دوو رووداوى سه‌ر سوڕهێنه‌ر له ئاوایى (گۆشخانى)دا
1- پاكداوێنى كچه كوردێكى موسوڵمان.
2- ژيانى (مچه بێكه‌س).
رۆژى شه‌ممه بوو، پێش نیوه‌ڕۆ رێمان كه‌وته بازارى ئاسه‌ف، به‌یه‌كه‌م كۆلاَنى ده‌سته راستا لامان كرده‌وه و روومان كرده سه‌راى حاجى ئه‌رباب(1)، له‌سه‌ر سووچه‌كه‌دا دوكانێكى پێلاَو دروو هه‌بوو، خاوه‌نى ئه‌م دوكانه پیاوێكى بالاَ به‌رزى سپى پێستى چاو پچكۆله‌ى ئێسك قه‌وى، به‌لاَم لاوازى ریش سپى بوو، وێنه‌ى لاویه‌تى و گه‌نجى خۆى له‌پشت سه‌ریه‌وه هه‌ڵواسیبوو، كه به‌رگى پۆلیسى له‌به‌رایه و پیاوێكى به‌خۆو پێكه‌وتوو بوه، له‌وه ده‌چوو وه‌رزشكار و پاڵه‌وانیش بووبێ، جووتێ سمێڵى قیتى بادراوى پێوه بوو..
ئه‌م پیاوه خانه نشین كراوه، و دوكانى پینه‌چیه‌تى داناوه، و وه‌ستایه‌كى باشه له‌پێلاَو دروستكردنا، هه‌روه‌ك باسیان ده‌كرد هاوه‌لاَنى ناویان ناوه جیهان په‌یما، قاچاخ چییه‌كان و پیاوخراپانیش پێیان گوتووه: گورگى بیابان، ئازا‌و خێرا‌و لێهاتووبووه، به‌لاَم ئێستا سه‌رو ریشى سپى بووه و خه‌ریكه پشتى ده‌كۆمێته‌وه..
ئه‌م پیاوه له‌ته‌ك منا قسه‌خۆش و روخۆش و به‌ماریفه‌ت بوو، شتى زۆرى ده‌زانى، سه‌ر گوزه‌شته و به‌سه‌رهاتى زۆرى له‌لابوو، په‌ندو شیعرى زۆرى له‌به‌ر بوو، له‌هه‌ر بارێكه‌وه باس بكرایه شیعرێك یا چه‌ند شیعرێكى ده‌خوێنده‌وه، خۆیشى ده‌ستى شیعرى هه‌بوو، به كورتى میرزایه‌كى ته‌واو بوو..
له‌لاى دانیشتم و ده‌ستمان به‌قسه كرد، له‌وه پێش فه‌رمووده‌و رووداوى ئیمانیم بۆ گێڕابووه‌وه، حه‌زى له‌قسه‌ى من ئه‌كرد، بۆیه گوتى: كاكه‌سه‌ن(كاك حه‌سه‌ن)، شتێكمان بۆ بگێڕه‌وه..
منیش رووداوی زه‌رنه‌قوته‌و زه‌رده‌واڵه‌م بۆ گێڕایه‌وه، له دڵ و ده‌رونیا زۆر كارى گه‌ر بوو، ئینجا هه‌ناسه‌یه‌كى ساردى هه‌ڵكێشاو گوتى: كاكه سه‌ن گیان! ئه‌م باسه‌ى تۆ شتێكى زۆر سه‌یر و دڵته‌زێنى وه‌بیر هێنامه‌وه..
گوتم: چۆن، ئا عه‌لا؟ (ئاغا عه‌لائه‌دین).
دووباره هه‌ناسه‌كه‌ى هه‌ڵكێشایه‌وه‌و سه‌رێكى بۆ له‌قاند و گوتى: كاكه سه‌ن گیان! سیى و سێ ساڵ له‌مه‌و به‌ر(2) كه خۆم له‌هه‌ڕه‌تى لاوی‌دا بووم و ته‌مه‌نم سیى و سێ ساڵ بوو، له‌ئاوایى (باراماوا)(3) پۆلیس بووم، هه‌واڵیان هێنا و گوتیان: له ئاوایى (گۆشخانى)(4) ئافره‌تێك كوژراوه!! ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ سه‌ر ده‌سته‌كه‌ماندا رۆیشتین تا له‌و باره‌وه پرسیار بكه‌ین و لێى بكۆڵینه‌وه، تا ده‌ربكه‌وێ چۆن ئه‌و كاره‌ساته رووى داوه؟..
