سه‌رمایه‌یه‌كى گه‌وره:
ماوه‌ى سێ مانگێك ناوچه‌ى پێنجوێن هێور بوو، له‌ماوه‌ى ئه‌م سێ مانگه‌دا من نزیكه‌ى دووسه‌دو سیى دینارى ئه‌وسه‌رده‌مه قه‌رزى سلێمانیم دایه‌وه، باوكم وه‌ك دوكاندرێك قه‌رزى هێنابوو، سه‌دو په‌نجا دیناریان هى حاجى حه‌مه ره‌شى به‌قاڵ بوو، هه‌شتا دیناریشى هى عه‌لى وقاله‌ى حاجى حوسه‌ینى عه‌للاف بوو، دایكم زۆر هانى ده‌دام بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ر راست بم وقه‌رزى خه‌ڵكى دوا نه‌خه‌ین به‌پێى توانا، ئه‌م سه‌ر راستییه بووبه هۆى ئه‌وه من سه‌رمایه‌یه‌كى گه‌وره بۆ خۆم دروستبكه‌م، زۆرجار عه‌لى وقادرى عه‌للاف بایى دووسه‌د دینار قه‌رزیان ده‌دامێ، وه‌حاجى حه‌مه‌ره‌شیدیش تا شه‌ش سه‌د دینارێك، ئه‌مه بۆ من سه‌رمایه‌یه‌كى گه‌وره‌بوو.
بۆ جارى دووه‌م ده‌ورى پێنجوێن گیرا:
پاش چه‌ند مانگێك له ته‌سلیم بوونى پێنجوێن به شۆڕش و ئاوه‌دان بوونه‌وه‌ى له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه، جارێكى تر ته‌پڵى شه‌ڕ له‌لایه‌ن بازرگانانى شه‌ڕه‌وه لێدرا ، ئه‌وانه‌ى كه جارى پێشوو له‌به‌رزبوونه‌وه‌ى سندووقه چاییه‌كاندا پاره‌یه‌كى زۆرگه‌وره‌یان ده‌ست كه‌وتبوو، وتى وتى و قاویان داخست، شتیان ده‌نارده ده‌ره‌وه بۆ قایمه كردن، وره‌یان به‌خه‌ڵكه‌كه به‌ردا، زۆرى نه‌خایاند پێنجوێن چۆڵكرایه‌وه، هاتوچۆى نێوان سلێمانى وپێنجوێن پچڕا، خه‌ڵكه‌كه باریانكرد بۆ (ئاسنه‌وه) و (بایه‌وه) و(باشماخ)(1).
بایه‌وه:
ئه‌م جاره ئێمه‌ش ماڵمان بارىكرد بۆ بایه‌وه، بایه‌وه له‌وكاته‌دا ئاواییه‌كى سه‌دماڵى ئه‌بوو، له‌سه‌ر لێواره‌ى سنوورا بوو، سه‌عات و نیوێك له‌ناوشارى پێنجوێنه‌وه به‌پێ دوور بوو. له‌ماڵى ده‌روێش ئه‌حمه‌د ناوێكا ژۆرێكمان به‌كرێ گرت كه ده‌یڕوانى به‌سه‌ر مزگه‌وته‌كه‌و ناو بازاڕه‌كه‌دا، ماڵى حاجى شیخ موحه‌ممه‌د دراوسێمان بوو.
هه‌رله‌وماڵه‌دا بووین كه من دوكانێكى بچكۆله‌م دانا دوكانیش بریتى بوو له‌كه‌پرێك، ماوه‌ى دوومانگێك له‌وێ ماینه‌وه، ئه‌حمه‌دى برام كه ئه‌ڕۆیشتم بۆ دوكان له‌سه‌ر بانه‌كه‌وه بانگى ده‌كردم: كاكه سه‌ن! كاكه‌سه‌ن!، زۆر به‌ده‌مى خۆش بوو، ئه‌م برایه‌م له‌ساڵى په‌نجاو نۆدا له‌دایك بوو دواین مناڵى دایكم بوو، زۆرمانخۆش ده‌ویست، كاتێ ته‌یاره‌كان ئه‌هاتن قه‌سفى پێنجوێنیان ده‌كرد زیڕه‌ى كرد چونكه كاتى خۆى له قه‌سفه‌كه‌ى تازه‌دێدا له‌گه‌ڵ باوكم و ئه‌واندا بوو.
