السلام و علیکم
مامۆستا گیان حوکمی شه‌رعی ده‌نگدان چییه؟
ئازاد عه‌بدوڵلا
کاکه ئازاد ئه‌بێ ئێمه بپرسین: ئه‌م ده‌نگه بۆ چی ئه‌درێت؟
ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه‌یه مافێکی زه‌وتکراوی پێ وه‌ر بگیرێته‌وه، ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه‌یه مه‌زڵومێکی پێ له زوڵم رزگار بکرێ، ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه‌یه ئاده‌مزاد مافی پێشێل نه‌کرێ، ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه‌یه ده‌ستی زاڵمی پێ کۆتا بکرێ، ئه‌وه ئه‌و ده‌نگدانه ئه‌بێته واجبێکی شه‌رعی له‌سه‌ر هه‌ر موسوڵمانێک. چونکه پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ فه‌رمانی به‌موسوڵمانان کردووه و فه‌رموویه‌تی: ( انْصُرْ أَخَاكَ ظَالِمًا أَوْ مَظْلُومًا، قَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّهِ! هَذَا نَنْصُرُهُ مَظْلُومًا، فَكَيْفَ نَنْصُرُهُ ظَالِمًا؟ قَالَ: تَأْخُذُ فَوْقَ يَدَيْهِ ).( أخرجه البخاري في المظالم والغصب /باب أعن أخاك / عَنْ أَنَس قَالَ: قَالَ رَسولُ اللَّه صل اللـه علیه وسلم برقم: 2264 ) واته: کۆمه‌کی براکه‌ت بکه ئه‌گه‌ر زاڵم بو یا مه‌زڵووم، عه‌رزیان کرد قوربان! ئه‌وه‌ی که‌مه‌زڵوومه یارمه‌تی ئه‌ده‌ین، ئه‌ی چۆن یارمه‌تی بده‌ین که زاڵم بێت؟ فه‌رمووی: ده‌ستی بگرن ومه‌یه‌ڵن زوڵم بکات، ئه‌وه یارمه‌تیدان و کۆمه‌ک پێکردنیه‌تی..
ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه‌یه به‌رنامه‌یه‌کی باشی پێ ئه‌نجام بدرێ، ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه‌یه پیاوخراپ و گرفان بڕ و گزیکاری پێ دوور بخرێته‌وه، ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه‌یه وڵاتی پێ ئاوه‌دان بکرێته‌وه، ودادگه‌ری کۆمه‌لایه‌تی پێ جێگیر بکرێ، ئه‌وه ئه‌و ده‌نگدانه ئه‌بێته واجبێکی شه‌رعی، له‌سه‌ر هه‌ر موسوڵمانێک..چونکه خوا فه‌رمان به دادگه‌ری و چاکه‌کاری ئه‌کات..( إنَّ اللَّهَ يَأْمُرُ بِالْعَدْلِ وَالإحْسَانِ ) ئێمه ده‌بێ له‌کارماندا وردبین بین، هه‌وڵبده‌ین کێ به‌شایسته‌و شیاو ئه‌زانین ئه‌وه هه‌ڵبژێرین، نه‌ڵێین: خه‌ڵکی ده‌نگیان بۆ کێ دا ئێمه‌ش ده‌نگ بۆ ئه‌وه ئه‌ده‌ین، چاک بێت یاخراپ!! نه‌ء به‌ڵکو هه‌وڵبده‌ین کی به‌باش بزانین ده‌نگ بۆ ئه‌وه بده‌ین، پێغه‌ممه‌ری خوا دروودی خوای لێ بێ داوامان لێ ئه‌کات که {ئیممیعه} نه‌بین، واته: وه‌ک ئه‌وکه‌سانه نه‌بین که خۆیان راو بۆچوونیان نییه، و به‌ڵکو له‌چاک وخراپه‌دا شوێن خه‌ڵکی ئه‌که‌ون..
ئه‌گه‌ر له‌پرسیاره‌که‌شتا مه‌به‌ستت ده‌نگدانه‌که‌ی عیراقه، که له‌کوردستانیشا ئه‌نجام ده‌درێت.. ئه‌وه زۆر پێویسته هه‌رکوردێکی موسوڵمان ده‌نگ بدات چونکه ده‌نگدانی ئه‌مجاره بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانته‌ره‌کانه که‌له زاراوه‌ی ئیسلامی‌دا پێی ئه‌وترێ مه‌جلیسی شوورا، و خوایش وا باسی موسوڵمانان ئه‌کات که له‌ئیش وکاری گرنگیاندا مشوه‌ره‌ت به‌یکتر ئه‌که‌ن و پرس ورایان به‌یه‌کتر ئه‌بێ هه‌روه‌ک ئه‌فه‌رموێ: ( وَأمْرُهُمْ شُورَى بَيْنَهُمْ ) بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانه، یا ئه‌وشورایه به‌رابه‌ری وداگه‌ری بۆ خه‌ڵکی به‌دی بێنێ.. بۆ ئه‌وه‌ی مافی زه‌وتکراو بۆ خه‌ڵکی بگێڕێته‌وه، پیویسته ده‌نگ به که‌سانێک بدرێت که خزمه‌ت به‌خاک وخه‌ڵکه‌که بکات نه‌ک هه‌وڵی گیرفانی خۆی بدات، وخراپه بڵاو بکاته‌وه.
خوا ئاگادارتره.