سڵاو مامۆستا!
گه‌ركه‌سێ نه‌بوبێ، نانى مانگى ره‌مه‌زانى هه‌بێ، به‌لاَم له‌مانگه‌كانى تر تواناى كاركردنى نه‌بێ به‌هه‌رهۆكارێك بێ، ئایا ده‌توانێت كاربكات و به رۆژوو نه‌بێ؟ به‌لام له‌مانگى داهاتودا بیگرێ.. بۆ نمونه: من قوتابیم به‌هوى خوێندنه‌وه ناتوانم كاربكه‌م له‌مانگه‌كانى داهاتودا، ئایا له‌روى شه‌رعه‌وه ده‌تونم به‌رۆژوو نه‌بم، و كاربكه‌م له‌مانگى ره‌مه‌زاندا؟
كاردۆ كه‌ركوكى
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگاری میهره‌بان و سه‌لات و سه‌لام بۆ گیانی پاكی پێغه‌ممه‌ری پێشه‌وامان محمد و كه‌سو كار و هاوه‌لانی..
برای باشم كاك كۆردۆ!
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی روۆژووی مانگی ره‌مه‌زان یه‌كێكه له پایه‌كانی ئیسلام و بایه‌خێكی تایبه‌تی پێدراوه، زانایان له‌وباره‌وه سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌سێك رۆژووی له‌سه‌ربێ، و بتوانێ به‌بێ ئه‌و كار كردنه له‌مانگی ره‌مه‌زانا بژی، ئه‌وه نابێ كار بكات، و ده‌بێ به‌رۆژوو بێت، ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی به‌رۆژا كاربكات و به‌رۆژوویش بێت، با به‌شه‌وا كار بكات و به‌رۆژا به‌رۆژوو بێت، یا نیو رۆژ كار بكات، هه‌موو كارێكیش ئه‌وه‌ند قورس نییه رۆژووی له‌گه‌لاَ نه‌گیرێت..
من كاتی خۆی له سلێمانیدا براده‌رێكی تازه پێگه‌یشتووم له‌لا بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مال باوكی ده‌وڵمه‌ند نه‌بوون، و خێزانێكی زۆریان هه‌بوو، به‌و هاوینه به‌رۆژوویش بوو كاری ده‌كرد، چ كارێك كاری شیش به‌ستن كه زۆر سه‌خته، ئه‌وه‌نده‌ش به دڵسۆوزانه كاری ده‌كرد، وه‌ستاكان هه‌ر یه‌كه له‌لای خۆیه‌وه خواخوای بوو لای ئه‌و كار بكات..
من وا بزانم مرۆڤی په‌یامدار ده‌توانێ له‌وبواره‌دا په‌یامه‌كه‌ی خۆی بگه‌یه‌نێ.. فتوا هه‌یه بۆ كه‌سانێك كه هه‌میشه كاریان كاری گران بێت، وه‌ك كرێكاری بینا سازی، وه‌ك ئاسنگه‌ر.. و هتد.. به‌لام لاوێكی وه‌ك تۆ ده‌توانی جگه له‌كرێكاری شاگردی له‌شوێنێكا بكات و به‌رۆژوویش بیت.. به‌لاَم ئه‌گه‌ر ده‌رامه‌تێكی تری نه‌بوو، و به‌بێ ئه‌و كار كردنیشه نه‌یده‌توانی بخوێنێت و بژی، و به‌شه‌وا كاری ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت، یا به‌نیوه‌رۆژه كاری ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت، یا كاری ئاسان نه‌بوو بیكات، و به‌بێ ئه‌وكاره‌ش له‌مانگه‌كانی داهاتوودا نه‌یده‌توانی بژی، ئه‌وا رێگه‌یان داوه، به‌لاَم ده‌بێت له‌ته‌ك كاركردنه‌كه‌دا به‌رۆژوو بێت، و كاتێ گه‌یشته حاڵه‌تی مه‌ترسی و زۆر ماندوو بوون رۆژووه‌كه‌ی بشكێنێ.. خوایش ئاگادار تره..
| سه‌ردێڕ | بۆچوون | ڕێکه‌وت | بینراوه |
| ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ شه‌ونوێژ بکه‌ین ئه‌بێ ویتر بکه‌ینه‌وه؟ | ١ | ٢٠٠٧/٠٣/٠٢ | ٨٥٧ |
| حوکمی ڕۆژووی سکپڕ (حامیله) چۆنه؟ | ٠ | ٢٠٠٧/٠١/٢٤ | ٧٢٤ |
| ئایا به به‌کار هێنانی سپره‌ی ڕۆژوو ده‌شکێ؟ | ٠ | ٢٠٠٦/١٢/٠٩ | ٨٨٤ |
| ئایا گوناه رۆژوو ده‌شكێنێ؟ | ٠ | ٢٠٠٦/١٢/٠٢ | ٦٨٨ |
| خێری رۆژووی شه‌شه‌ڵان و نۆمینه‌ی حاجییان چه‌نده ؟ | ٠ | ٢٠٠٦/١١/٢٦ | ٨٠٥ |
| ئایا به سه‌یرکردنی ناشه‌رعی گه‌ر مرۆڤ ره‌حه‌ت ببێت، ڕۆژووه‌که‌ی | ٠ | ٢٠٠٦/٠٧/١٨ | ٨٩٨ |