هاوه‌ڵی خراپ يا ته‌نیایی؟
له كۆتايی مانگی ئابی رابوردوودا رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌وسه‌تی له‌نده‌نی هه‌واڵ و به‌سه‌رهاتێكی دڵته‌زێنی بڵاوكرده‌وه، له‌راستيدا كاتێ مرۆ ئه‌م جۆره رووداوانه ده‌خوێنێته‌وه زیاتر گه‌وره‌یی و مه‌زنی ئیسلامی بۆ وێنا ده‌بێ، مامۆستا فه‌همی هوه‌یدیش وتارێكی له‌سه‌ر نووسیبوو به‌ناونیشانی كامیان باشتره هاوه‌ڵی خراپ یا ته‌نیایی؟ ئه‌مه‌ش ده‌قی ئه‌ورووداوه‌یه كه رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌وسه‌ت بڵاوی كردبوه‌وه:
" ئافره‌تێكی 58 ساڵه‌ی فه‌ره‌نسی له‌شاری ماسۆن و له‌ناوه‌راستی فه‌ره‌نسه‌دا پاڵه‌وانی ئه‌م داستانه‌یه..
ئه‌م ئافره‌ته له پاره‌دانی كرێ خانووه‌كه‌ی دوا ده‌كه‌وێت، تا به‌جۆرێكی سه‌رسورهێنه‌ر به‌سه‌ریه‌وه كه‌ڵه‌كه ده‌بێت، هه‌رچی نامه‌ی ئاگاداری و هۆ شیار كردنه‌وه‌ی بۆ ده‌نێرن هیچ وه‌لام نییه، ووه‌ك ئه‌وه كه گوێی پێ نه‌دات.. مووچه‌خۆرێك له‌لایه‌ن دادگاوه ده‌نێررێت بۆ خانووه‌كه‌ی و پۆلیسێكیشی له‌ته‌كا ده‌نێرن، و كه‌ره‌سه‌ی قوفل شكاندن له‌ته‌ك خۆیانا ده‌به‌ن و ده‌ڕۆن، پاش ئه‌وه‌ی له‌ده‌رگا ده‌ده‌ن و كه‌س بۆیان ناكاته‌وه قوفڵی ده‌رگای شوققه‌كه ده‌شكێنن و ده‌چنه ژووره‌وه، له‌وێ دیمه‌نێكی سه‌یر و چاوه‌ڕوان نه‌كراو ده‌بینن، وه‌ك داخ داخیان ده‌كات، ده‌بینن ئافره‌ته‌كه له‌سه‌ر توالێتی ناو شوققه‌كه‌ی دانیشتووه، و هه‌رله‌وێ گیانی ده‌رچووه و مردووه، و ته‌نیا په‌یكه‌ره ئێسكیه‌كه‌ی ماوه‌ته‌وه!!..
كاتێ كه ده‌یبه‌ن بۆ خه‌سته‌خانه تا توێكاری بكه‌ن و بزانن هۆی مردنه‌كه‌ی چی بووه، له‌و توێكارییه‌دا بۆیان ده‌رناكه‌وێ له كه‌یه‌وه مردووه، و به‌لاَم دڵنیا ده‌بن كه به‌هۆی ده‌ست درێژی ده‌ره‌كی نه‌بووه، و كه‌سێك ئازاری نه‌داوه‌و و لێی نه‌داوه، و ته‌واو دڵنیا ده‌بن كه به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی مردووه. بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كه‌ی به‌رواری مردنه‌كه‌ی بووه؟ سه‌یری ئه‌و ئه‌وراقانه ده‌كه‌ن كه له‌لایه‌تی، ده‌بینن ئه‌وراقه‌كان به‌رواری سه‌ره‌تای ساڵی 2006 پێوه‌یه، به‌م به‌ڵگانه‌دا بۆیان روون ده‌بێته‌وه كه له‌و ده‌ور و به‌ره‌دا وه‌فاتی كردووه.
ئه‌مه‌ش له‌ته‌ك راپۆرتی پزیشكی شه‌رعیدایه‌كده‌گرێته‌وه..
لێكۆله‌ره‌كان دڵنیا ده‌بن كه له‌ماوه‌ی ئه‌م سێ ساڵه‌دا نه‌كه‌س سه‌ری لێ داوه، و نه‌كه‌س هه‌واڵی پرسیوه.. كاتێ له‌هاوسێكانی ده‌پرسن ئه‌وانیش ده‌ڵێن: ئێمه وامان زانیوه كه باری كردووه، و رۆیشتووه بۆ شوێنێكی تر..
