ئه‌م ئێواره‌یه له شاری پێرس له رۆژئاوای ئوسترالیا ئیمامی مزگه‌وته‌كان رایان گه‌یاند كه مانگمان له‌شاری پێرس بینیوه، و له دورگه‌ی كۆكس ئایله‌ندیش كه دورگه‌یه‌كی ئوسترالییه‌و هه‌موو دانیشتووه‌كانی موسوڵمانن مانگیان بینیوه، له‌به‌ر ئه‌وه سبه‌ینێ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه.. و خه‌ڵكی به‌كۆمه‌ڵ له‌مزگه‌وته‌كانه‌وه له دوای نوێژی عیشا ئه‌ڵلاهو ئه‌كبه‌ریان ده‌كرد..
پێگه‌ی پێنجوێنیش پیرۆزبایی ئاراسته‌ی هه‌موو بینه‌ران و خوێنه‌رانی ده‌كات.. جه‌ژنتان پیرۆز و تاعه‌ت و رۆژووتان قبول..
19-09-2009 شةممة
نوێژی جه‌ژنه‌كان
عید له زمانی عه‌ره‌بیدا له وشه‌ی عه‌وده‌وه هاتووه، كه به‌واتای دووباره‌بوونه‌وه، چونكه هه‌موو ساڵێك دووباره ده‌بێته‌وه، یا به‌هۆی جه‌ژنه‌وه خۆشییه‌كان دووباره ده‌بنه‌وه.
رێسای نوێژی جه‌ژن پێش ئه‌وه‌ی ئیجماعی له‌سه‌ر دابمه‌زرێ به‌م ئایه‌ته بووه كه خوا ده‌فه‌رموێ: " فصل لربك وانحر " واته نوێژه‌كه‌ت بكه‌و قوربانییه‌كه‌ت سه‌ر ببڕه. كه‌مه‌به‌ست جه‌ژنی قوربانه.
یه‌كه‌م نوێژێكی جه‌ژن كه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم ئه‌نجامی دابێت نوێژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان بوو له‌ساڵی دووه‌می كۆچی‌دا.. و تا وه‌فاتی كرد وازی لێ نه‌هێنا. ئه‌م نوێژه‌یش سوننه‌ته، و به‌ڵگه‌ش ئه‌م فه‌رمووده پیرۆزه‌یه كه پێغه‌ممه‌ر صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێ: " خمس صلوات كتبهن الله تعالى على عباده " خوای باڵاده‌ست ته‌نیا پێنچ نوێژی له‌سه‌ر به‌نده‌كانی فه‌رز كردووه.. عه‌رزیان كرد: ئایا هیچ نوێژی تری له‌سه‌ر واجبه؟ فه‌رمووی: " لا ، إلا أن تطوع " . نه‌خێر ، مه‌گه‌ر سوننه‌ت بكات. ئه‌م نوێژه‌ش سوونه‌تێكی موئه‌ككه‌ده‌یه چونكه پێغه‌ممه‌ر صلى الله علیه وسلم نه‌یفه‌وتاندووه.. به‌لاَم به‌لای حه‌نه‌فییه‌كانه‌وه واجبه..
سووننه‌ته ئه‌م نوێژه به‌جه‌ماعه‌ت بكرێت چونكه پێغه‌ممه‌ر صلى الله علیه وسلم به‌جه‌ماعه‌ت كردوویه‌تی، وه هه‌روه‌ها سوننه‌ته له‌یه‌ك شوێنا ئه‌نجام بدرێ ئه‌ویش ئه‌گه‌ر له‌ده‌شت و ده‌ره‌وه‌ی شارا بێت باشتره.. تا موسولمانان هه‌موو له‌یه‌ك شوێنا كۆوه‌بن و سیما‌و شكۆمه‌ندی جه‌ژنه‌كه وێنا ببێت. به‌لاَم به‌ته‌نیا و له‌ماڵه‌وه‌و له‌مزگه‌وتیشدا ده‌كرێت..
كاتی نوێژ:
كاته‌كه‌ی له‌نێوان خۆركه‌وتن و نیوه‌رۆدایه.. سوونه‌ت وایه خۆر به به‌ئه‌ندازه‌ی رمێ له خۆر هه‌لاته‌وه‌و به‌رز ببێته‌وه ئینجا ئه‌نجام بدرێت..
