رۆژووی نوێژنه‌كه‌ر و رۆژووی كه‌سێ غوسڵی له‌سه‌ر بێ:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
له‌پاش ده‌ست خۆشی و دوعای خیر بۆ جه‌نابتان، مامۆستا گیان ئه‌مه‌وی بپرسم كه:
1- ئایا رۆژوی كه‌سیك دروسته ئه‌گه‌ر نوێژ نه‌كات؟
2- و غوسلی حيض و جنابه‌شی بۆ نه‌كریت؟
ئه‌ویش ته‌نها له‌به‌ر توشبونی به‌وه‌سوه‌سه یه‌كی زۆر به‌هێز كه‌وا زال بوه به‌سه‌ریا نه‌ك له‌به‌ر ته‌مه‌لی یان باوه‌ر نه‌بوونی هیوادارم به‌زوترین كات وه‌لاممان بده‌یته‌وه ئه‌گه‌ر بوت كرا‌و خوای گه‌وره پاداشتت بداته‌وه.
دوباره به هیوای وه‌لامه‌كه‌تان چونكه زور پێوسته و زۆر سوپاس
بسم الله الرحمن الرحیم
پاش سه‌لات و سه‌لام بۆ گیانی پاكی پێغه‌ممه‌ری خۆشه‌ویستمان و ئال و به‌یتی و هاوه‌لاَنی
به‌و به‌ڕێزه ده‌ڵێم كه پرسیاره‌كه‌ی ناردووه‌و ناوی خۆی نه‌نووسیوه:
ژماره‌یه‌ك له ئه‌سحاب و تابیعین، و ئیمام ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل و پاش ئه‌ویش ئینو ته‌یمییه و ئیبنو قه‌ییم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن ئه‌وه‌ی به‌عه‌مدی نوێژ نه‌كات پێی كافر ده‌بێت، ئیتر هیچ عیباده‌تێكی لێ قبول ناكرێت، مادام كافر بێت. له‌به‌ر ئه‌م فه‌رموده‌یه كه له سه‌حیحی موسلیما ریوات كراوه: كه ده‌فه‌رموێ له‌نێوان ئینسان و شه‌ریك بۆخوادانانی و كافربوونیا نه‌كردنی نوێژه " بين الرجل وبين الشرك والكفر ترك الصلاة ".
به‌لاَم جمهووری زانایانی شه‌رعزان فه‌رموویانه: ئه‌گه‌ر باوه‌ڕی به‌فه‌رزبوونی هه‌بێ كافر نابێ به‌واتای ده‌رچوون له ئیسلام، و به ئینسانێكی گوناهبار و تاوانكار ده‌ژمێررێ، نوێژ نه‌كردنه‌كه‌ی گوناهێكی گه‌وره‌یه، و رۆژوو گرتنه‌كه‌یشی چاكه‌یه‌كه، هه‌ر كه‌س به‌قه‌د مسقالێك كرده‌وه‌ی چاكه بكات پاداشته‌كه‌ی ده‌بینێ و هه‌ر كه‌س به‌قه‌د مسقالێك كرده‌وه‌ی خراپه بكات پاداشته‌كه‌ی ده‌بینێ هه‌روه‌ك قورئان ده‌فه‌رموێت: " فَمَنْ یَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ خَیْرًا یَرَهُ (7) وَمَنْ یَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ شَرًّا یَرَهُ (8)"
بۆیه جمهووری زانایانی شه‌رعزان پێیان وایه مادام نوێژنه‌كه‌ر نوێژنه‌كردنه‌كه‌ی به‌گوناهـ بزانێ رۆژوو و هه‌ر عیباده‌تێكی تری لێ قبوڵ ده‌كرێت.. چونكه به‌نه‌كردنی نوێژه‌كه‌ی گوناهبار ده‌بێت، و به گرتنی رۆژوه‌كه‌یشی گوناهی رۆژوو نه‌گرتنی له‌سه‌ر لاده‌چێت..
به‌لاَم بۆ ئه‌وه‌كه‌سه‌ی له‌شی پیس بێت ئه‌گه‌ر له حه‌یز و خوێنی مانگانه‌دابێت ئه‌وه واجب نییه له‌سه‌ری به‌رۆژوو بێت، چونكه حه‌رامه رۆژوو گرتن له‌كاتی حه‌یز و عاده‌تی مانگانه‌دا..
به‌لاَم بۆ له‌ش پیسی تر كه به‌هۆی جووتبوونی ژن و مێرده‌وه دروست ده‌بێت، یا به‌هۆی خه‌و بینینه‌وه ئه‌گه‌ر تا بانگی به‌یانیش ده‌دات خۆی نه‌شۆرێ گوناهبار نابێ، به‌لاَم ئه‌گه‌ر خۆی نه‌شۆرد تا خۆر كه‌وت ئه‌وه به‌هۆی خۆ نه‌شۆردنه‌كه‌وه گوناهبار ده‌بێ چونكه واجبه خۆی بشۆرێ و خۆی نه‌شوردووه، و بووه‌ته هۆی فه‌وتاندنی نوێژه‌كه‌ی و پشتگوێ خستنی فه‌رزێكی خوایی. ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین كه نوێژ فه‌وتاندن به ئه‌نقه‌ست گوناهی كه‌بیره، و یه‌كێكه له گوناهه گه‌وره‌كان.. به‌لام هه‌روه‌ك پێشتر باسمان كرد له‌گه‌ل ئه‌و گوناهبارییه‌دا، رۆژووه‌كه‌ی دروسته، به‌پێی رای جه‌ماوه‌ری شه‌رعزانان..
و خوایش ئاگادار تره..