بةريز ماموستا حسن:
پاش ريزو سلاو
ده‌مه‌ويت پرسيار سه‌باره‌ت به ميژوى خاكى فه‌له‌ستين بكه‌م. ئايا به‌پيى ژياننامه‌ى پيغه‌مبه‌ران به‌تايبه‌تى موسى عليه السلام خاكى فه‌له‌ستين هى جوله‌كه نيه?
سالار فتاح
وه‌لاَم:
پاش سه‌لات و سه‌لام بۆ گیانی پاكی پێغه‌ممه‌ر وئال و ئه‌سحابی..
برای باشم كاك سالار!
بێگومان ناوچه‌ی شام به‌درێژای مێژوو خه‌ڵكی تیا ژیاوه، ئه‌گه‌ر ئێمه سه‌یری مێژوو بكه‌ین، ده‌بینین جووه‌كان له حه‌زره‌تی یه‌عقوبی كوڕی حه‌زره‌تی ئیسحاقی كوڕی حه‌زره‌تی ئیبراهیمه‌وه په‌یدابوون، چونكه حه‌زره‌تی یه‌عقوب ناوه‌كه‌ی تری {ئیسرائیل}ه، وله‌وه‌وه جوو په‌یدا بووه، و پێیان ده‌گوترێ: به‌نوو ئیسرائیل، واته نه‌وه‌ی ئیسرائیل، یا نه‌وه‌ی یه‌عقووب.
كتێبه مێژووییه‌كان یه‌كڕان له‌وه‌دا كه حه‌زره‌تی ئیبراهیم له حه‌رران{هاران}ه‌وه هاتووه، و خاكی نه‌مروودي به‌جێ هێشتووه، و رووی كردۆته شام، و " له‌ناو عه‌مالیقه‌كانی شامدا كه{كه‌نعانییه‌كان بوون} حه‌زره‌تی ئیسحاقی بووه، و حه‌زره‌تی یه‌عقوبیش كه‌پێی ده‌گوترێ: ئیسرائیل كوڕی حه‌زره‌تی ئیسحاقه.. و جووه‌كان له‌حه‌زره‌تی یه‌عقووبه‌وه به‌دیهاتوون..
هه‌روه‌ها قورئان بۆمان ده‌گێڕێته‌وه كاتێ حه‌زره‌تی مووسا له‌میسره‌وه جووه‌كانی هێنایه‌وه به‌ره‌و شام، داوای لێ‌كردن خۆیان بۆ جه‌نگ ئاماده بكه‌ن وبرۆن بۆ ناو ئه‌و خاكه پیرۆزه‌ی خوا بۆی نووسیون،و پشت هه‌ڵ نه‌كه‌ن، چونكه زه‌ره‌ره‌ومه‌ند ده‌بن.. به‌لاَم ئه‌وان گوتیان: ئه‌ی مووسا! ئه‌و ناوه خه‌لكێكی به‌هێز و كه‌ته‌ی تێدایه و ئێمه توانای شه‌ڕكردن له‌ته‌ك ئه‌وانه‌ماندا نیه، تا ئه‌وانه ده‌رنه‌چن ئێمه ناڕۆینه ناویه‌وه، هه‌ركات ئه‌وان ده‌رچوون ئه‌وكاته ئێمه‌ش ده‌ڕۆینه جێیان. پاشان گوتیان: ئه‌ی مووسا! بڕۆن تۆ و خواكه‌ت شه‌ڕیان له‌تكا بكه‌ن، ئێمه‌ش لێره بۆخۆمان داده‌نیشین، هه‌ركات ده‌رتان كردن ئێمه‌ش دێین: " [ يَا قَوْمِ! ادْخُلُوا الأَرْضَ الْمُقَدَّسَةَ الَّتِي كَتَبَ اللَّهُ لَكُمْ، وَلا تَرْتَدُّوا عَلَى أَدْبَارِكُمْ فَتَنْقَلِبُوا خَاسِرِينَ، (21) قَالُوا: يَا مُوسَى! إِنَّ فِيهَا قَوْمًا جَبَّارِينَ، وَإِنَّا لَنْ نَدْخُلَهَا حَتَّى يَخْرُجُوا مِنْهَا، فَإِنْ يَخْرُجُوا مِنْهَا فَإِنَّا دَاخِلُونَ. البقرة/22. پاشان ده‌فه‌رموێ: " قَالُوا: يَا مُوسَى! إِنَّا لَنْ نَدْخُلَهَا أَبَدًا مَا دَامُوا فِيهَا، فَاذْهَبْ أَنْتَ وَرَبُّكَ فَقَاتِلا إِنَّا هَاهُنَا قَاعِدُونَ. " البقرة/24.
