تازه ده‌وامی پاش نیوه‌ی ساڵ ده‌ستی پیكردبوه‌وه رۆیشتم بۆلای راگری كوللیه‌كه‌مان دكتۆر حه‌مه‌د كوبه‌یسی كه ئه‌ندام بوو له ئه‌نجومه‌نی هه‌ره‌به‌رزی ئه‌وقافدا، ده‌ره‌جه‌كانم په‌یوه‌ست كرد به داواكاریه‌كه‌وه‌و نوسیبوم كه من به‌ره‌سمی ئیمامی مزگه‌وتێكم له‌پارێزگای سلێمانی، و ئه‌وه چوار مانگه ماڵ ومنداڵم به‌بێ معاش به‌جێ هێشتوه، ئه‌گه‌ر لوتف بكه‌ن وه‌زیفه‌كه‌م نه‌قڵ بكه‌ن بۆ به‌غدا، یا خۆم نه‌قڵ بكه‌ن بۆ مزگه‌وتێكی ئێره، تابتوانم به‌رده‌وام بم له خوێندنه‌كه‌مدا، ده‌نا ناچار ده‌بم وازی لێبێنم، ئه‌وه‌ش نمره‌كانی نیوه‌ی ساڵی كوللیه‌مه بۆ ئاگاداریتان، نیوه‌ی ساڵ له‌ئیمتیحانه‌كه‌دا ده‌ره‌جه‌یه‌كی باشم هێنا بوو، به‌شی زۆریان 18 و 19 بوون له بیست. ئه‌ویش زۆر خه‌مبار بوو به‌وه‌زعه‌كه‌م، و پاشان گوتی: كوڕم! ئه‌م ئێواره‌یه ئێمه كۆبوونه‌وه‌مان هه‌یه له ئه‌نجومه‌نی بالاَی ئه‌وقافدا داواكارییه‌كه‌ت له‌ته‌ك خۆما ئه‌به‌م بۆ ئه‌وێ به‌ڵكو بتوانم شتێكت بۆ بكه‌م، ئیتر منیش سوپاسم كرد‌و هاتمه ده‌ره‌وه.
به‌یانی رۆیشتم بۆ لای عه‌مید و گوتم: به‌ڕێز! هیچتان بۆ كردم؟ گوتی: كوڕم! نه‌قڵمان كردوویت له نزاره‌وه بۆ مزگه‌وتی راوی له ئه‌عزه‌مییه، بڕۆ بۆ ئه‌وقاف و پێویستییه‌كانی رۆتین جێ به‌جێ بكه، و ماڵ و منداڵه‌كانت بێنه بۆ لای خۆت.. منیش زۆر سوپاسم كرد و رۆیشتم بۆ ئه‌و قاف فه‌رمانی نه‌قڵه‌كه‌م وه‌رگرت و رۆیشتمه‌وه بۆ سلێمانی و پێشكه‌ش به ئه‌وقافی سلێمانیم كرد و ئه‌وانیش ئینفیكاكیان بۆ نووسیم، و رۆیشتمه‌وه بۆ پێنجوێن، له پێنجوێنا دنیا زۆر سارد بوو به‌فر باریبوو، پله‌ی گه‌رما 14 پله‌بوو له ژێر سفره‌وه.. ئیتر شه‌وێك له‌وێ مامه‌وه‌و مناڵه‌كانم له‌ته‌ك خۆما هێنا بۆ سلێمانی، كه‌ل و په‌لی ماڵمان له سلێمانی بردبوه ماڵی دۆستێكه‌وه، له سلێمانی پیكابێكمان به كرێ گرت بۆ به‌غدا شته‌كانمان باركرد و له رێی ده‌ربه‌ندیخانه‌وه رۆیشتین، سوپاس بۆخوا گۆبه‌ندی زۆرمان نه‌هاته رێ..
له‌مانگى دووى ساڵى 1974 دا به‌ماڵه‌وه‌وه رۆیشتمه به‌غدا،و بووم ئیمامى {مزگه‌وتی الراوى} له گه‌ڕه‌كى ئه‌عزه‌مییه.
