشتا شووی نه‌كردووه وحامیله نییه له‌به‌ر ئه‌وه ناتوانین بی بینین..
پاشان سوپاسی ئافره‌ته‌كه‌مان كرد بۆ ئه‌و زانیارییه‌ی پێی داین له‌باره‌ی ئه‌م ئاژه‌ڵه ته‌مبه‌ڵ و بێده‌نگه‌وه!! و به‌شوێنی خۆمانا گه‌ڕاینه‌وه.. به‌لاَم له پاش دوو جاده‌وه لامان دایه سه‌ر جاده‌یه‌كی تر، له‌وێ كۆمه‌ڵه كشتوكاڵێكی جوانمان بینی كه پێیان ده‌گوت: ماركێت گاردن، واته: باخی بازاڕ.. له‌راستیدا بۆ ئه‌و كشته‌یان سوودێكی باشیان له‌ته‌كنۆلجیاي تازه وه‌رگرتبوو، هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌كی تر رۆیشتین كۆمه‌ڵێ ده‌واجینمان بینی، شوێنی په‌روه‌رده‌كردنی مریشك ومانگا و ئاژه‌ڵی گۆشتی وبه‌رهه‌مهێنانی هێلكه‌و شیر..
مامۆستاكه‌مان گوتی: نزیكه‌ی شه‌ست ماڵێكی مه‌سه‌دۆنیایی له‌سالانی 40 ی سه‌ده‌ی رابوردوودا هاتوونه‌ته ئوسترالیا و ئه‌و ناوچه‌یان ئاوه‌دان كردۆته‌وه، وكشت وكاڵێكی باشیان كردووه..
پاش ئه‌وه ماوه‌یه‌كی تر هاتین جاده‌ی فلاین درایڤ كه‌وتبوه لای چه‌پمانه‌وه، له‌وناوچه‌یه‌شدا كۆمه‌ڵێ ڤێتنامی {له‌ئاواره‌بووانی جه‌نگی ڤێتنام}ن هاتوون و ئاوه‌دانیان كردۆته‌وه، وئه‌وانیش كشتوكاڵێكی جوانیان تیا كردبوو، پاشان هاتینه‌وه به‌وناوه‌دا كۆمه‌ڵێ كومپانیای به‌رهه‌مهێنانی چه‌و و گۆڵفی یابانی و باخی جوان جوانمان بینی، بۆ نانی نیوه‌ڕۆ هاتینه سه‌ر ده‌ریاچه‌ی كۆكینز پارك وله‌وێ نانی نیوه‌ڕۆمان خوارد.. بۆ ئێواره هاتینه‌وه..