رۆیشتینه ئاوایى و مردووه كه‌یان له مزگه‌وتا دانابوو، چوینه سه‌رى، دیمان كچێكى جوانى پێكه‌وتووى تازه پێگه‌یشتووى حه‌ڤده سالاَنه، و له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كى خواپه‌رست و پارێزكاریشه.
خۆمم پێ نه‌گیراو گوتم: ئا عه‌لا ! بۆچ ئه‌و كچه كوژرابوو؟
گوتى: دڵته‌زێنى رووداوه‌كه لێره‌دایه، باوه‌ڕم نیه به‌درێژایى مێژو ده رووداوى تر‌ى وا رووى دابێ!!
گوتم: چۆن ، ئا عه‌لا؟
گوتى: كوڕێكى تازه پێگه‌یشتووى ئاوایى حه‌ز له‌م كچه ده‌كات، وا دیاره دوور به‌دوور كچه‌یش ئه‌وى خۆش ویستووه، رۆژێك به‌هۆى كار‌و كاسبیه‌وه له‌ده‌ره‌وه‌ى ئاوایى پێك ده‌گه‌ن، دوور به‌دوور بوخچه‌ى رازى دڵیان بۆ یه‌كتر ده‌كه‌نه‌وه، كوڕه‌كه ده‌یه‌وێ زیاتر لێى نزیك بكه‌وێته‌وه و ده‌ستبازى له‌ته‌كا بكات، چونكه ئه‌وین هه‌رچه‌ند پاك بێ، ئه‌گه‌ر زوو فریاى نه‌كه‌وى به‌پاكى نا مێنێته‌وه!!
كچه‌ى داوێن پاك نایه‌ڵێ كوڕه لێى نزیك بكه‌وێته‌وه، ئامۆژگارى ده‌كات و ده‌ڵێ: نابێ پێش نیكاح و ماره‌بڕین ده‌ستمان له‌ده‌ستى یه‌كتر بكه‌وێ!! چونكه ئێمه به‌یه‌كتر حه‌رامین وخوامان لێ ده‌ڕه‌نجێ، جگه له‌وه كه بێ ئه‌مرى خوایه، هه‌ركه‌س پێمان بزانێ ئابڕومان ده‌چێ، و منیش نامه‌وێ خوام لێ بڕه‌نجێ و كه‌س و كاریشم سه‌ر شۆڕ ببن!!
كوڕ زۆرى بۆ دێنێ .. كچ هه‌ڵدێ و را ئه‌كات.. كوڕه‌ش بۆ ئه‌وه بیترسێنێت خنجه‌رێكى ده‌بانى پێ ده‌بێت تێى ده‌گرێ، خنجه‌ر سه‌ر ناكات و ده‌چه‌قێ به ده‌فه‌ى شانی‌دا و له گۆى مه‌مكیه‌وه ده‌رده‌چێت!! تا ده‌گاته ماڵه‌وه گیانى پاكى ده‌ر ده‌چێت، و به‌ره‌وباره‌گاى په‌روه‌ردگارى په‌رواز ده‌كات!!
به‌و جۆره دڵته‌زێنه كوڕه‌ى چاره ره‌ش خۆشه‌ویسترین خۆشه ویستى به‌ده‌ستى خۆى ده‌كوژێ..
# # #
ئێمه بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ى ئه‌م رووداوه رۆیشتبووین، له‌هه‌یوانى مزگه‌وته‌كه دانیشتبوین، پیاوێكى به‌رگدروو ماڵیان له‌وبه‌ر مزگه‌وته‌كه‌وه بوو، هات بۆلامان دانیشت ، هه‌روا پێكه‌وه قسه‌مان ده‌كرد، له‌م كاتى قسه‌كردنه‌دا پیاوێكى پیر تێپه‌ڕى و سلاَوى كرد، به‌رگدرووه‌كه گوتى: ئاغاى ره‌حمانى!(5)ئه‌و پیاوه پیره ى سلاَوى كرد و رۆیشت ده‌یناسیت؟
گوتم: نه‌خێر..
گوتى: ئه‌وه پێى ده‌ڵێن: مچه (مسته‌فا) بێ كه‌س!