به شێوه‌یه‌كی كاتی ژوورێكم له‌ماڵ شێخ محمدی باراویدا -خوا عه‌فوی بكات – به‌كرێ گرتبوو، ئیتر منداڵه‌كانم برده ئه‌وێ، و له‌مزگه‌وته‌كه‌ی راوییه‌وه زۆر دوور نه‌بوو.. به‌پێ هات وچوم ده‌كرد، له‌ماڵى شیخ محمدا ئه‌وكاته جگه له‌خۆیان، ماڵ مه‌لا ساڵحى موانى وماڵى ئێمه‌و ماڵى شیعه‌یه‌كى لێ بوو كوڕ‌و كچێكیان هه‌بوو، ئێمه سێ مانگ له‌وێ ماینه‌وه، خانوویه‌ك له‌ته‌نیشت مزگه‌وته‌وه كه ماڵى باوكى ئه‌یمه‌ن (ئه‌بوعه‌بدۆ)بوو چۆڵ بوو، خانووه‌كه گه‌وره‌بوو، سێ ژوورى گه‌وره‌ى خه‌و و هۆڵێك و ژوورێكى دانیشتن و خواردنى له‌خواره‌وه هه‌بوو، له‌سه‌ریشه‌وه دووژوور و حه‌مام و ئاوده‌ستێك بوو، ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ ماڵ مه‌لا مه‌حموودى گه‌لاَڵیدا به‌كرێمان گرت،و خواره‌وه‌مان بۆ خۆمان دانابوو، واته: من و مه‌لا مه‌حمود به‌شمان كردبوو بۆ هه‌ردوولامان، سه‌ره‌وه‌ش چۆڵ بوو، پاش ماوه‌یه‌ك مه‌لا عومه‌ری تیله‌كۆییمان هێنایه ته‌نیشت خۆمانه‌وه‌و له دووژووره‌كه‌ى سه‌ره‌وه دامان نان.
چۆن ئه‌م قوتابیيه توركه له‌وێ بوو؟
له‌مزگه‌وته‌كه‌دا حوجره‌یه‌كى تیا‌بوو، ئیبراهیم راوى خاوه‌ن مزگه‌وته‌كه كاتى خۆى لیواروكنى خانه نشین بوو، له قوتابخانه توركیه‌كانى به‌غدادا خۆێندبووى توركى ده‌زانى، و ده‌یویست توركیه‌كه‌ى ده‌مه‌زه‌رد بكاته‌وه وناو به‌ناو به توركى قسه‌بكات، له‌به‌ر ئه‌وه قوتابیه‌كى توركى تێ خستبوو. ئه‌م قوتابیيه ده‌ستێكى گۆج وقاچێكى شه‌ل بوو به‌لاَم هه‌تا بڵێى ده‌نگى خۆش بوو. توركیا ئیعتیرافى به شه‌هاده‌ى زانكۆى ئه‌زهه‌رى میسرى نه‌ده‌كرد، ئه‌م قوتابیه‌ش رۆیشتبوو بۆ ئه‌زهه‌ر و له‌وێ خوێندبووى، سێ ساڵى ته‌واو كردبوو، بۆ خوێندنى ساڵى چواره‌م خۆى نه‌قلى زانكۆى به‌غدا كردبوو، له‌به‌شى ئادابا ئه‌ى خوێند، ئه‌مانه ته‌وایان ده‌كرد و ئه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ توركیا شه‌هاده‌كه‌یان وه‌رده‌گیرا. چونكه شه‌هاده‌ى زانكۆى به‌غدابوو.
