هاو ڕێكه‌م به‌روویه‌كی گرژ و مۆنه‌وه هات بۆلام، خه‌مێكی زۆر له‌نێو چاویا به‌دی ده‌كرا، ئه‌وه‌ی بی بینیایه ده‌یگوت: ئه‌مه خۆشه‌ویستێكی له‌كیس چووه، رووی سوور هه‌ڵگه‌ڕابوو، فرمێسك له‌چاوه‌كانیا قه‌تیس مابوو، خه‌مه‌كه‌ی دڵ و ده‌روونی گووشیبوو، توانای قسه‌كردنیشی نه‌مابوو، ته‌نانه‌ت توانای سه‌لامكردنی له‌من نه‌بوو.. زۆر له‌باره‌یه‌وه سه‌رسام ببوم! ئه‌م ئینسانه رووخۆشه‌ی كه هه‌رگیز خه‌نده له‌سه‌ر لێوه‌كانی دوور نه‌ده‌كه‌وته‌وه، وبه قسه‌ی نه‌سته‌ق هه‌مووی ده‌هێنایه بزه‌و خه‌نده، بۆ ده‌بێ وای به‌سه‌ر هاتبێ؟! زۆر بۆی بێتاقه‌ت بووم، چونكه خۆشی ئه‌وم به‌قه‌د خۆم لا مه‌به‌ستبوو ، بۆیه ده‌ستم به‌دڵدانه‌وه‌ی كرد، تا بزانم چی لێ قه‌وماوه؟! به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌ند ده‌مم كرده‌وه بزانم بۆ وای به‌سه‌رهاتووه، ده‌ستی كرده پڕمه‌ی گریان، به‌كوڵ ده‌گریا، هه‌ركه‌س بیبینیایه دڵی پێی ده‌سووتا!!
پێم گوت: برا! چیت لێ قه‌وماوه؟! هه‌ندێ سه‌ری له‌قاند وگریانه‌كه‌ی زیاتر بوو، له‌ناو گریه‌و زارییه‌كه‌یه‌وه چه‌ند وشه‌یه‌ك حاڵی بووم كه ده‌یگوت: ئاگر كه‌وتۆته شوێنم، و رام ئه‌فڕێنێ!! له‌م قسه‌یه سه‌رسام ببوم، بۆیه خیرا پێم گوت: برام! چ ئاگرێك؟ ئاگری چی؟!
له‌ناو ده‌ریایه‌ك گریانا گوتی: دوێنێ شه‌و له‌گه‌ڵ هه‌ندێ هاوه‌ڵدا تا دره‌نگێ پێكه‌وه بووین، و گوناهێكی زۆرمان كرد، تاوانێكی زۆرمان ئه‌نجام دا، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م خۆش بو تا گه‌یشتمه‌ماڵه‌وه و سه‌رم كرده سه‌ر سه‌رین، هه‌رچی سین و جیمه هێرشیان بۆ هێنام!! باشه من چی وه‌ڵامی خوا بده‌مه‌و ئه‌گه‌ر ئێستا مردم؟! ئه‌گه‌ر ئیستا ته‌مه‌نم كۆتایی هات چۆن رووم بێ بلێم: خوایه من به‌نده‌ی تۆم؟! نه‌م ده‌زانی چۆن وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه بده‌مه‌وه؟! كه‌مێك بیرم كرده‌وه‌و ماندوویی زۆری بۆهێنام و چاوه‌كانم خه‌ویان لێ كه‌وت، نازانم زۆرم پێ چوو یاكه‌م خه‌وم بینی، وام زانی مردم و خرامه ناو گۆر، ئاله‌وكاته‌دا پرسیاره‌كانی پێش خه‌وتنم بییر كه‌وته‌وه..
یه‌كێك بانگی كرد: ئێستا ئاگر ده‌ت سووتێنێ، له‌گه‌ڵ بیستنی ئه‌و قسه‌یه‌دا ئاگرێكی بڵێسه‌داری گه‌وره‌م بینی، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌هه‌رچوار لاوه بۆم بێت، هه‌رچی ده‌مویست رابكه‌م و له‌ده‌ستی هه‌ڵبێم نه‌م ده‌توانی، له‌تاو ترس وئازاری ئه‌و خه‌وه سامناكه خه‌به‌رم بوه‌وه‌و راچڵه‌كیم، ئاله‌ویادا تێگه‌یشتم كه ئه‌مه په‌یامێك بوو بۆمن و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی پێش خه‌وتنمی داوه‌ته‌وه، ئیتر له‌وكاته‌وه نه‌متوانییوه بخه‌وم تا ئیستاش كه هاتووم بۆ لای تۆ، ئه‌وه حاڵمه كه ده‌ی بینی!!
