شێخ عائيزی قه‌ره‌نی كه یه‌كێكه له بانگخوازه ناوداره‌كانی سعودییه ساڵی 2008 سه‌فه‌رێك بۆ فه‌ره‌نسه ده‌كات تا له‌وێ چاره‌سه‌رێكی ئازاری ئه‌ژنۆكانی بكات، هه‌ر له‌وێ وتارێك ده‌نووسێ به‌ناونيشانی" ئێمه‌ی عه‌ره‌ب وشك و ره‌قین"(1) و له رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌وسه‌تدا بڵاوی ده‌كاته‌وه.. له‌وێدا ئه‌و هه‌موو ئازاره ده‌روونییه‌ی خۆی باس ده‌كات كاتێ كه ده‌بینێ چۆن میلله‌ته‌كه‌ی له رێبازی ئیسلامه‌كه‌یان دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه، و كه‌سانێكی تر كه فڕیان به‌ئیسلامه‌وه نییه چۆن به‌كرده‌وه به‌شێكی زۆر له ئاداب و ره‌وشته‌كانی ئیسلام پیاده ده‌كه‌ن!!
هه‌روه‌ك خۆی ده‌نووسێ ده‌ڵێ: " ده‌ترسم كاتێ شایه‌تی دروست ده‌ده‌م و به‌وێژدانه‌وه قسه‌كان ده‌كه‌م و حه‌ق به‌خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌ده‌م، ده‌ترسم تۆمه‌تی غه‌رب زه‌ده‌گیشم بۆ دروست بكه‌ن!! "
بۆیه سوێند ده‌خوات و ده‌ڵێت: " قه‌سه‌م به‌خوا گه‌رد و تۆزی سه‌ر پێلاوه‌كانی موحه‌ممه‌دی كوڕی عه‌بدوڵلا - صلى الله عليه وسلم- م لا خۆشه‌ویستره له هه‌موو ئه‌مریكاو ئه‌ورووپا.. به‌لاَم داننان به‌چاكه‌ی خه‌ڵكیدا رێره‌وێكی قورئانییه، و قورئان ده‌فه‌رموێ: " لَيْسُوا سَوَاءً مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ أُمَّةٌ قَائِمَةٌ يَتْلُونَ آَيَاتِ اللَّهِ آَنَاءَ اللَّيْلِ وَهُمْ يَسْجُدُونَ. " آل عمران/113. واته: گاور و جووه‌كان هه‌موویان چون یه‌ك نین، به‌ڵكو له‌ناو خاوه‌ن كتێبه‌كانا ده‌سته‌یه‌كی ئیماندار هه‌یه كه ئایه‌ته‌كانی خوا له‌ناخی شه‌وگارا ده‌ور ده‌كه‌نه‌وه و نوێژ ده‌كه‌ن و سوجده ده‌به‌ن، و به‌هه‌موو واتایه‌ك موسوڵمانن..
ئینجا دێت باسی ئه‌و شتانه ده‌كات كه‌له‌وێ به چاوی خۆی دیویه‌تی و ده‌ڵێت: " من له‌پاریسدا مامه‌وه و سه‌ردانی پزیشكم ده‌كرد، و سه‌رم له كتێبخانه‌كان ده‌دا، و خه‌ڵكم ده‌بینی، و سه‌یری هه‌ڵس و كه‌وتیانم ده‌كرد، ناسكی شارستانیه‌ت و پاڵفته‌بوونی سروشته‌كان، و هه‌ست ناسكی، و خۆش مامه‌ڵه‌یی، و به‌كارهێنانی جوانترین شێوه‌ی ئه‌ده‌ب له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ردام ده‌بینی.. هه‌روه‌ها زۆر له‌سه‌ر خۆ، ده‌نگی ئارام، ژیانی رێكخراو، پێبه‌ندبوون به كات و مه‌وعیده‌وه، و ریكخستنی كاروباری ژیانم ده‌بینی.. "
پاشان دێته سه‌ر باسی خه‌ڵكی رۆژهه‌لاَتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌تی عه‌ره‌ب و قسه‌كه‌ی ئیبنو خه‌لدوون ده‌كات كه ئه‌و هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر باسی به: " وه‌حشی بوون و دڵڕه‌قی " كردوون..