پێنجوێن سووتێنرا:
ئه‌م جاره‌یان عه‌بدولوه‌هاب ئوتروشى به‌هێزێكى پێشمه‌رگه‌وه ده‌ورى پێنجوێنى دا، جیاوازى ئه‌م جاره‌یان له‌جارى پێشوو ئه‌وه‌بوو: كه به‌ڕێوه به‌رو به‌شى زۆرى پۆلیسه‌كانى مه‌ركه‌زى پێنجوێن عه‌ره‌ب بوون له‌به‌رئه‌وه ته‌سلیم نه‌بوون، جارى پێشوو (رۆبیتان جاف) قایممه‌قامى پێنجوێن و معاون كه‌مالى شێخ غه‌ریب سه‌رۆكى پۆلیسه‌كان بو، وه هه‌موو پۆلیسه‌كان كوردبون بۆیه ته‌سلیم بوون، ده‌نا له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بوو كه‌به‌ته‌نگ هاتوون و ته‌سلیم بوون.
ئه‌م جاره كه‌سوپاى عیراقى گه‌یشته پێنجوێن شارى پێنجوێنى ئاگر تێبه‌ردا، چه‌ند ماڵێكى كه‌م نه‌بێ، له‌به‌رئه‌وه خه‌ڵكه‌كه زیانێكى زۆرى لێكه‌وت، چونكه به‌خه‌ڕه‌ى جارى پێشوو چوون، جارى پێشوو ئه‌وه‌ى كه‌سێكى له‌ماڵه‌كه‌دا نه‌بوایه هه‌موو ماڵه‌كه‌ى ده‌گواسته‌وه، ئه‌م جاره‌ش وتى جا بۆ ئه‌و مه‌سره‌فه بكه‌م خۆ ماڵه‌كه هیچى لێنه‌كرابوو، كه شار سووتا خه‌ڵكه‌كه زیانێكى زۆرى لێكه‌وت.
تۆپ باران:
پاش ئه‌وه كه حكومه‌ت هاته پێنجوێن داواى له‌خه‌ڵكى كرد بگه‌ڕێنه‌وه ناوشار، به‌لاَم خه‌ڵكى نه‌ده‌گه‌ڕانه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه ناو به‌ناو بایه‌وه‌ى ده‌دایه به‌ر تۆپ، وژیانى له‌خه‌ڵكه‌كه هه‌راسان كردبوو.
جارێكیان دیمه‌نێكم بینى هه‌رگیز له‌بیرم ناچێته‌وه:
سوپاى عیراق وه‌ك عاده‌تى خۆى ناو به‌ناو بایه‌وه‌ى ده‌دایه به‌ر تۆپ بۆ ترساندنى خه‌ڵكه‌كه، جارێكیان تۆپبارانێكى خه‌ستى كرد و هه‌موو رامانكرد و ناو ئاواییمان به‌ره‌و مڕانه ولێوى مه‌حموود به‌گ به‌جێ هێشت. ئافره‌ت هه‌موو مناڵى به‌شانه‌وه‌یه هه‌رتۆپێ له عه‌رزه‌كه ده‌دا ده‌بووه شین‌و هاوارى ژن ومناڵ، ریگه‌كه به‌رزایى و ملانێكى سه‌خت بوو هه‌لزناین به ناو ملانه‌كه‌دا كاتێ گه‌یشتینه سه‌رملانه‌كه هه‌ندێ له‌ئافره‌ته‌كان منداڵى ساواى خۆیان فڕێداو گوتیان: به‌خوا ئیتر له‌توانامانا نییه هه‌ڵیان بگرین. ئاله‌و كاته‌دا بیرى ئه‌م ئایه‌تانه‌ى قورئانم ده‌كه‌وته‌وه كه باسى رۆژى قیامه‌ت ده‌كات و ده‌فه‌رموێ:" يَوْمَ يَفِرُّ الْمَرْءُ مِنْ أَخِيهِ، وَأُمِّهِ وَأَبِيهِ، وَصَاحِبَتِهِ وَبَنِيهِ، لِكُلِّ امْرِئٍ مِنْهُمْ يَوْمَئِذٍ شَأْنٌ يُغْنِيهِ " (2) ئه‌و رۆژه رۆژێكه ئینسان له‌ده‌ست براى خۆى ودایكى وباوكى وهاوسه‌ره‌كه‌و رۆله‌كانى هه‌ڵدێ و خوا خوایه‌تى خۆى رزگارى بێ.