زۆر دڵم پێی سووتا وچاوم پڕبوو له‌فرمێسك، منیش ئه‌وه ده‌هات به‌خه‌یاڵما : ئه‌م برایه‌م وه‌زعی چ ده‌بوو ئه‌گه‌ر خوا نه‌خواسته له‌وكاتی گوناه كردنه‌دا بمردایه؟! پاشه رۆژی چ ده‌بوو؟ كاتێ كه منیش سه‌رم دانه‌واند و ده‌ستم به‌گریان كرد، گریانه‌كه‌ی ئه‌و به‌كوڵ تر بوو، تا كه‌وته هه‌نسكدان، ئیتر زۆر به‌زه‌ییم پیایا هاته‌وه، و ترسم لێ په‌یدا بوو مه‌بادا تووشی شتێك ببێت، گرتم و باوه‌شم پیا كرد و گوتم: برای خۆشه‌ویستم! ده‌رگای توبه ئاوه‌ڵایه، خوای میهره‌بان ده‌فه‌رموێ: ئه‌ی پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ پێیان بڵێ: ئه‌ی به‌نده‌كانم! ئه‌ی ئه‌وانه‌ی خۆتان گوناهبار كردووه، و هه‌ڵه‌تان زۆر بووه، له‌ره‌حمه‌تی خوا نا‌ئومێد مه‌بن، - چونكه ئه‌گه‌ر ئێوه ته‌وبه‌ی راستی بكه‌ن- بێگومان خوا له‌هه‌موو گوناه و هه‌ڵه‌كانتان خۆش ده‌بێت، چونكه به‌راستی خوا زۆر لێ بورده‌یه و زۆر میهره‌بانه: "قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنْفُسِهِمْ لا تَقْنَطُوا مِنْ رَحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ " الزمر/52. هه‌روه‌ها خۆی ده‌فه‌رموێ: ئه‌ی ئیمانداران هه‌موو به‌ره‌و لای خوا بگه‌ڕێنه‌وه، و ره‌زامه‌ندی ئه‌و به‌ده‌ست بێنن، تا رزگار و سه‌ر فراز بن."وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِيعًا أَيُّهَا الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ " النور/31 .
به‌شوێن ئه‌وه‌دا گوتی: ئاخر برام هه‌ڵه‌یه‌كی زل و گوناهێكی گه‌وره‌م كردووه!!
گوتم: برای خۆشه‌ویستم! خوا له‌هه‌موو گوناه و تاوانی ئینسان خۆش ده‌بێت، هه‌رچه‌ند ئه‌و گوناه وتاوانه‌ش گه‌وره‌و زه‌به‌لاح بێت، مادام ئینسان به‌دڵ په‌شیمان ببێته‌وه، هه‌روه‌ك خۆت ده‌زانی خوای میهره‌بان روو له تۆ و له‌من ده‌كات و له‌فه‌رمووده قودسیه‌كه‌دا ده‌فه‌رموێ: ئه‌ی ئاده‌مزاد! ئه‌گه‌ر تاوانه‌كانت بگاته ئاسمانه‌كان، و پاشان داوای لێ خۆشبوونم لێ بكه‌یت لێت خۆش ده‌بم و هیچ گوێ پێ ناده‌م!. "يا بن آدم لو بلغت ذنوبك عنان السما‌ء ثم استغفرتني غفرت لك ولا أبالي " براگیان! هه‌ر خوا خۆی له قورئانا مژده‌ی پێداوین كه ته‌وبه له‌وانه قبووڵ ده‌كات ته‌وبه‌ده‌كه‌ن و بۆلای خوا ده‌گه‌ڕێنه‌وه و فه‌رموویه‌تی : " فَمَنْ تَابَ مِنْ بَعْدِ ظُلْمِهِ وَأَصْلَحَ فَإِنَّ اللَّهَ يَتُوبُ عَلَيْهِ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ ". المائدة/39. ئه‌وه‌ی دوای سته‌م وتاوانه‌كه‌ی ته‌وبه بكات و خۆی چاك بكات بێگومان ته‌وبه‌ی لێ وه‌ر ده‌گیرێ، چونكه بێگومان خوا لێبورده‌و میهره‌بانه. هه‌روه‌ك شاعیر ده‌ڵێ:
ئه‌ی برا! به‌دڵێكی زه‌بوونه‌وه بۆلای خوا بگه‌ڕێره‌وه،و به‌شه‌وانه‌دا به‌چاوێكی فرمیسكاوییه‌وه هاواری لێ بكه، ئه‌ویش به لێبورده‌یی فراوانی خۆی چاودێریت ده‌كات، و خراپه‌كانت بۆ ده‌گۆڕێ به‌چاكه، و پاداشتی خوا كۆتایی نایه‌ت. ئه‌م هه‌موو لێبورده‌ییه بۆ به‌نده‌ی سه‌واب وه‌رگر، له‌لایه‌ن خالقی بوونه‌وه‌ره‌وه چاودێربۆ ئه‌وه‌ی به‌زوویی په‌شیمان ده‌بێته‌وه. گوتم: برا! تۆبه بكه‌و له‌خوا داوا بكه، و بڵێ: ئه‌ی به‌خشنده‌ی خێره‌كان، هێدایه‌تم پێ ببه‌خشه، چونكه هیچ شتێكی سوود به‌خش بێ هیدایه‌ت نابێ، به‌لێبورده‌یی و لوتف‌و ره‌حمه‌تی خۆت له‌هه‌ڵه‌كانم ببووره، جگه له‌تۆ كه‌س ئه‌و لێبوردنه جوانه‌ی له‌ده‌ست نایه‌ت..