گوتم: بۆ پێى ده‌ڵێن: بێ كه‌س؟
گوتى: ئه‌وه به‌سه‌ر هاتى دووره.
گوتم: خۆ ئێمه دانیشتووین، بۆچ بۆم ناگێڕیته‌وه؟ ئاده‌ى بزانم؟
یه‌ك دوو كۆكه‌ى بۆكرد و گوتى: ئاعه‌لا! ئێواره‌یه‌كیان پیره ژنێك له‌م ئاواییه‌ى خۆماندا ده‌كاته سه‌ربان و به‌ده‌نگى به‌رز هاوار ئه‌كات: و روو ده‌كاته شوانى
ئاوایى و ده‌ڵێ:
" هه‌ى دڵڕه‌قى بێ به‌زه‌یى!! توخودا ئه‌گه‌ر كه‌مێ ویژدانت هه‌بوایه كارى وات ده‌كرد؟ بۆ ره‌حمى خوات له‌دلاَ نییه؟! هه‌ى بێ ویژدان! خۆت ده‌زانى من ته‌نیا بزنێكم هه‌یه، له‌ناو ئه‌و هه‌موو بزن ومه‌رى ئاواییه‌دا ته‌نیا بزنه‌كه‌ى من ئه‌دۆشى؟! بۆچ بزنى یه‌كێكى تر نادۆشى كه ده پانزه سه‌رئاژه‌ڵیان هه‌بێ؟!! ئاخر ئه‌مه دوو ئێواره‌یه من ده‌م وشكم، و چۆڕێ شیر له گوانیا نه‌ماوه قومێكى لێ بخۆمه‌وه!! "
شوانه‌كه‌ش ده‌پاڕێته‌وه و ئه‌ڵێت: وه‌ڵلاهى دایكم ئاگام له‌شیر دۆشینى نییه، باوكى تۆ له‌و گۆڕه‌ى دا چه‌ند ده‌ستى له‌گوانى ئه‌و بزنه كه‌وتووه منیش ئه‌ونده! باوه‌ڕت هه‌بێ ته‌نیا قومێك له‌شیرى ئه‌و بزنه‌ى تۆم نه‌خواردۆته‌وه!!
پیره‌ژنیش هاوار ده‌كات و ده‌شیڕێنێ: " ئه‌ى دایكم له‌ناو گۆڕكه‌یه‌وه هات دۆشى؟! بۆچ ئێوارانى تر شیرى زۆرى تیا‌بوو، كه‌چى ئه‌مه دوو ئێواره‌یه تنۆك له‌گوانیا نییه؟! "
پیره ژن ناهه‌قى نه‌بوو، چونكه ته‌نیا ئه‌و بزنه‌ى هه‌بوو، شوانه‌كه‌یش وادیاره بێ ئاگا ده‌بێ له دۆشینى، بۆیه پێى تێك ده‌چێ و ئاره‌قى شه‌رمه‌سارى ده‌رئه‌دات، وته‌ریق ده‌بێته‌وه! هه‌رله‌ویا بڕیار ده‌دات: له‌مه‌ولا ئه‌و بزنه‌ى پیره‌ژن بخاته ژێر چاودێرییه‌وه، تا بۆى ده‌ربكه‌وێ هۆى شیر نه‌مانه‌كه‌ى چییه؟! ئایا ده‌عبا ده‌یمژێ؟ یاخه‌ڵكى ده‌یدۆشن و هیچى تیا ناهێڵنه‌وه؟
بۆ سبه‌ینێ شوانه‌كه رانى بزن ومه‌ڕى ئاوایى ده‌داته به‌ر و له‌و هه‌ردوو شاخه‌دا ده‌یان له‌وه‌ڕێنێ، وه‌ك باوى خۆى بۆ چێشته‌نگاو ده‌یانبات بۆ ئه‌و(چه‌مى ره‌زاو)(6)ه تا ئاویان بدات. ئێوارانیش كه دێته‌وه هه‌ر به‌سه‌ر ئه‌وچه‌مه‌دا دێته‌وه بۆماڵ و رانه‌كه له‌وێ ئاوده‌دات. ئه‌مه عاده‌تى رۆژانه‌ى ده‌بێ له‌گه‌ڵ مه‌ڕو بزنه‌كاندا..