لێوى مه‌حمود به‌گ:
ئه‌وشه‌وه چوینه لێو وابزانم له‌ماڵ مام عه‌لى مسته‌فا(عه‌لى قه‌ره له‌مبۆ)دا بوین. شه‌وێ مام عه‌لى له‌ماڵنه‌بوو ، دایكم حه‌زى ده‌كرد بڕۆمه مه‌جلیسى پیاوانه‌وه، بۆیه پیى گوتم كۆڕم بچۆ بۆلاى مه‌حموود به‌گ و خۆتى پێ بناسێنه، تۆكوڕى مه‌لا حه‌مه‌ومینى وه‌ستا مسته‌فایت. به‌ڵێ منیش رۆیشتم بۆ دیوه‌خانى مه‌حمود به‌گ، سلاوم كرد‌و بێته‌شریفاتى دیوه‌خان دانیشتم، كوێخا ئه‌حمه‌دى موختار‌و حه‌مه‌ى ده‌روێش حه‌مه‌ساڵه (باخه‌وان)ى له‌لا بوو، ئه‌وان به‌خێراتنیان كردم ، مه‌حمود به‌گیش به‌ژێر لچێكه‌وه به‌خیراتنى كردم چونكه نه‌یده‌ناسیم له‌وانى پرسى ئه‌مه كێیه؟ ئه‌وانیش باسى من وباوكمیان بۆكرد. ئیتر زۆر رێزى لێگرتمو به‌خیرهاتنى گه‌رمى كردم وكه‌مێكیش له جێى خۆیه‌وه به‌رز بووه وه. ئه‌م پیاوه ته‌مه‌نى له‌نێوان په‌نجاو شه‌ستا ده‌بوو.
مه‌ریوان:
بۆ به‌یانیدا هاتینه‌وه بۆ بایه‌وه‌و پاش هه‌فته‌یه‌ك ماڵمان گواسته‌وه‌و رۆیشتین بۆ ناومه‌ریوان له‌وێ ماڵمان به‌كرێ گرت و له‌مال كابرایه‌كى ژاوه‌رۆییدا بووین پێیان ده‌گوت: سابیر به‌گ، ئه‌مه له‌ناوجه‌رگه‌ى بازاڕا دوكانێكى باشى هه‌بوو، ماڵه‌كه‌ى دووژوور بوو، ژوورێكیانى به‌كرێ دابوو به‌ئێمه. ئه‌م كابرایه زۆر سه‌قیل وبه‌خیل بوو، من تازه خه‌ریك بوو بلووغم ببێ هه‌ندێ جار زۆرم پێ ده‌چوو له ده‌ست به ئاو گه‌یاندنا، گڵۆپى ئاوده‌سته‌كه‌ى ده‌رهێناو چرا قوتیله‌یه‌كى تیا دانا. منیش دوكانم دانا هه‌ر له‌به‌رده‌م ماڵى خۆماندا.
له‌یلاخى:
پاش ئه‌وه گواستمانه‌وه‌و رۆیشتینه ماڵ پیاوێكى له‌یلاخى نزیكه‌ى چوار مانگێك له‌م ماڵه‌دا بووین، ئه‌م پیاوه پیاوێكى پیاوانه و بالاَبه‌رزو پێكه‌وتوو، خانه‌دان بوو، سێ كیژى هه‌بوو، ناوگینه‌كه‌یان زۆر جوان بوو، ئه‌م پیاوه خێزانه‌كه‌ى مردبوو، داواى دایكمى كرد شووى پێ بكات وگوتى: ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێ هه‌رسێ كچه‌كانیشم له‌هه‌رسێ كوڕه‌كه‌ى ماره ده‌كه‌م!! دایكم رازى نه‌بوو، ئیتر ئێمه‌ش ماڵه‌كه‌مان چۆڵكرد.
حاجى مه‌لاى به‌یه‌ڵه:
پاش ئه‌وه گواستمانه‌وه بۆ ماڵه‌كه‌ى ماڵى حاجى مه‌لا ئه‌حمه‌دى (به‌یه‌ڵه)یى كه له‌رامبه‌ر پاسگاى ژاندار ملیه‌ه‌وه بوو، له‌گه‌ڵ ماڵ وه‌ستا مه‌جیدى كه‌بابچیدا دراوسێ بووین. ماڵه‌كه له‌سه‌ر جاده‌ى به‌یه‌له‌َ بوو، حاجى مه‌لا ئه‌حمه‌دى (به‌یه‌ڵه)یى (3) گوایا به‌حساب له‌هۆزى خۆمان بوو، به‌لاَم ئه‌و ئێرانى بوو. منیش دوكانم دانا، هه‌ر له‌به‌رده‌م ماڵى خۆماندا له‌ریزه دوكانه‌كه‌ى به‌رده‌م ماڵ مه‌لا ئه‌حمه‌دا، له‌گه‌ڵ حاجى عه‌لى حه‌مه‌لاله و وه‌ستا جافرى نالبه‌ند و حه‌مه‌كه‌ریمى نادر و عه‌بدوللاَى حاجى ئیسماعیلدا دراوسێ دوكان بووین.
