پاش سڵاو مامۆستای بەڕێز،
ئەکرێت ئەم پرسیارەت ئاڕاستە کرابێت، بەڵام چاوم پێی نەکەوت لە ماڵپەڕی سەرەکی بەڕێزت.
من بۆ خۆم خوێندکارم لە زانکۆ‌و لەهەمان کاتیش‌دا کار دەکەم لە ڕیستۆرانتێک (لە ووڵاتی ......)، بەش بە حاڵی خۆم کارەکە گونجاوە بۆم تاوەکو خوێندنەکە تەواو ئەکەم. وەک خۆت ئەزانیت کە خوێندکار ئەبێت کار بکات تاوەکو بتوانێت خوێندنەکەی ببات بەڕێوە.
ئەو شوێنەی ئیشی لێ دەکەم بەتەنها بۆ نان خواردنەو وەک ئاشکراشە کە خواردنەوەشی تێدایە، بە حوکمی ئەوەی کە ئیش‌و کار زۆرە لەوێدا هەموو پێکەوە لەگەڵ چەند کەسێکی تر کاردەکەین‌و ئەبێت منیش وەک ئەوان خواردنەوەی مەشروب تەقدیم بکەم بۆ میوانان لەگەڵ خواردن لەسەر داخوازی میوانان (سروشتی کارەکە وایە).
جا پرسیاری من لێرەدایە کە ئایا ئەوە دەچێتە ناو ئەو کارەی کە حەرام بێت؟ ناشکرێت بووترێت بە خاوەن کارەکە کە من تەنها خواردن تەقدیم ئەکەم‌و هیچی تر، ئەو کات ئەبێت واز بهێنم. حوکمی ئیسلام ئەبێت چی بێت لێرەدا؟ ئایا وازهێنان تەنها چارەسەرە
لەگەڵ ڕێزم بۆت مامۆستای بەڕێزو داوای لێبوردن کە لەکاتت ئەگرم.
برا باشه‌كه‌م
پاش سلاو و ره‌حمه‌تی خوا
هیوادارم له ژیانتا به‌خته‌وه‌ر بیت و له ئێستا و داهاتويشدا سه‌ركه‌وتوو بیت..
پرسیاركردنت له حه‌رام و حه‌ڵال به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر پێبه‌ندبوونت به‌ئاین و به‌رنامه‌ی خواوه.. و خوایش ده‌فه‌رموێ: "وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مَخْرَجًا (2) وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لَا يَحْتَسِبُ وَمَنْ يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُ " سورة الطلاق/ 2. ئه‌وه‌ی ترسی خوای هه‌بێ خوا ده‌رووی لێ ده‌كاته‌وه‌و به جۆرێك ژێواری ده‌دات خۆیشی نه‌هاتبێ به‌خه‌یاڵیا.. ئه‌وه‌ش پشت به‌خوا ببه‌ستێ خوای به‌سه..
له ولاَتانی رۆژئاوادا خه‌ڵكی ئازادییه‌كی ته‌واویان هه‌یه، و هه‌رگیز له‌گه‌ڵ وڵاتانی میدڵئیستا به‌راورد ناكرێن.. به‌تایبه‌ت ولاَتانی ئه‌سكه‌ندنافیایش.. له‌به‌رئه‌وه هیچ شه‌رمی تیا نییه ئه‌گه‌ر بڵێیت: من ئاینه‌كه‌م رێم پێ نادات ئه‌وكاره‌یان بكه‌م، ئایا ئێوه رازی ده‌بن يان نه؟
له رۆژئاوادا به‌شی زۆری ئه‌و شوێننانه‌ی جێی نان خواردنن جێی خواردنه‌وه‌شن، له‌به‌ر ئه‌وه تۆ پێش ئه‌وه‌ی بڕیار بده‌یت و ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی من بۆت بۆت باس ده‌كه‌م بیان نێیت.. به جیددی هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی كارێكی تر بده له شوێنێكا عه‌ره‌قی تیا نه‌خورێت یانه‌فرۆشێت.. ئه‌وسا به‌خاوه‌ن كاره‌كه‌ت بڵێ: من ناتوانم خواردنه‌وه بگێڕم، ئه‌گه‌ر پێت خۆشه ئه‌وا ده‌مێنمه‌وه‌و، ئه‌گه‌ر پێشت خۆش نییه ئه‌وا ناچارم به‌جێت بێلم.. و واز له‌كاره‌كه بێنم..
چونكه برا گیان! پێغه‌ممه‌ری خوا دروودی خوای لێ بێت له‌مه‌سه‌له‌ی عه‌ره‌ق و شه‌رابدا هه‌ره‌شه‌یه‌كی زۆر سه‌ختی له‌ده تاقم كردووه، به‌تایبه‌ت نه‌فرینیش، یه‌كێك له‌وانه‌ی نه‌فرینی لێكراوه ئه‌وكه‌سه‌یه كه هه‌ڵی ده‌گرێت، و یه‌كێكی تریان ئه‌وه‌یه كه ده‌یگێڕێت بۆ خه‌ڵكی..
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌كه مه‌سه‌له‌ی ده‌قی فه‌رمووده‌یه‌و مه‌سه‌له‌ی ئیجتیهادات نییه، چارت نییه واز لێهێنانی نه‌بێ، به‌لاَم هه‌ر له ئێستاوه كه ئه‌م نامه‌یه ده‌خوێنیته‌وه هه‌وڵ بده بۆ ئه‌وه‌ی كارێكی تر په‌یدا بكه‌یت.. بۆ ئه‌وه‌ی گوناهبار نه‌بیت و به‌ر ئه‌و نه‌فرینه نه‌كه‌ویت..
هه‌روه‌ك پێشتر بۆم باس كردیت.. ژێواریمان به‌ده‌ست خوایه‌و خوایش ده‌رووكه‌ره‌وه‌یه، هیوادارم تۆیش له‌و پارێزكارانه بیت كه خوا به‌جۆرێكی وا ژێواریان ده‌دات خۆیشیان نه‌هاتبێ به خه‌یاڵیاندا..
عن عبدالله بن عباس قال، قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: " أتاني جبريل فقال يا محمد إن الله لعن الخمر وعاصرها ومعتصرها وشاربها والمحمولة إليه وبائعها ومبتاعها وساقيها ومسقاها . "الراوي: عبدالله بن عباس المحدث: المنذري - المصدر: الترغيب والترهيب - الصفحة أو الرقم: 3/247، خلاصة الدرجة: إسناده صحيح.