زانای خواویست، و مرۆڤ دۆست حه‌سه‌نی به‌سری به‌ره‌حمه‌ت بێ به‌چاوی دڵَی رۆژی نوێ له ژیانی هه‌موو مرۆڤێكدا ده‌بینێ و له‌یه‌كێك له قسه‌كانیا كه تا خۆرئاوی دنیا، و پێچانه‌ی بوونه‌وه‌ر له‌گوێی ئاده‌مزاده‌كانا ده‌زرنگێته‌وه، ده‌فه‌رمووێ: " ما من يوم ينشق فجره إلا ويُنادى: يا ابن آدم! أنا خلق جديد، وعلى عملك شهيد، فتزوّد منى فإني إذا مضيت لا أعود.. إلى يوم القيامة" هه‌ر به‌ره‌به‌یانێك كه ده‌تروكێ و رۆژێكی نوێی لێ به‌دیدێت پرِ به‌ده‌م هاوارده‌كات و ده‌ڵێت: ئه‌ی ئاده‌مزاد! من دروستكراوێكی نوێم، و به‌سه‌ر كاره‌كانته‌وه شایه‌تم، تا ده‌توانی سوودم لێم وه‌ربگره، من كه رۆیشتم تا رۆژی قیامه‌ت ناگه‌ڕێمه‌وه بۆلات..
به‌ڵێ، ئه‌ی برام! تۆ بریتیت له كۆمه‌ڵێ رۆژ، هه‌ر رۆژێك ده‌ڕوات هه‌ندێكت ده‌ڕوات، و له‌ته‌مه‌نت كه‌م ده‌بێته‌وه، له‌ژیانی خۆمانا كه‌سانێكمان بینییوه كه زیاتر ده‌ستی به ته‌مه‌نیه‌وه ده‌گرت تا به‌درهه‌مه‌كانی باخه‌ڵیه‌وه.. ئه‌وه‌ته ئێمه له‌ناو تۆماری ژیانمانا رۆژانێك ده‌بینین، كه شایه‌تیمان لێ ده‌ده‌ن، یا شایه‌تیمان بۆ ده‌ه‌ده‌ن!! تۆماری رۆژگار كه‌سانێكی زۆری پێچایه‌وه‌و له‌ته‌ك خۆ‌یا بردنی، تا دوێنێیش خه‌ریكی شایی و شادی و رابواردن بوون، كوا چیان لێ هات؟ رۆیشتن بۆ باره‌گای عه‌دلی ئیلاهی له‌وێ پاداشتی كرده‌وه‌ی چاكیان ده‌درێته‌وه، یا تۆڵه‌ی كرده‌وه‌ی تریان لێ ده‌سه‌نرێته‌وه.." فَمَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ خَيْرًا يَرَهُ (7) وَمَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ شَرًّا يَرَهُ" ئه‌وه‌ی به‌ئه‌ندازه‌ی گه‌ردیله‌یه‌ك كرده‌وه‌ی چاكه بكات پاداشته‌كه‌ی ده‌بینێته‌وه، و ئه‌وه‌ش به ئه‌ندازه‌ی گه‌ردیله‌یه‌ك كرده‌وه‌ی خراپه بكات پاداشته‌كه‌ی ده‌بینێته‌وه..