ئێواره‌ى داهاتوو شوان كه‌دێته‌وه بۆ ئاوایى ده‌چێته سه‌ر به‌رزاییه‌ك و هاوار ده‌كات خه‌ڵكینه! خه‌ڵكینه! كه‌خه‌ڵكى له ده‌وریا كۆ ده‌بنه‌وه ده‌لێ: خزمان! ئه‌و پیره ژنه به‌ناهه‌ق منى كرد به‌دز، و تۆمه‌تى شیر دۆشینى بزنه‌كه‌ى دایه‌پاڵم! هه‌رچه‌ند من سوێندم ده‌خوارد ئه‌و بڕواى پێ نه‌ده‌كردم!! ناهه‌قیشى نه‌بوو، چونكه ئه‌و ته‌نیا ئه‌و بزنه‌ى هه‌بوو، بزنه‌كه‌یش شیرى تیا نه‌مێنێ ئیتر ده‌بێ چى بخوات؟
ئه‌مڕۆ من موعجیزه‌یه‌كى سه‌یرم بینیوه، تكاتان لێ ده‌كه‌م چه‌ند كه‌سێكتان سبه‌ینێ له‌كاتى چێشته‌نگاودا - كه من رانه‌كه دێنمه سه‌ر چه‌مه‌كه – بێن بۆ فلاَنه شوێن له‌سه‌ر چه‌مه‌مه‌كه‌ى ره‌زاو، تا بزانن له‌كاتى ئاودانى رانه‌كه‌دا چ موعجیزه‌یه‌ك ده‌بینن!! له‌لایه‌كه‌وه ده‌ست پاكى منتان بۆ ده‌ر ده‌كه‌وێ، و له‌لایه‌كى تره‌وه حاڵى ده‌بن چه‌ند خودا رازیقه!!
هه‌رچه‌ند خه‌ڵكه‌كه له‌ته‌كیا هه‌وڵیان دا تابه درێژى بۆیان روون بكاته‌وه كابرا بێ ده‌نگ بوو، ته‌نیا ئه‌وه‌ى ده‌گوت: خزمان! من موعجیزه‌یه‌كم بینیوه، ده‌بێ ئێوه‌ش بیبینن!! چونكه شته‌كه له‌عه‌قله‌وه زۆر دووره، تا ئێوه به‌چاوى خۆتان نه‌یبینن باوه‌ڕ ناكه‌ن!!
به‌ڵێ سبه‌ینێ له‌كاتى چێشته‌نگاودا شه‌ش حه‌وت كه‌س له خه‌لكى ئاوایى ده‌چن بۆ سه‌ر چه‌مه‌كه، شوانه‌یش له‌و كاته‌دا رانه‌كه‌ى دێنێ بۆ سه‌رچه‌م، پێیان ده‌ڵێ: سه‌رنجى بزنه‌كه‌ى پیره‌ژن بده‌ن - ئه‌وه بزنه‌كه‌یه‌تى - بزانن بۆ كوێ ده‌چێ و چى ده‌كات؟ سه‌رنج ده‌ده‌ن بزنه گوڕم ده‌به‌ستێته‌وه و خۆى ده‌كات به‌ناو كۆمه‌ڵێ له‌و كۆڵه بییانه‌ى ناوچه‌مه‌كه‌دا، شوانه ده‌ڵێ: ئێستا وه‌رن با بزانین چى ده‌بینین؟
كاتێ ئه‌وحاڵه‌ته ده‌بینن بڕوا ناكه‌ن، چاوى خۆیان هه‌ڵده‌گلۆفن، و سوبحانه‌ڵلا ده‌كه‌ن كه ئه‌مه چ موعجیزه‌یه‌كه!! به‌ڵێ، ده‌بینن ئه‌مه واقیع وحه‌قیقه‌ته و چاویان هه‌ڵه‌ى نه‌كردووه! بزن گه‌ڵى بلاَو كردۆته‌وه به‌سه‌ر بێشكه‌ى منداڵێكدا و به‌سه‌ریه‌وه وه‌ستاوه، مندالیش به‌ده‌ستى گوانى بزنه‌كه‌ى گرتووه‌و ده‌یمژێ!!
هه‌موو به‌جارێ ده‌ست به‌گریان ده‌كه‌ن و له‌به‌ر خۆیانه‌وه ده‌ڵێن: ماشائه‌ڵلا له‌گه‌وره‌یى و ره‌حمى خوا!! چۆن ئه‌م بزنه‌ى بۆ ئه‌م منداڵه رام كردووه؟! چۆن ئه‌گه‌ر كه‌سێ نه‌كوژێ ئه‌یژیه‌نێ و ژێوارى بۆ ده‌نێرێ!!
