پاش سڵاو و رێزم بۆ به‌ر?ێزتان
به‌رێزم به‌داخه‌وه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بیستم ده‌ڵێن: مامۆستا خانووی كر?یوه و پاره‌ی له بانك وه‌رگرتووه، واته به‌ریبا.. دیاره جه‌نابتان شاره‌زاترن بۆیه پێویست ناكا من باسی حوكمی ریبا بۆ جه‌نابتان بكه‌م..
به‌ریزم! داوا كارم له جه‌نابتان له‌م باره‌یه‌وه روون كردنه‌وه‌یه‌كم بده‌نێ تابزانین ئه‌كه‌ر خانووكر?ین حه‌ڵاڵه به‌وشیوه‌یه‌ی جه‌نابتان با ئێمه‌ش سه‌رو خانوو بكر?ین. یان ئه‌گه‌ر وانیه بۆمان روون بكه‌نه‌وه تا ئه‌وگومانه‌ی لامان درووست بوه نه مینێ.
له‌گه‌ڵ ڕیزمدا.
له كۆتاییدا داوای گه‌ردن ئازادی ده‌كه‌م.
وسلام علیكم.
برای به‌ر?ێز كاك گۆران عه‌لی..
سه‌ره‌تا سڵاوی خوای میهره‌بانت ئاراسته ده‌كه‌م و هیوادارم خوا دڵمان به نووری خۆی ئاوه‌دان بكاته‌وه و كردار، و وتارمان له‌به‌ر خوابێ و بۆ ره‌زامه‌ندی ئه‌و بێ ..ئامین
پاشان:
- بۆ مه‌سه‌له‌ی خانوو كر?ینه‌كه پێم خۆش‌بوو كه داوای روونكردنه‌وه‌ت كردبوو، پێش ئه‌وه‌ی حوكمم به‌سه‌را بده‌یت..
به‌ڵێ، خۆیشم نیازم وایه ئینشائه‌ڵلا خانوو بكر?م، به‌و شێوه‌یه‌ی كه له‌مه‌ولا بۆت باس ئه‌كه‌م، به‌ڵام ئێستا كور?ه‌كه‌م كر?یویه‌تی، و به پێی شه‌رعی شه‌ری?یش خانووی كر?یوه، نه‌ك به‌ر?یبا و سوود..
بۆ روونكردنه‌وه‌ی پرسیاره‌كه‌ت و لابردنی گومانه‌كه‌شت ئه‌ڵێم:
ئه‌و موسڵمانانه‌ی زووتر هاتوونه‌ته ئه‌م وڵاته{ئوسترالیا} خوا پاداشتیان بداته‌وه خزمه‌تێكی زۆر و باشیان پێشكه‌ش به موسڵمانان كردووه، یه‌كێ له‌و خزمه‌ته‌یان دروستكردنی ئه‌و كۆمیته‌یه بووه.. تاكاتێ موسڵمان ویستی خان‌و بكر?ێت تووشی ریبا نه‌بێت.. به‌ڵكو به شیوه‌یه‌كی شه‌رعی ماڵه‌كه‌ی بۆ ئه‌كر?ن و به‌قه‌رز پێی ئه?رۆشنه‌وه، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گوناهبار نه‌بێ..بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كۆمه‌ڵه‌یه‌كی ئابورییان دروستكردوه،به‌ناوی: كومێنێتی موسڵمانانی ئوسترالیا بۆهاریكاری سنووردار. (Muslim Community Co-operative Australia Ltd) كورته‌كه‌یشی ئه‌مه‌یه:( ئێم سی سی ئه‌ی- MCCA)، وه له‌ناو هه‌ر?ه‌مه‌ی خه‌ڵكیشدا به بانقی مه‌ككه ناو بانگی ده‌ركردووه.
