له‌مزگه‌وتى راوى نه‌قڵ كرام:
پاش ماوه‌یه‌ك ئه‌وقاف داواى له خاوه‌ن مزگه‌وته‌كه كرد(ابراهیم الراوى)، پاره‌ى ئیمام بدات به ئه‌وقاف، چونكه ئێمه ئیماممان بۆ ناردوون، ئه‌ویش رازى نه‌بوو، گوتى: ئێمه ئیمامان پێویست نییه ئێمه خه‌تیبمان پێویسته! له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وقاف نه‌قڵى كردم بۆ مزگه‌وتى (الطیار)، ئه‌م مزگه‌وته ژوورێكى بچكۆلانه بوو، بۆ نوێژكردن و ژوورێكیشى لێ برِدرابوو، بۆ خادم و بانگوێژه‌كه. له‌نزیك قه‌مبه‌رعه‌لییه‌وه بوو له‌سه‌ر شاریع جه‌مهوورى، منیش ماڵه‌كه‌م له ئه‌عزه‌مییه بوو، زۆر سه‌خڵه‌ت بووم، به‌م نه‌قڵه چونكه ده‌بوایه سوار سێ پاس ببومایه بۆ زانكۆ، و له‌وسه‌ریشه‌وه هه‌روه‌ها، هه‌ندێ جار ده‌ستمان پێوه‌ده‌گرت سواربوونى پاسێكیانم به‌پێ ده‌برِى، جا وه‌ره دووجار ئه‌م وه‌زعه ببینه له‌شه‌و و رۆژێكدا..
سه‌رباری هه‌مووی ئه‌و خادم و بانگوێژه‌ی له‌وێ بوو واخۆی به‌خه‌لكه‌كه ناساندبوو كه ئه‌مه له‌لایه‌ن ئه‌وقافه‌وه ئیمامی ئه‌و مزگه‌وته‌یه به فه‌رمی، كاتێ منیش رۆیشتمه ئه‌وێ ده‌ركه‌وت كه ئه‌مه خادمه، زۆری پێ ناخۆش بوو، مه‌شاكیل و گۆبه‌ندی زۆری بۆ سازاندم، ئازارێكی زۆری تووش كردم، به‌لاَم به‌هه‌ر حاڵ من دلم هێنایه‌وه جێ و چاوپۆشیم لێ‌كرد، و پاشان بوینه‌وه به دۆست..
له‌م مزگه‌وته‌دا رووداوی سه‌یری زۆرم بینی:
یه‌كێك له‌وانه كه جێگه‌ی رێزلێنانه، ئه‌وه بوو پیاوێكی فه‌له‌ستینی لێ بوو به‌ناوی حاجی حه‌سه‌ن، ئه‌م پیاوه له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه‌ی ده‌ستی به‌ناو شارا قوماشی ده‌فرۆشت، پیاوێك بوو زۆر جار مه‌غریب و عیشا كه به‌زۆری من له‌وێ بووم ئاماده‌ی جه‌ماعه‌ت ده‌بوو، ماوه‌یه‌ك دیار نه‌ما، پاشان په‌یدا بووه‌وه، لێم پرسی: كاك حاجی ئه‌وه ماوه‌یه‌ك دیار نه‌بوویت خێر بوو؟
گوتی: مامۆستا له دانیمارك بووم.. گوتم: چۆن بوو كه ئه‌و سه‌فه‌ره‌ت كرد؟ گوتی: كوڕێكم له‌وێ كارده‌كات، ژنی هه‌یه‌و دوومنداڵی بچكۆله‌شیان هه‌یه، منیش رۆیشتم تا ماوه‌یه‌ك له‌لایان بم، و پاشان بیان هێنمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی فێری ئادابی ئیسلامیان بكه‌م، باوك و دایكه‌كانیان به‌هۆی كاره‌وه سه‌ریان ناپه‌رژێ خه‌ریكی په‌روه‌رده‌ی منداڵه‌كانیان بن، من ده‌مه‌وێ شه‌ش مانگێ لای خۆم بیان هێڵمه‌وه‌و په‌روه‌رده‌یان بكه‌م..