لاوانی برایان:
له‌مزگه‌وتی راویدا كۆمه‌ڵێ لاوی برایانی لێ بوو كه به‌یانیان ده‌هاتن بۆ نوێژی جه‌ماعه‌ت، له كاته‌كانی ترا خه‌ڵكی تر ده‌هات، به‌لاَم له‌نوێژی به‌یانیانا خه‌ڵكی تر زۆر به‌كه‌می ده‌هات، ئه‌وانیش به‌زۆری ده‌هاتن و له‌دوای نوێژه‌كه‌وه وه‌ك ویردی به‌یانی مه‌ئسووراتی ئیمامی شه‌هیدیان ده‌خوێند، به‌ده‌نگی به‌رزيش ده‌یان خوێنده‌وه، به‌هۆی ئه‌و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌وه بوو منیش له‌به‌رم كرد، ده‌نا تا ئه‌وكاته له‌به‌رم نه‌بوو.. ئه‌مه ناوی هه‌ندێك له‌و براده‌رانه‌یه كه ناویانم له‌بییر ماوه: 1- عه‌ززام مامۆستای زانكۆ بوو ماجستێری له ئه‌ندازیاریدا هه‌بوو، 2- سه‌عدول ئه‌عزه‌می پزیشك بوو..تازه له كوللیه ده‌رچوبوو، 3-عومه‌ر برای عه‌ززام، قوتابی شه‌شی دواناوه‌ندی بوو، 4- سه‌لمان{أبوداود} قوتابی ئه‌ندارزیاری بوو، 5- عه‌بدول حه‌ق قوتابی فيزيا بوو، 6- زیا {ضیا‌ء} قوتابی شه‌ريعه بوو، 7- ئه‌یمن قوتابی دواناوه‌ندی بوو، 8- موئه‌ییه‌د مه‌ككی به‌ره‌حمه‌ت بێ قوتابی پزیشكی بوو .. و هه‌ندێكي تریش ئێستا ناوه‌كانیانم نایه‌ته‌وه بییر.. مامۆستا دكتۆر موحسین عه‌بدول حه‌میديش، ماڵیان له نزیك مزگه‌وته‌كه‌وه بوو، ئه‌گه‌ر له‌ماڵه‌وه بوایه به‌شی زۆری نوێژه‌كان ده‌هات بۆ نوێژ..
یادگارم له‌گه‌ل ئه‌و لاوانه‌دا:
جارێكیان یه‌كێكیانم برده‌وه له‌ته‌ك خۆما بۆ چایی خواردنه‌وه، و له باخچه‌كه‌ی ده‌ره‌وه دانیشتبووین، ئه‌و كاته به‌هادینیش منداڵ بوو له پۆلی یه‌كی سه‌ره‌تاییدا بوو، چایی و كولیچه‌ی بۆ ده‌هێناین، به‌هادین وریا بوو، براده‌ره‌كه له‌منی پرسی: شێخ! ئه‌م بێچوه شێره ناوی چییه؟ منیش گوتم: ناوی به‌هائوددینه، هه‌ر چه‌ند له‌ناونانی مناڵ‌دا باشتر وایه ناوی عه‌بدوڵڵاو پاشان ناوه‌كانی پێغه‌ممه‌ر - دروودی خوای لێ بێ - لێ بنرێ، به‌ڵام به‌هۆی دوو گه‌وره پیاوی ناوداری كورده‌وه ئه‌و ناوه‌م لێ ناوه، كه ئه‌وانیش خزمه‌تی باشیان به رۆشنبیری ئیسلامی له‌ناوچه‌كه‌دا كردووه، و پیاوێكی چاك و پاك و بۆ خوا سوڵحاو بوون، یه‌كه‌میان: شێخ به‌هائوددینی كوڕی شێخ عوسمانی سيراجوددین بووه، و كه بووه‌ته هۆی بلاو كردنه‌وه‌ی زانیاری ئیسلامی له كوردستانی ئێران و عیراقدا، ودێهاته‌كان مزگه‌وتیان تیا دروست بكات و مه‌لایان بۆ بنێرێ، و داوا له‌خه‌لكی ئاواییه‌كانیش بكات یارمه‌تی مامۆستاكانیان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی فه‌قێیان هه‌بێ و مزگه‌وته‌كان به قوتابیانی قورئان ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه، و له‌واقیعدا ئه‌م جێ ده‌سته‌یان دیاره، و خوا پاداشیتی خێریان بداته‌وه..