به‌چاوێكه‌وه كه‌هێشتا فرمێسكی تیا مابوو ، ره‌شبینییه‌كی زۆر به‌سه‌ر ده‌روونیا زاڵ ببو، گوتی: تۆ بڵێی: خوا له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو تاوانه گه‌وره‌یه‌ما تۆبه‌كه‌م لێ وه‌ر بگرێت؟!
گوتم: برام! له‌ره‌حمه‌تی خوا هیوابڕاو مه‌به، چونكه ده‌رگای ته‌وبه ئاوه‌ڵایه، و مادام ئینسان نه‌كه‌وێته غه‌رغه‌ره خوا ته‌وبه‌ی لێ وه‌رده‌گرێت، ئه‌وه‌ته په‌روه‌ردگارخۆی ده‌فه‌رموێ:" إِنَّمَا التَّوْبَةُ عَلَى اللَّهِ لِلَّذِينَ يَعْمَلُونَ السُّوءَ بِجَهَالَةٍ ثُمَّ يَتُوبُونَ مِنْ قَرِيبٍ فَأُولَئِكَ يَتُوبُ اللَّهُ عَلَيْهِمْ وَكَانَ اللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًا "النساء/17. خوای گه‌وره ته‌وبه‌و په‌شیمانیی له‌و كه‌سانه وه‌رده‌گرێ كه به‌نه‌فامی و نه‌زانی گوناه و نادروستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و پاشان به‌زوویی په‌شیمان ده‌بنه‌وه و ته‌وبه ده‌كه‌ن، ئه‌وانه خوا تۆبه‌یان لێ وه‌رده‌گرێت، وخوا به‌رده‌وام زانا‌و كار به‌جێیه.
هه‌رچی له‌پێش مردنا بێت نزیكه، خێرابه ته‌وبه بكه، و ئومێد به ته‌مه‌ن درێژی له‌ناوت نه‌بات، ئه‌گه‌ر زوو په‌شیمان ببیته‌وه و ته‌وبه بكه‌ی ره‌زای خوا به‌ده‌ست دێنی، چاوله باپیره‌ی هه‌موان حه‌زره‌تی ئاده‌م بكه، هه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌ستی به گوناهه‌كه كرد هه‌وڵی دا قۆناغه‌كانی وازلێهێنانی ببڕێت، " أَلا تَجُوعَ فِيهَا وَلَا تَعْرَى (118) وَأَنَّكَ لا تَظْمَأُ فِيهَا وَلا تَضْحَى (119) فَوَسْوَسَ إِلَيْهِ الشَّيْطَانُ قَالَ يَاآَدَمُ هَلْ أَدُلُّكَ عَلَى شَجَرَةِ الْخُلْدِ وَمُلْكٍ لا يَبْلَى". طه/120. ئاده‌م له‌به‌هه‌شتابوو نه رووت ده‌بوو نه‌برسی، نه‌گه‌رمای ده‌بوو نه‌تینوو، ئه‌وه‌بوو شه‌یتان خنه‌خنه‌ی دا‌و پێی گوت: ئه‌رێ داری جاویدانی و موڵكێكی له‌ناو نه‌چووت پێ پیشان بده‌م ؟!." وَقَاسَمَهُمَا إِنِّي لَكُمَا لَمِنَ النَّاصِحِينَ (21) فَدَلَّاهُمَا بِغُرُورٍ فَلَمَّا ذَاقَا الشَّجَرَةَ بَدَتْ لَهُمَا سَوْآَتُهُمَا وَطَفِقَا يَخْصِفَانِ عَلَيْهِمَا مِنْ وَرَقِ الْجَنَّةِ" الأعراف/21. شه‌یتان