گوتم: چیان پێ ده‌ڵێت؟
گوتی: وه‌ك ئه‌وه به چ ده‌ستێ نان بخوات؟ كه‌ده‌ستی به‌نان خواردن كرد چی بڵێت؟ كاتێ پژمی چی بڵێت؟ كاتێ له خه‌و هه‌ستا و هاته سه‌ر سفره یا له‌ده‌ر هاته‌وه بۆ ماڵ به‌رامبه‌ر دایك و باوكی چی بڵێت؟ ...تاد.
گوتم: ئه‌ی ئافه‌رین حاجی حه‌سه‌ن! به‌راستی دلسۆزی نه‌وه‌كانتی..
دكتۆر و قه‌ساب:
رووداوێكی زۆر سه‌یرتان بۆ بگێڕمه‌وه كه له ژیانی خۆما رووی دا.. ئێمه هه‌روه‌ك پێشتر باسم كرد له گه‌ره‌كی ئه‌عزه‌مییه بووین و له‌نزیك نه‌خۆشخانه‌ی نوعمانه‌وه، منیش له‌و ماوه‌یه‌دا تووشی حه‌سساسییه‌ت بووم له قورگ و لووت و چاوما، به هۆی بۆنی كۆلۆنیایه‌كی ریڤدۆره‌وه، شووشه قۆڵۆنیایه‌كی ریڤدۆرم له‌سه‌ر داشبووڵی سویچی كاره‌بای هۆڵه‌كه‌مان دانابوو، ئه‌م شووشه‌یه كه‌وته خواره‌وه و به‌ناو ماڵه‌كه‌دا بۆنه‌كه‌ی بڵاو بوویه‌وه، هه‌رچی منداڵه‌كان به‌ئاو تاید شۆردیان بۆنه‌كه‌ی نه‌ده‌ڕۆیشت، پانكه‌مان ده‌كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بۆنه‌كه‌ی بڕه‌وات هه‌ر نه‌ده‌ڕۆیشت، له ئه‌نجامی ئه‌م بۆنه‌وه، من و خێزانم تووشی نه‌خۆشی هه‌ستیاری{حساسیه}بووین، ئێمه‌ش نه‌مان ده‌زانی كه تووشی حه‌سایه‌ت بووین، چونكه تا ئه‌وكاته ناویشمان نه‌بیستبوو، رواڵه‌ته‌كانیشی هه‌ر له رواڵه‌تی سه‌رما خورده‌گی ده‌چێت، منیش رۆیشتم بۆ خه‌سته‌خانه گه‌وره‌كه‌ی ته‌نیشتمان، دكتۆرێكی هه‌ناو له‌وێ دانیشتبوو،گوتی چیته؟ گوتم ده‌پژمم و ئاو به‌چاوما دێته خوار، ئه‌ویش هه‌ندێ حه‌بی پاراسیتۆڵی بۆنوسیم وگوتی هیچ نیيه چاك ده‌بیت، به‌ڵێ ئه‌و هه‌فته‌یه چاك نه‌بووم، و هه‌فته‌ی داهاتوو رۆیشتمه‌وه بۆ لای و هه‌ر ئه‌و له‌وێ بوو، پێم گوت: ئه‌وه هه‌فته‌ی رابوردوو هاتم بۆ لات و هه‌ندێ پاراسیتۆڵت بۆنسیم و گوتت چاك ده‌بیت، وا چاكيش نه‌بووم!!