ئه‌م نوێژانه دوو ركاتن.. جگه له‌وه كه له‌ركاتی یه‌كه‌مدا پێش خوێندنی فاتیحه حه‌وت جار- جگه له ئه‌ڵڵاهو ئه‌كبه‌ر كردنی نوێژ دابه‌ستن. - و له‌ركاتی دووه‌مدا پێش خوێندنی فاتیحه پێنچ جار ئه‌ڵلاهو ئه‌كبه‌ریان تیا دكرێت، له هه‌موو شتێكیانا وه‌ك نوێژه‌كانی تر وان.. سوننه‌ته له پاش هه‌ر ئه‌ڵڵاهوئه‌كبه‌ر كردنێكدا به‌ئه‌ندازه‌ی ئایه‌تێكی مام ناوه‌ندی بێده‌نگ بێت، و زانیانی شه‌رعزان پێیان باشه كه ئه‌م ویرده‌ی تیا بخوێنرێت: " سبحان الله والحمد لله ولا إله إلا الله والله أكبر " .
پاش ئه‌م ئه‌ڵڵاهو ئه‌كبه‌ر كردنانه فاتیحه بخوێنێت، ونوێژی عاده‌تییه‌كه‌ی چۆنه ئاوه‌ها نوێژه‌كه‌ی بكات.. ئه‌م ئه‌ڵڵاهو ئه‌كبه‌ر كردنانه فه‌رزنین ئه‌گه‌ر كه‌سێ له‌بیری چوو یا نه‌ی كرد گوناهبار نابێت.. و سوجده‌ی سه‌هوویشیان بۆ نابر ێت.
سوننه‌ته له‌ركاتی یه‌كه‌مدا سوووره‌تی"ق "قاف، یا سووره‌تی " سبح اسم ربك الأعلى " بخوێنێ، و له‌دووه‌میشدا سووننه‌ته " اقتربت الساعة " یا سووره‌تی " هل أتاك حديث الغاشية " بخوێنرێت. . به‌لاَم ئه‌گه‌ر هه‌ر سووره‌تێكی تری خوێند دروسته..
ئه‌گه‌ر ئه‌م نوێژانه به‌جه‌ماعه‌ت كران سوونه‌ته له‌دوای نوێژه‌كانه‌وه دوو خوتبه‌یان تیا بخوێنرێته‌وه، سوونه‌ته له خوتبه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا باسی گه‌وره‌یی ره‌مه‌زان و واجبی سه‌رفیتره‌و سیله‌ی ره‌حمی تیا بكات.. و له خوتبه‌ی قوربانیشا باسی خێری قوربانی تیا بكات و خه‌ڵكیش هان بدات بۆ سه‌ردانی خزم و كه‌س و كار.. له خوتبه‌ی یه‌كه‌مدا نۆ ئه‌ڵڵاهو ئه‌كبه‌ر ده‌كات و له خوتبه‌ی دووه‌مدا حه‌وت جار..
سوونه‌ت وایه له‌م جه‌ژنانه‌دا موسوڵمانان خۆیان بشۆن و خۆیان بۆن خۆش بكه‌ن و جوانترین به‌رگی خاوێنی خۆیان له‌به‌ره بكه‌ن.. سووننه‌ت وایه پێش ئه‌وه‌ی براوات بۆ نوێژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان چه‌ند پاروویه‌ك بخوات، ئه‌گه‌ر خورمایش بێت چاتره. به‌لام له‌جه‌ژنی قورباندا سوونه‌ت وایه هیچ نه‌خوات تا دوای نوێژی جه‌ژن بۆ ئه‌وه‌ی له قوربانییه‌كه‌ی بخوات.
سووننه‌ت وایه ئه‌گه‌ر شوێنه‌كه نزیك بوو به‌پێ بڕوات بۆ نوێژی جه‌ژن. به‌لاَم ئه‌گه‌ر به‌سواریش رۆیشت گوناحبار نابیت..
سووننه‌ته ئینسان پێش ئه‌وه‌ی بڕوات بۆ نوێژ سه‌ر فیتره‌كه‌ی دابێت به هه‌ژاران و دڵیانی خۆش كردبێت..