پاش سلاَوی گه‌رم بۆ تۆ مامۆستا گیان
وه‌ڵڵاهی گرفتاری ده‌ستی نه‌فس و ئاره‌زووم بووم، نازانم بۆ نجات بوونم روو بكه‌مه كوێ؟
بۆیه داوا له به‌رێزت ده‌كه‌م به په‌له و هه‌رچی زووتره ده‌ردم چاره بكه‌یت و ده‌رمانێكم بۆ بدۆزیته‌وه..
چونكه له‌راستیدا له ژیانمدا ویستوومه ته‌واوی قورئان له‌به‌ر بكه‌م، به‌هۆی نه‌فسی نزممه‌وه و به‌هۆی ته‌مه‌ڵییه‌وه نه‌متوانیوه ئه‌و خولیایه‌م بێنمه‌دی..
به‌قوربانی چاوت بم ده‌ستم بگره له‌م تاریكییه ئیتر چاوه‌رێی ئامۆژگاری جه‌نابتم خوا بۆمانت بهێڵێت..
قوتابی پچوكت:...... ........
سلێمانی
بسم الله الرحمن الرحيم
الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على خير خلقه محمد وآله وصحبه أجمعين أما بعد..
كا‌كه گیان! سڵاو و ره‌حمه‌تی خوا له‌تۆیش بێت..
چاوه‌كه‌م! تۆ نه‌ت نووسیوه رۆژه ره‌شه‌كه‌ت چییه؟ ئه‌وه‌ی كه نووسیوته ئه‌وه‌یه ویستووته قورئان به‌ته‌واوی له‌به‌ر بكه‌یت، به‌لاَم نه‌ت توانیوه له‌به‌ری بكه‌یت؟!
ئه‌گه‌ر گرفته‌كه‌ت ئه‌مه‌یه.. ئه‌مه هیچ گرفت نییه، و هیچ رۆژ ره‌شی نیيه، به سه‌دان هاوه‌ڵی پایه به‌رز هه‌بووه كه ده جزم قورئانیشیان له‌به‌ر نه‌بووه..
راسته ئه‌مه فه‌زڵێكی گه‌وره‌یه ئێمه بتوانێن قورئان له‌به‌ر بكه‌ین، به‌لاَم ژیان هه‌مووی بریتی نییه له قورئان له‌به‌ركردن، به‌ڵكو ئێمه له‌ژیانماندا كارێكی زۆرمان هه‌یه، و ده‌بێ كاره‌كانمان مه‌ڵۆ مه‌ڵۆ بكه‌ین، و بۆ ده‌ستبه‌كار بوونیان ده‌بێ له پێش و له پێشتر له پێش چاو بگرین..
بۆ نموونه ": گه‌نجێك قه‌ده‌ر وای هێناوه، له‌ناو ماڵَێكا پێگه‌یشتووه كه باوكی زوو مردووه و برای له خۆی گه‌وره تری نییه، و ئه‌ركی به‌خێوكردنی ئه‌و خێزانه‌ی كه‌وتۆته ئه‌ستۆ.. ئایا ئه‌و لاوه چی بكات؟ بڕوات كاته‌كانی به‌نوێژی سوننه‌ت و قورئان له‌به‌ر كردنه‌وه به‌سه‌ر ببات؟ به‌نیسبه‌ت ئه‌وه‌وه ده‌بێت له‌دوای به‌جێهێنانی فه‌رزه‌كانی، كاسبی بۆ خێزانه‌كه‌ی بكات، و هه‌موو هه‌وڵێكی بۆ خۆشگوزه‌رانی ئه‌وان بێت، چونكه ئه‌و كاسبییه حه‌لاَله‌ی لای خوا به عیباده‌ت بۆحساب ده‌كرێت..