ئینجا رووده‌كه‌نه شوانه‌كه و ئه‌ڵێن: تۆ چۆن به‌مه‌ت زانى؟
ده‌ڵێ: له‌وكاته‌دا پیره‌ژن هاوارى لێ به‌رزبووه‌وه و منى تاوانبار كرد له‌راستیدا من پاك بووم وبێ ئاگا له‌و تۆمه‌ته‌ى، هه‌رچى سوێندم بۆ ده‌خوارد بڕواى نه‌ده‌كرد!! منیش له‌دڵى خۆما بڕیارم دا ئه‌و بزنه بخه‌مه ژێر چاو دێرییه‌وه..
دوێنێ چێشته‌نگاو كه رانه‌كه‌م هێنا ئاویان بده‌م، دیتم بزنه‌كه گوڕمى به‌سته‌وه‌و خۆى به‌ناو كۆڵه بییه كاندا كرد. هیچ گوێم نه‌دایێ، ئێواره‌ش كه هێنامه‌وه بۆ ئاودان ده‌بینم به‌هه‌مان شێوه‌ى چێشته‌نگاو خۆى كرده‌وه به‌ناو كۆڵه بییه‌كاندا، ئینجا كه‌وتمه شوێنى، و ئه‌وه‌م بینى كه ئێستا ئێوه بینیتان.. پاشان شوانه‌كه روو به‌خه‌ڵكه‌كه ئه‌ڵێت: ده‌ى توخوا ئه‌گه‌ر به‌چاوى خۆتان نه‌تان بینییایه بڕواتان پێ ده‌كردم؟!
ئه‌وانیش ده‌ڵێن: نه‌وه‌ڵلا..
ئه‌ویش ده‌ڵێ: من خۆم ئه‌وه‌م ده‌زانى بۆیه منداڵه‌كه‌م نه هێنایه‌وه، به‌لاَم له‌راستیدا خوا ویستى ئه‌م منداڵه رزگاربكات بۆیه ته‌نیا بزنى ئه‌و پیره ژنه‌ى بۆ ده‌نێرێ، تا پیره‌ژن هاوارى لێ به‌رز ببێته‌وه و ئه‌م منداڵه بدۆزرێته‌وه، ئه‌گه‌ر شیرى بزنى ماڵێكى تر‌ى بخواردایه كه بزنیان زۆره هه‌ر پێى نه‌ده‌زانرا..
ئیتر منداڵ و لانكه‌كه‌ى دێننه‌وه بۆ ئاوایى و ژنێك كه تازه منداڵه‌كه‌ى مردووه ده‌یگرێته خۆى و شیرى پێ ده‌دات و به‌خێوى ده‌كات..باوك ودایكى هه‌ر نه‌زانرا له‌كوێ یه؟ وا ده‌رده‌كه‌وێ له لافاوه‌كه‌دا باوك ودایك و كه‌س و كارى تیا چووبن! ئێستاش ئه‌وته پیر بووه و ژن ومنداڵى هه‌یه‌و هه‌ر پێى ده‌ڵێن: مچه بێ كه‌س!!
# # #
ئینجا وه‌ستا عه‌لا یه‌ك دوو كۆكه‌ى بۆ كرد و گوتى: كاكه‌سه‌ن گیان! ئاگات لێیه خوا چه‌ند رازیقه؟! منیش ئه‌م ئایه‌تانم بۆ خوێنده‌وه:
[ " وَمَا مِنْ دَابَّةٍ فِي الأَرْضِ إِلاَ عَلَى اللَّهِ ڕزْقُهَا، وَيَعْلَمُ مُسْتَقَرَّهَا وَمُسْتَوْدَعَهَا، كُلٌّ فِي كِتَابٍ مُبِينٍ. "(7) ]
ژێوارى هه‌موو گیان له‌به‌رێ له‌سه‌رخوایه، خۆایش ئاگاداره به‌جێگاو لانه‌یان، هه‌موویشى له له‌وحول مه‌حفوزدا نووسراوه..