دوو رێبوار هاتن و رۆیشتن.. یه‌كێكیان خه‌ریكی ناشتنی تۆی چاكه و ئاودان و په‌روه‌رده‌كردن و چاودیری كردنی بوو، ئه‌وی تریشیان خه‌ریكی زۆر و زوڵم و دایڵۆسین و ترساندن و تۆقاندن و دڕك و داڵ ناشتن و په‌روه‌رده‌كردنی بوو، هه‌ردوو رۆیشتنه باره‌گای عه‌دلی ئیلاهی، به‌لاَم ئه‌ویان تا رۆژی قیامه‌ت خه‌ڵكی ره‌حه‌تی بۆ ده‌نێرێ و ئه‌میشیان نه‌فره‌ت، ئه‌ویان له‌وێ شاد و دلخۆشه به پاداشتی نه‌براوه‌ی خوایی، و به‌هه‌شتی به‌رین، ئه‌میشیان هاوار و واوه‌یلایه‌تی و قور به‌سه‌ر خۆ‌یا ده‌كات، و خۆزگا ده‌خوازێ كه سته‌مكار و زاڵم نه‌بوایه، و رۆژی به‌و رۆژه ره‌شه نه‌گه‌یشتبایه.. " يَوَدُّ الْمُجْرِمُ لَوْ يَفْتَدِي مِنْ عَذَابِ يَوْمِئِذٍ بِبَنِيهِ (11) وَصَاحِبَتِهِ وَأَخِيهِ (12) وَفَصِيلَتِهِ الَّتِي تُؤْوِيهِ (13) وَمَنْ فِي الْأَرْضِ جَمِيعًا ثُمَّ يُنْجِيهِ " تاوانكارئاواته‌خوازه ئه‌گه‌ر بۆی بكرێت بۆ ده‌ربازبوونی خۆی له‌سزای سه‌ختی ئه‌و رۆژه‌دا كورِه‌كانی و هاوسه‌ره‌كه‌ی و براكه‌ی و خزم و هۆز و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه له‌دنیادا داڵده‌یان ئه‌داو پشتیوانیان لێ ده‌كرد، بگره هه‌رچی وا له‌سه‌ر زه‌ویدایه بیكاته قوربانب خۆی بۆ ئه‌وه‌ی رزگاری ببێت!! " يَوْمَئِذٍ يَوَدُّ الَّذِينَ كَفَرُوا وَعَصَوُا الرَّسُولَ لَوْ تُسَوَّى بِهِمُ الأَرْضُ وَلا يَكْتُمُونَ اللَّهَ حَدِيثًا " له‌رۆژی قیامه‌تا ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ و خراپه كار بوون و سه‌رپێچی فه‌رمانی پێغه‌ممه‌ریان ده‌كرد ئاواته‌خوازن كه له‌خاكا یه‌كسان بكرانایه‌و، و رۆژیان به‌ورۆژه نه‌گه‌یشتبا، خۆ ناشتوانن هیچ قسه‌یه‌كی نهێنییان له‌خوا بشتارنه‌وه..
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین كاتمان رێكبخه‌ین،و ژیانمان به‌فیڕۆ نه‌ده‌ین ئه‌م چه‌ند خاڵه ده‌خه‌ینه پێشچاو خوێنه‌ران كه زانایه‌كی پسپۆر له‌وتارێكیدا باسی كردووه:
1-ئه‌و شتانه بنووسه كه كاتت به‌زایه ده‌ده‌ن..
2- ئه‌و موشكیله‌و گۆڤه‌ندانه بنووسه كه ده‌بنه هۆی كات به‌فیڕۆدانت..
3- وا بییر بكه‌ره‌وه كه تۆ كه‌سێكی رێكخراویت..
4- له‌به‌كارهێنانی بیانووی وه‌همی واز بێنه، وه‌ك ئه‌وه كه ده‌ڵێی: ئاخر پێویستم به مه‌علوماتی زیاتره..
5- ئه‌وه‌ی خه‌ڕۆت ده‌كات له‌سه‌ر مێزه‌كه‌ت لای ببه..
به‌لاَم له‌وانه‌یه ئێمه هه‌مو ئه‌مانه بكه‌ین و هێشتا كات به‌شمان نه‌كات.. بالێره‌دا ئه‌و فاكته‌رانه دیاری بكه‌ین كه‌كات به‌زایه ده‌ده‌ن.. بۆ نموونه: ئێمه ئه‌م پرسیارانه له‌خۆمان بكه‌ین و به‌و په‌ڕی راستگۆییه‌وه وه‌ڵامی بده‌ینه‌وه:
1- ئه‌گه‌ر به‌شوێن وه‌ره‌قه‌یه‌كدا بگه‌ڕێین چه‌ند كاتمان پێوسته بۆ دۆزینه‌وه‌ی؟
2- كاتێ كۆتایی به‌دانیشتنه‌كانمان دێنین چه‌ند له كاتی دیاریكراوی تێپه‌ڕ ده‌بێت؟!