مردنى حاجى ئیسماعیل:
حاجى مه‌لا ئیسماعیل پیاوێكى ناودارى پێنجوێنى بوو، دوو كوڕى هه‌بوو عه‌بدوڵلاَ وحه‌مه‌ئه‌مین یه‌كه‌میان نانه‌وا خانه‌ى هه‌بوو، دووه‌میشیان پۆلیسى ته‌قاعود بوو. ئه‌وساڵه كه‌ئێمه له‌مه‌ریوان بووین حاجى ئیسماعیل وه‌فاتى كرد‌و به‌ره‌حمه‌تى خوا رۆیشت، له‌مزگه‌وتى حاجى نه‌جیب پرسه‌كه‌ى بۆ دانرا، پرسه‌كه‌ى زۆر قه‌ره‌باڵخ بوو، هه‌ندێ له‌وانه‌ى قورئانیان ده‌زانى ناو به‌ناو له‌پرسه‌كه‌دا قورئانیان ده‌خوێند، منیش رۆیشتمه سه‌ر میكرۆفۆنه‌كه‌و یوره‌تى (ئه‌لحوجوڕات)م به‌ده‌نگى به‌رزو به‌ئاوازى به‌غدادى خوێنده‌وه، ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه بووبه هۆى ناو ده‌رچوونم له‌ناو خه‌ڵكه‌كه‌دا، چونكه خه‌ڵكه‌كه زۆریان پێ خۆش بوو، چاوه‌ڕوانیان نه‌ده‌كرد میرمناڵێكى چوارده ساڵى وه‌ك من ئاوه‌ها قورئان بخوێنێ.
كاتێ ئه‌م ئایه‌ته‌م خوێند " وَلا تَلْمِزُوا أَنفُسَكُمْ وَلا تَنَابَزُوا بِالأَلْقَابِ بِئْسَ الاِسْمُ الْفُسُوقُ بَعْدَ الإِيمَانِ وَمَنْ لَمْ يَتُبْ فَأُوْلَئِكَ هُمْ الظَّالِمُونَ ." (4)ئه‌وه‌ى هێڵم به‌ژێرا هێناوه ئابه‌م جۆره‌م خوێندمه‌وه: (بیئسه لیسمول فوسوقو)حاجى نه‌سروڵلاَى ئاسنگه‌ر خوا عه‌فووى بكات هات بۆ ته‌نیشتم وگوتى: بخوێنه‌ره‌وه: (بیئسه‌ل ئیسمول فوسوقو)، له‌دڵى خۆمدا گوتم: من لاى مامۆستا مه‌لا عومه‌رى مامۆستا مه‌لاعه‌زیز ئه‌م سووره‌ته‌م خوێندووه و ئه‌ویش ته‌جویدێكى باشى ده‌زانى، تۆ بڵێى ئه‌و هه‌ڵه بووبێ؟ ئه‌م پیاوه‌ش هه‌میشه قورئان ده‌خوێنێ له‌وانه‌یه شتێكى لێ بزانێ ومن هه‌ڵه‌بم، به‌لاَم ئاغا لوفتوڵلاَیه‌كى سنه‌یى هه‌بوو گوتى: تۆ راستت خوێنده‌وه‌و ئه‌و پێى غه‌ڵه‌ت كردیت. ئیتر پیم خۆش بوو كه‌من به‌هه‌ڵه‌م نه‌خوێندۆته‌وه.
مامۆستا مه‌لا هیبه‌توڵلاَ:
رۆژێكیان دوا دواییه‌كانى زستان بوو هه‌وا زۆرخۆش بوو، عاسمان سایه‌قه‌و ساماڵ بوو، شوێنه‌كه‌مان به‌ر به‌ڕۆچكه بوو، تامى به‌هارى ده‌دا له‌گه‌ڵ كوڕ‌و كاڵى پێنجوێنى خۆماندا نیوتمه‌نی و دوو قرانیمان داكردبوو، تیلێنمان ده‌كرد، مامۆستا مه‌لا هه‌یبه‌توڵلاَیش له‌وێوه تێده‌په‌ڕى، وابزانم بۆ (ووله ژێر)(5) ده‌چوو، كه چاوى به‌من كه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌وانا یارى ده‌كه‌م و به‌تایبه‌ت پاره‌یشمان داكردبوو، بانگى كردمه لاوه‌و گوتى: ئه‌وه یارى ده‌كه‌یت؟ منیش درۆم عه‌رز نه‌كرد و گوتم: به‌ڵێ، زۆر ئامۆژگارى كردم و پاشان گوتى: تۆ كوڕى كێت پێ ده‌ڵێن؟ ئاخر چۆن ده‌بێ تۆ هه‌ڵماتێن له‌سه‌ر پاره بكه‌یت،؟ منیش گوتم: باشه قوربان ئیتر نایكه‌م.. وازى لێنه‌هێنام تا سوێندى دام و گوتى: بڵێ به‌و قورئانه‌ى خوێندوومه جارێكى تر تیلێن له‌سه‌ر پاره ناكه‌م. منیش سوێندم بۆ خوارد‌و له‌واقیعیشدا پاش ئه‌وه جارێكى تر توخنى نه‌كه‌وتمه‌وه..