كاتێك تۆ خاوه‌نی هه‌زار دۆلاریت و زه‌كاتت له‌سه‌ره، و خزمێكی هه‌ژارت هه‌یه،و ناسراوێكی هه‌ژاریش.. پێویسته زه‌كاته‌كه‌ت به خزمه هه‌ژاره‌كه‌ت بده‌یت، نه‌ك به ناسراوه هه‌ژاره‌كه، چونكه مه‌فهومی ئایه‌ته كه‌خزمانی نزیك له‌پێشترن بۆ چاكه له‌ته‌كاكردن.. " وَالَّذِينَ آَمَنُوا مِنْ بَعْدُ وَهَاجَرُوا وَجَاهَدُوا مَعَكُمْ فَأُولَئِكَ مِنْكُمْ، وَأُولُو الأَرْحَامِ بَعْضُهُمْ أَوْلَى بِبَعْضٍ فِي كِتَابِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ " الأنفال/75.
ئه‌وانه‌ی كه‌پاش ئێوه باوه‌ڕیان هێناوه‌و كۆچیان كردووه و له‌گه‌ڵتانا تێكۆشاون ئه‌وانه له‌ئێوه‌ن، به‌لاَم ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندییه ئیمانییه‌كه‌دا په‌ویوه‌ندی خزمایه‌تیشیان هه‌یه، له‌به‌رنامه‌ی خوادا هه‌ندێكیان له‌هه‌ندێكی تریان شایسته ترن، - واته:له‌پێش ترن بۆ میرات به‌ری له‌وان- بێگومان خوا به‌هه‌مووشتێ ئاگاداره..
بۆ نموونه: كاتێ كه‌سێك ده‌مرێ كوڕێك و دوو كچ و دووبراو دوو خوشكی له‌پاش جێ ده‌مێنێ.. ده‌ی ماڵ و میراته‌كه‌ی هه‌مووی بۆ كوڕه‌كه‌و دوو كچه‌كه‌یه‌تی، ئیتر یه‌ك فلس نادرێ به خوشك و براكانی.. چونكه كوڕ و كچه‌كانی له‌پێشترن له‌وان.. وه هه‌روه‌ها..
كه‌وابوو ئێمه ده‌بێ بزانین چی پێش بخه‌ین له‌كارو كرده‌وه‌كانمانا، فه‌رزه‌كان پێش سوونه‌ته‌كان ده‌خه‌ین، تۆ خانووت نییه و له‌كرێچیدایت، و هه‌ندێ پاره‌ت پێكه‌وه ناوه، مزگه‌وتێكیش ده‌كرێته‌وه، و پێویستی به‌یارمه‌تی خه‌ڵكی هه‌یه، ئایا پاره‌كه‌ت بۆ دروستكردنی چه‌ند ژوورێك بۆ خۆت به‌كار دێنی، یا بۆ دروستكردنی مزگه‌وته‌كه؟ ئه‌گه‌ر ئێمه یاسای ئه‌وله‌وییاتمان زانی ئه‌وكاته ده‌ڵێین: بۆ خانوه‌كه‌ی خۆتی خه‌رج ده‌كه‌یت نه‌ك بۆ مزگه‌وته‌كه.. به‌لاَم ئه‌گه‌ر تۆ پاره‌یه‌كی زیاد له پێویستی خۆتت هه‌بوو ئه‌وكاته خێرت ده‌گات ئه‌گه‌ر یارمه‌تی مزگه‌وته‌كه بده‌یت..ئه‌م هه‌موو نموونانه‌م بۆیه بۆ هێنایته‌وه كه ئه‌گه‌ر تۆ نه‌ت توانیوه هه‌موو قورئان له‌به‌ر بكه‌یت و كاری تری چاكه‌ت كردووه، و هه‌وڵت داوه و نانت په‌یدا كردووه بۆ خۆت و خێزانه‌كه‌ت، و نوێژه فه‌رزه‌كانت ئه‌نجامداوه، و خۆت له گوناهـ و شتی حه‌رام پاراستووه ئه‌وه تۆ له عیباده‌تدا بوویت، و هیچ زیانت لێ نه‌كه‌وتووه..و خه‌می ناوێ.. به‌لاَم به‌پێی توانا و بۆ لوان ئه‌گه‌ر بۆت كرا له‌دوای نوێژی به‌یانی به‌رنامه‌یه‌ك دابمه‌زرێنی له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوه‌ڵێكتا، ئه‌وا ده‌توانی قورئانی تیا له‌به‌ر بكه‌یت.. ئینشا ئه‌ڵلا..