[ "وَلا تَقْتُلُوا أَوْلادَكُمْ خَشْيَةَ إِمْلاقٍ، نَحْنُ نَرْزُقُهُمْ وَإِيَّاكُمْ، إِنَّ قَتْلَهُمْ كَانَ خِطْئًا كَبِيرًا. "(8) ]
مناڵه‌كانتان له‌ترسى هه‌ژارى مه كوژن، ئێمه(خوا) ژێوارى ئه‌وان و ئێوه‌یش ده‌ده‌ین، بێگومان كوشتن‌یان تا وانێكى گه‌وره‌یه!!.
# # #
رۆژێك مامۆستا سه‌یید نه‌جموددینى ره‌حمه‌تى ومامۆستا عه‌لادینى ئه‌مانى هاتن بۆ سه‌ردانم، منیش ئه‌م رووداوه‌م بۆ گێڕانه‌وه، زۆریان پێ سه‌یر بوو، مامۆستا عه‌لا گوتى: مامۆستا مه‌لاكه‌ریمى بیاره له‌ته‌فسیره‌كه‌یا رووداوێك ده‌گێڕێته‌وه زۆر له‌م رووداوه ده‌چێ، كاتێ پاكنووست كرد سه‌رێكى لێ بده.
قسه‌كه‌یم پێ جوان بوو، بۆیه لێم پرسى: له‌چ شوێنێكى ته‌فسیره‌كه‌یدایه؟
گوتى: نازانم..
به‌ڵێ، به‌شوێنیا گه‌ڕام، به‌م جۆره باسى ده‌كات، وده‌ڵێ: "له لێواره‌ى چه‌مى باوه‌جانى لافاوێكى گه‌وره هه‌ڵده‌ستێ، چه‌ند ماڵ وبه‌ر وێران ده‌كا، و زه‌لام ئاو ده‌یبات، له‌ناو ئه‌وكاره‌ساته‌دا بێشكه‌یه‌ك به‌منداڵێكه‌وه به‌رلافاوى ئاو ده‌كه‌وێت، ئاو بێشكه دائه‌ماڵێ و ئه‌یبات، تاماوه‌یه‌كى زۆر، دوایى به‌لقه داربییه‌كه‌وه ئه‌گیرسێته‌وه، بزنێكى كۆڵ فێر ئه‌بێ هه‌موو رۆژێ ئه‌چێته لاى بێشكه‌كه، و خۆى شۆڕ ئه‌كاته‌وه به‌سه‌ریا، و مناڵه‌كه تێر گوانه‌كانى ئه‌مژێ، تا تێر ئه‌خوات، ماڵى خاوه‌ن بزن له‌شوانه‌كه ئه‌كه‌ونه گومان و ئه‌ڵێن: تۆ بزنه‌كه ئه‌دۆشى، بۆیه هه‌موو رۆژێ گوانى خاڵییه، شوانه‌یش ناچێته ژێر ئه‌وباسه‌و ئاگاى له‌هیچ نییه.. تا كابراى خاوه‌ن ماڵ ئه‌كه‌وێته په‌یجووڕى باسه‌كه، و دوور و نزیك شوێن بزنه‌كه ئه‌كه‌وێت، تا ئه‌گاته گوێ چه‌مه‌كه، وه‌ختێ سه‌رنج ئه‌دات ئه‌و رووداوه سه‌یره ئه‌بینێ و مناڵه‌كه دێنێته‌وه، مناڵه‌كه گه‌وره ئه‌بێت، و ئه‌بێته پیاو و خاوه‌نى منداڵ و نه‌وه، نه‌وه‌ى كابرا گۆشتى بزنى كۆڵ له‌خۆیان حه‌رام ئه‌كه‌ن "
# # #
1- بازاڕێكى بچكۆله‌یه له‌نزیك مزگه‌وتى قه‌لاَ به‌گى یه‌وه. له‌ناو شارى سنه دا.
2- له ساڵى 1965 زاینى دا..
3- دێیه‌كه له ناوچه‌ى ژاوه‌رۆى سه‌ر به مه‌ریوان له پارێزگاى سنه‌دا..
4- دێیه‌كه له ناوچه‌ى ژاوه‌رۆى سه‌ر به مه‌ریوان، له پارێزگاى سنه‌دا..
5- بنه‌ماڵه‌كه‌ى ئا عه‌لا، ناوى ره‌حمانى بوو..
6- چه‌مى ره‌زاو یه‌كێكه له رۆباره گه‌وره‌كانى ناوچه‌ى ژاوه‌رۆ.
7- سورة هود/6.
8- سورة الإسرا‌ء/31.
9- ته‌فسیرى نامى.