مامۆستاگیان سلاوی خوات لێ بێت
من له‌خوا به‌زیاد بێت كه‌سێكی مولته‌زیمم و زۆر به‌رهه‌ڵستی شه‌یتان ده‌كه‌م كه‌وه‌سوه‌سه‌م بۆ دروست نه‌كات، به‌س ئه‌مجاره زۆر هه‌وڵم دا دێته‌وه خه‌باڵم ئه‌ویش ئه‌مه‌یه:
له‌قورئاندا خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: پیاو بۆی هه‌یه چوار ژنی هه‌بێت، به‌لاَم پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم 11 ژنی هه‌بووه، ئایا ئه‌مه ده‌رچوون نییه له قورئان؟ له لایه‌ن پێغه‌ممه‌ره‌وه ؟
خوای گه‌وره لێمان خۆش ببێت.. والسلام
Mon, 3 Aug 2009
برای باش كاكه ئازاد سه‌ره‌تا سلاَوی خوات لێ بێ..
پێشه‌كی مژده‌ت ده‌ده‌مێ كه سوپاس بۆ خوا ئیمانت هه‌یه، و شوكور ماڵه‌كه‌ت ئاوه‌دانه، چونكه عاده‌ته‌ن دز رووناكاته ماڵێك وێران بێ و هیچی تیانه‌بێت، شه‌يتانیش ناچێت بۆ لای یه‌كێك ئیمانی نه‌بێ و دڵ و ده‌روونی وێران بێت...
بۆ وه‌لاَمه‌كه‌یشت ده‌بێ پێشه‌كی ئه‌وه بزانین كێ قورئانی به ئێمه گه‌یاندووه؟ ئایا خودی پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم پێی نه‌گه‌یاندووین؟ ئایا كه خۆی پێی گه‌یاندووین، خۆی به پێچه‌وانه‌یه‌وه كار ده‌كات؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه له هه‌موو كه‌سێك پارێزكار تر بووه!!
پێغه‌ممه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم كۆمه‌ڵێ تایبه‌تمه‌ندی هه‌بووه، و ئێمه‌ی ئۆمه‌تیشی كۆمه‌ڵێ تایبه‌تمه‌ندیمان هه‌یه..
بۆ نموونه: پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم شه‌ونوێژی له‌سه‌ر واجب بووه، ئێمه له‌سه‌رمان واجب نییه، و سوننه‌ته، ئه‌گه‌ر بیكه‌ین خێرمان ده‌كَات و ئه‌گه‌ر نه‌یگه‌ین گوناهبار نابین.. به‌لاَم ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌یكردایه گوناهبار ده‌بوو..
ئێمه ئه‌گه‌ر هه‌ژار بین سه‌ده‌قه‌مان پێ ده‌شێ و دروسته وه‌ری بگرین، و پێی گوناهبار نابین.. به‌لاَم ئه‌و پێی حه‌رام بووه، و بۆی نه‌بووه سه‌ده‌قه بخوات، هه‌رچه‌ند برسیش بووبێت..
له‌مه‌سه‌له‌ی خێزانه‌كانیشدا.. ئێمه‌ی ئۆمه‌تی ئه‌و بۆمان هه‌یه، چوار ژن بێنین، و ئه‌گه‌ر ئه‌و چواره مردن بۆمان هه‌یه چواری تربێنین، و ئه‌گه‌ر پێكه‌وه نه‌سازاین، بۆمان هه‌یه لێیان جیا ببینه‌وه و چواری تر له بیاتی ئه‌وان بێنین.. واته: مه‌جاله‌كه فراوانه، و ئێمه‌ی ئۆمه‌تی ئه‌و ئه‌گه‌ر ژنمان مرد یا ته‌لاقمان دا بۆمان هه‌یه له‌جێی ئه‌وانه‌دا به‌ئافره‌تانی تر جێیان پڕ بكه‌ینه‌وه.. كه‌وابوو سنوور بۆ ئێمه‌ی ئۆمه‌تی ئه‌و دیاری نه‌كراوه و پێمان نه‌گوتراوه، ئه‌گه‌ر ئه‌و چوار ژنه‌تان هێنا ئیتر بۆتان نیه، هه‌رگیز ژنی تر بێنن، و ئه‌گه‌ر ژنه‌كانیشتان مرد ئیتر بۆتان نییه ژنی تر بێنن.. شتی وامان پێ نه‌وتراوه.. جگه له‌وه‌ی كه له‌یه‌ك كات و سه‌رده‌ما نابێ له چوار ژن زیاترمان هه‌بێ..