پاش ئه‌وه كه‌شانازی به‌عه‌ره‌ب بوونه‌وه ده‌كات چونكه قورئان به‌عه‌ره‌بی هاتووه، و پێغه‌ممه‌ریش صلى الله عليه وسلم عه‌ره‌ب بووه ده‌ڵێت: "به‌لاَم ئێمه‌ی عه‌ره‌ب به‌ئه‌ندازه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌مان له شه‌رعی پاك، وشكی و دڵڕه‌قیمان تێدایه، تا ئێستاش ئێمه كۆمه‌ڵگایه‌كی دڵڕه‌ق و زبرین، جگه له‌وه‌ی خوا ره‌حمی پێكردبێ "
پاشان باسی قوتابیان ومامۆستایان و توێژه‌كانی تری كۆمه‌لَگا ده‌كات، و ده‌ڵێت: " خۆم یه‌كێكم له‌وان به‌لاَم ئێمه له‌ره‌وشتا وشكین، له‌ده‌روونا بیابانین، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ندێ زانا پرسیاری لێ بكه‌یت ناوچاوی تاڵ و رووی گرژ، و رواڵه‌تی بێ ره‌زا ده‌كات، سه‌ربازمان به‌دڵڕه‌قی كاره‌كه‌ی ده‌كات، و به‌سه‌ر خه‌ڵكییه‌وه فیز ده‌كات، مێرده‌كان زۆر ئازا‌و به سام و هه‌یبه‌تن به‌سه‌ر ژنه‌كانیانه‌وه، و له‌ده‌روه كه‌روێشكێكی ده‌ست و پێ شكاون!! ژنی واهه‌یه وه‌ك دوو پشك به مێرده‌كه‌یه‌وه ده‌دات، و وه‌ك مار ره‌وشت ده‌نوێنێ، له‌ناو لێپرسراو و به‌ر پرساندا هی وا هه‌یه له‌دوو توێی ده‌روونیدا فیز و خۆ به‌زلزانینی له نه‌مروودی كوڕی كه‌نعان كه‌متر نییه، و ئه‌گه‌ر سڵاو له‌یه‌كێك بكات پێی وایه چاكه‌یه‌كی له‌ته‌كدا كردووه، خۆ ئه‌گه‌ر له‌ته‌ك یه‌كێكیانا دابنیشێ ئه‌وه فه‌زڵ ورێزی پێ به‌خشیوه، ده‌بینی پۆلیس ده‌سته‌واژه‌ی جه‌رگبڕ به‌كاردێنێ، مامۆستا له‌ته‌ك قوتابیاندا وشكه..."
پاش ئه‌وه كه یه‌ك به‌یه‌ك توێژه‌كانی تری كۆمه‌ڵگا و ره‌وشتیان باس ده‌كات، ده‌ڵێت: "ئه‌وی راستی بێت ئێمه پێویستمان به مه‌عهه‌دی راهێنان هه‌یه تا خه‌ڵكی له‌سه‌ر ره‌وشتجوانی رابهێنێت.. پێویستمان به دامه‌زراوه‌یه‌ك هه‌یه به‌رپرسانێك ده‌ربچێنێ كه هه‌ڵگری ناسكی و به‌زه‌یی و خاكیه‌تی بن، پێویستمان به‌سه‌نته‌رێك هه‌یه عه‌سكه‌ر فێر بكات له‌بیاتی كه‌شخه‌یی جل و به‌رگ فێریان بكات له‌ته‌ك خه‌ڵكیدا جوان مامه‌ڵه بكه‌ن، وپێویستمان به كۆلیجێكه مێرده‌كان و ژنه‌كان فێری هونه‌ری ژیانی هاوسه‌ریه‌تی و پێكه‌وه ژيان بكات ".
