بسم الله الرحمن الرحيم
السلام عليكم
مامؤستای به‌رێز خواجه‌زای خێرت بداته‌وه بؤئه‌م خزمه‌ته پيرؤزه..
مامؤستای به‌رێز من موسولمانێكی مولته‌زيمم الحمد لله..
پرسار:- چه‌ندجار گوناهێكم ده‌كرد دووايی ته‌وبه‌م ده‌كرد ئينجا گوناهه‌كه‌م ده‌كرده‌وه ديسان ته‌وبه‌م ده‌كرد، تاكو چه‌ندجار به‌م شێوه‌يه.. تاكو جاری كؤتايی ئه‌م گوناهه‌م ئه‌نجامدا, به‌لام ئه‌مجاره‌يان زؤر په‌شيمانبوومه‌وه و زؤيش كاريتێكردم چه‌ند رؤژ هه‌ربه‌مێشكم داده‌هات,و ته‌وبه‌يه‌كی نه‌سوحم كرد كه‌چيتر ئه‌م گوناهه نه‌كه‌مه‌وه..
شه‌وێكيان خه‌وێكم ديت ,له‌خه‌وما ديتم گوناهه‌كانم 80 هه‌شتا بوون و خێره‌كانم 90 نه‌وه‌ت بوون، واهه‌ستم ده‌كرد كه‌وا نه‌تيجه‌كه له‌سه‌ر 100 سه‌ده.
تێبيني/گوناهه‌كه له‌كه‌بائير نييه و هێنده‌ش بچووك نييه
به‌هيوای وه‌لام بؤ ئه‌م ئه‌درێسه {......}
خودا ئه‌جری چاكه‌تان بداته‌وه.
باوكي ........
22-6-2009
برای باش ..... .......
وعلیكم السلام
ده‌مێكه وه‌ڵامه‌كه‌م نووسیوه‌ته‌وه، له‌بیرم نه‌ماوه ئایا بۆ ئێمێله‌كه‌ی خۆیم ناردووه یان نه؟چونكه داوای كردبوو وه‌لاَمه‌كه بۆ ئه‌دره‌سه‌كه‌ی خۆی بنیرم..
بۆوه‌لاَمی پرسیاره‌كه‌ت، له‌راستیدا گه‌وره‌یی و به‌رزی بۆ ئه‌وانه‌یه كه گوناهـ ناكه‌ن، و لاپه‌ڕه‌ی سپی دڵ و ده‌روونیان به‌خاوێنی ده‌مێنێته‌وه، به‌لاَم هه‌موو كه‌سێك گوناهی لێ رووده‌دات، و هه‌ڵه‌ده‌كات و به‌ڵكو هه‌ڵه به‌شێكه له قه‌واره‌ی مرۆڤ، هه‌روه‌ك پێغه‌مه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت: " كل بني آدم خطاء وخير الخطائين التوابون" (1) به‌لاَم باشترین كه‌سی گوناهكاران ئه‌وكه‌سه‌یانه كه زووتر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و كۆتایی پێ دێنێت..
خۆزگا گوناهت نه‌كردایه، به‌لاَم كه كردووته و په‌شیمان بویته‌وه كارێكی چاكت كردووه، چونكه هه‌میشه په‌شیمان بوونه‌وه گوناهـ ده‌شورێته‌وه، و ئه‌مجاره‌شیان كه ته‌وبه‌ی نه‌سوحت كردووه هه‌رزۆر باشتر، چونكه له‌راستیدا گوناهـ وه‌ك خۆره وایه بۆ ئینسان و دای ده‌رزێنێ، و خاڵێكی ره‌ش به‌سه‌ر دلیه‌وه دروست ده‌كات، ئه‌وقوماشه سپیه‌ش كه چه‌په‌ڵییه‌كی ره‌شی به‌رده‌كه‌وێت، با به‌سابوونیش بشۆرێته‌وه قوماشه سپیه‌كه هه‌ر وه‌ك خۆی لێ نایه‌ته‌وه، شوێنه‌واری ئه‌و ره‌شیه‌ی پێوه‌دیاره.. ئه‌مه له‌لایه‌كه‌وه..