كابرای دكتۆر هه‌ندێ خۆی گرژ كرد و گوتی: جا ده‌سه‌ڵاَتی من چییه تۆ چاك نابیت، ئه‌مجاره چه‌ند ده‌رزییه‌كی په‌نسلینیشی بۆ نووسیم و هه‌ندێ پاراسیتۆڵی دامی و هاتم ئه‌و هه‌فته‌یه‌ش ئه‌وانه‌م به‌كار هێنا و چاك نه‌بووم.. سێ باره رۆیشتمه‌وه بۆلای هه‌مان دكتۆر، و ئه‌و دكتۆره‌ش پیاوێك بوو ته‌مه‌نی له ده‌وری 55 تا 60 ساڵیدا بوو، گوتم: ئه‌وه دوو هه‌فته‌ی پێشوو له دوای یه‌ك هاتوم بۆلات و ده‌رمانت بۆ نوسیوم و چاك نه‌بووم، كابرای دكتۆر قوشقی بوو، گوتی وا ئه‌زانێ به‌دست منه چاك بوونی.. ئه‌مجاره هه‌ندێ ڤیتامین سی یشی بۆ زیاد كرد له‌وانه‌ی پێشوو، ئه‌وه‌شم به‌كار هێناو و هه‌رچاك نه‌بووم..
منیش په‌یتا په‌یتا ئاو به‌لووت وچاومدا ده‌هاته خوار و ده‌پژمیم، و حاڵه‌تێكی زۆر نارخۆشم هه‌بوو، ئینجا له‌خه‌لكم ده‌بیست كه ئه‌مه حه‌ساسیه‌ته‌و ئه‌ویش چاره‌سه‌ری نییه..
رۆژێكیان پاش ئه‌وه‌ی نوێژی عه‌سرمان به‌جه‌ماعه‌ت كرد دانیشتبووم، كوڕێك هه‌بوو به‌ناوی سه‌ید موسته‌فا، ئه‌م سه‌یید موسته‌فایه، كه‌بابچی بوو له قه‌مبه‌ر عه‌لی و برای سه‌یید ئه‌حمه‌دی زاوامان بوو، هات بۆ مزگه‌وت و ماوه‌یه‌ك له‌لام دانیشت و حاڵه‌ته‌كه‌ی بینیم زۆر پێی ناخۆش بوو، گوتی: مامۆستا! ئه‌وه چیه؟
گوتم: وه‌لڵا كاك مسته‌فا ده‌ڵێن: ئه‌وه حه‌ساسیه‌ته‌و ئه‌ویش چاری نییه..
گوتی: بێ به‌ڵابیت چۆن چاری نییه.. فه‌رموو با بڕۆین بۆ لای دكتۆریك ده‌ناسم له‌سه‌ر شه‌قامی ره‌شید، ئینشائه‌ڵلا هه‌فته‌یه‌ك نابات به‌ته‌واوی چاك ده‌بیت..
له‌دڵه‌وه به‌ته‌مای چاك بون نه‌بووم، چونكه ئه‌و قسانه‌ی خه‌ڵكی له زه‌ینما جێگیر ببو، به‌لاَم وتم: ئێستا ئه‌گه‌ر نه‌ڕۆم له‌وانه‌یه بڵێت له‌به‌ره عه‌یاده‌كه نایه‌ت.. ئیتر رۆیشتم له‌ته‌كیا تا گه‌یشتینه به‌ر عه‌یاده‌كه‌ی، له‌سه‌ری نووسرابوو: دكتۆر جه‌لال حه‌مدی پسپۆڕی گوێ و قورگ و لووت.. به پلیكانه‌كاندا سه‌ركه‌وتین و رۆیشتینه لای دكتۆر چونكه سه‌ری قه‌ره‌باڵغ نه‌بوو.
دكتۆر لێی پرسیم چیته؟
گوتم: دكتۆر! ده‌ڵێن: حه‌ساسیه‌تمه و ده‌شڵێن: حه‌ساسیه‌ت چاره‌ی نییه!!