دووه‌میان: زانایه‌كی زۆر گه‌وره‌و لێهاتوو بووه كه فه‌قێیه‌كی زۆری هه‌بووه و هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی له‌خزمه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی علومی ئیسلامی‌دا سه‌رف كردووه، و باوكم یه‌كێ بووه له فه‌قێكانی كه زۆر جار باسی خواویستی و پارێزكاری و زانیاری ئه‌و زانایه‌ی بۆ ده‌كردین له‌هه‌مان كاتا پیاوێكی زاهید و خاكی و خۆنه‌ویست و دنیا نه‌ویست بووه، و چاوی بڕیوه‌ته پاداشتی خوایی له‌رۆژی قیامه‌تا، ئه‌میش مامۆستا مه‌لا به‌هائوددینی خورمال بووه..(1)
براده‌ره‌كه‌یشم خوا پاداشتی بداته‌وه گوتی: زۆر موباره‌كه و كارێكی چاكت كردووه، به‌لاَم من رایه‌كم هه‌یه جیاواز له‌و رایه‌ی كه ده‌ڵێن: ناوه‌كان به‌و ناوانه‌وه ناو بنێن كه به عه‌بدایه‌تی بۆ خوا ده‌ستی پێ ده‌كات.. ناو بۆ ناسنامه‌و جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و مرۆڤه‌یه له كه‌سێكی تر.. من ده‌ڵێم: یه‌كه‌م خودی پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ چه‌ند كه‌سێكی ناو ناوه كه به عه‌بد ده‌ستی پێ نه‌كردووه، وه‌ك ئوسامه‌ی كوڕی زه‌ید له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه زۆر خۆشی ویستووه و پێیان گوتووه: خۆشه‌ویستی كوڕی خۆشه‌ویستی پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ، هه‌روه‌ها خۆی ناوی ناوه له‌حه‌زره‌تی حه‌سه‌ن و حوسه‌ینی كچه‌زای.. ئه‌مه له لایه‌كه‌وه، له‌لایه‌كی تره‌وه كاتێ سه‌عدی كوڕی ئه‌بی وه‌ققاس باوكی ناوی ناوه سه‌عد، به‌و نیازه‌وه ناوی نه‌ناوه ببێته ئه‌و پاڵه‌وانه‌ی ئیسلام! یا عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب، باوكی بۆ ئه‌وه ناوی نه‌نا ببێته ئه‌و سێیه‌م پیاوه‌ی ئیسلام.. وه‌هه‌روه‌ها هاوه‌ڵه‌كانی تریش..
بۆیه من ده‌ڵێم: ئێوه له زمانی خۆتاندا ناوی كوردی خۆشتان هه‌یه، پڕ واتا و مانادار له‌و ناوانه‌یان بنێن، به‌ڵكو ئینشائه‌ڵڵا ئه‌مانیش پیاوانێكی وه‌ك ئه‌و گه‌وره پیاوانه‌یان لێ ده‌ربچێت كه خزمه‌تی ئیسلام و موسوڵمانانیان كردووه!!
له‌راستیدا بۆ چوونه‌كه‌یم زۆر پێ په‌سه‌ند بوو، بۆیه بڕیارم دا له‌مه‌ولا ناوی مناڵه‌كانم ناوی كوردی بێت، ئه‌وكاته به‌هادین و نوره‌دینمان هه‌بوو، ئیتر دوای ئه‌وان ناوی ئومێد و رووناك و رازاو و رۆشنام لێ نان.. خوا ساڵحیان بكات..
یادگارێكی ترم له‌ته‌ك ئه‌و لاوانه‌دا:
ره‌مه‌زان بوو ئه‌وكاته ئێمه له به‌غدادا بووین ره‌مه‌زان كه‌وتبوه مانگی هه‌شته‌وه، مانگی ئاب، وا مه‌شهووره له‌به‌غدایشا ده‌ڵێن: له‌مانگی ئابا بزمار له‌ناو ده‌رگادا ده‌توێته‌وه، ئه‌وه‌ند دنیا گه‌رم ده‌بێت، بیلفیعل زۆرگه‌رم بوو، چونكه كاتی خورما گه‌یینه، و پێگه‌یاندنی خورما پێویستی به و پله گه‌رماییه هه‌یه.. ئێمه‌ش له‌ماله‌وه ته‌نیا پانكه‌یه‌كمان هه‌بوو، ئیتر كه‌ره‌سه‌ی تری فێنك كردنه‌وه‌مان نه‌بوو، پانكه‌كه‌ش ئه‌گه‌ر زۆر كاری بكردایه ده‌بووه یه‌ك پارچه ئاگر، ئێواران پاش نوێژی عه‌سر ده‌ڕۆیشتینه سه‌ر رووباره‌كه‌ی دیجله بۆ مه‌له‌كردن و خۆ فێنك كردنه‌وه، ئێمه ماڵه‌كه‌مان له‌ڕووباره‌كه‌وه زۆر نزیك بوو، ته‌نیا یه‌ك جاده له نێوانماندا بوو. ئێواره‌یه‌كیان وتیان شێخ! ئێمه ئه‌مانه‌وێ بپه‌ڕینه‌وه بۆ دورگه‌كه‌ی ناو رووباره‌كه.. گوتم: زۆرباشه منیش دێم له‌ته‌كتانا.. ئه‌وكاته لاقم نه‌شكا بوو، مه‌له‌یشم باش ده‌زانی، به‌ڵێ به مه‌له رۆیشتین، پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ینه دورگه‌كه، وتم با پێ دا بده‌م بزانم چه‌ند قووڵه؟ هه‌ر له‌گه‌ڵ پێم دادا ئاو رۆیشته گه‌روومه‌وه، زۆر بێتاقه‌ت بووم و خه‌ریك بوو بخنكێم.. هاورام لێ به‌رزبووه‌وه فریام بكه‌ون.. وه‌ڵلا ئه‌وانیش مه‌ردانه هاتن به‌هانامه‌وه‌و په‌لیان گرتم و به پێ مه‌له هێنامیانه ده‌ره‌وه.. موشكیله‌ی ئاو ئه‌وه‌یه هه‌ر له‌گه‌ل رۆیشته گه‌رووه‌وه ئیتر ئینسان هه‌ناسه‌ی توند ده‌بێ، و به‌باشی ناتوانێ هه‌ناسه بدات و ئه‌گه‌ر فریای نه‌كه‌ون ده‌خنكێ.. به‌ڵێ ئه‌و جوامێرانه رزگاریان كردم خوا پاداشتیان بداته‌وه.. رۆژووی ئه‌و رۆژه‌یشتم ئێوه خۆش!! هه‌رچه‌ند له‌دواییدا گرتمه‌وه..
یادگارێكم له گه‌ل مامۆستا موحسین‌دا:
مامۆستا دكتۆرموحسین له‌زانكۆی به‌غدا و كۆلیژی ئاداب به‌شی دین ده‌رسی ده‌گوته‌وه، و مامۆستایه‌كی لێهاتوو و به‌توانا بوو، جارێكیان خوتبه‌یه‌كم خوێنده‌وه له خوتبه‌كه‌دا بابه‌تێكم نه‌قڵ كردبوو له برایه‌كی نووسه‌ری موسلییه‌وه، و بڕواومتمانه‌م پێی هه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه نه‌گه‌ڕامه‌وه بۆ سه‌ر چاوه‌كه‌ی تا پشت ئه‌ستووری بكه‌م، به‌ڵێ منیش خوتبه‌كه‌م دا، و پاش خوتبه‌كه مامۆستا گوتی: كاك حه‌سه‌ن! ئه‌و بابه‌ته‌ت له‌كۆێوه نه‌قڵ كردووه؟ منیش كوتم: له مامۆستا فڵانی موسڵییه‌وه كه برایه‌كی نووسه‌ر وپارێزكاره، وتی: كاك حه‌سه‌ن! له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌نووسینه‌وه‌دا هه‌ڵه‌ی چاپی روو ده‌دات، له‌وانه‌یه له‌كاتی هه‌لَه‌گیرییدا به‌سه‌ریا تێپه‌ڕێ و ئاگای لێ نه‌بێ، بۆ ئه‌وه‌ی تۆ نه‌كه‌ویته هه‌ڵه‌وه هه‌ر گیز متمانه به‌كه‌س مه‌كه، باگه‌وره‌ترین شێخ و وه‌لیش بێت، خۆت بگه‌ڕێره‌وه بۆ سه‌ر چاوه‌كه و به‌ته‌واوی خۆت پشت ئه‌ستووری بكه و لێی دڵنیا ببه.. چونكه ئه‌و براده‌ره خوا لێی ببورێت به‌هه‌ڵه نه‌قڵی كردووه..
ئه‌ڵبه‌ت زۆر سوپاسی مامۆستا‌م كرد له‌سه‌ر ئه‌و رێنوێنییه‌ی و ئیتر منیش له دوای ئه‌و جاره‌وه تا توانیبێتم له‌نووسیندا به‌شوێن سه‌رچاوه ئه‌سڵیه‌كه‌یدا گه‌ڕاوم..