له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌رچه‌ند ئێمه ده‌زانین خوا خاوه‌نی به‌خشنده‌یی و لێبورده‌ییه‌كی فراوانه، به‌لاَم كێ ده‌ڵێ ئینسان له‌ناو خودی گوناهه‌كه‌دا نامرێت، ئه‌ی له‌وكاته‌دا چۆن رووی بێت ته‌ماشای خوا بكات؟ خۆ مردن به‌ده‌ست خۆی نییه.. و نازانێ كه‌ی و له‌كۆێ و به‌چی و چۆن ده‌مرێ!! له‌فه‌رمووده‌شدا پێغه‌مه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ:" ئه‌وكه‌سه‌ی زینا ده‌كات له‌كاتی زیناكردنه‌كه‌دا ئیمانی كامڵی نامێنێ، و دز له‌كاتی دزی كردنه‌كه‌یدا ئیمانی كامڵی نامینێ، به‌ڵام ده‌رگای تۆبه هه‌میشه ئاوه‌ڵایه.. " عن أَبي هُرَيْرَةَ قالَ: قالَ رَسُولُ الله صلى الله عليه وسلم: "لاَ يَزْنِي الزّانِي حين يزني وَهُوَ مُؤْمِنٌ، وَلاَ يَسْرِقُ السّارِقُ حين يسرق وَهُوَ مُؤْمِنٌ، وَلَكِنّ التّوْبَةَ مَعْرُوضَةٌ "(2).ده‌رگای تۆبه ی لێ دا نه‌خستووين..
هه‌روه‌ها له‌فه‌رمووده‌ی قودسیا خۆی فه‌رموویه‌تی: عن ان‌س قال : سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول: ( قال الله تعالى : " يا ابنَ آدم إنكَ لوْ أتيتنَي بقِرابِ الأرضِ خَطايَا ثُمَّ لقيتني لا تُشركُ بِيَ شَيئا لأتيتُكَ بقِرابِهَا مَغفِرَة... "(3) ئه‌ی به‌نی ئاده‌م! ئه‌گه‌ر به پڕبه‌پڕی زه‌وی به‌گوناهه‌وه بێیت، وشتێك نه‌كه‌یت به‌هاوه‌ڵم، پڕبه‌پڕی زه‌وی به‌لێخۆشبوونه‌وه دێم بۆلات...
خوای ئێمه ئه‌وه‌ند میهره‌بان و دلۆڤانه.. به‌لاَم ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ ئیتر ئێمه له‌ناو گوناها رۆبچین و جڵه‌و بۆ نه‌فس و شه‌یتانمان شۆڕبكه‌ین.. چونكه هه‌روه‌ك پێشتر گوتم: كێ ده‌ڵێت ئێمه له‌ناو گوناهه‌كه‌دا گیانمان ده‌رناچێ؟! خوا په‌نامان بدات.. له‌فه‌رمووده‌كه‌یشا ده‌فه‌رموێ: ئه‌وه‌ی له‌ناو گوناها بمرێ ئیمانی كامڵی نابێ، واته: به ئیمانێكی ناته‌واوه‌و ده‌مرێ، خوا په‌نامان بدات.. هه‌روه‌هاله فه‌رمووده‌یه‌كی ترا له ئه‌بوو هوره‌یره‌وه ریوایه‌ت كراوه كه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی: وَقَدْ رُوِيَ عن أَبي هُرَيْرَةَ عن النبيّ صلى الله عليه وسلم قالَ: "إِذَا زَنَى العَبْدُ خَرَجَ مِنْهُ الاْيمَانُ فَكَانَ فَوْقَ رَأْسِهِ كَالظّلّةِ، فَإِذَا خَرَجَ مِنْ ذَلِكَ الْعَمَلِ عَادَ إِلَيْهِ الاْيمَانُ "(4) . واته: كاتێ ئینسانێك زینا ده‌كات ئیمانه‌كه‌ی لێ ده‌چێته ده‌روه‌و وه‌ك سێبه‌رێك به‌سه‌ریه‌وه ده‌بێت، كاتێ له‌كاره تاوانه‌كه‌ی ته‌واو بوو ئه‌وسا ئیمانه‌كه‌ی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه..