دكتۆر هه‌ندێ پرسیاری تری لێكردم و پاشان زۆر به‌وردی سه‌یری پێڵووی چاو و ناو لووت و قوڕگ و گوێی كردم.. ئینجا هه‌ندێ ده‌رمانی بۆ نووسیم و گوتی: بڕۆ بیانكڕه‌و بۆم بێنه‌روه، كاك موسته‌فاش خوا پاداشتی بداته‌و رۆیشت بۆ ده‌رمانخانه‌كه‌و بۆی هێنام.. ده‌رمانه‌كان شه‌ش ده‌نك حه‌بی زۆر ورد بوون له‌ته‌ك ده‌رزییه‌كدا، دكتۆر گوتی: ئه‌م ئێواره‌یه ده‌رزییه‌كه له‌خۆت بده، و حه‌به‌كان هیچیان لێ مه‌خۆ، له‌وانه‌یه بۆ سبه‌ینێدا له سه‌دا شه‌ست چاك ببیت، و پاشان هه‌ر شه‌وێك یه‌كێك له حه‌به‌كان بخۆ، ئینشائه‌ڵڵا چاك ده‌بیت..
به‌ڵێ ئه‌و ئێواره‌یه شرینقه‌كه‌م له‌خۆم دا.. به‌لاَم شه‌وێ به‌ده‌ست قورسی به‌ر مووسه‌لاَنمه‌وه خه‌به‌رم بووه‌وه كه رۆیشتم بۆ ده‌ست به‌ئاو گه‌یاندن وه‌ك ئه‌وه‌ی شوتییه‌كی پێنچ كیلۆییم خواردبێ ئاوه‌ها بووم، به‌كورتی: به‌یانی كه له خه‌و هه‌ستام، هه‌ستم ده‌كرد له سه‌دا سه‌د چاك بووم، به‌ڵی ئه‌و هه‌فته‌یه حه‌به‌كانم به‌كار هێنا، و هیچ پژمه‌م نه‌ماو ئاوی لووت و چاوم وشك بونه‌وه..
منیش له‌سه‌ر داخوازی دكتۆر رۆیشتمه‌وه بۆ لای، و لێی پرسیم: وه‌زعت چۆنه؟ گوتم: ماڵت ئاوه‌دان بێ، به‌راستی وا هه‌ست ده‌كه‌م سه‌د له‌سه‌د چاك بووبم، و هیچ ده‌رد و به‌لاَم نه‌مابێ.. گوتی: نه‌ء.. بیلفیعل ئه‌وه‌ی كه گوتویانه: حه‌ساسیه‌ت چاك بونی نییه ته‌واوه، تا ئیستا چاره‌سه‌ری بنبڕبوونی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه {ئه‌مه قسه‌ی ساڵی 1975}، ئه‌مانه چاره‌سه‌رێكی كاتین، ده‌بێ پارێز بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی خۆت له‌م نه‌خۆشییه بپارێزیت، من چه‌ند شتێكت پێ ده‌ڵێم: باش له‌گوێیان بگره.. گوتم: فه‌رموو..
گوتی: له‌سه‌ر سه‌رینی په‌ڕ نه‌خه‌وی.. عه‌مبه و ترشیات نه‌خۆیت.. خۆت زۆر ماندوو نه‌كه‌یت.. به‌شوێنێكدا نه‌ڕۆیت كه ته‌پوو تۆز و غوباری تیابێ.. خۆت له‌دووكه‌ڵ بپارێزه.. ئه‌گه‌ر وات كرد ئه‌مانه یارمه‌تیت ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌م نه‌خۆشییه به‌دوور بیت.. به‌ڵێ ئێمه‌ش به‌كۆڵێ سوپاس و قه‌درزانییه‌وه دكتۆرمان به‌جێهێشت و هاتینه ده‌روه..
