رووداوی 25 / 7 رووداوێكی مێژوویی بوو له مێژووی میلله‌ته‌كه‌ماندا، و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام درا، ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌بووه سیمای رووناكی میلله‌ته‌كه‌مان و ده‌سه‌لاَته‌كه‌ی ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی ئازاد و دوور له چاوسوور كردنه‌وه‌و تۆقاندن و ترساندن به‌ڕێوه بچوایه، كه ئه‌وه‌ش ئاواتی هه‌موو تاكێكی دڵسۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه.. به‌لاَم ئه‌وه‌ی ئێمه پێمان خۆش بوو وانه‌بوو، وه ئه‌م كاره‌ی گێره شێوێنان و ئه‌وانه‌ی تا ئێستاش به‌شێوه‌ی هۆزایه‌تی بییر ده‌كه‌نه‌وه و دوورن له ژیانی شارستانییه‌ت ئه‌و كه‌ش و هه‌وایه‌یان تێكدا و كۆمه‌ڵێ كرده‌وه‌ی دوور له‌هه‌موو ره‌وشتێكی دێموكراسیان ئه‌نجامدا و بووبه هۆی له‌كه‌داركردنی سیمای ناوچه‌كه‌مان و دوورخستنه‌وه‌ی له ریزی میلله‌تانی خاوه‌ن شارستانییه‌ت..
بۆنموونه: به‌شی زۆری رۆژنامه‌كانی رۆژی 27/ 7 به‌ده‌ر له ده‌نگی ده‌سه‌لاَت، ئه‌و هه‌واڵه‌یان بلاوكرده‌وه كه " ئه‌مشه‌و سه‌عات 2:30 به كاتى هه‌ولێر هێزێكى چه‌كدارى سه‌ر به پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كه پێكهاتبوون له نزیكه‌ى ده سه‌یاره‌ى مه‌ده‌نى پڕ چه‌كدار په‌لامارى باره‌گا و ماڵى مامۆستا عه‌لى باپیر ئه‌میرى كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستان و چه‌ند باره‌گایه‌كى تریان داوه و به جنێو‌و هه‌ره‌شه‌و قسه‌ى سووك ئیستیفزازى پاسه‌وانه‌كانیان كردووه و هه‌ندىَ ته‌ققه‌ى هه‌واییان به‌سه‌ر سه‌رى ماڵه‌كاندا كردووه پاشان پاسه‌وانه‌كان لێیان دامه‌زران و خه‌ریك بوو كووشتارى لىَ بكه‌وێته‌وه، به‌لاَم چه‌ند سه‌یاره‌یه‌كى پۆلیسى فریاكه‌وتن گه‌یشتنه شوێنى رووداوه‌كه..."
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كان بڵاویان كرده‌وه كه " باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له هه‌ولێر كه‌وتۆته به‌ر په‌لاماری گێره‌شێوێنان و ئاژاوه‌چیان، و هه‌ر ئه‌و ئاژاوه چییانه‌ی دوور له‌رۆحی دیموكراسیانه‌وه له شاره‌كانی دهۆك سلێمانی و كه‌ركوك په‌لاماری باره‌گاكانی تری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانیان داوه "
هه‌ر هۆی ئه‌م كاره دزێو و نامۆ و دژ به‌ژیانی شارستانیانه‌بوو وای كرد كه به‌گورجی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كاك نێچیره‌ڤان بارزانی، و به‌رێز سكرتێری پارتی دێموكراتی كوردستان برۆن بۆ لای هه‌ردوو سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و مه‌عزه‌ره‌تیان بۆ بێننه‌وه‌و پێیان بڵێن: كه ئێمه به‌رین له‌وتاوانه‌ی ئه‌وانه ئه‌نجامیان داوه، به‌ڵكو ئێمه كاری وا مه‌حكوم و رسوا ده‌كه‌ین.. به‌ڵێ ناره‌زایی خۆیان به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره دزێو و نا شیرینانه ده‌ربری كه ئه‌و گێره شێوێنانه ئه‌نجامیان دابوو، چونكه ئه‌وان باش هه‌ستیان پێكردبوو، ئه‌وانه‌ی كه به‌حساب دڵسۆزی پارتین و ئه‌و كاره نا شارستانیانه‌یان ئه‌نجام داوه، به‌و كاره‌یان دژمنایه‌تییان له‌گه‌ڵ پارتیدا كردووه و له‌به‌رچاو رای جیهانیدا له‌كه‌داریان كردووه.. پێشینانیش به‌ره‌حمه‌ت بن له‌مێژه‌وه گوتوویانه: دوژمنی دانا زۆر چاتره له دۆستی نه‌زان و نه‌فام..
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی حكومه‌ت، نێچیرڤان بارزانی له سه‌ردانێكیدا بۆ باره‌گای لیستی گۆڕان له باره‌ی رووداوه‌كه‌ی 26 له سه‌ر 27 مانگی رابردوو رایگه‌یاند" ئه‌و كاره چ وه‌كو حكومه‌ت چ وه‌كو پارتی دیموكراتی كوردستان به كرده‌وه‌یه‌كی هه‌ڵه و نه‌ویستراو ده‌زانین چونكه ئه‌و جۆره كارانه ده‌بێته هۆی ناشرینكردنی پرۆسه‌ی دیموكراتی له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام رووداوه‌كه به‌رنامه دارێژراو نه‌بووه، به‌ڵكو له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نابه‌رپرس‌و نه‌زان ئه‌نجامدراوه".