زانایان رایان وایه ئینسان هه‌تا بتوانێ خۆی له‌گوناهـ بپارێزێ، و ئه‌گه‌ر خوا نه‌خواسته تووش بوو، زوو لێی په‌شیمان ببێته‌وه،و به‌ونیازه جارێكی تر نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ری، به‌لاَم ئه‌گه‌ر جارێكی تریش شه‌یتان زاڵ بوو به‌سه‌ریاو نه‌یتوانی خۆی بگرێ و كه‌وته‌وه ناو گوناهـ، نه‌ڵێت: ئیتر چۆن تۆبه بكه‌م؟ نه‌ء په‌شیمان ببێته‌وه‌و به‌كوڵ و به‌دڵ داوای لێبوردن له‌خوا بكات.. چونكه خوا لێبورده‌ی گوناهه، و تۆه‌به وه‌رگریشه:"غافر الذنب و قابل التوب "(5)ه ، هه‌روه‌ها له‌فه‌رمووده‌ی قودسیا خۆی فه‌رموویه‌تی: عن ان‌س قال : سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول: ( قال الله تعالى : " يا ابنَ آدم إنكَ لوْ بلغتْ ذنوبُكَ عَنانَ السمَاءِ ثمَّ اسْتغْفرْتنِي غَفرْتُ لكَ وَلا أبَالِي... "(6) ئه‌ی به‌نی ئاده‌م! ئه‌گه‌ر گوناهه‌كانت بگه‌نه هه‌وره‌كانی ئاسمان وپاشان داوای لێخۆشبوونم لێ بكه‌یت لێت خۆش ده‌بم و هیچ گوێی پێ ناده‌م..... أخرجه الترمذي وصححه الألباني.
حه‌زره‌تی عه‌لی ده‌فه‌رموێت: ئه‌وه‌ی تووشی گوناهێ بوو و خوای باڵاده‌ست په‌رده‌پۆشی كرد،و چاوپۆشی لێ‌كرد، خوا زۆر له‌وه به‌خشنده‌تره كه له عه‌فوه‌كه‌ی خۆی په‌شیمان ببێته‌وه . " وَمَنْ أَصَابَ حَدّاً، فَسَتَرَهُ الله عَلَيْهِ وَعَفَا عَنْهُ، فَالله أَكْرَمُ مِنْ أَنْ يَعُودَ إلى شَيءٍ قَدْ عَفَا عَنْهُ ". (7)
ئیمامی نه‌وه‌وی ده‌فه‌رموێ: زانایانی حه‌قڕه‌و یه‌كڕان له‌وه‌دا كه ئینسانی زیناكه‌ر و دز و پیاوكوژیش به‌كافر دانانرێن، به‌ڵكو ئیماندارێكی ئیمان ناته‌واون، ئه‌گه‌ر تۆبه‌یان كرد و په‌شیمان بوونه‌وه خوا سزایان نادات، و ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌سه‌ر گوناهه گه‌وره‌كانیان به‌رده‌وام بوون و به‌بێ په‌شیمانبوونه‌وه مردن ئه‌وه ده‌كه‌ونه به‌ر مه‌شیئه‌ت و ویستی خوا، ئه‌گه‌ر خوا ویستی عه‌فوویان ده‌كات، وده‌یان خاته به‌هه‌شت، و ئه‌گه‌ر نه‌یشی ویست به‌پێی تاوانه‌كه‌یان سزایان ده‌دات، وپاشان ده‌یانخاته به‌هه‌شته‌وه..
ئیمامی نه‌وه‌وی ده‌فه‌رموێ: بۆیه ده‌ڵێین: واتاكه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئیمانی كامڵی نابێ، چونكه ئه‌م وشانه له‌زمانی عه‌ره‌بیدا بۆ نه‌فی كردنی شت به‌كار ده‌هێنرێن، و مه‌به‌ستیش نه‌فی كه‌ماڵ و ته‌واویانه نه‌ك نه‌فی هه‌مووی، بۆ نموونه: ده‌گوترێ:" لاعلم إلا مانفع " واته هیچ زانیارییه‌ك نییه جگه له‌وه‌ی سوود ده‌گه‌یه‌نێت.. خۆ زانیاری وایش هه‌یه زیان به‌خشه، به‌لاَم مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر زانیارییه‌ك سوودبه‌خش نه‌بوو، زانیاری ته‌واو نیه.. نه‌ك هه‌ر زانیاری نییه. یا ده‌گوترێ: " لا عيش إلا عيش الاَخرة " .جگه له ژیانی پاشه رۆژ ژیانێكی تر نییه.. ده‌ی خۆ ئێمه واین له‌ناو ئه‌م ژیانی دنیایه‌دا، چۆن ئه‌مه ژیان نییه، مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه ژیانی حه‌قیقی نییه‌و ته‌واو نییه..