باسه‌كه‌م لێره‌دا ئه‌مه‌یه: بۆچ كابرایه‌كی كه‌بابچی ده‌بێ هه‌ست به نه‌خۆشیه‌كه‌ی من بكات، به‌لام كابرایه‌كی دكتۆری هه‌ناو، كه ته‌جروبه‌ی به‌لای كه‌مه‌وه بیست و پێنچ ساڵ هه‌بێ سه‌ری لێ بشێوێ و ده‌سته‌پاچه ببێت له چاره‌سه‌ری مندا؟
ئاخر ئه‌م پیاوه به‌كالۆریۆسی له‌پزیشكیدا هه‌بوو، زیاد له‌وه له‌زانیاری هه‌ناوا تایبه‌تمه‌ندی وه‌رگرتبوو، پرۆفه‌یشنه‌ڵ بوو، چۆن ده‌ركی نه‌كرد به‌وه كه ئه‌م حاڵه‌ته‌ی من حاڵه‌تی سه‌رما خورده‌گی نیه، چونكه سه‌رما خورده‌گی ته‌نیا حه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێ ئه‌گه‌ر هیچ چاره‌سه‌ریش نه‌كرێت، خۆ من سێ هه‌فته له‌سه‌ر یه‌ك رۆیشتمه‌وه بۆلای له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بیستبووم كه ده‌یان گوت: دكتۆر نه‌گۆڕی باشه بۆ ئه‌وه‌ی بزانێ چی كردووه له‌گه‌ڵتا!! پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: بۆ ئه‌م دكتۆره زه‌بوون و ده‌سته پاچه بوو؟ به‌لاَم مرۆڤێكی كه‌بابچی كه هیچ په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه نییه په‌ی پێ ببات و ده‌ركی بكات..
من گه‌یشتمه ئه‌و ئه‌نجامه و ئیمان و یه‌قینی ته‌واوم به‌وه هه‌یه كه شیفا به‌ده‌ست خوایه ، كاتێ خوا نه‌یویست شیفات بدات ئاوه‌ها سه‌رله دكتۆر ده‌شێوێنێ و كه‌ڕو كاسی ده‌كات، هه‌موو ته‌جروبه‌و زانیاری خۆی له‌بییر ده‌باته‌وه.. كاتێكیش ویستی شیفات بدات كه‌بابچییه‌ك ده‌كات به سه‌به‌ب بۆ ئه‌وه‌ی رزگارت بكات..
مزگه‌وتى حه‌بیبى عه‌جه‌مى:
له ئه‌نجامى هه‌وڵدانێكى زۆرا خۆم بۆ مزگه‌وتى حه‌بیبى عه‌جه‌مى نه‌قڵ كرد كه له نزیكى كولیه‌كه‌ماندا بوو، ماویه‌كى چه‌ند مانگیش له‌وێ مامه‌وه. به‌لاَم بێ سوود بوو چونكه هه‌ر له‌ماڵه‌كه‌مانه‌وه دوور بوو، ئه‌مه له‌لایه‌كه‌وه.
له‌لایه‌كى تره‌وه حاڵه‌تێكى ده‌روونى هه‌ست به‌تاوانم بۆ دروست ببو، به‌خۆمم ده‌گوت: ئه‌وقاف پاره‌ت ده‌داتێ بۆ ئیمامه‌ت، واته: ئیمامه‌تى به‌یانى و نیوه‌رۆ و عه‌سر و مه‌غریب و عیشا، من ناتوانم به‌یانیان بێم، چونكه ماڵه‌كه‌مان زۆر دووره، نیوه‌رِوان ناتوانم چونكه وام له سه‌ر خوێندنا، عه‌سران یائه‌بێ نه‌رِۆمه‌وه بۆماڵ بۆ نان خواردن، یا ئه‌گه‌ر رۆیشتمه‌وه ئه‌ویش ده‌فه‌وتێ، من ته‌نیا پێشنوێژی مه‌غریب وعیشام به‌ته‌واوى ئه‌كرد.