ئامۆژگارییه‌كه‌ى زۆر به‌سوود بوو، ئه‌وپه‌ڕى دڵسۆزى بۆمن نواند گه‌وره‌یى خۆى به‌جێهێنا. به‌تایبه‌ت من له‌وكاته‌دا ته‌مه‌نم چوارده‌ساڵ بوو، هه‌رگیز له‌بیرم ناچێته‌وه، خوا پاداشتى خێرى بداته‌وه.
حه‌رام هه‌ر حه‌رامه:
پاش ماوه‌یه‌ك ئه‌و دوكانه‌م به‌جێهێشت ودوكانیكم له دوكانه‌كانى حاجى نه‌جیب به‌كرى گرت كه له‌ژێر ئیداره‌ى ئه‌وسه‌رده‌مه‌ى په‌روه‌رده‌وفێركردن(ئیداره‌ى فه‌رهه‌نگ)ىمه‌ریواندا بوو، دوكانه‌كه زیاتر فرۆشى هه‌بوو، منیش چه‌ند جاریك رۆیشتم بۆ سنه بۆ شت كڕین بۆ دوكانه‌كه لاى جوله‌كه‌یه‌ك هه‌ندێ ورده واڵه‌م ده‌كڕى، جارێكیان له‌حسابا هه‌ڵه‌ى كرد و نزیكه‌ى چوار سه‌د تمه‌نێكى هات به‌لاى منا وپێى نه‌زانى، لاى هه‌ركه‌س باسم ده‌كرد ئه‌یگوت: وه‌ڵلاََ پاروویه‌كى چه‌ورت ده‌ست كه‌وتووه، نه‌یده‌یتۆ به‌وجوله‌كه‌ى واو وا پێكراوه!! منیش كه بۆدایكم گێڕایه‌وه، دایكم زۆر ئامۆژگارى كردم وباسى موحاسه‌به‌ى رۆژى قیامه‌تى بۆ كردم و گوتى: له‌رۆژى قیامه‌تا كافر داواى ئیمانه‌كه‌ت لێ ده‌كات، كوڕم نه‌كه‌ى بیخۆیت، حه‌رام هه‌ر حه‌رامه، ماڵى كه‌س به‌كه‌س حه‌لاَل نییه، ئینشائه‌ڵلا ئه‌مجاره رۆیشتیته‌وه بیده‌ره‌وه، گوتم: باشه دایه‌گیان!. له‌جارى دواینا كه‌رۆیشتمه‌وه سوپاس بۆ خوا پاره‌كه‌م دایه‌وه. خوا پاداشتى خێرى دایكیشم بداته‌وه بۆ ئه‌و رێنموونیانه‌ى..
كۆده‌تاى به‌عسییه‌كان:
له هه‌شتى شوباتى 1963ز دا به‌عسییه‌كان كۆده‌تایه‌كیان به‌سه‌ر قاسمدا كرد‌و پاش خوێنڕێژییه‌كى زۆر سه‌ركه‌وتن، ئه‌مانه میلیشیاى حه‌ره‌س قه‌ومىیان دروستكرد، زۆر بێ ره‌حمانه ده‌ستیان به‌قه‌تڵوعامى شیوعییه‌كان كرد، ئینجا سه‌ركردایه‌تى نهێنى شیوعییه‌كان فه‌رمانى بۆ ئه‌ندامانى نه‌ناسراوى حیزب ده‌ركرد كه‌بڕۆنه ریزى حه‌ره‌س قه‌ومییه‌كانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئابڕوویان له‌ناو خه‌ڵكدا ببه‌ن، له‌واقیعیشدا ئه‌وكاره‌یان كرد، ده‌ڕۆیشتنه سه‌ر ماڵه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان و هه‌ندێ خانه‌واده‌ى به‌رێز جوانترین كچیان ده‌هێنایه ده‌رو به‌تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى كه‌گوایا شیوعییه ته‌عه‌ددایان لێده‌كرد!! ئه‌مه بووبه هۆى ئه‌وه به‌عسییه‌كان له‌به‌رچاو خه‌ڵكدا ره‌ش و قیزه‌ون ببن.