ئه‌مه له‌لایه‌كه‌وه له‌لایه‌كی تره‌وه فه‌رمووده‌كه‌ی ئه‌بووزه‌ڕ كه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمووی" من قال لا إله إلا الله دخل الجنة وإن زنى وإن سرق..."(8): ئه‌وه‌ی بڵێ: "لا إله إلا الله " ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه.. بازینای كردبێ و با دزیشی كردبێ ... "
هه‌روه‌ها فه‌رمووده دروسته به‌ناوبانگه‌كه‌ی عوبباده‌ی كوری سامیتیش كه " أنهم بايعوه صلى الله عليه وسلم على أن لا يسرقوا ولا يزنوا ولا يعصوا إلى آخره، ثم قال له‌م صلى الله عليه وسلم: "فمن وفى منكم فأجره على الله ومن فعل شيئاً من ذلك فعوقب في الدنيا فهو كفارته، ومن فعل ولم يعاقب فهو إلى الله إن شا‌ء عفا عنه وإن شا‌ء عذبه "(9). كه به‌یعه‌تیان دا به پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم و په‌یمانیان دا كه دزی نه‌كه‌ن، و زینا نه‌كه‌ن، وگوناه نه‌كه‌ن، و تاد...، پاشان پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمووی: ئه‌وه‌ی په‌یمانه‌كه‌ی بێنێته جی ئه‌وه پاداشتی له‌سه‌ر خوایه، و كه‌سێكیش ئه‌گه‌ر شتێ له‌و ناوبراوانه‌ی كرد و له‌دنیادا سزا درا ئه‌وه كه‌فاره‌ته‌كه‌یه‌تی، ئه‌گه‌ر له‌دنیادا سزانه‌درا ئه‌وه ده‌كه‌وێته باره‌گای په‌روه‌ردگاروه ئه‌گه‌ر ویستی لێی ده‌بوورێت، و ئه‌گه‌ر ویستیشی سزای ده‌دات..
هه‌روه‌ها خوا خۆی ده‌فه‌رموێ: ئه‌وه‌ی هاوه‌ڵ بۆخوا دابنێ، خوا به‌بێ تۆبه‌كردن لێی خۆش نابێت، به‌لاَم له‌هه‌رگوناهێكی تر خۆی مه‌یلی لێ بێت خۆش ده‌بێت، ئه‌گه‌رتۆبه‌ش نه‌كات.." إن الله لا يغفر أن يشرك به، ويغفر ما دون ذلك لمن يشا‌ء "(10)
به‌پێی ئه‌م هه‌موو به‌ڵگانه‌ی باسكران زانایانی حه‌ق ڕه‌و ئه‌و ده‌قه‌ی كه باسی ئیمان نه‌بوون ده‌كات، واتاكه‌ی به ئیمان ناته‌واو ده‌كه‌ن،و به‌ڵگه‌كه‌شیان به هێزه، و ئه‌مه‌ش زیاتر له‌گه‌ڵ گه‌وره‌یی و به‌خشنده‌یی بێ سنووری خوادا ده‌گونجێ..
بۆ وه‌ڵامی ئه‌مه‌ی كه چاكه‌كانت له 90 و خراپه‌كانت له 80 بووه، پێچه‌وانه‌ی ده‌قی ئایه‌ته‌و مژده‌ت ده‌ده‌مێ كه خوا ده‌فه‌رموێ: ئه‌وانه‌ی تۆبه‌ده‌كه‌ن و ناگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر گوناهه‌كانیان و كرده‌وه‌ی چاكه ده‌كه‌ن خوا خراپه‌كانیان بۆ ده‌گۆڕێ به‌چاكه." مَنْ تَابَ وَآَمَنَ وَعَمِلَ عَمَلا صَالِحًا فَأُولَئِكَ يُبَدِّلُ اللَّهُ سَيِّئَاتِهِمْ حَسَنَاتٍ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَحِيمًا " (11) واته: ئه‌وه‌ی تۆبه بكات و باوه‌ڕی هێنابێ، و كرده‌وه‌ی چاكه بكات، ئه‌وانه خوا خراپه‌كانیان بۆ ده‌گۆڕێت به چاكه، و خوایش لێبورده‌و دڵۆڤانه..