هه‌ر به‌هۆی كاری ئه‌و ئاژاوه چیانه‌وه بوو رۆژنامه‌ی فاینانشاڵ تایمزی به‌ریتانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه " دوو بنه‌ماڵه له‌كوردستانا ده‌ستیان به‌سه‌ر حوكما گرتووه و ....." له‌به‌شێكى تر‌ى ڕاپۆرته‌هه‌واڵى ڕۆژنامه‌ى ناوبراودا ئاماژه به‌وه كراوه كه " به‌ره‌ى ئۆپۆزسیۆنه‌كان له‌كوردستان هه‌ڵكشاون و هه‌ر دوو حزبى ده‌سه‌ڵاتدار ده‌ستیان به‌سه‌ر حوكمى هه‌رێمدا گرتووه‌و كوردستانیان بۆ دوو هه‌رێمى (تاڵیبانستان و بارزانیستان) دابه‌ش كردووه".
هه‌روه‌ها ئه‌سوات عیراق بلاوی كرده‌وه كه: كاروان سه‌عدی به ئاژانسی ئه‌سوات عیراقی را گه‌یاندووه:" نووسینگه‌ی كۆمیسیۆن هه‌تا كۆتایی هاتنی پرۆسه‌كه 95 سكاڵای له‌سه‌رانسه‌ری پارێزگای دهۆكه‌وه به‌ده‌ست گه‌یشتووه كه تایبه تن به خراپ به‌ڕیِوه بردنی هه‌ندێك له بنكه كان و نه‌بوونی ناوی هه‌ندێك له ده‌نگده‌ران و كردنه‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌ندێك له چاودێران و نوێنه‌ری قه‌واره سیاسییه‌كان ".
ئێمه له‌راستیدا هه‌روه‌ك كاری هه‌ڵبژاردن به كارێكی شارستانیانه ده‌زانین، و پشتگیری لێ ده‌كه‌ین، و خوێندنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر و ئالوگۆڕی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌لات، به سیمایه‌كی دێموكراسیانه ده‌زانین و پشتگیری لێ ده‌كه‌ین.. ناره‌زایی خۆمان له هه‌موو كارێكی ئاژاوه‌گێڕی ده‌ر ده‌بڕین، و ئه‌و په‌لاماردانه‌ی سه‌ر مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كان و ماڵی هاولاَتیان مه‌حكوم و رسوا ده‌كه‌ین و به‌كارێكی قیزه‌ون و دوور له‌شارستانیانه‌ی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ین..
نه‌ك هه‌ر ئه‌وه له‌م رۆژانه‌دا خوێندمانه‌وه كه له‌سلێمانی ده‌ستیان درێژكردووه بۆ نان بڕینی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه معاشی خانه نشینی و شه‌هیدانه‌یان هه‌یه‌و ده‌نگیان بۆ ده‌سه‌ڵات نه‌داوه، ئه‌م كاره به‌راستی شه‌رم ئاوه‌ر، و دوور له هه‌موو پرنسیپێكی شارستانیانه‌یه.. ئه‌مه ده‌قی بلاَوكراوه‌ی یه‌كێ له‌رۆژنامه‌كانه: "
فه‌رمانده‌ى گشتى موچه‌ى خانه‌نشینى ئه‌و كه‌سانه ده‌بڕێت كه‌ده‌نگیان به‌لیستى گۆڕان داوه و له‌به‌روارى 11/8/2009 پێشمه‌رگه‌ى دێرنى حیزبى شیوعى و خانه‌نه‌شینكراو له‌سه‌ر لیستى حیزبى شیوعى كوردستان ( ساڵح حسێن كه‌ریم ) براى شه‌هیدى شیوعى ( ڕه‌فیق حاجى حسێن كه‌ریم )ه كه له‌ناوه‌ڕاستى هه‌شتاكاندا شه‌هید بووه، ئاگادار ده‌كرێته‌وه كه موچه‌ى بڕدراوه "
له‌به‌رامبه‌ر كارێكی ئاوه‌هادا ئه‌گه‌ر مرۆڤ ناره‌زایی ده‌رنه‌بڕێ هاو به‌شی ئه‌و تاوانه‌یه.. بۆیه هه‌مووكاتێك ده‌سه‌لاتدارانیش ئه‌گه‌ر له ژێربه‌ژێری و نهێنیشدا به‌وكاره رازی ببن و شوێنكه‌وتوانیان هان بده‌ن كاری وابكه‌ن، له رواڵه‌تا ئه‌وكاره مه‌حكوم ده‌كه‌ن، چونكه ده‌زانن ئه‌گه‌ر مه‌حكومی نه‌كه‌ن له‌به‌ر چاو رای جیهانیدا وه‌ك هێتله‌ر و مۆسۆلێنی و سه‌ددام حسێن سه‌یر ده‌كرێن..
هیوادارم كاری چاو سووركردنه‌وه له‌خه‌ڵكی و نان بڕینی هاولاَتیان دواین جاربێ، و له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا دووباره نه‌بێته‌وه، و كاری تۆقاندن و زۆر لێكرن بۆهه‌میشه مه‌حكوم و رسوابێ..
15/08/2009
بۆ ئه‌م نووسينه سوود له‌م سه‌رچاوانه وه‌رگيراوه:
1- ئه‌سوات عیراق.
2- فاینانشاڵ تایمز.
3- یه‌كگرتوو.
4- ئاوێنه.. و هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی تریش.