ده‌زانی كاك ...... پێغه‌ممه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم بۆچی فه‌رموویه‌تی: خوێندنی سێ جار سووره‌تی( قل هوالـلَّه )خێری یه‌ك خه‌تمی قورئانی هه‌یه؟ بۆ ئه‌وانه‌ی وه‌ك تۆ وان و مه‌شغوولی نان په‌یداكردنن و نایانه‌وێ ده‌ست له‌خه‌ڵكی پان بكه‌نه‌وه‌و به عیزه‌ته‌وه ده‌ژین، تا ئه‌و خێره‌یان پێ بگات وه‌ك ئه‌و كابرا ته‌قاعوده‌ی كه هیچ كارێكی نییه‌و معاشیشی هه‌یه‌و ژیانی مسوه‌گه‌ره و به‌سێ رۆژ خه‌تمێكی قورئان ده‌كات، چه‌ند خێری ده‌گات تۆیش ئه‌وه‌نده خێرت بگات..
ئه‌مه‌شیان كه تۆ ده‌ڵێیت: " وه‌ڵڵاهی گرفتاری ده‌ستی نه‌فس و ئاره‌زووم بووم، نازانم بۆ نجات بوونم روو بكه‌مه كوێ؟ " به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر زیندوویی ئیمانه‌كه‌ت- سوپاس بۆ خوا- ئه‌و قسه‌یه‌ت به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر سه‌رزه‌نشتكردنی نه‌فس و ده‌روونی خراپت، و خوایش له قورئانا له‌به‌ر گه‌وره‌یی ئه‌و نه‌فسانه‌ی سه‌ركۆنه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن، سوێندیان پێده‌خوات و ده‌فه‌رموێ: " لا أُقْسِمُ بِيَوْمِ الْقِيَامَةِ (1) وَلا أُقْسِمُ بِالنَّفْسِ اللَّوَّامَةِ (2)" سوێند ده‌خۆم به‌رۆژی قیامه‌ت، و سوێند ده‌خۆم به‌ویژدانی زیندوو نه‌فسی ره‌خنه له‌خۆگر كه لۆمه‌ی خۆی ده‌كات له‌سه‌ر خراپه‌كاری ونه‌كردنی تاعات. خاوه‌نی ته‌فسیری {المیسر} ئه‌و نه‌فسه به پاك و پارێزكار ناو ده‌بات..
له‌وانه‌یه كاتی خۆی حاڵه‌تێكی زۆر خۆش و به‌چێژی رۆحیت بووبێ، و ئه‌گه‌ر حاڵی ئێستات له‌گه‌ڵ ئه‌و رابوردووه‌دا به‌راورد بكه‌یت، ده‌بینیت جیاوازییه‌كی گه‌وره‌یان هه‌یه، خه‌فه‌ت ده‌خۆیت و پێی ناره‌حه‌ت ده‌بیت.. بۆیه ده‌ڵێیت: " وه‌ڵڵاهی گرفتاری ده‌ستی نه‌فس و ئاره‌زووم بووم، نازانم بۆ نجات بوونم روو بكه‌مه كوێ؟" مژده‌بێ لێت ئه‌مه‌ش پله‌یه‌كی به‌رزی ئیمانییه، به‌مه‌رجێ ئاگات له‌خۆت بێت، له‌م سه‌ركۆنه‌یه‌دا شه‌یتان زه‌فه‌رت پێ نه‌بات..
له سه‌حیحی بوخاریدا هاتووه حه‌نزه‌له كه یه‌كێك بووه له‌نووسه‌رانی وه‌حی ده‌فه‌رموێ: رۆژێك هاتمه ده‌ره‌وه ئه‌بوبه‌كرم پێگه‌یشت، فه‌رمووی حه‌نزه‌له چۆنیت؟ ده‌ڵێ: منیش گوتم: حه‌نزه‌له بووه‌ته مونافیق!!