به‌خۆمم ده‌گوت: باشه له‌رۆژى قیامه‌تا چى وه‌لاَمى خوا ده‌ده‌یته‌وه؟ چۆن ئه‌و مندالاَنه‌ت به‌نانى حه‌رام په‌روه‌رده ئه‌كه‌یت، ئه‌مه واى لێكردم لیستێك بگرم بۆ ئه‌و نوێژانه‌ى ئاماده‌یان نه‌بووبوم، و به ئیمامه‌ت نه‌مكردبوون، و بیان به‌م بۆ به‌رِێوه‌به‌رى ئه‌وقاف، كابرا پیاوێك بوو سمێل پان ، لێوى سه‌ره‌وه‌ى دیارنه‌بوو، منیش لیسته‌كه‌م لكاند به‌داخوازییه‌كه‌وه و پێشكه‌شم كرد به به‌رِێوه‌به‌رى ئه‌وقاف، له داخوازییه‌كه‌دا نووسیبووم: داواتان لىَده‌كه‌م: به‌ئه‌ندازه‌ى به‌شى ئه‌و نوێژانه‌ى له‌مزگه‌وتا حازر نه‌بووم له معاشه‌كه‌م ببرِن!! با دڵ ئاسووده بم و به‌ئیسراحه‌ت بژیم!!
ئه‌وه تۆ شێتى؟
مدیره‌كه بانگى كردمه ژووره‌وه، و ماوه‌یه‌ك تێم راما و پاشان گوتى: تۆ تێك نه‌چوویت؟ شێت نه‌بوویت؟!
گوتم: نه‌وه‌ڵلا شێت نه‌بووم، ساق وسه‌لیمم!! بۆچ ئه‌وه‌ت پرسى؟
گوتى: كورِم! ئه‌گه‌ر شێت نه‌بووبیت چۆن به‌ده‌مى خۆت داوا ده‌كه‌یت له‌معاشه‌كه‌ت ببرِین؟!
گوتم: من معاش وه‌ر ده‌گرم تا له‌مزگه‌وت ئاماده‌بم، و پێش نوێژى بۆ خه‌ڵكى بكه‌م، كاتىَ له‌وىَ ئاماده نه‌بم و پاره‌ى ئه‌وه‌ش وه‌ربگرم ئاماده بووم، به‌لامه‌وه حه‌رامه، و پێم وایه منداڵه‌كانم نانى حه‌رام ده‌خۆن، ئه‌وان تاوانیان چییه من نانى حه‌رامیان ده‌رخوارد بده‌م؟! ئیمانه‌كه‌م ده‌مكاته به‌رپرسیارو ئازارم ئه‌دات.. پاشان گوتم: ناهه‌قیشت نییه كه‌به‌شێتم بزانى، چونكه پاره خۆشه‌ویسته، به‌لاَم به‌هه‌شت خۆشه‌ویست تره..وه پاره لىَبرِین ناخۆشه، به‌لاَم ئاگرى جه‌هه‌ننه‌م ناخۆشتره!!
مدیره‌كه سه‌رێكى باداو هه‌ناسه‌یه‌كى هه‌ڵكێشاو گوتى: برِۆ، وه‌ڵلاهى لێت نا برِم!!
گوتم: ئاخر له‌رۆژى قیامه‌تدا تۆ لێ پرسراو ده‌بێت، و تاوانه‌كه‌ى له‌ئه‌ستۆى تۆدا ده‌بێت! بۆیه من هاتووم و داخوازیم نووسیوه تا له‌و رۆژه‌دا تاوانبار نه‌بم!!
گوتى: بابه‌گیان! من به‌ر پرس ده‌بم، ده‌ینت به‌ئه‌ستۆم، ده‌ستى ماڵى به‌گه‌ردنى خۆیاو گوتى: برِۆ خوات له‌گه‌ڵ.
مزگه‌وتى خه‌تتاب: