خوشكه {Suzan} له پرسیاره‌كه‌يدا ده‌ڵێت: له‌ناو نوێژا هه‌ندێ جار هه‌ست به‌ته‌ڕبوونێك ده‌كه‌م، ئایا نوێژه‌كه‌م ببڕم، یان چی بكه‌م؟ ئه‌مه ده‌قی نامه‌كه‌یه‌تی كه له پیتی لاتینییه‌وه كراوه به پیتی كوردی:
مامۆستاگیان! ئه‌گه‌ر به‌ئه‌رك نه‌بێت پرسیارێكی شه‌رعیم هه‌یه، كاتێك ده‌ست به نوێژ ده‌كه‌م له‌نیوه‌ی نوێژه‌كه‌دا هه‌ست ده‌كه‌م ته‌ڕده‌بم، ئایا نوێژه‌كه‌م دروسته یان نه؟ یان ئه‌بێت ده‌ستنوێژ هه‌لبگرمه‌وه و جارێكی تر بیكه‌مه‌وه؟ و ئایا من چی بكه‌م باشه؟ خوا جه‌زای خێرت بداته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌لاتینی وه‌لاَمه‌كه بنووسی باشتره، چونكه كه‌مپیوته‌ره‌كه‌م كوردی تیا نییه.. جزاك الله .
سۆزان .....
ئێمه‌ش وه‌لاَممان دایه‌وه‌و به پیتی لاتینی وه‌لاَمه‌كه‌مان بۆ نووسیيه‌وه‌و گوتمان:
پاش سه‌لات وسه‌لام بۆ گیانی پاكی پێغه‌ممه‌ر وئاڵ و ئه‌سحابی..
ئه‌و ته‌ڕبوونه‌ی تۆ هه‌ستی پێده‌كه‌یت، له دوو حاڵه‌ت به‌ده‌ر نییه: یا ئه‌وه‌ته حه‌قیقه‌ته‌و راسته ته‌ڕبوویت، یان وه‌سوه‌سه‌یه، وبوونی واقیعی نییه، و گومانێكه له‌لایه‌ن شه‌یتانه‌وه بۆت دروست ده‌بێت. تا یه‌قینی ته‌واوت نه‌بێ كه ته‌ڕبوویت دروست نییه نوێژه‌كه‌ت ببڕیت..
بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌یته یه‌قین، یه‌قین ئه‌وه‌یه چۆن دوو كۆ دوو ده‌كاته چوار، وهه‌رچی كه‌س هه‌یه ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ لات بده‌ن و بڵێن: ده‌كاته شه‌ش بڕوا ناكه‌یت.. ده‌بێ یه‌قینێكی ئاوات هه‌بێ.. ئه‌مه‌ش چۆن دروست ده‌بێت؟
زانایانی شه‌رعناس ده‌فه‌رموون: كاتێ ئه‌وحاڵه‌ت بۆ دروست بوو، نوێژه‌كه‌ت ببڕه، و په‌ڕۆ یا كلینكسێك به‌خۆتا بێنه، و ببینه ئایا ته‌ڕبوویت، یان نه؟ ئه‌گه‌ر ته‌ڕ ببوویت، ئه‌وه وه‌سوه‌سه نییه و حه‌قیقه‌ته، ده‌بێ خۆت پاك بكه‌یته‌وه‌و ده‌ستنوێژ بگریته‌وه، و نوێژه‌كه‌ت ده‌ست پێ بكه‌یته‌وه..
به‌لاَم ئه‌گه‌ر كاتێ په‌ڕۆ یا كلینكسه‌كه‌ت هێنا به‌خۆتا و ته‌ڕنه‌بوو، ئه‌وه بۆت رون بووه‌وه كه وه‌سوه‌سه‌یه، و حه‌قیقه‌ت نییه، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر ئه‌و وه‌سوه‌سه‌یه‌ت بۆ دروست نه‌بێته‌وه له‌كاتی تاره‌ت گرتنا كه له سه‌ر توالێتی، له‌وكاته‌دا هه‌ندێ ئاو له‌نافه‌كت بپژێنه، بۆ ئه‌وه‌ی نافه‌كت ته‌ڕ ببێت، و ئه‌گه‌ر له‌ناو نوێژه‌كه‌تا ئه‌و وه‌سوه‌سه‌یه‌ت بۆ دروستبوو، بڵێیت: ئه‌وه هه‌ر ئه‌و ته‌ڕبوونه‌یه كه خۆم ئاوم لێ پژاندبوو..
خوایش ئاگادار تره.