پۆلیس هه‌وڵێكی زۆر ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی په‌ویوه‌ندی به منداڵه‌كانیه‌وه بكات، و به هه‌رجۆر بێ په‌یدایان ده‌كات وپه‌یوه‌ندیان پێوه د‌كات، منداڵه‌كانی ده‌ڵێن: ماوه‌ی هه‌شت ساڵه سه‌ردانی دایكیان نه‌كردووه‌و هه‌واڵی نازانن.. " (1)
پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵ و به‌سه‌رهاته مامۆستا {فه‌همی هوه‌یدی} ده‌كه‌وێته په‌یجۆڕی ئه‌م باسه‌وه‌و به‌شوێن ئه‌وبابه‌تانه‌دا ده‌گه‌ڕێت كه‌په‌یوه‌ندییان به‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه هه‌یه له‌ئه‌نجامدا راپۆرتێكی ده‌ست ده‌كه‌وێت كه دوو زانای ده‌روونناس له زانكۆی شیكاگۆ ئاماده‌یان كردووه، و سه‌لماندوویانه كاتێ مرۆڤ ده‌كه‌وێته ساڵه‌وه ته‌نیایی یارمه‌تیده‌رێكی گه‌وره‌یه بۆ رشتنی هه‌رمووناتی ژه‌هراوی و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ره‌شبینی و هیوابڕاو بوون له‌خۆی و ژیانی..
" ئه‌م دوو زانایه {لوێز هۆكلی، و جۆن كاسیۆبۆ} له‌كاتی توێژینه‌وه‌یاندا بۆ حاڵاتی ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌ته‌مه‌نیان له نێوان 50 ساڵ تا 68 سالدایه، و به‌ته‌نیایی ده‌ژین زیاتر له غه‌یری خۆیان هه‌ست به هه‌ڕه‌شه‌و ناتوانی ده‌كه‌ن، و له كاتی بێ هیوایی و ره‌شبینیشیاندا حه‌ز ناكه‌ن داوای یارمه‌تی له‌كه‌س بكه‌ن.. كاتێ هه‌ستان به‌شیته‌ڵكردنی میزی ئه‌وانه‌ی هاوبه‌شییان له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا كردبوو هه‌رمۆنی «ئیبینفرین»یان دۆزییه‌وه كه ده‌بێته هۆی شپرزه‌ییه‌كی زیاتر له‌و كه‌سانه‌دا كه به‌ته‌نیایی ده‌ژین..
له‌تۆوێژینه‌وه‌كه‌یاندا گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه، وه‌نه‌بێ ژیان به ته‌نیایی شوێنه‌واری نه‌گه‌تیف ته‌نیا له‌ده‌روونیانا دابنێ و به‌س، به‌ڵكو شوێنه‌واری نه‌گه‌تیفیشی له‌له‌شیاندا دروست ده‌كات..
له‌باره‌ی خۆكوشتنی ته‌مه‌ندار و به‌ساڵا چووه‌كانه‌وه راپۆرتێكی تری ئه‌مریكی سه‌رنج راكێش بڵاو بوویه‌وه كه‌رێژه‌یه‌كی به‌رزی هه‌بوو، سه‌نته‌ری "چاودێری و پاراستن له نه‌خۆشی " له واشنتۆن دا سه‌رژمێرییه‌كی بڵاوكردووه، و تیایا باسی ئه‌وه ده‌كات له هه‌ر سه‌د هه‌زار پیرێكدا چوارده‌یان به‌هۆی ته‌نیاییه‌وه تووشی هیوابڕاوی ده‌بن و خۆیان ده‌كوژن..
ئه‌و سه‌نته‌ره‌ش كه ئه‌م سه‌رژمێرییه‌ی بڵاوكرده‌وه به‌هۆی خۆكوشتنی دڵته‌زینی خانمێكه‌وه بووه له كالیفۆرنیادا و بووه‌ته هۆی بایه‌خ پێدانی میدیاكان.. ئه‌و ئافره‌ته {به‌یال گالۆن} خانه نشین ده‌بێت، و شوێنی كاره‌كه‌یشی له‌نزیك ماڵه‌كه‌یه‌وه ده‌بێ، له‌و رۆژی خۆكوشتنه‌یدا هه‌رچی پاره‌یه‌كی به‌سه‌ره‌وه ده‌بێت له چه‌ك و حسابات هه‌مووی ته‌سلیم ده‌كات، و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵه‌كه‌ی خۆی و له‌وێ چه‌ند فیشه‌كێك ده‌نێ به خۆیه‌وه‌و خۆی ده‌كوژێت..