هه‌روه‌ك مێژوو بۆمان ده‌گێڕێته‌وه كه‌نعانییه‌كان نه‌وه‌ی {سام}ی كوڕی حه‌زره‌تی نووحن، و عه‌ره‌ب و عیبرانییه‌كانيش نه‌وه‌ی {سام}ن.. كه‌نعانییه‌كان زمانیان له‌عه‌ره‌بییه‌وه نزیك بووه، هه‌رچه‌ند له‌گه‌ڵ عیبریشدا زۆر وشه‌ی هاوبه‌شیان هه‌یه..
هه‌روه‌ها له‌و ناوچه‌یه‌دا
فه‌ینیقیه‌كان میلله‌تێكی سامی نه‌ژادبوون، وله سه‌ده‌كانی 28 پێش زاینییدا له‌ناوچه‌ی سوریا‌و لوبنانا بوون، و له‌گه‌ڵ میلله‌تانی پێش مێژوودا ئاوێته بوون، ئه‌مانه له هه‌زاره‌ی سێهه‌می پێش زاینی‌دا په‌یوه‌ندی پته‌ویان له‌گه‌ل فیرعه‌ونه‌كانی میسرا هه‌بووه، پاشان له‌گه‌ل ئاشوورییه‌كانا تێك گیراون شه‌رو هه‌رایان له‌نێوانا دروست بووه، و ئاشوورییه‌كان له‌سه‌ده‌ی یانزه‌ی پێش زاینی‌دا ئه‌و ولاَته‌یان گرتووه.. پاشان میسرییه‌كان گرتوویانه‌و ئاشوورییه‌كانیان تیا ده‌ر په‌ڕاندووه، پاشان فارسه‌كان هاتوون وئه‌وانیان ده‌ركردووه.. پاشان یۆنانییه‌كان هاتوون هێرشیان كردووه‌و فارسه‌كانیان ده‌ر كردووه.. پاشان له ساڵی 64 پێش زاینی‌دا رۆمانییه‌كان ئه‌و ناوچه‌یان گرت و یۆنانییه‌كانیان تیا ده‌ر كرد..
هه‌روه‌ها چه‌ند هۆزێكی كۆچه‌ری عه‌ره‌ب له‌و ناوچه‌یه‌دا ژیاون و تاسه‌ده‌ی چواره‌می پێش زاینییش هه‌ر كۆچه‌ربوون و پاشان نیشته‌جێ بوون، و پێیان گوتراوه {ئه‌نبات}..
كه‌نعانییه‌كان له هه‌زاری سێ هه‌می پێش زاینی‌دا له‌ناوچه‌ی فه‌له‌ستین و فه‌ینیقییه‌و سوریای ئێسته‌دا ژیاون..
ئارامی و فه‌ینیقی وئیغریقی و كه‌نعانی و عیبرانی وعه‌ره‌بی و رۆمی تیا ژیاوه..
به‌هه‌ر حاڵ له‌پێش ئیسرائیلییه‌كانه‌وه چه‌ندان قه‌وم و میلله‌تی تر له‌وخاكه‌دا ژیاون.. به‌لاَم ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چێ كه‌خوا به‌ڵێنی پێ داون كه ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و خاكه پیرۆزه له‌وێ پاشا‌و ده‌وله‌ت و قه‌واره‌یان بۆ دروست ده‌كات.. له‌واقیعیشدا بۆی دروست كردن، و دوو جار ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان له‌لایه‌ن هێزی ده‌ره‌كییه‌وه له ناو براوه، یه‌كه‌م جار له‌لایه‌ن بابلییه‌كانی عیراقه‌وه، دووه‌م جاریش له‌لایه‌ن رۆمه‌كانه‌وه، و ئه‌مجاره‌یان جووه‌كان به‌ته‌واوی ئاواره‌و په‌رته‌وازه‌ی ولاَتانی جیهان بوون.. و له پێش هاتنی ئیسلامدا نه خاكی فه‌له‌ستین جووی تیا نه‌ما بوو، نه‌وه‌ك میلله‌ت، نه‌وه‌ك قه‌واره‌و ده‌وڵه‌ت..
خوایش ئاگادار تره