ئاگادارییه‌کی گرنگ
به‌ ناوی خوا
خوێنه‌رانی به‌ڕێز ڕاژه‌کاری پێنجوێنی به‌ر له‌ چه‌ند ڕۆژێک تووشی کێشه‌ی په‌پکه‌ڕه‌قه‌ بوو، که‌ به‌و هۆیه‌وه‌ سه‌رجه‌م وێبگه‌کانی سه‌ر ئه‌و ڕاژه‌کاره‌ له‌ کارکه‌وتن، که‌ به‌داخه‌وه‌ وێبگه‌ی پێنجوێنیش یه‌کێک بوو له‌و قوربانیانه‌.

پاش چاک کردنه‌وه‌ی کێشه‌ی په‌پکه‌ڕه‌قه‌که‌، بۆمان ده‌رکه‌وت که‌ خاوه‌ن ڕاژه‌کاره‌که‌ پاڵپشی تازه‌ی بۆ نه‌کردووه‌ و به‌ پێچه‌وانه‌ی گرێبه‌ستی نێوانمان کاره‌کانی کردووه‌.

ئێمه‌ش به‌ به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانین.
ئه‌وه‌ی ئێستاش جێگای نیگه‌رانییه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌گه‌ری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بابه‌تی ساڵی ڕابردوو زۆر که‌مه‌.

ئێمه‌ جارێ جگه‌ له‌ داوای بووردن له‌ خوێنه‌رانی هێژا هیچی ترمان له‌ده‌ست نایه‌ت.

دڵسۆزتان
به‌ڕێوبه‌ر
23.1.2012
ئایا نێرگه‌له‌ ڕێگه‌ی پێدراوه‌ له‌ ئیسلامدا؟

السلام و علیکم ورحمة الله‌ وبرکاته‌
مامۆستا پاش ڕێز و سڵاوم بۆ جه‌نابت یه‌ک پرسیارم هه‌یه‌ ئایا نێرگه‌له‌ ڕێگه‌ی پێدراوه‌ له‌ ئیسلامدا خوای گه‌وره‌ پاداشتی خێرت بداته‌وه‌.

كاك موحه‌ممه‌د پرسیاری كردووه‌ ئایا نیرگه‌له‌ له‌ئیسلاما رێی پێ دراوه‌؟
له‌وه‌لاَمی ئه‌و برا به‌رێزه‌دا ئه‌ڵێین: نه‌ جگه‌ره‌ و نه‌ نێرگه‌له‌ له‌سه‌رده‌می هاتنی ئیسلامدا نه‌بوون، به‌لاَم له‌ شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا رێسایه‌كی گشتی هه‌یه‌، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ هه‌رشتێ زیان به‌ له‌ش و سامان بگه‌یه‌نێت حه‌رامه‌..
له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌م رێسایه‌دا ئه‌توانیین بڵێین: جگه‌ره‌ حه‌رامه‌، چونكه‌ زیان به‌ له‌ش و سامانی بكێشه‌كه‌ی ئه‌گه‌یه‌نێ، به‌پێی راپۆرتی پزیشكی كۆمه‌ڵێ نه‌خۆشی شیرپه‌نجه‌ له‌ جگه‌ره‌ كێشانه‌وه‌ دروست ده‌بێت، وه‌ك شێرپه‌نجه‌ی گه‌روو ، سنگ و سییه‌كان، وتاد.. و جۆره‌ جگه‌ره‌یه‌ك هه‌یه‌ پاكه‌تی به‌ ده‌ دۆلاره‌، ئه‌گه‌ر كه‌سێك ده‌ دۆلارییه‌ك بگرێ به‌ده‌ستیه‌وه‌ و ئاگرێكی پیوه‌ بنێ، هه‌موو كه‌س پێی ده‌ڵێن: ئه‌م مرۆڤه‌ شێت بووه‌، به‌لاَم هی واهه‌یه‌ له‌شه‌و و رۆژیكدا دووپاكه‌ت ئه‌كێشێ، واته‌: ئاگر به‌بیست دۆلاره‌وه‌ ئه‌نێ، به‌لاَم سه‌د بریا هه‌ر ئاگره‌كه‌ی پێوه‌ بنایه‌، نه‌ك ئاگریشی به‌ ده‌روونی خۆیه‌وه‌ بنایه‌..
جا ئه‌گه‌ر نیرگه‌له‌یش زیانی بۆ له‌شی بكێشه‌كه‌ی هه‌بێ، حه‌رامه‌.. به‌پێی باسێك كه‌به‌ر گوێم كه‌وتوه‌، ده‌ڵێن: زیانێكی زۆری بۆ سنگ هه‌یه‌.. به‌لام به‌ شێوه‌یه‌كی عیلمی نه‌مدیوه‌، تابتوانم قسه‌ی لێ بكه‌م، ئه‌گه‌ر زیانی بۆ له‌شی بكێشه‌كه‌ی نه‌بیت حه‌رام نییه‌، خۆ ئه‌گه‌ر زیانیشی هبێت ئه‌وا حه‌رامه‌.. و خوا ئاگادار تره‌..


به‌ر له‌وه‌ی په‌یامه‌که‌ت بنووسی ئه‌م خاڵانه‌ بخوێنه‌وه‌:
.: په‌یامه‌که‌ت په‌یوه‌ندیدار بێت به‌ بابه‌تی سه‌ره‌وه‌
.: تێبینی و ڕه‌خه‌نه‌که‌ت بابه‌تیانه‌ بێت و دوور بێت له‌ قسه‌ی ناشیرن
.: نووسینه‌که‌ت به‌ کوردی بێت
.: شێوازی نووسینه‌که‌ت ئارامی بێت و لاتینی نه‌بێت
.: پرسیار یان نامه‌ی تایبه‌ت نه‌بێت
.: به‌ڕێوبه‌ڕ سه‌ربه‌سته‌ له‌ بڵاوکردنه‌وه‌ یان نه‌کردنه‌وه‌ی په‌یامه‌که‌ت پاش هه‌ڵسه‌نگاندی