زانی كه ئاده‌م و حه‌ووا ترسێكیان هه‌یه‌و دوودڵن سوێندی بۆخواردن كه من دڵسۆزتانم و ئامۆژگاری خێرتان ده‌كه‌م، تا به‌فێڵ و پیلان رێنوێنی كردن و كه‌تنه‌كه‌ی پێدان، و له‌به‌ری ئه‌و دره‌خته‌ی پێ خواردن كه خوا لێی قه‌ده‌غه كردبوون، خوایش هه‌موو عه‌یبوعاری ده‌رخستن و هه‌رچی هه‌وڵیان ده‌دا به گه‌ڵاو گۆڵی دره‌خته‌كان خۆیان دابپۆشن بێ سوود بوو، شه‌یتان بووه هۆی ئه‌وه له‌ناو ناز و نیعمه‌تی به‌هه‌شتا ده‌ربكرێن..خوا له‌باره‌یانه‌وه ده‌فه‌رموێ:"وَلَقَدْ عَهِدْنَا إِلَى آَدَمَ مِنْ قَبْلُ فَنَسِيَ وَلَمْ نَجِدْ لَهُ عَزْمًا ". طه/115. بێگومان ئێمه پێشتر په‌یمانمان له ئاده‌م وه‌رگرت(كه نزیكی دره‌ختی قه‌ده‌غه كرا‌و نه‌كه‌وێ) كه‌چی له بیری چوو، و عه‌زمێكی پته‌ومان لێ نه‌بینی..
ئه‌وه‌بوو كه ئاده‌م و حه‌ووا زانییان فه‌رمانی خوایان شكاندووه، وئه‌و گوناحه‌یان كردووه، له‌كرده‌ی خراپی خۆیان په‌شیمان بوونه‌وه وبه گه‌ردن كه‌چییه‌وه‌و به دڵ و ده‌روونێكی سافه‌وه روویان كرده په‌روه‌ردگاریان و " قَالَا رَبَّنَا ظَلَمْنَا أَنْفُسَنَا وَإِنْ لَمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ " الأعراف/23. گوتیان: په‌روه‌ردگاری ئێمه! به‌فه‌رمان شكه‌نی تۆ سته‌ممان له‌خۆمان كرد، و ئه‌گه‌ر به‌میهره‌بانی خۆت لێمان خۆش نه‌بی، و به‌زه‌ییت پێامانا نه‌یه‌ته‌وه، به‌راستی له‌ریزی زیان لێكه‌وتووانا ده‌بین.
ئه‌ی برا! په‌شیمانی له‌و خراپه‌ی لێت روو ده‌دا، یه‌كه‌م هه‌نگاوی بنه‌ڕه‌تی رێی ته‌وبه‌یه، خێرابه، تا زووه به‌دڵ له‌وخراپه‌ی رووی دا په‌شیمان به، و به‌گه‌ردنی كه‌چی و به‌ده‌ستی داواوه نزابكه‌و له‌خوا بپاڕێره‌وه و داوای لێ خۆشبوونی لێ بكه، په‌شیمانی خۆی له‌خۆیا ته‌وبه‌یه، هه‌نگاوی دووه‌م له‌خوا پاڕانه‌وه‌یه، هه‌روه‌ك ئاده‌می باپیرمان له‌گه‌ڵ په‌شیمان بوونه‌وه‌كه‌یدا له‌خوا پاڕایه‌وه، سێ یه‌میان ئه‌وه‌یه كه خوا ته‌وبه‌ی نه‌سووح قبوڵ ده‌كات، واته ته‌وبه‌یه‌ك به‌دڵ بكرێت و له‌ناخی ده‌روونه‌وه بڕیاری دابێ جارێكی تر نه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ری.وه‌ك نه‌گه‌رَانه‌وه‌ی شییر بۆ ناو گوان..