ئه‌م سندوقه سندوقێكی هاوبه‌شه،و ئێستا گه‌شه‌ی كردووه و له‌راستیدا وه‌ك بانكی لێ هاتووه، ئه‌وانه‌ی ئه‌ندام بن له‌و سندوقه‌دا و به‌شیان تیایا هه‌بێ، پاش ساڵێك له به‌شداربوون ئه‌توانن داوای خانووكر?ین پێشكه‌ش بكه‌ن، به‌مه‌رجێ ئه‌و به‌شداره، پێنچ یه‌كی پاره‌ی خانوه‌كه‌ی هه‌بێ، بۆنمونه: تۆ خانوویه‌ك ئه‌كر?ی بایی سه‌د هه‌زاره، ئه‌بێ بیست هه‌زارت هه‌بێ، ئه‌وكاته ئه‌وان ئه‌توانن خانووت له‌ته‌كا بكر?ن، كاتێ خانوویان له‌ته‌كا كر?یت، تۆ له‌سه‌دا بیستت هه‌یه، و ئه‌وانیش له‌سه‌دا هه‌شتا، خانووه‌كه به شه‌ریكی هه‌ردولا ئه‌كر?ن، تۆ یه‌ك به‌ش و ئه‌وانیش چوار به‌ش، پاشان ئه‌وان چوار به‌شه‌كه‌ی خۆیان ئه?رۆشنه‌وه به‌تۆ، به‌قه‌رز، بۆ ماوه‌ی دوانزه ساڵ ، ئه‌نجا تۆیش مانگانه ئه‌و قه‌رزه ئه‌ده‌یته‌وه و.. به شێوه‌ی (بیع المۆجل)گرێ به‌ست ئه‌كرێ..
ئه‌م شێوه ?رۆشتن و كر?ینه له كتێبه ?یقهیه‌كاندا به باشی باسی كراوه، به‌ناوی قه‌رزی واده دار یا (بیع المؤجل) ئه‌توانی سه‌یری كتێبه ?یقهییه‌كان له‌وباره‌وه بكه‌یت، و ئه‌گه‌ر شه‌ریعه‌تی ئیسلامیشتان له‌لابێ كه‌دانراوی زانای ناوداری كورد مامۆستا مه‌لا كه‌ریمی موده‌رریسه، بیبینیته‌وه.
# # #
نامه‌ی دووه‌م:
بۆ رۆژی دواتر كاك گۆران نامه‌یه‌كی ناردبوو، له‌نامه‌كه‌یا ویستوویه‌تی له‌لایه‌كه‌وه دڵم بداته‌وه خوا پاداشتی بداته‌وه، و له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌وه‌ش روون بكاته‌وه كه‌هه‌ندێ كه‌س خراپیان حاڵی كردووه، و ویستویه‌تی به‌هۆی قسه‌كانی ئه‌وانه‌وه نه‌كه‌وێته ناو گوناهه‌وه بۆیه نوسیبووی:
بسم الله الرحمن الر حیم
برام خوا پاداشت باته‌وه بۆ روون كردنه‌وه‌كه‌ت.
دڵنیابه ناردنی نامه‌كه‌م بۆجه‌نابت ته‌نها بۆ دڵنیابوونی خۆم بوو تا نه‌كه‌ومه ناو گوومانی خراپه‌وه و هیچ مه‌به‌ستێكی تریشم نه‌بوو، ئه‌وه‌تا خوای گه‌وره ده?ه‌رمووێ: يَا أَيّ?هَا الَّذ?ينَ آمَن?وا إ?ن جَاءك?مْ ?َاس?قٌ ب?نَبَأ? ?َتَبَيَّن?وا أَن ت?ص?يب?وا قَوْماً ب?جَهَالَة? ?َت?صْب?ح?وا عَلَى مَا ?َعَلْت?مْ نَاد?م?ينَ .
به‌ر?ێز هه‌رچه‌نده به‌خزمه‌تی جه‌نابت نه‌گه‌یشتووم.
انشا الله له دا هاتوا یه‌كتر ده‌بینین ئه‌گه‌ر خوا ته‌مه‌نی دا.
وسلام علیكم