پاشان باسی چاره‌سه‌ر ده‌كات و ده‌ڵێت: " كۆمه‌ڵگا لای ئێمه پێویستی به‌جێبه‌جێكردنێكی توندوتۆڵ و راستیانه‌ی شه‌رعی خوا هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌م وشكی و دڵڕه‌قییه ده‌رچین كه به‌سه‌ر رواڵه‌ت و مامه‌ڵه‌مانه‌وه دیاری داوه.. له‌ولاَتانی عه‌ره‌بیدا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی رواڵه‌تی خه‌ڵكه‌كه توێژاڵه‌یه‌كی ته‌می پێوه‌یه به‌هۆی خه‌م و په‌ژاره وفیز و لاوازی و دڵه‌ڕاوكێ.. له‌خۆمان و خه‌لكی و ژیانمان بێزارين، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بینی به‌شی زۆری ترومبێله‌كانمان كوته‌ك وتۆپزی تیایه بۆ كاتی پێویستی و كاتی ده‌مه‌قاڵه و شه‌ڕكردن له‌ته‌ك خه‌ڵكیدا!!
وه‌نه‌بێ ئه‌مه ته‌نیا بۆچوونی من بێ و به‌س به‌ڵكو ئه‌و بانگخوازانه‌ی تریش كه له‌ته‌كمابوون هه‌مان بۆچوونیان هه‌بوو.. كاتێ بم پرسیبا: ئه‌رێ ئه‌مه هۆی چییه؟ ده‌یانگوت: حه‌زاره‌ت و شارستانیه‌ت سروشته‌كان ناسك ده‌كات..
بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ش نموونه دێنێته‌وه‌و ده‌ڵێت: " ئێمه له‌ناو ترومبێله‌كه‌ی خۆمانا دانیشتبووین پرسیاری رێگه‌وبانمان له‌پیاوێكی فه‌ره‌نسی ده‌كرد، ترومبێله‌كه‌ی خۆی ده‌وه‌ستان و نه‌خشه‌ی رێگاكه‌ی ده‌ر ده‌هێناو له‌ترومبیله‌كه‌ی داده‌به‌زی و به‌باشی باسی رێگاكه‌ی بۆ ده‌كرین.. به‌سه‌رجاده‌كانا ده‌ڕۆیشتین و باران ده‌باری و چه‌ترمان پێ نه‌بوو، یه‌كێ له‌وانه‌ی پیاده ره‌و بوو چه‌تره‌كه‌ی خۆی ده‌دا به‌سه‌رمانا بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ڕ نه‌بین!! له‌كاتی چوونه ژووره‌وه‌ی ئوتێلدا ریزمان ده‌به‌ست، یا له‌كاتی رۆیشتنه ناو خه‌سته‌خانه‌وه، له‌گه‌ڵ وشه‌ی ببووره‌دا ئێمه‌یان ده‌خسته پێش خۆیانه‌وه!!
من فه‌رمووده‌و ئایه‌تێكی زۆر ده‌بینم له‌م ولاَته‌دا جێبه‌جێ ده‌كرێت: رێزی دوولایه‌نه، ده‌سته‌واژه‌ی جوان و په‌سه‌ند، شێوازی شارستانیانه له مامه‌ڵه‌كردنا!!