ئه‌ویش گوتی: سوبحانه‌ڵڵا!! ئه‌وه چ ده‌ڵێیت؟
ده‌ڵێ: منیش پێم گوت: كاتێ ئێمه له‌لای پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم داده‌نیشین و باسی به‌هه‌شت و دۆزه‌خمان بۆده‌كات، خۆشی به‌هه‌شت وناخۆشی دۆوزه‌خمان بییرده‌خاته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌چاوی خۆمان چاومان لێی بێ ئاوه‌هاین.. كه‌چی كه له‌خزمه‌ت ئه‌و هاتینه ده‌ره‌وه ژن و منداڵ ماڵ و سامان به‌شێكی زۆریمان له‌بییر ده‌باته‌وه..
ئه‌بوبه‌كریش گوتی: سوێند به‌خوا ئێمه‌ش هه‌مان حاڵه‌تمان تووش ده‌بێت.. ئیتر من و ئه‌بو به‌كر رۆیشتین تاگه‌یشتینه خزمه‌ت پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم ،عه‌رزم كرد: قوربان! حه‌نزه‌له بووه‌ته مونافیق! ئه‌ویش فه‌رمووی: چی بووه؟ بۆچ؟ عه‌رزم كرد:ئه‌ی پێغه‌ممه‌ری خوا كاتێ ئێمه له‌لای تۆ داده‌نیشین خۆشی به‌هه‌شت و ناخۆشی دۆوزه‌خمان بییرده‌خه‌یته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌چاوی خۆمان چاومان لێی بێ ئاوه‌هاین.. كه‌چی كه له‌خزمه‌ت تۆ ده‌چینه ده‌ره‌وه ژن و منداڵ و ماڵ و سامان به‌شێكی زۆریمان له‌بییر ده‌باته‌وه..
پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمووی: سوێند به‌وكه‌سه‌ی گیانی منی به‌ده‌سته ئه‌گه‌ر حاڵتان وه‌ك ئه‌و حاڵه به‌رده‌وام بێت كه‌له‌لای منن و له‌ناو كۆڕی یادان له‌سه‌ر جێگه‌و رێگه‌دا فریشته‌كان ته‌وقه‌ی له‌ته‌كا ده‌كردن، به‌ڵام ئه‌ی حه‌نزه‌له كاتێك وا و كاتێك وا، ئه‌مه‌ی سێ جار دوو پات كرده‌وه..
گومان له‌وه‌دا نییه كه ئیمانی حه‌نزه‌له ئیمانێكی زیندووبووه بۆیه وای هه‌ست كردووه كه بووه‌ته مونافیق، چونكه ئه‌و حاڵه‌ته رۆحییه خۆش و چێژداره‌ی كه له خزمه‌ت پێغه‌ممه‌را صلى الله عليه وسلم بوویه‌تی له‌ناو ماڵ و منداڵ و باخ و كێڵگه‌كه‌یا نه‌یبووه، به‌لاَم ئه‌مه وا ناگه‌یه‌نێ كه ئیتر سه‌ری لێشێواوه و قوڕكراوه به‌سه‌ریا، و ده‌ستی له‌بنی هه‌مانه‌وه ده‌رچووه، نه‌ء به‌ڵكو پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم دڵخۆشی ده‌داته‌وه‌و ده‌فه‌رموێ: ئه‌وحاڵه‌ته هه‌میشه‌یی نییه، ئه‌گه‌ر هه‌میشه‌یی بوایه له‌سه‌ر جێگه‌و رێگه‌ی خۆتانا مه‌لائیكه ته‌وقه و ده‌ست و مۆسی له‌ته‌كا ده‌كردن.. من هیوا دارم ئه‌م حاڵه‌ته‌ی تۆیش وه‌ك حاڵه‌ته‌كه‌ی حه‌نزه‌له وا بێ.. به‌وه‌دا ده‌ڵێم وایه كه به‌شوێن چاره‌سه‌را ده‌گه‌ڕێیت و خۆت به‌تاوانبار ده‌زانیت و سه‌ر كۆنه‌ی خۆت ده‌كه‌یت.. ئه‌مه‌ش پله‌و پایه‌یه‌كی به‌رزی ئیمانییه سوپاس بۆ خوا..