ئه‌م كاره ته‌نیا كارى شیوعییه‌كان نه‌بوو، به‌عسییه‌كانیش له‌وه‌پێش كارى له‌وه خراپتریان دژى شیوعییه‌كان كردبوو، ده‌یانگێڕایه‌وه به‌عسییه‌كان له‌زه‌مانى عه‌بدولكه‌ریم قاسمدا ئه‌ڕۆیشتن ژنى خۆیان، یائافره‌تێكى خۆفرۆشیان له‌گه‌ڵ خۆیانا ده‌برد و ده‌چوونه ناو دێهات یا شارۆچكه بچكۆله‌كانه‌وه له‌وێ به‌لاى خه‌ڵكه‌وه ئه‌یان گوت: ئێمه شیوعین، ئه‌و هاوڕێیه‌مان ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵیایه‌تى خوشكى خۆیه‌تى و هێناویه‌تى له‌گه‌ڵیا راده‌بوێرێ!! یا ئه‌وه دایكى خۆیه‌تى و له‌گه‌ڵیا ده‌خه‌وێ!! ئه‌مانه هه‌مووى ببونه ئه‌وه خه‌ڵكى زۆر رقیان له شیوعى ورژێمى كۆمۆنیستى ببێ و به‌خوێنى سه‌ریان تینوو بن.
شه‌ڕ هه‌ڵگیرسایه‌وه:
شیوعه‌كان ئه‌وانه‌ى مابوون هه‌ڵهاتن و رایانكرده كوردستان، ئه‌مانه له‌لایه‌ن پارتى ئه‌وسه‌رده‌مه‌وه په‌نایان درا، میلله‌تى كورد زۆر دڵخۆش بوو، كه‌رژێمى قاسمى نه‌ما و به‌وئاواته‌ى به‌مافى خۆ به‌ڕێوه به‌رى خۆى بگات( كه پێیان ده‌گوت: ئۆتۆنۆمى)، ئێمه‌ش له‌مه‌ریوان دڵخۆش بووین كه‌ئیتر ئه‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌رخاك و ئاوى خۆمان، به‌لاَم هه‌ندێ دنیا دیده ئامۆژگارییان كردین و گوتیان: په‌له‌مه‌كه‌ن، ئێوه لێره دامه‌زراون، له‌وێش خانوتان سوتاوه، هه‌ندێ چاوه‌ڕوانى بكه‌ن بزانن ئه‌نجام به كۆێ ده‌گات؟ پاشان ده‌وڵه‌تى به‌عس دانووه‌ستانى له‌گه‌ڵ شۆڕشى كوردا كرد، ئه‌مانیش نوێنه‌رى خۆیان به‌سه‌رۆكایه‌تى مام جه‌لالى تاڵه‌بانى بۆ به‌غدا نارد، حكومه‌تى به‌عس ته‌نیا به‌وه رازى بوو مافى لامه‌ركه‌زى به‌كورد بدات، مافى لامه‌ركه‌زیش زۆر له‌وه كه‌متر بوو كه‌ئه‌مان چاوه‌ڕوانیان ده‌كرد.
له‌به‌ر ئه‌وه له 10- 6 - 1963 ته‌پڵى شه‌ڕ لێدرایه‌وه و زۆر به‌قین وداخه‌وه ناوچه‌كه كه‌وته به‌رهێرشى تۆپ وتانگ و بۆمبارانى فرۆكه‌كانى رژێمى به‌عس. وه‌له‌م شه‌ڕه‌دا بۆمباى ناپاڵم و هێشوویى به‌كارهێنرا، وه ساڵح یوسفى كه ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى بوو، وه له‌گه‌ڵ مام جه‌لالدا وه‌فدى دانووه‌ستان بوو له به‌غدا گیراو خرایه ژێر ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌وه، ده‌وڵه‌تى به‌عس راگه‌یاند ئه‌وكه‌سه‌ى سه‌رى مه‌لا مسته‌فاى به‌رزانى به‌سه‌ر بڕاوى بێنێ به‌خششێكى سه‌د هه‌زار دینارى عیراقى ده‌درێتێ.وه هه‌روه‌ها گه‌مارۆى ئابوورى بۆ سه‌ر ناوچه‌ى كوردستان راگه‌یه‌نرا.