به‌لاَم پێغه‌مه‌ر صلى الله عليه وسلم خوا رێی داوه ئه‌و كۆمه‌ڵه ژنه‌ی هه‌بێت، به‌لاَم به‌ده‌قی ئایه‌ت لێی حه‌رام كراوه ژنی تر بێنێت، هه‌روه‌ها لێی حه‌رام كراوه ئه‌و ژنانه‌ی ته‌لاَق بدات " لَا يَحِلُّ لَكَ النِّسَاءُ مِنْ بَعْدُ وَلَا أَنْ تَبَدَّلَ بِهِنَّ مِنْ أَزْوَاجٍ "سورة الأحزاب/52.
بۆ زیده رونكردنه‌وه نمونه‌یه‌كت بۆ دێنمه‌وه: كاتی خۆی شێخ مه‌حمود غه‌ریب خوا پاداشتی بداته‌وه نموونه‌یه‌كی جوانی بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه هێنایه‌وه‌و گوتی: ته‌شبیه نه‌بێ و نموونه‌ی به‌رز هه‌ر بۆ خوایه: ئه‌گه‌ر تۆ دوو كوڕت هه‌بێ، یه‌كێكیان سه‌د دۆلاری بده‌یتێ و بڵێیت ئه‌وه به‌شی به‌رو دواته و له‌وه زیاترت پێ نادرێ.. ئه‌وی تریشیان هه‌ر جاره‌ی ده دۆلاری بده‌یتێ و پێی بڵێیت، هیچ كاتێك بۆت نییه له ده دۆلارت زیاتر پێ بێت، به‌لاَم ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌یه ته‌واو بوو ده‌دۆلاری تریشت پێ ده‌ده‌م، ئه‌وه‌یش تته‌واو بوو ده‌ی ترت پێ ده‌ده‌م هه‌تا ژیانت مابێ..
ئایا ئه‌م دوو منداڵه جگه‌ر گۆشه‌یه له‌راستیدا كامیان زیاتریان پێ دراوه؟!
له‌وانه‌یه بڵێیت: ئاخر خوا به ده‌قی قورئان ئه‌وه‌ی له ئیمانداران حه‌رام كردووه خۆ ده‌قێكی تر له‌قورئانا نییه كه ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌و حه‌لاَڵ كردبێت..
منیش ده‌ڵێم: هه‌ر ئه‌و قورئانه‌ی كه تۆ له‌باره‌یه‌وه وا ده‌ڵێیت ده‌فه‌رموێت: ئه‌وه‌ی پێغه‌ممه‌ر پێی دان لێی وه‌ربگرن، و ئه‌وه‌ی ئه‌ویش لێ قه‌ده‌غه كردن لێی دوور بكه‌ونه‌وه، " وَمَا آَتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانْتَهُوا... " سورة الحشر/ 7. هه‌ر خودی قورئان ده‌فه‌رموێ: پێغه‌ممه‌ر به‌هه‌وانته و هه‌ر له خوێه‌وه قسه ناكات، ئه‌وه‌ی ئه‌و باسی ده‌كات وه‌حیه‌و خوا بۆی ناردووه.. " وَمَا يَنْطِقُ عَنِ الْهَوَى ، إِنْ هُوَ إِلاَّ وَحْيٌ يُوحَى ." سورة النجم /4.
هه‌روه‌ها قورئان زۆر شتی به كورتی باس كردووه و پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم به فه‌رمووده‌ی خۆی روونی كردۆته‌وه، بۆ نموونه: خوا ده‌فه‌رموێ له‌قورئانا: نوێژ بكه‌ن، " وَأَقِيمُوا الصَّلاةَ ... "ئیتر چۆنی بكه‌ین و چه‌ند بكه‌ین دیاری نه‌كراوه، ئه‌و روونكردنه‌وه‌ی به پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم سپاردووه، بۆیه ئه‌ویش ده‌فه‌رموێ: چۆن من نوێژ ده‌كه‌م ئێوه‌ش ئاوه‌ها نوێژ بكه‌ن." صلوا كما رأيتموني أصلي ". یا له‌باره‌ی زه‌كات و حه‌جه‌وه، ده‌فه‌رموێ: زه‌كات بده‌ن " وَآَتُوا الزَّكَاةَ ... "، و ده‌فه‌رموێ: ئه‌وه‌ی توانای هه‌بوو حه‌جی له‌سه‌ر پێویسته با حه‌ج بكات " وَلِلَّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ الْبَيْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَيْهِ سَبِيلاً "آل عمران/ 97. به‌لام روون كردنه‌وه‌و چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی و شرۆڤه كردنی به‌و سپاردووه..
نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به‌ڵكو هه‌ندێ جار سوونه‌ت { واته: كار یا فه‌رمووده‌ی پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم } ده‌قی ره‌های قورئان سنووردار ده‌كات، بۆنموونه: له‌م ئایه‌ته‌دا خوا ده‌فه‌رموێ: گۆشتی مرداره‌وه بوو،-واته سه‌ر نه‌بڕاو – و خوێن و گۆشتی به‌راز و ئه‌وه‌ی كرابێ به‌نه‌زر بۆ غه‌یری خوا، و خنكێنرا و، و به‌لێدان مرێنراو، و هه‌ڵدێرراو، وله‌شه‌ره‌شۆقا كوژراو، و ئه‌وه‌ی دڕنده خواردوویه‌تی، و مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی فریای سه‌ر بڕینی كه‌وتبن، و .... - هه‌موو ئه‌مانه‌تان - لێ حه‌رام كراوه.. " حُرِّمَتْ عَلَيْكُمُ الْمَيْتَةُ وَالدَّمُ وَلَحْمُ الْخِنْزِيرِ وَمَا أُهِلَّ لِغَيْرِ اللَّهِ بِهِ وَالْمُنْخَنِقَةُ وَالْمَوْقُوذَةُ وَالْمُتَرَدِّيَةُ وَالنَّطِيحَةُ وَمَا أَكَلَ السَّبُعُ إِلاَّ مَا ذَكَّيْتُمْ ... " سورة المائدة/2.
به‌لاَم له‌ده‌قی فه‌رمووده‌ی دروست و كرده‌وه‌ی پێغه‌ممه‌ردا صلى الله عليه وسلم ئه‌م ره‌هایه سنوور دار كراوه، ماسی و گیانداری ئاویی له‌و حوكمه هه‌ڵ بوێراوه و له‌باره‌ی ده‌ریاو گیاندارانی ناویه‌وه ده‌فه‌رموێ: ئاوه‌كه‌ی پاك و پاكژه، و مرداره‌وه‌بوویشی حه‌لاَڵ كراوه.. " هُوَ اَلطُّهُورُ مَاؤُهُ، اَلْحِلُّ مَيْتَتُهُ " أخرجه مالك والشافعي وأحمد، و الأربعة.
له‌م مه‌سه‌لانه زۆرن و پێویست ناكات من هه‌موو ئوسوڵی فیقهت له‌وباره‌وه بۆ باس بكه‌م.. لێره‌دا ته‌نیا نمونه‌م مه‌به‌ست بوو، بۆيه به‌نموونه ئه‌مانه‌م بۆ هێنایته‌وه تا له‌و باره‌وه زیاتر چاو رۆشن بیت..
هیوادارم ئاسووده‌یی بۆدڵه پاكه‌كه‌ت بگه‌ڕێته‌وه و خوا ئۆقره‌ت پێ ببه‌خشێت..
پێم خۆشه له حاڵی خۆت ئاگادارم بكه‌یته‌وه.. ئه‌وه‌ی له‌تواناما بێت له‌باره‌ته‌وه كه‌مته‌ر خه‌می ناكه‌م.. ئینشا ئه‌ڵلا..
والسلام عليكم..
پاش ئه‌م وه‌ڵامه له‌رۆژی شه‌ممه‌ی 22/8 نامه‌یه‌كی ناردبوو كه پێم خۆش بوو ئۆقره‌ی بۆهاتووه سوپاس بۆ خوا نووسیبوو‌ی:
مامۆستای خۆشه‌ویستم سلاوی خوای گه‌وره‌ت لێ بێت
من هه‌ر له لاویمه‌وه هۆگری نامیلكه‌كانی به‌رێزتم خوای گه‌وره ته‌مه‌ن درێژۆ و سه‌لامه‌تت بكات و لێت قبول بفه‌رموێت، وه زۆر زۆر سوپاست ده‌كه‌مه بۆ وه‌لاَمه جوانه‌كه‌ت خوای گه‌وره پاداشتت بداته‌وه و له‌دوعای خێر بێ به‌شمان مه‌كه. والسلام علیكم.