جا ئه‌گه‌ر شتێكی تر هه‌یه و باست نه‌كردووه ئه‌وا بۆم بنووسه و ئاگادارم بكه‌ره‌وه، تا به‌پشتیوانی خوا منیش وه‌لاَمت بده‌مه‌وه‌و ئه‌وه‌ی له‌توانامدا هه‌بێ یارمه‌تییت بده‌م..
به‌لاَم ئامۆژگاریم بۆ تۆ ئه‌مه‌یه:
1- هه‌میشه، هه‌وڵ بده هاوڕێی باشت هه‌بێ.. چونكه هاوڕێی باش گه‌وره‌ترین یارمه‌تیده‌ره بۆ به‌خته‌وه‌ری ئیماندار..ئه‌و هاوڕێیه‌ی به‌بینینی خوات بییر بكه‌وێته‌وه..و له‌گوناهـ دوورت بخاته‌وه، و هانده‌رت بێت بۆ كاری چاكه. پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم و ده‌فه‌رموێ: " المرأعلى دين خليله" .
2- هه‌رگوناهێكت كرد هه‌رچه‌ند بچووك بێت خێرا لێی په‌شیمان به‌ره‌وه‌و ته‌وبه‌ی لێ بكه، و داوای لێبوردن له‌خوابكه.. چونكه خوا ئه‌وه‌ی زۆر پێ خۆشه.. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر توانیت خێر و سه‌ده‌قه‌و كاری چاكه‌ی به‌شوێنا بكه‌یت باشتره، چونكه خوا ده‌فه‌رموێ: " إِنَّ الْحَسَنَاتِ يُذْهِبْنَ السَّيِّئَاتِ " هود/114.
3- هیچ كات له ره‌حمه‌تی خوا مه‌ئیوس و هیوا بڕاو مه‌به.. چونكه خوا زۆر به‌ره‌حمه‌و خۆی روو ده‌كاته پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم و ده‌فه‌رموێ: " قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنْفُسِهِمْ لا تَقْنَطُوا مِنْ رَحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ الزمر/53. " واته: بڵێ: ئه‌ی به‌نده‌كانم! ئه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌سنوور تێپه‌ڕیون و له‌گوناهـ وخراپه‌دا زیاده ره‌ویتان كردووه له ره‌حمی خوا بێ هیوا مه‌بن، بێگومان خوا له‌هه‌موو گوناهه‌كان خۆش ده‌بێت، به‌راستی خوا خۆیشی لێبورده و دلۆڤانه..
4- له‌ژیانتا هه‌وڵ بده‌و بزانه ئه‌وله‌وییات چییه.. هه‌میشه له پێش و له‌پێشتر لێك جیا بكه‌ره‌وه‌و ئه‌وه‌ی زیاتر زه‌رووره ئه‌وه پێش بخه به‌سه‌ر كه‌م زه‌رووره‌كه‌دا..
5- موسوڵمانانت خۆش بوێت، رقت له‌موسڵمان نه‌بێته‌وه، با له‌كۆمه‌ڵه‌و گرۆ و تاقمی خۆیشت نه‌بێ.. چونكه له فه‌رمووده‌ی سه‌حیحا پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم نه‌هی له‌وه كردووه، موسوڵمان رقی له‌براكه‌ی بێ..