دووه‌م یادگارم له گه‌ل مامۆستادا:
له‌وكاته‌دا كه ئێمه له به‌غدا بووین حیزبی به‌عس له‌و په‌ڕی ده‌سه‌ڵاتیابوو، به‌هه‌موو هێزی خۆی ده‌ستی نابووه بینی ئیسلامییه‌كانه‌وه، و له‌دژیان ده‌جه‌نگی، هه‌موو سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆشنبیری ئیسلامی وشك كردبوو، مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی كه له ریساله‌ی ئیسلامی ئه‌و قاف و مینبه‌رول ئیسلامی میسریدا كه هه‌ردو ئه‌وقافی میسری و عیراقی ده‌ریان ده‌كرد شتێكمان ده‌ست بكه‌وتایه، ده‌نا گوڤاری ئه‌لعه‌ره‌بی كوه‌یتی كه گوڤارێكی عه‌لمانی رووت بوو، به‌لاَم بۆره‌نگاڵه‌كردنی بابه‌ته‌كانی له‌هه‌موو ژماره‌یه‌كیدا بابه‌تێكی ئیسلامی و نوسینی نووسه‌رێكی به‌ناو بانگی بڵاو ده‌كرده‌وه..
حیزبی به‌عس ئه‌و وتاره‌ی ده‌دڕاند ئه‌وسا ده‌یهێشت گوڤاره‌كه له عیراقدا بڵاو ببێته‌وه.. ئاله‌وكاته ناهه‌مواره‌دا كرێكارێكی زۆری میسری هاتبوونه عیراق بۆ ئیشكردن، ئه‌مانه له‌ته‌ك خۆیانا نه‌واره‌كانی خه‌تیبی ناودار عه‌بدول حه‌مید كوشكیان ده‌هێنا بۆ عیراق، ئه‌م وتارانه له‌ناو برایانی خۆمانا ده‌ستاو ده‌ستی پێده‌كراو وه‌ك هه‌نگوێنمان له دار به‌روودا دۆزیبێته‌وه ئاوه‌هابوو، زۆر خۆشحال ده‌بووین به گوێ لێگرتنیان.. منیش كه خه‌تیب بووم به‌هۆی گوێگرتن له‌و وتارانه‌وه كاری گه‌ری ئه‌وم پێوه دیار بوو، رۆژێكیان دكتۆرموحسین پێی وتم: كاك حه‌سه‌ن ده‌لێی ئیقتیباس له كوشكه‌وه ده‌كه‌یت؟! وتم: به‌ڵێ مامۆستا هه‌ندێ جار لێی ئیقتیباس ده‌كه‌م.. زۆر هات به‌سه‌رما و گوتی: ئه‌وه زمان شره، ئه‌وه شه‌ر فرۆشه، ئه‌وه كه‌ی خه‌تیبه خه‌تیب كه‌ی واده‌بێ، ئه‌وه ئاژاوه گێڕه و خۆتی لێ بپارێزه.. ئێمه‌ش ئه‌وكاته بۆیه خۆشمان ده‌ویست كه به‌و شێوه‌یه داده‌به‌زییه سه‌ر ده‌سه‌لاَتداره‌كان..
سێ هه‌م یادگارم له گه‌ل مامۆستادا:
تازه له پاكنووسی ئێستا به‌ختیارم ببومه‌وه‌و ده‌مویست چاپی بكه‌م، مامۆستایش نووسه‌ر بوو، رۆژێكیان پێم گوت: مامۆستا! من نامیلكه‌یه‌كم نووسیوه ئه‌گه‌ر كاتت هه‌بێ پێم خۆشه چاوێكی پیا بخشێنیت و تێبینی خۆتم له‌باره‌یه‌و بده‌یتێ..
گوتی: كاك حه‌سه‌ن! به‌داخه‌وه من ناتوانم كوردی بخوێنمه‌وه، به‌لاَم ئه‌گه‌ر خۆت كاتت هه‌بێ پێم خۆشه بۆم بخوێنیته‌وه‌و گوێت لێ بگرم.. گوتم باشه.. كاتێكمان دیاری كرد و من شه‌وانه ده‌رۆیشتم بۆ ماڵ ئه‌وان و له هۆڵه‌كه‌دا پێكه‌وه داده‌نیشتین، من بۆم ده‌خوێنده‌وه‌و ئه‌ویش تێبینییه‌كانی خۆی باس ده‌كرد..