كه‌چی رۆڵه‌كانی یه‌عروب كاتێ تووڕه‌ده‌بن نه‌فرینیان لێ ده‌تكێ، جنێو ده‌ده‌ن، قسه‌ی ناشیرین ده‌كه‌ن، باشه كوا رێبازی قورئان؟ كه ده‌فه‌رموێ: « وَقُلْ لِعِبَادِي يَقُولُوا الَّتِي هِيَ أَحْسَنُ »(2). به به‌نده‌كانم بڵێ: ئه‌وه‌ی جوانتره به‌كاری بێنن له‌قسه‌كردنیانا. و« وَإِذَا خَاطَبَهُمُ الْجَاهِلُونَ قَالُوا: سَلامًا » (3). ئه‌گه‌ر نه‌فامێ قسه‌ی پێگوتن به‌ئاشتی وه‌لاَمیان ده‌ده‌نه‌وه و سه‌لامیان پێ ده‌ڵێن، « ...فَاصْفَحِ الصَّفْحَ الْجَمِيلَ »(4). چاوپۆشی جوانت هه‌بێ، « وَلا تُصَعِّرْ خَدَّكَ لِلنَّاسِ وَلا تَمْشِ فِي الأَرْضِ مَرَحًا، إِنَّ اللَّهَ لا يُحِبُّ كُلَّ مُخْتَالٍ فَخُورٍ، وَاقْصِدْ فِي مَشْيِكَ، وَاغْضُضْ مِنْ صَوْتِكَ، إِنَّ أَنْكَرَ الأَصْوَاتِ لَصَوْتُ الْحَمِيرِ"(5). روو له‌خه‌ڵكی وه‌رمه‌چه‌رخێنه، به‌فیزه‌وه به‌سه‌ر زه‌ویدا مه‌ڕۆ، چونكه خوا خۆبه‌زلزانه‌كانی خۆش ناوێ، له‌رۆیشتنا له‌سه‌ر خۆبه، له‌قسه‌كردنا ده‌نگت به‌رزمه‌كه‌ره‌وه، بێگومان ناخۆشترین ده‌نگ ده‌نگی گوێدرێژه.
له فه‌رمووده‌شا پێغه‌ممه‌ر صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێ: «الراحمون يرحمهم الرحمن»(6)، ئه‌وانه‌ی به‌ره‌حمن خوا ره‌حمیان پێ ده‌كات. وه « المسلمُ من سلم المسلمون من لسانه و يده »(7). موسلَمان ئه‌وه‌یه موسوڵمانان له‌ده‌م و زمانی بێوه‌ی بن. و « لا تباغضوا ولا تحاسدوا ولا تدابروا »(8). رقتان له‌یه‌كتر نه‌بێت، ده‌نگ له‌یه‌كتر دامه‌بڕن، حه‌سوودی به‌یه‌كتر مه‌به‌ن، ئێمه شه‌ریعه‌تێكی خوایی پیرۆزمان هه‌یه، به‌ڵام جێبه‌جێكردنی لاوازه. پاشان كۆتایی نوسینه‌كه‌ی به‌قسه‌ی زانایه‌كی هیندی دێنێ بۆ ئه‌وه‌ی پیشانی بدات كه شه‌ریعه‌تی ئیسلامی وه‌ك ئه‌و چیمه‌ن و مێرغوزاره سه‌وزه وایه‌و به‌لاَم ئه‌وه‌ی له‌ناویا ده‌ژی نه‌خۆشه‌و توانای خواردنی نییه، ده‌نا خه‌تای چیمه‌نه‌كه نییه.. و ده‌ڵێت: " زانایه‌كی هیندی ده‌ڵێت: له‌وه‌ڕگاكه سه‌وزه، به‌لاَم بزنه‌كه نه‌خۆشه..!!"
سه‌رچاوه:
1- رۆژنامه‌ی [ الشرق الأوسط ] ی له‌نده‌نی ژماره 10670 , 14 شوباتی 2008 .
2- الإسرا‌ء / 53 .
3- الفرقان/63.
4- الحِجْر/85.
5- لقمان/19.
6- أخرجه الترمذي في كتاب البر والصلة /باب ما جا‌ء في رحمة المسلمين.
7- أخرجه البخاري: كتاب الرقاق/ باب: الانتهاء عن المعاصي.
8- أخرجه البخاري في كتاب الأدب/ باب: ما ينهى عن التحاسد والتدابر. ومسلم في كتاب البر والصلة/ باب تحريم التحاسد والتباغض والتدابر.
زانایانی شه‌رع و دینی ئیسلام ئیسلامیان وه‌ك قاڵبێك ئاڵتونی خلیس لێ كردووه كه‌س بۆی نیه ملوانكه و ئه‌ڵقه‌ی لێ دروست بكات ...لای ئه‌وان ده‌بێ ئیسلام هه‌ر ئه‌و ئیسلامه‌بێ كه 1431 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بوو به‌داخه‌وه