ئالێره‌دا براده‌ره‌كه‌م پێی گوتم: ئه‌ی ئه‌گر جارێكی تر ونووچم دا و هه‌ڵه‌م كرد و سه‌ر سمێكم دا؟
گوتم: به‌هه‌مان عه‌زمی پێشووه‌وه ته‌وبه‌كه‌ت نوێ بكه‌ره‌وه، چونكه خوا هه‌رگیز له ته‌وبه‌ی عه‌بدی خۆی مه‌لوول و بێ تاقه‌ت نابێ، له‌بیرت نه‌چێ برام بۆ ئه‌وه‌ی خوا كرده‌وه خراپه‌كانت بۆ بگۆڕێ به‌چاكه ده‌بێ پاش ته‌وبه‌كه‌ت كرده‌وه‌ی چاكه ئه‌نجام بده‌یت. ئه‌وه‌ته خوا ده‌فه‌رموێ: به‌راستی من لێبورده‌م له‌وه‌ی ته‌وبه ده‌كات، و باوه‌ڕ دێنێت، و كرده‌وه‌ی چاكه ده‌كات، و له‌سه‌ر چاكه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت. " وَإِنِّي لَغَفَّارٌ لِمَنْ تَابَ وَآَمَنَ وَعَمِلَ صَالِحًا ثُمَّ اهْتَدَى ". طه/82. ئه‌وه‌ی ته‌وبه‌ده‌كات و باوه‌ڕ دێنێت، و كرده‌وه‌ی چاكه ده‌كات ئه‌وانه خوا خراپه‌كانیان بۆ ده‌گۆڕێت به‌چاكه، وخوایش به‌رده‌وام لێبورده‌و دلۆڤانه." مَنْ تَابَ وَآَمَنَ وَعَمِلَ عَمَلا صَالِحًا فَأُولَئِكَ يُبَدِّلُ اللَّهُ سَيِّئَاتِهِمْ حَسَنَاتٍ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَحِيمًا" . الفرقان/70.
رۆچوون له‌خۆشی دنیادا وه‌ك خواردنه‌وه‌ی ژه‌هر وایه، و تۆبه‌ش ده‌وایه‌تی، تاعه‌ت له‌ش ساغی و ته‌ندروستییه، ته‌ندروستییه‌ك به‌رده‌وام بێت چاتره له ته‌ندروستییه‌ك ناوبه‌ناو نه‌خۆشی و خواردنه‌وه‌ی ژه‌هری تیا بێت، ته‌ندروستییه‌كیش ناوبه‌ناو نه‌خۆشیو خواردنی ژه‌هری تیا بێت چاتره له نه‌خۆشییه‌كی به‌رده‌وام.. ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی پله‌ی كه‌ماڵی نه‌بێت و نكولی لێ بكات، خۆی به‌خوار تر ده‌گۆڕێته‌وه‌و به بێ نرخی ده‌مێنێته‌وه..
ئاله‌وكاته‌دا سه‌یری رووی هاوه‌ڵه‌كه‌م كرد دیتم ئارامی رووی تێكردووه، دڵنیایی له‌روویا به‌دی ده‌كرێ، له‌و حاڵه‌ته ترسه‌ی هێواش بووه‌وه، و منیش به بزه‌یه‌كه‌وه پێم گوت: براكه‌م! ئه‌ی ئه‌وه‌ی سه‌رزه‌نشتی ده‌روونت ده‌كه‌یت، بگه‌ڕێره‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارت و داوای لێ خۆشبوون و به‌زه‌یی لێ بكه چونكه خۆی فه‌رموویه‌تی: ره‌حمه‌تم هه‌موو شتێكی گرتۆته‌وه. " وَرَحْمَتِي وَسِعَتْ كُلَّ شَيْءٍ" الأعراف/156.
رَبَّنَا وَسِعْتَ كُلَّ شَيْءٍ رَحْمَةً وَعِلْمًا فَاغْفِرْ لِلَّذِينَ تَابُوا وَاتَّبَعُوا سَبِيلَكَ وَقِهِمْ عَذَابَ الْجَحِيمِ غافر/7. فریشته‌كان ده‌ڵێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگاری ئێمه!ره‌حمه‌ت و زانیاری تۆ هه‌موو شتێكی گرتۆته‌وه، تكات لێ ده‌كه‌ین له‌وانه خۆش ببه كه تۆبه‌كارن، وله‌گوناهیان په‌شیمان ده‌بنه‌وه، و شوێن به‌رنامه‌و رێبازی تۆ ده‌كه‌ون. و له‌ئاگری جه‌هه‌ننه‌میش بیانپارێزه.
* * *
له سایتی ئیسلام ئۆن لاینه‌وه وه‌رگیراوه.