یه‌كێك له تێبینیيه‌كانی ئه‌وه بوو كه ناوی دوژمنانی ئیسلام به‌ته‌واوی ناو نیشانه‌وه نه‌نووسم، چونكه له‌وانه‌یه هه‌ندێ كه‌س بڵێت: باسه‌رێكی لێ بده‌م بزانم چی نووسیوه و خۆیشی به‌رگرییه‌كی وای تیا نه‌بێ و به‌و سه‌ردانه زایه ببێت.. له‌بیاتی ئه‌وه‌ی یه‌ك به‌یه‌ك ناوی موسته‌شریقه‌كان بێنیت به كورتی بڵێ هه‌ندێ له خۆرهه‌ڵاتناسه‌كان..
له‌وكاته‌دا كه بۆم ده‌خوێنده‌وه و گه‌یشتینه ئه‌ویا كه هاوه‌ڵه‌كانی پێغه‌ممه‌ر ێ ئه‌وه‌ند ره‌وشتی به‌رزی پێغه‌ممه‌ر ێ كاری تێكردبوون ئه‌گه‌ر غه‌ریبێكی رێبوار برۆیشتایه‌ته ناویانه‌وه ده‌یگوت ئه‌مه پێغه‌ممه‌رستانه، هه‌روه‌ك مه‌حوی خوالێ خۆش بوو له‌وه‌سفیانا ده‌ڵێت.. زۆری پێ خۆش بوو گوتی: كاكه حه‌سه‌ن ده‌ڵێی ده‌ستی ئه‌ده‌بیاتیشت هه‌یه؟!
چواره‌م یادگارم له‌ته‌ك مامۆستادا:
بۆ یه‌كه‌مجار كه سه‌ردانی ماڵ دكتۆر موحسینمان كرد گوێم له ده‌نگی ته‌له‌فزیۆنه‌وه بوو له‌ماڵ ئه‌واندا، زۆرم پێ سه‌یر بوو كه ته‌له‌فزیۆنیان هه‌یه، منیش وتم: جه‌نابی دكتۆر ئه‌ڵێی ته‌له‌فزیۆنتان هه‌یه؟!!
وتی: به‌ڵێ..
گوتم: مامۆستا! به‌رنامه‌كانی كه‌ڵكی ئه‌وه‌یان هه‌یه مرۆڤ بیهێنێته ماڵه‌وه؟!
گوتی: كاكه حه‌سه‌ن! ئێمه منداڵه‌كانمان خه‌ریكن سه‌ره‌تایی ته‌واو ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ئێمه خۆمان هه‌مان بێت، و له‌ماڵ خۆماندا و له ژێر چاودێری خۆماندا ته‌ماشای بكه‌ن، و ئه‌گه‌ر شتێكی هه‌ڵه‌ی تیا‌بوو، هه‌ڵه‌كه‌یان بۆ باس بكه‌ین، ئه‌وه زۆر چاتره تا منداڵه‌كه بڕوات له ماڵ پوری، یا له‌ماڵ خاڵی یا له‌ماڵ هاوسێیه‌كی ته‌ماشای بكات و به‌بێ روونكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كه وه‌ری بگرێت، چونكه منداڵه‌و حه‌زی لێیه‌تی وته‌ماشای ده‌كات. كةوابوو ئه‌گه‌ر له‌په‌نای خۆت وله‌ژێر چاودێری خۆتدابێت باشتره.
تا ئه‌وكاته‌ش ئێمه ته‌له‌فزیۆنمان نه‌بوو، بگره ئه‌و ساڵانه‌ش كه له به‌غدا بووین ته‌له‌فزیۆنمان نه‌كڕی تا هاتینه سه‌نگه‌سه‌ر ئه‌وسا ته‌له‌فزیۆنمان كڕی..
(1)باپیره‌ی ئه‌م مامۆستا سه‌لاحه‌دیینه‌یه كه ئیستا ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامییه.