ئایا كاتێك سوننه‌تی ویترمان كردبێت، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ شه‌ونوێژ بكه‌ین، ده‌بێت یه‌ك ركات بكه‌ینه‌وه، ئینجا شه‌ونوێژ بكه‌ین؟ یان هه‌ر یه‌كسه‌ر ده‌ست به شه‌و نویژ بكه‌ین ؟
یه‌كسه‌ر ده‌ست به شه‌ونوێژ بكه، و ویتر دووباره مه‌كه‌ره‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نیازی شه‌ونوێژت هه‌بوو پێش خه‌وتن ویتره‌كه‌ت مه‌كه، هه‌ڵی بگره بۆ كاتێ خه‌به‌رت بووه‌وه‌و پاش شه‌و نوێژه‌كان ویتره‌كه بكه..
وه‌ك ئیبنو حه‌جه‌ر له ?ه‌تحا باسی ئه‌كات كۆمه‌ڵێك له‌زانایانی شه‌عزان ?ه‌رموویانه: ئه‌وه‌ی سووننه‌تی ویتری كرد بۆی نییه ویتری تر بكات، به‌ڵگه‌شیان ئه‌م ?ه‌رمووده‌یه كه پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ ?ه‌رموویه‌تی: دوو ویتر له‌شه‌وێكدا نییه، لا و?تْرَان? ??ی ڵیْڵه ئه‌مه‌ش ?ه‌رمووده‌یه‌كی حه‌سه‌نه و نه‌سسائی و ئیبنو خوزه‌یمه ریوایه‌تیان كردووه. به‌ڵام ئه‌وكه‌سه چه‌نده نه?لی كرد (شه‌ونوێژی كرد) ده‌توانێ بیكات.. و به‌ڵگه‌ش به‌و ?ه‌رمووده‌یه دێننه‌وه كه پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ پاش یه‌ك ركاته ویتره‌كه‌ی به دانیشتنه‌وه دووركات نه?لی كردووه. ئه‌وه‌ته موسلیم له سه‌حیحدا له رێی ئه‌بو سه‌له‌مه‌وه ریوایه‌تی كردووه كه حه‌زره‌تی عائیشه ?ه‌رموویه‌تی: پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ پاش یه‌ك ركاته ویتره‌كه‌ی به دانیشتنه‌وه دووركاتی ده‌كرد. كَانَ ي?صَلّ?ي رَكْعَتَيْن? بَعْد الْو?تْر وَه?وَ جَال?س .
به‌ڵام من وام پێ باشه كه تۆ نیازی شه‌ونوێژت هه‌بێ یه‌ك ركاته ویتره‌كه هه‌ڵبگریت بۆ پاش ته‌واوكردنی شه‌ونوێژه‌كانت و به ویتره‌كه كۆتاییان پێ بێنی، چونكه پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ ?ه‌رموویه‌تی: ویتر بخه‌نه دواین نوێژی شه‌وتانه‌وه ا?جْعَل?وا آخ?ر صَلاتك?مْ م?نْ اللَّيْل و?تْرًا .
ئایه پیاومه‌مکی هاوسه‌ره‌که‌ی بمژی شیری لیبی بیخوات
حوکمی چیه‌ئه‌گه‌رنه‌زانی وه‌یان بزانی وبیخوا.
خواپاداشتی خیرتان بداته‌وه