السلام عليكم
پرسيار:
مامۆستای به‌ریز تكایه بۆمان روون بكه‌وه
ئايا دوروسته سه‌رفیتره ی ره‌مه‌زان پاره بده‌ی له‌جیاتی خواردن، چونكه زۆربه‌ی عالمه‌كان ده‌لین نابیت پاره له‌جباتی خواردن بده‌ی؟
1/9/09 بێ ناو
وه‌لاَم:
وعليكم السلام ورحمة الله
برای به‌ڕێز
ئێمه كتێبی " رۆژوو لةئيسلامدا " مان له‌م ماڵپه‌ڕه‌دا و به‌تایبه‌ت له‌م مانگی ره‌مه‌زانه‌دا دابه‌زاندووه بۆ ئاگاداربوونی موسوڵمانان له ئه‌حكامه‌كانی رۆژو و و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی پێوه هه‌یه، كه‌چی هه‌ندێ له برایان بێ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی ئه‌و كتێبه بكه‌ن و بزانن ئایا له‌وێ ئه‌م باسه كراوه یان نه، و ئایا وه‌لاَمی ئه‌و پرسیاره‌یان له‌وێ دراوه‌ته‌وه یان نه، پرسیارمان بۆ ده‌نێرن..
بۆ نموونه: ئه‌م به‌ڕێزه كه ناوی خۆی نه‌نووسیوه ئه‌م پرسیاره‌ی سه‌ره‌وه‌ی ناردووه، به‌لاَم ئه‌گه‌ر كه‌مێ ئه‌زێتی بكێشایه‌و لاپه‌ڕه‌كانی كتێبه‌كه‌ی هه‌ڵبدایه‌ته‌وه له‌وێ به‌م جۆره به درێژی باسی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه كراوه: (1)
سه‌رفیتره بریتییه له‌و ئه‌ندازه خۆراكه‌ی رۆژووگر له‌ماڵی خۆی ئه‌یدات به‌كه‌م ده‌ستان و هه‌ژاران، سه‌رفیتره بۆ كۆمه‌كی كردن و یارمه‌تی دانی هه‌ژارانه، تا له‌و رۆژی شاییه‌دا خۆشی بكه‌وێته دڵیانه‌وه‌و تالاَوی نه‌بوونییان له‌بییر بچێته‌وه، و بزه سه‌ر لێوه‌كانیان بدۆزێته‌وه..
ئه‌ندازه‌ی سه‌ر فیتره بریتییه له (صاع)ێك له‌و قووته‌ی ئاده‌مزادی پێده‌ژی و به‌كێشی ئه‌مرِۆ دائه‌نرێ به‌نزیكه‌ی دوو كیلۆو نیو(2).
سه‌رفیتره وه‌ك جه‌ژنانه‌یه‌ك وایه‌له ده‌وڵه‌مه‌نده‌وه بۆ هه‌ژار، و ده‌شبێته پاكژ كه‌ره‌وه‌ی رۆژووگر له‌وشتانه‌ی زیان به‌رِۆژووه‌كه‌ی ئه‌گه‌یه‌نن، و ژه‌مێكیشه بۆ بێنه‌وایان، وه‌ك ئیبنو عه‌بباس فه‌رموویه‌تی: " فََرَضَ رَسُولُ الله صلى الله عليه وسلم زَكاةََ الفِطرِ طُهْرَةً للصَّائِمِ مِنَ اللغْوِ وَالرَّفَثِ، وَطُعْمَةً لِلمَسَاكِينَ " (3).
ئه‌م زه‌كاته نابێ له رۆژی جه‌ژن دوا بكه‌وێ، چونكه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمانی به‌هاوه‌ڵه‌كانی كردووه پێش ئه‌وه‌ی برِۆن بۆ نوێژی جه‌ژن ئه‌و زه‌كاته ده‌ر بكه‌ن، ئه‌وه‌ته ئیبنو عومه‌ر خوا لێیان رازی بێ فه‌رموویه‌تی: پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم ساعێك له خورما، یا ساعێك له جۆی پێویست كردووه له‌سه‌ر موسولمانان بۆ ئه‌وه‌ی له زه‌كاتی سه‌ر فیتره‌دا بیده‌ن به هه‌ژاران، ئه‌مه‌ش پێویسته له‌سه‌ر به‌نده‌و ئازاد و نێر ومێ و گه‌وره‌و بچوكی موسوڵمانان و فه‌رمانیشی كردووه پێش ئه‌وه‌ی بڕۆن بۆ نوێژی جه‌ژن ئه‌نجامی بده‌ن. " فرَضَ رَسُولُ الله صلى الله عليه وسلم زَكاةَ الفِطر صَاعًا مِنْ تمْر أوْ صَاعًا مِنْ شَعِيرٍ، عَلَىَ العَبدِ والحُر، وَالذكَرِ وَالأنثىَ، والصَّغِير وَ الكبِير مِنَ المُسْلمينَ، وأمَر بِهَا قبْلَ خُرُوجِ الناسِ إلىَ الصَّلاةِ " (4).
له‌مه‌زه‌بی شافیعیدا له‌یه‌كه‌م رۆژی ره‌مه‌زانه‌وه دروسته سه‌ر فیتره بدرێت، و لای مالیكی و حه‌نبه‌لى یه‌كان رۆژێ یا دوو رۆژ پێش جه‌ژن دروسته بدرێت، و لای حه‌نه‌فى یه‌كان پێش جه‌ژن و پاش جه‌ژنیش دروسته.(5).
هه‌روه‌ها له مه‌زه‌بی حه‌نه‌فیدا دروسته له‌بیاتی دانه‌ویڵه پاره‌و پووڵ بدرێ به‌سه‌رفیتره‌دا، هه‌ركه‌س ویستی له‌بیاتی دانه‌ویڵه پاره بدات به‌سه‌ر فیتره‌دا بابڵێت: رازیم به‌رِای ئیمام ئه‌بوحه‌نیفه كه فه‌رموویه‌تی: دروسته له زه‌كاتی فیتردا پاره‌و پووڵ بدرێت..
خوا پاداشتی ئیمام بداته‌وه بۆ ئه‌م بۆ چوونه‌ی، چونكه له سه‌رده‌مه‌دا پاره‌دان له‌بیاتی دانه‌وێله بۆ هه‌ژار به‌سوود تره و بۆ خه‌ڵكیش ئاسانتر..
له‌به‌رئه‌وه تكام له خوێنه‌ری به‌رێز ئه‌وه‌یه پێش ئه‌وه‌ی پرسیاره‌كه‌ی له‌باره‌ی رۆژووه‌وه بنێرێت باسه‌یرێكی كتێبه‌كه بكات..
په‌راوێزه‌كان:
1- سه‌یری كتێبی رۆژوو له ئیسلامدا بكه لاپه‌ڕه 24 نووسینی حه‌سه‌ن پێنجوێنی.
2- سه‌یریكی نامیلكه‌ی( الصيام) ی مامۆستا محمد محمود الصواف بكه.
3- أخرجه ابو داود في كتاب الزكاة/ باب زكاة الفطر، برقم:1371.
4- أخرجه البخاري في كتاب الزكاة /باب فرض صدقة الفطر، ص: 300، برقم:1407.
5- سه‌رێك له كتێبی( الهداية 1 / 84 ) و( الاختيار 1/123 ) بده ، له فیقهی حه‌نه‌فیدا