6- پێویسته مرۆڤ له‌و واقیعه‌دا بژیت كه تیایه‌تی نه‌ك له خه‌وی به ئاگاییدا، یا به‌ده‌سته واژه‌یه‌كی تر له زینده خه‌وا نه‌ژی، هه‌میشه هه‌وڵی ئه‌و كارانه بده كه توانای ئه‌نجام دانیت هه‌یه، بۆنموونه: ئه‌وه‌ی قۆناغی سه‌ره‌تایی ته‌واوكردووه، خه‌فه‌ت به‌وه نه‌خوات كه توانای نییه كتێبێكی ئه‌ده‌بی رازاوه به خۆشخوانی و ره‌وانبێژی دابنێت، ئه‌گه‌ر بۆ وا كارێك خه‌فه‌تی خوارد خه‌فه‌تێكی نابه‌جێیه، چونكه خه‌فه‌تی بۆ شتێك خواردووه كه له‌توانایدا نییه.. ئه‌وه‌ی كرێكارێكی ساده‌یه خه‌فه‌ت بۆ ئه‌وه نه‌خوات كه كۆشكێكی هه‌ور بڕی نییه، و ترۆمبیلی دواین مۆدێلی له ژێرا نییه، و ناتوانێ خزمه‌كانی له هه‌ژاری رزگاربكات.. ئه‌مانه زینده خه‌ون و شتێكی نا واقیعین.. له‌به‌ر ئه‌وه خۆ خه‌ڕۆكردن به بیركردنه‌وه‌یه‌كی واوه سه‌ر له‌خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌شێوێنێ، و به‌ناهه‌ق ماندووی ده‌كات..
7- ئه‌وه‌ی توانای نییه له‌باره‌ی بانگه‌وازه‌وه كتێبێك بنووسێت، خۆ توانای هه‌یه یارمه‌تیده‌ری نووسه‌ره‌كه‌ی بێت بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی.. ئه‌وه‌ی توانای نییه خزمه‌كانی له‌هه‌ژاری رزگار بكات، خۆ توانای هه‌یه ناوبه‌ناو سه‌ریان لێ بدات، و دڵخۆشییان بداته‌وه.. بۆیه زانایانی پێشه‌وا هه‌میشه فه‌رموویانه: ئه‌گه‌ر خه‌م رووی تێكردیت و په‌ژاره‌ت زۆربوو یادی خوا بكه و لائیلاهه ئیلـله‌ڵا بڵێ.. دڵخۆشبه به‌وه‌ی توانای ئه‌نجامدانیت هه‌یه، و قانیع و رازی به به‌وه‌ی خوا بۆی دابه‌ش كردوویت، و خۆت له‌و زینده‌خه‌وانه بپارێزه، كه‌له‌ته‌ك هه‌وڵ و تواناتدا نییه..
8- كلیلی ده‌رگای به‌خته‌وه‌ریت هه‌رگیز له ده‌ست هیچ كه‌سێكی تردا نییه، جگه له خۆت!! ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ ئاسووده بیت، خۆت شپرزه مه‌كه، و رێ به قه‌له‌ق مه‌ده.. زانایان فه‌رموویانه: ئارامی له‌ش له كه‌م خواردندایه.. و ئارامی ده‌روون له كه‌م گوناهكردندایه.. و ئارامی دڵیش له‌وه‌دایه زۆر كۆڵ به‌شته‌وه هه‌ڵ نه‌گرێت.. ئارامی زمانیش له كه‌م قسه‌كردندایه. چونكه واده‌بێ مرۆڤ له‌سه‌ر قسه‌یه‌كی په‌شیمان بێت، به‌لاَم له‌سه‌ر بێده‌نگی په‌شیمانی تووش نابێت. بزه‌ی راسته‌قینه‌ی هه‌ڵقولاَوی دڵ، به‌رامبه‌ره‌كه‌ت دڵخۆش و به‌خته‌وه‌ر ده‌كات.. هه‌میشه هه‌وڵ بده ئه‌و نیعمه‌تانه‌ی خوا بژمێره كه پێی به‌خشیویت، نه‌ك ئه‌و ئازار و ناخۆشیانه‌ی رووی تێكردوویت.. ئه‌وسا بۆت ده‌رده‌كه‌وێت ناخۆشییه‌كان له‌چاو خۆشییه‌كاندا هه‌ر بوونیان نییه!! له‌بیاتی ئه‌وه‌ی باسی ئازاری دڕك بكه‌یت باسی بۆنخۆشی گوڵه‌كه‌ی بكه، له‌ژیانتا به‌چاویلكه‌ی ره‌شه‌وه بۆ رووداوه‌كان و شته‌كان مه‌ڕوانه، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ خه‌ڵكی به‌ده‌مته‌وه رووخۆش بن باتۆیش رووخۆش و ده‌م به بزه بیت، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ رێزت بگیرێ، به‌چاوی سووك سه‌یری خه‌ڵكی مه‌كه.. ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ خه‌ڵكی له‌كاتی ته‌نگانه‌دا فریات بكه‌وێ، به‌پێی توانا یارمه‌تی خه‌ڵكی بده.. ئه‌وه‌ی بتوانێ زۆرترین كه‌س دڵخۆش و به‌خته‌وه‌ر بكات، به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ش خۆی به‌خته‌وه‌ره.
9- هه‌تا ده‌توانی وه‌لاَمی خراپه‌كار به‌چاكه بده‌ره‌وه هه‌رچه‌ند من خۆم ئه‌و توانایه‌م كه‌مه، هه‌ركه‌س ئه‌و توانایه‌ی هه‌بێ له لووتكه‌دایه..
با كۆتایی بابه‌ته‌كه به‌م رووداوه بێنین، كه ئه‌نجامی چاكه له‌به‌رامبه‌ر خراپه‌وه چ كاریگه‌رییه‌كی هه‌یه؟! له‌راستیدا ئه‌م باسه زۆر كاری له خۆم كرد، و به‌لامه‌وه كاریگه‌ربوو:
تا ئه‌و ساته‌ی ئه‌م رووداوه‌م خوێنده‌وه هه‌رچی ناوی معاویه ببرایه نه‌مده‌گوت خوای لێ رازیبێ وه‌ك ئه‌وه‌ی كه بۆ هاوه‌ڵه‌كانی تر ده‌مگوت.. له‌به‌ر ئه‌و ناكۆكییه‌ی له‌نێوان ئه‌و و حه‌زره‌تی عه‌لیدا دروست بوو.. كاتێ ئه‌م رووداوه‌م خوێنده‌وه بۆم ده‌ركه‌وت، كه مرۆڤه‌كان كانزان،هه‌ریه‌كه كانزایه‌كی جیاوازه، وهه‌ریه‌كه‌ش نرخی خۆی له‌لای خوا هه‌یه، به‌پێی ئه‌و كرده‌وه چاك و خراپانه‌ی ده‌یكات.. ئه‌گه‌ر نمره‌ی كرده‌وه چاكه‌كانی گه‌یشتبووه 50 له‌سه‌د، ئه‌وه له‌لای خوا ده‌رچووه و به‌هه‌شتییه.. بۆیه ده‌بێ ئێمه هه‌ڵسه‌نگاندمان قورئانی بێت.. ئه‌وه‌ته قورئان كاتێ باسی حه‌زره‌تی ئاده‌ممان بۆ ده‌كات، ده‌یه‌وێت پێمان بڵێت ئێوه نه‌وه‌ی ئه‌و پیاوه‌ن، گوناهتان لێ رووده‌دات، به‌لاَم وه‌ك باوه‌گه‌وره‌تان زوو په‌شیمان ببنه‌وه‌و داوای لێبوردن له‌خوا بكه‌ن.. تا خوایش لێتان خۆش ببێت..