1-" كل بني آدم خطاء ، وخير الخطائين التوابون" الراوي: أنس بن مالك المحدث: ابن حجر العسقلاني - المصدر: بلوغ المرام - الصفحة أو الرقم: 439 خلاصة الدرجة: إسناده قوي.
2-لا يزني الزاني حين يزني وهو مؤمن . ولا يسرق حين يسرق وهو مؤمن . ولا يشرب الخمر حين يشربها وهو مؤمن . والتوبة معروضة بعد" الراوي: أبو هريرة المحدث: مسلم - المصدر: مقدمة الصحيح - الصفحة أو الرقم: 57
خلاصة الدرجة: صحيح.
3-قال الله تبارك وتعالى يا ابن آدم إنك ما دعوتني ورجوتني غفرت لك على ما كان فيك ولا أبالي يا ابن آدم لو بلغت ذنوبك عنان السما‌ء ثم استغفرتني غفرت لك ولا أبالي يا ابن آدم إنك لو أتيتني بقراب الأرض خطايا ثم لقيتني لا تشرك بي شيئا لأتيتك بقرابها مغفرة. الراوي: أنس بن مالك المحدث: الألباني - المصدر: صحيح الترمذي - الصفحة أو الرقم: 3540 ، خلاصة الدرجة: صحيح.
4-إذا زنى العبد خرج منه الإيمان ، فكان فوق رأسه كالظلة ، فإذا خرج من ذلك العمل ؛ رجع إليه الإيمان. الراوي: أبو هريرة، المحدث: الألباني، المصدر: مشكاة المصابيح، الصفحة أو الرقم: 56، خلاصة الدرجة: إسناده صحيح.
5- سورة غافر/1.
6-قال الله تبارك وتعالى يا ابن آدم إنك ما دعوتني ورجوتني غفرت لك على ما كان فيك ولا أبالي يا ابن آدم لو بلغت ذنوبك عنان السما‌ء ثم استغفرتني غفرت لك ولا أبالي يا ابن آدم إنك لو أتيتني بقراب الأرض خطايا ثم لقيتني لا تشرك بي شيئا لأتيتك بقرابها مغفرة. الراوي: أنس بن مالك المحدث: الألباني - المصدر: صحيح الترمذي - الصفحة أو الرقم: 3540 ، خلاصة الدرجة: صحيح.
7-من أصاب حدا فعجل عقوبته في الدنيا ، فالله أعدل من أن يثني على عبده العقوبة في الآخرة ، ومن أصاب حدا فستره الله عليه وعفا عنه فالله أكرم من أن يعود في شي‌ء قد عفا عنه الراوي: علي بن أبي طالب المحدث: الترمذي - المصدر: سنن الترمذي - الصفحة أو الرقم: 2626 ، خلاصة الدرجة: حسن غريب صحيح.
8-أتيت النبي صلى الله عليه وسلم وعليه ثوب أبيض ، وهو نائم ، ثم أتيته وقد استيقظ ، فقال : ( ما من عبد قال : لا إله إلا الله ، ثم مات على ذلك إلا دخل الجنة ) . قلت : وإن زنى وإن سرق ؟ قال : ( وإن زنى وإن سرق ) . قلت : وإن زنى وإن سرق ؟ قال : ( وإن زنى وإن سرق ) . قلت : وإن زنى وإن سرق ؟ قال : ( وإن زنى وإن سرق على رغم أنف أبي ذر ) . وكان أبو ذر إذا حدث بهذا قال : وإن رغم أنف أبي ذر . الراوي: أبو ذر الغفاري، المحدث: البخاري ، المصدر: الجامع الصحيح ، الصفحة أو الرقم: 5827، خلاصة الدرجة: [صحيح].
9-كنا عند النبي صلى الله عليه وسلم في مجلس ، فقال : ( بايعوني على أن لا تشركوا بالله شيئا ، ولا تسرقوا ، ولا تزنوا - وقرأ هذه الآية كلها - فمن وفى منكم فأجره على الله ، ومن أصاب من ذلك شيئا فعوقب به فهو كفارته ، ومن أصاب من ذلك شيئا فستره الله عليه ، إن شا‌ء غفر له ، وإن شا‌ء عذبه ) . الراوي: عبادة بن الصامت المحدث: البخاري - المصدر: الجامع الصحيح - الصفحة أو الرقم: 6784، خلاصة الدرجة: [صحيح]
10-سورة النساء/48.
11-سورة الفرقان/70.