3- رێژه‌ی په‌یوه‌ندیكردنی نا پێویستمان چه‌نده؟
4- ئایا به‌وكاره‌مان و به قسه‌كردن له‌ته‌ك خه‌ڵكی ترا هانده‌ر ده‌بین بۆ ده‌نگ دابڕین له هاوكاره‌كانمان؟
5- ئایا هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه رووبه‌روویان ده‌بینه‌وه له‌واقیعدا كێشه‌ن؟ و ئایا په‌یوه‌ندییان به‌ئێمه‌وه‌یه؟
6- ئایا ئه‌گه‌ر به‌خه‌ستی بایه‌خمان به‌بابه‌تێك دا، له‌مه‌وه پشتگوێ خستنی چه‌ند بابه‌تێكی بایه‌خدار تر دروست ده‌بێت؟
ئێستا هه‌نگاوه‌كانمان یارمه‌تیده‌رمان ده‌بێت بۆ باشتر به‌كارهێنانی كات:
1- هه‌موو به‌یانییه‌ك ئه‌وكارانه‌ی رۆژانه ده‌بێ ئه‌نجامی بده‌یت له لیستێكدا تۆماریان بكه، ئه‌ویش به‌دانانی پلانێكی هه‌فتانه، و دیاریكردن وپێشخستنی له‌پێشتره‌كان له‌كاتی دیاریكراو یاندا.
2- به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی كاره‌كان له گرنگتره‌وه بۆ گرنگ، و ئه‌گه‌ر سه‌رپه‌رشتی كه‌سانی ترت ده‌كرد چاودێری ئه‌نجامدانیشی له‌لایه‌ن كارمه‌نده‌كانه‌وه بكه، و به‌شوێنیانا بڕۆ تا له‌كاتی گونجاوا ته‌واوی بكه‌ن..
3- ئه‌وكارانه‌ی بییركردنه‌وه‌ی زیاتریان ده‌وێت كاتێكی تایبه‌تیان بۆ دیاری بكه، سووربه له‌سه‌ر بۆ لێبڕانی..
4- ئه‌وشتانه‌ی رۆتیین و زۆر گرنگ نین، ئه‌نجامدانیان بخه‌ره ئه‌وكاتانه‌وه كاتت ده‌بێت..
5- ئه‌وشتانه‌ی رۆتینن و ده‌بێ له‌باره‌یانه‌وه بڕیار بده‌یت، و كاتێكێ زۆرتریان ده‌وێت بۆ لێكۆڵینه‌وه دوایان مه‌خه، چونكه جارێكی تر گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ری وبییر لێكردنه‌وه‌ی كاتێكی زۆرتر ده‌بات..
6- لیستێك بۆ ئه‌و ته‌له‌فونانه دابنێ كه ده‌ته‌وێ په‌یوه‌ندییان پێوه بكه‌یت، و كاتێكیان بۆ دیاری بكه، تا یه‌ك له‌دوای یه‌ك ئه‌نجامیان بده‌یت..
7- له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا بدوێ و قسه خۆش به، به‌ڵام مه‌یه‌ڵه به قسه‌ی لاوه‌كی كاتت بگرن، به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی پێی بڵێ كه ده‌مه‌وێ له‌كاتێكی ترا تاوتوێی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ت له‌ته‌كا بكه‌م..
8- خۆت ناڕه‌حه‌ت مه‌كه، و ته‌نانه‌ت له‌كاتی سه‌رقاڵترین كاتدا ده‌م به بزه به..
9- بیری ئه‌وه‌ت هه‌بێ كات له‌دایك نابێت، و درێژ ناكرێته‌وه، و ناش وه‌ستێ، و ناگه‌ڕێته‌وه دواوه، وبه‌ڵكو هه‌میشه به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌ڕوات. كات به‌قه‌ده‌ر و قودره‌تی خوای باڵاده‌ست ده‌بزوێ، و ئه‌وه‌ی له توانای ئێمه‌دا بێت ئه‌وه‌یه له‌كاتی ئه‌نجامدانی كاره‌كانماندا كاتمان به‌فیڕۆ نه‌ده‌ین..