ئه‌و حه‌زره‌تی معاویه‌ی كه ئه‌وه‌ی لێ رودا وه‌نه‌بێ ئیتر كرده‌وه‌ی چاكه‌ی نه‌بووبێ.. به‌ڵكو له‌سه‌رده‌می ئه‌وانا ئیسلام گه‌یشته پاكستان و ئه‌فغانستان و ئاسیای ناوه‌ڕاست، ئه‌و پیاوه به‌حیلم و خۆگری ناوبانگی ده‌ركردووه و نموونه‌یه‌ك له‌و سیفه‌ته‌ی ئه‌م رووداوه‌یه كه به‌چاكه خراپه ده‌گۆڕێ:
معاویه‌ی كوڕی ئه‌بو سوفیان به‌حه‌وسه‌ڵه ترین كه‌س بووه – خوا لێی رازی بێ- مێژوو نووسه‌كان شتی سه‌یری لێ ده‌گێڕنه‌وه، نموونه‌یه‌ك له‌وخۆگری و به‌حه‌وسه‌له بوونه‌ی، ده‌ڵێن: باخ و كێڵگه‌كه‌ی موعاوییه له‌په‌نای باخ وكێڵگه‌كه‌ی عه‌بدوڵلای كوڕی زوبه‌یردا ده‌بێت – خوا لێیان رازی بێت - جووتیار‌و باخه‌وانه‌كانی مه‌عاوییه ده‌كه‌ونه ناو باخ و كێڵگه‌ی ئیبنو زوبه‌یره‌وه، و ئه‌میش نامه‌یه‌كی زۆر توند‌و تیژ‌و ره‌ق و ته‌ق بۆ موعاوییه ده‌نووسێت..و به‌كوڕی جگه‌رخۆری خوێنمژ ناوزه‌دی ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌نده‌و نۆكه‌رانه‌ت ته‌مبێ ده‌كه‌یت باشه، ده‌نا ئاوهاو ئاوها ده‌كه‌م!!
موعاوییه‌ش نامه‌كه پیشان یه‌زیدی كوڕی ده‌دات، وده‌ڵێت: رات چییه له‌باره‌ی ئه‌م نامه‌یه‌وه؟ چی بكه‌ین باشه؟
ئه‌ویش ده‌ڵێت: سوپایه‌ك ده‌نێرم بۆ ته‌مبێكردنی سه‌ره‌تاكه‌ی لای ئه‌و بێت و كۆتاییه‌كه‌ی لای خۆت بێت، وه‌ك چۆله‌كه سه‌ری ببڕن و سه‌ره‌كه‌ی بێنن بیخه‌نه به‌رپێت!! موعاوییه‌ش ده‌ڵێ: نا كوڕم! ئێمه هه‌رگیز كاری وای له‌ته‌كا ناكه‌ین، به‌ڵكو مافی خزمایه‌تی و په‌یوه‌ندی ره‌حمی له‌گه‌ڵا به‌كار دێنین، موعاوییه نامه‌یه‌كی بۆ ده‌نووسێ و دوای سه‌لام و هه‌واڵپرسین ده‌ڵێ:
له‌موعاوییه‌وه بۆ عه‌بدوڵڵای كوڕی زوبه‌یری كوڕی یارمه‌تیده‌ری پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم و كوری ئه‌سمای دوو پشتێنه‌دار، كاتێ ئه‌م نامه‌یه‌ی منت پێگه‌یشت كێڵگه‌كه‌ی منیش پێشكه‌ش به‌تۆبێت، و بیخه‌ره سه‌ر موڵكه‌كه‌ی خۆت، و خزمه‌تكار و به‌نده‌كانیش پێشكه‌ش به‌تۆبن، ئه‌گه‌ر ته‌نیا مه‌سه‌له‌یه‌كی دنیایی له‌نێوانماندا بێت كار ئاسانه هه‌مووی بۆ تۆ..
كاتێ ئیبنو زوبه‌یر ئه‌م نامه‌یه‌ی پێ ده‌گات له‌نامه‌كه‌ی خۆی زۆر په‌شیمان ده‌بێته‌وه، و ده‌ڵێت به‌راستی حیلم و خۆگریت هه‌یه، و به‌م جۆره سیفه‌تانه‌یشه كه‌مرۆف گه‌وره‌یی به‌ده‌ست دێنێت.!!
هیوادارم به‌م نامه‌یه توانیبێتم سروه‌م به دڵه ناسكه‌كه‌ت دابێ و ئۆقره‌م بۆ ده‌روونه پاكه‌كه‌ت گه‌ڕاندبێته‌وه.. به‌و هیوایه..