كۆ كوژى:
له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ى شه‌ڕدا له‌ناوشارى سلێمانى سه‌رۆكى هێزى سوپاى عیراقى به‌ناوى زه‌عیم سدیق كۆمه‌ڵێ خه‌ڵكى سلێمانى گرت و ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كى باشى به‌گه‌رویانا كرد‌و پاشان له حامیه‌ى سلێمانیدا به‌گرێده‌ر چاڵى بۆ هه‌ڵكه‌ندن و له‌سه‌ر لێوارى چاڵه‌كه رایگرتن ئه‌وه‌ى جنێوى به‌مه‌لا مسته‌فا بدایه به‌ره‌لاَى ده‌كرد و ئه‌وه‌ش جنێوى نه‌دایه ده‌یخسته‌ناو چاڵه‌كه‌وه، له‌ئه‌نجامدا ئه‌وانه‌ى له ناو چاڵه‌كه‌دا بوون به‌گرێده‌ر خۆڵ به‌سه‌ریانا كرا‌و زینده به‌گۆڕكران. ئه‌مه یه‌ك حاڵه‌تى ترس و قینى له‌دڵى خه‌ڵكه‌كه‌دا دروست كرد، خه‌ڵكێكى زۆر چوونه ده‌ره‌وه‌و بوون به پێشمه‌رگه، بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه له‌و تاوانانه‌ى رژێم. هه‌ر ئه‌م زه‌عیم سدیقه له‌دوو شوینى تر‌ى ناوچه‌ى سلێمانى بۆ تۆقاندنى خه‌ڵكى خه‌ڵكه‌كه‌ى كۆكوژ كرد، یه‌كێكیان له دێى هیزوپى لاى چوارقورنه وئه‌وى تریان لاى چناره‌ى ده‌ربه‌ندیخان، پیاوانى خه‌ڵكى ئه‌م دوو دێیه به‌خۆیان و مه‌لاى مزگه‌وته‌كانیانه‌وه ده‌چن به‌ره‌و پیرى له‌شكره‌كه‌وه تا پێیان بڵێن كه ئێمه لایه‌نگرى شۆڕش نین و خه‌ریكى كارى خۆمانین، ئه‌ویش به‌خۆیان و مه‌لاو قورئانه‌كه‌وه ده‌ستڕێژیان لێ‌كردبوون و به‌كۆمه‌ڵ كوشتبوونیان و دێیه كانیشیان ئاگر تێبه‌ر دابوون.
یارمه‌تیدانى سووریه:
هه‌ر له‌ساڵى 63 دا به‌عسییه‌كانى سوریه‌ش كوده‌تایان به‌سه‌ر رژێمى لایه‌نگرى جه‌مال عه‌بدول ناسردا كرد و سه‌ركه‌وتن، له مانگى ئوكتۆبه‌رى ساڵى شه‌ست وسێدا به‌عسییه‌كانى سوریه هێزێكى سه‌ربازییان بۆیارمه‌تیدانى به‌عسى عیراق نارد تاپه‌لامارى شۆڕشگێڕانى كورد بده‌ن. هێزى یه‌رمووكى سووریایى له‌سنوورى دهۆك وزاخۆوه هیرشى هێناو شه‌ڕێكى خوێناوى رووی دا و له‌ئه‌نجاما هێزه‌كانى سووریه ژماره‌یه‌كى زۆریان لێ كوژراو هه‌ندێكیشیان لى به‌دیل گیرا، دیله‌كانیان هێنا بوو بۆ پێنجوێن من خۆم به‌چاوى خۆم بینمن.
هه‌رچه‌ند ده‌وڵه‌تى به‌عس له‌وسه‌رده‌مه‌دا به‌شى زۆرى شاره‌كانى گرته‌وه، به‌لاَم ته‌نیا به‌رۆَژدا ئه‌و ده‌سه‌لاَتى به سه‌ر شاره‌كان و جاده سه‌ره‌كییه‌كاندا هه‌بوو ده‌نا به‌شه‌وا به‌ده‌ست پێشمه‌رگه‌وه‌بوو.