راپۆرته‌كه باس له پیاویكیشه‌وه ده‌كات له فلۆریدا كه ئه‌میش ژنه‌كه‌ی خۆی كوشتووه، و ده‌لًَێت:هه‌ردوویان پیر وبه‌ساڵاچوون، ژنه‌كه‌ی تووشی له‌رزۆكی ده‌بێت، و پێویستی به‌وه ده‌بێت ئه‌م یارمه‌تی بدات، و ئه‌میش پیر بووه و له خۆی بێزار بووه، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌یه‌وێ به‌م شێوه‌یه كۆتایی به ژیانی ژنه‌كه‌ی و خۆیشی بهێنێت..
هه‌مان رووداو له‌نه‌مسا دووباره ده‌بێته‌وه، پیاوێكی ته‌مه‌ن 93 ساڵ خێزانه‌كه‌ی خۆی له مه‌تبه‌خه‌كه‌یاندا به چه‌قۆ سه‌ر ده‌بڕێ.. كه ئه‌ویش پیره‌ژنێكی 83 ساڵه ده‌بێت، پاش ئه‌مه په‌یوه‌ندی به كوڕه‌كه‌یه‌وه ده‌كات و هه‌واڵی ئه‌م كه‌تنه‌ی ده‌داتێ، و هه‌وڵ ده‌دات خۆیشی بكوژیێ به‌لاَم سه‌ركه‌وتوو نابێت..
پزیشكه ده‌روونییه‌كان وای بۆ چوون كه به‌هۆی هیوا بڕاوی و مه‌ئیوس بوون له ژیانه‌وه تووشی ئه‌و تاوانه بووه.. وای هه‌ست كردووه كه ئه‌جه‌لی نزیك بوه‌ته‌وه‌و ئه‌مه پاڵی پێوه ناوه بۆ ئه‌وه‌ی ژنه‌كه‌یشی له‌ته‌ك خۆ‌یا ببات له جیاتی ئه‌وه‌ی به‌ته‌نیا جێی بێڵێت..
له په‌ندی پێشینانا ده‌لًَێت: "ته‌نیایی باشتره له هاوه‌ڵی خراپ " به‌ڵام ئه‌م حه‌قیقه‌تانه‌ی واقیعی ئه‌مڕۆ وامان لێ ده‌كات چاوێ به و په‌نده‌دا بخشێنینه‌وه، چونكه له‌وانه‌یه هاوه‌ڵی خراپ زیانی له‌و ته‌نیاییه كه‌متر بێ كه سه‌ر بۆ خۆكوشتن ده‌كێشێ." (2)}.
منيش ده‌لًَێم: باشتروایه بگوترێ: هاوه‌ڵی خراپ و ته‌نیایی، كاميان خراپترن؟
چونكه هه‌ردوویان شه‌ڕن و هیچیان چاك نین.. كاتێ ئه‌م پرسیاره ده‌كرێت كه هه‌ردووكیان چاك بن و یه‌كێكیان چاكه‌ی له‌وی تریان زیاتر بێت، به‌لاَم ئه‌مان هه‌ردوویان یه‌ك له‌یه‌ك خراپترن..
خوێنه‌ری به‌رێز! كاتێ كه‌په‌یوه‌ندی هاتوچۆ و سه‌ردان نه‌بوو، كاتێ كه په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی و سیله‌ی ره‌حم پچڕا له‌م گۆبه‌ندانه‌و هه‌زاره‌ها جۆری وای لێ دروست ده‌بێت.. ده‌بینین پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی خۆشه‌ویسترین كرده‌وه‌یه‌ك له‌لای خوا پاش باوه‌ڕبوون سه‌ردانی خزم و كه‌س وكاره (3)..