ناڕه‌زایى شۆره‌وى:
پاش تێشكانى رژیمى قاسمى و لێدانى شیوعییه‌كانى عیراق شۆره‌وى زۆر دڵگران بوو، به‌تایبه‌ت پاش ئه‌وه كه هه‌واڵ بلاَو بووه‌وه شیوعییه‌كان قه‌تڵوعام ده‌كرێن، نوێنه‌رى شۆره‌وى نامه‌ێكى به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دا، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تانى بیگانه‌ى وه‌ك سوریا‌و ئێران وتوركیه خۆیان له‌كاروبارى ناوخۆى عیراق تێوه‌رده‌ن ده‌وڵه‌تى شۆره‌وى ناچار ده‌بێ خۆى تێوه‌گلێنێ.
هه‌رله‌و ماوه‌یه‌دا ده‌وڵه‌تى مه‌نگۆلیا یاداشت نامه‌یه‌كى دا به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه له‌دانیشتنى داهاتوویاندا باسى جینۆساید(بنه‌بڕ كردن)ى میلله‌تى كورد له‌لایه‌ن حكومه‌تى به‌عسه‌وه بكرێ..
شیوعییه‌كان له‌كوردستانا دووبنكه‌ى چه‌كدارییان له (ۆڵه‌سمت)و (بانىخێلاَن)دا دژى حكومه‌تى به‌عس دروستكرد، به‌لاَم زۆرى پێنه‌چوو له‌لایه‌ن شۆڕشه‌وه هێرش كرایه سه‌ریان وچه‌كداره‌كانیان گرتن و بۆ زیندانى سامناكى ماوه‌تیان بردن. وه‌ئازارو سزایه‌كى باشیان دان، ئامۆزایه‌كى من كه شیوعى بوو و له‌ناویانا بوو ده‌یگێڕایه‌وه چۆن به پێ سه‌ره‌وخوار هه‌ڵیان واسیوه‌و له‌خواریشه‌وه به‌دووكه‌ڵ قانگیان داون!!
پاش بلاَوبوونه‌وه‌ى ئه‌م لێدانه‌ى شیوعییه‌كانى كوردستان ده‌وڵه‌تى مه‌نگۆلیا داخوازییه‌كه‌ى خۆى له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌حبكرده‌وه.
لێدانى به‌عس:
له‌سه‌ره‌تاى مانگى ده (واته: ئوكتۆبه‌ر)ى 1963 دا له‌نێوان هه‌ردوو باڵى راست وچه‌پى به‌عسییه‌كاندا ناكۆكى وئاژاوه‌یه‌ك دروست بوو، عه‌لى ێاڵح سه‌عدى جێگرى سه‌ركۆماربوو، دژبه ناسرو لایه‌نگره‌كانى بوو، وه تالیب شه‌بیب و حازیم جه‌وادى وه‌زیرى ناوخۆ عه‌لى ێاڵح سه‌عدى یان به‌شیوعى ده‌زانى و ده‌یانگوت ده‌بێ دوور بخرێته‌وه. پاش به‌ستنى كۆنگره‌یه‌ك عه‌لى ێاڵح سه‌عدىیان دورخسته‌وه بۆ لیبیا، به‌لاَم ناكۆكییه‌كه هه‌ر بوو، له‌به‌ر ئه‌وه میشێل عه‌قله‌ق دامه‌زرێنه‌رى حیزبى به‌عس و ئه‌مینول حافز سه‌ركۆمارى سوریا و ژه‌نه‌راڵ ێالح جدید سه‌رۆكى ئه‌ركانى سوپاى سوریا هاتن بۆ به‌غدا تا ناكۆكى نێوانیان نه‌هێڵن، به‌لاَم سه‌ركه‌وتو نه‌بوون، عه‌بدوسسه‌لام عارف كه خۆى قه‌ومى بوو به‌لاَم به‌عسى نه‌بوو ئه‌م حاڵه‌ته‌ى به‌هه‌ل زانى و له 18 تشرینى دووه‌م(نۆفه‌مبه‌ر)ى ساڵى 1963ز كۆده‌تایه‌كى به‌سه‌ر به‌عسییه‌كاندا كرد، پیشه‌واكانى سوریه‌ش ده‌ست به‌سه‌ركران ته‌وبه‌و ئیستیغفاریكى باشى به ئه‌حمه‌د حه‌سه‌نول به‌كر كرد، قه‌تڵوعامێكى ناهه‌موارى لێ‌كردن. پاش ئه‌وه كه‌وه‌زع هێدى بووه‌وه ئینجا به‌عسییه‌كانى سوریه‌ى به‌ره‌لاَ كرد.
شیوعییه‌كان وفراوانكردنى ناكۆكى:
پاش ئه‌وه‌ى كه عارف له‌به‌عسییه‌كانى هاوه‌ڵى دا، و شه‌ڕ له‌كوردستان هه‌ربه‌رده‌وام بوو، واقاو بلاَو ب