هه‌روه‌ها له فه‌رمووده‌یه‌كی ترا خه‌ڵكی هان ده‌دات بۆ سه‌ردانی خزم و كه‌س و كار و ده‌فه‌رموێ: سه‌ردانی خزم و خوێش ده‌بێته هۆی زیادبوون له ته‌مه‌ندا، و خێر كردن به‌نهێنی ده‌بێته هۆی لابردنی غه‌زه‌بی خوا.. (4)
ئه‌وه‌ها پێغه‌ممه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم خه‌ڵكی بۆ هاتۆچۆكردن و سه‌ردانی خزمان رێنوێنی ده‌كات تا ئه‌و ته‌نیاییه دروست نه‌بێت و نامۆيي نه‌مێنێ و موسوڵمانان هه‌ست به‌و ئازار‌و ئێشه ده‌روونییه نه‌كه‌ن كه ده‌بێته هۆی خۆ كوشتن و له‌ناو چوونیان، ئه‌وه‌ته كاتێ يه‌كێك داوای لێ ده‌كات شتێكی فێربكات بۆ ئه‌وه‌ی له به‌هه‌شت نزیكی بكاته‌وه‌و له ئاگری دۆزه‌خ دووری بخاته‌وه ده‌فه‌رموێ: خوا بپه‌رسته‌و هیچ شتێ مه‌كه به هاوه‌ڵی، نوێژه‌كانت بكه، و زه‌كات بده، و په‌یوه‌ندی خزمایه‌تیت پته‌و بكه، و سه‌ری كه‌س و كارت بده.. (5)
له‌جه‌ژنه ئیسلامییه‌كاندا خه‌ڵكی بۆ ئه‌وه رێنوێنی كراون كه سه‌ردانی كه‌س و كار و خزمان و دۆستانیان بكه‌ن، و په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی و برایه‌تی توند‌و تۆل بكه‌ن، له فه‌رمووده‌یه‌كی دروستا كه بوخاری بۆمان ده‌گێڕێته‌وه پغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ: " ئه‌وه‌ی پێی خۆشه خوا رزقی زیاد بكات، وته‌مه‌نی درێژ بكات با سه‌ردانی خزمان بكات و سیله‌ی ره‌حمی به‌جێ بێنێت(6). هه‌ر وه‌ها فه‌رموویه‌تی: ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی به‌خواو پێغه‌ممه‌ره‌كه‌ی هه‌یه با سیله‌ی ره‌حم به‌جێ بێنێت(7).
په‌راوێزه‌كان:
1- الشرق الأوسط» الاثنيـن 11 رمضـان 1430 هـ .
2- فهمی هو‌یدی، صحيفة الرؤية الكويتيه 3/9/2009 ، وموقع الشرق العربي.
3- " أتيت النبي صلى الله عليه وسلم وهو في نفر من أصحابه فقلت أنت الذي تزعم أنك رسول الله قال نعم قال قلت: يا رسول الله أي الأعمال أحب إلى الله؟ قال: الإيمان بالله، قال قلت يا رسول الله ثم مه؟ قال ثم صلة الرحم.. " الراوي: رجل من خثعم المحدث: المنذري - المصدر: الترغيب والترهيب - الصفحة أو الرقم: 3/304 ، خلاصة الدرجة: إسناده جيد.
4- " صلة الرحم تزيد في العمر ، و صدقة السر تطفئ غضب الرب " الراوي: عبدالله بن مسعود المحدث: الألباني - المصدر: صحيح الجامع - الصفحة أو الرقم: 3766 . خلاصة الدرجة: صحيح.
5- " أخبرني ما يقربني من الجنة ويباعدني من النار قال " تعبد الله و لا تشرك به شيئا ، و تقيم الصلاة ، و تؤتي الزكاة ، و تصل الرحم " الراوي: أبو أيوب الأنصاري المحدث: الألباني - المصدر: صحيح الأدب المفرد - الصفحة أو الرقم: 35 ، خلاصة الدرجة: صحيح
6- " من سره أن يبسط له في رزقه ، أو ينسأ له في أثره ، فليصل رحمه " الراوي: أنس بن مالك المحدث: البخاري - المصدر: الجامع الصحيح - الصفحة أو الرقم: 2067 ، خلاصة الدرجة: صحيح .
7- " من كان يؤمن بالله واليوم الآخر فليكرم ضيفه ، ومن كان يؤمن بالله واليوم الآخر فليصل رحمه ، ومن كان يؤمن بالله واليوم الآخر فليقل خيرا أو ليصمت" الراوي: أبو هريرة المحدث: البخاري - المصدر: الجامع الصحيح - الصفحة أو الرقم: 6138، خلاصة الدرجة: صحيح