پێم خۆش بوو له سه‌ره‌تای ره‌مه‌زانه‌وه پاش پیرۆزبایی له هه‌موو موسوڵمانان به‌گشتی و و نزا‌و پاڕانه‌وه له‌خوا كه بیكاته مانگی به‌خته‌وه‌ری موسوڵمانان و ناردنی سه‌رێك بۆیان كۆیان بكاته‌وه‌و له كوێره‌وه‌ری رزگاریان بكات، و بیانگێڕێته‌وه بۆ رۆژانی سه‌ربه‌رزی و شانازییه‌كانی رابوردوویان، و ده‌ستگرتن و رێنوێنییان بۆ سه‌ر راسته شه‌قامه‌كه‌ی ئیسلام..
پاش ئه‌م نزا‌و پارانه‌وه‌یه پێم خۆش بوو مردن بیری خۆم و ئێوه‌یش بخه‌مه‌وه، هه‌روه‌ك لای هه‌موان روونه مردن ئه‌و دێوه‌زمه‌یه به‌بیستنی دڵمان داده‌خورپێ و به‌باسكردنی رابواردنی دنیامان لێ تاڵ ده‌بێت، و پێغه‌ممه‌ریش سلاوی خوای لێ بێ به { هادم اللذات }ناوزه‌دی كردووه، و قورئانیش ده‌فه‌رموێ: " كلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ الْمَوْتِ وَإِنَّمَا تُوَفَّوْنَ أُجُورَكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ، فَمَن زُحْزِحَ عَنِ النَّارِ وَأُدْخِلَ الْجَنَّةَ فَقَدْ فَازَ، وَما الْحَيَاةُ الدُّنْيَا إِلاَّ مَتَاعُ الْغرور." آل عمران/185. هه‌موو ده‌روونێك، هه‌موو مرۆڤێك مردن ده‌چێژێ، پاداشتيشان له‌قیامه‌تا به‌پێی كرده‌وه‌تان ده‌درێته‌وه، ئه‌وه‌ی خوا له‌ئاگری جه‌هه‌ننه‌م بیپارێزێ و بیخاته به‌هه‌شته‌وه به‌راستی سه‌ركه‌وتوو براوه‌یه، ئاگاداربن ژیانی دنیا جگه له رابواردنێكی چه‌واشه‌كار شتێكی تر نییه..
دوێنێ ئێمێلێكم بۆ هاتبوو باسی مردنێكی ده‌كرد له‌ته‌ك خۆ ئاماده‌كردن بۆ ره‌مه‌زاندا، وه‌ك ئه‌وه نووسه‌ره‌كه‌ی بڵێت: خۆشه‌ویستان با ئاگامان له‌خۆمان بێت، و فریای خۆمان بكه‌وین، وا مانگی ره‌مه‌زان به‌پیرمانه‌وه دێت، خۆمان بۆ به‌پیره‌وه چوونی ئاماده‌بكه‌ین، به شێوه‌یه‌كی شیاو پێشوازی لێ بكه‌ین، ئه‌گه‌ر ئه‌و نیاز و نییه‌ته‌مان هه‌بوو و پێش پێ گه‌یشتنیشی مردین، ئه‌وا خوا پاداشتی ئه‌و نیه‌ته‌مان بۆ ده‌نووسێ، هه‌ر وه‌ك له سه‌حیحی موسلیما پێغه‌ممه‌ر سلاوی خوای لێ بێ بۆی باس كردووین..
چونكه مردن به‌ده‌ست خۆمان نییه و زۆر كه‌س بوون ئاواته خواز بوون كه به‌خزمه‌ت ئه‌م مانگه پیرۆزه بگه‌ن، رۆژه‌كانی به‌رۆژوو بن و شه‌وه‌كانی ته‌راویح بكه‌ن، تا خوا له هه‌موو گوناهی رابوردوویان خۆش ببێت.. به‌لاَم پێش ئه‌وه‌ی به‌و ئاواته بگه‌ن مردوون، و رۆیشتوونه‌ته باره‌گای حه‌قی په‌روه‌ردگاریان..
فه‌رموون ئه‌وه ئێوه‌و ئه‌وه‌ش چیرۆكه‌كه‌ی مامۆستا سه‌لاح عه‌بدول شه‌كور:
ده‌ڵێ : براده‌ره‌كه‌م ته‌ندروست و له‌شساغ بوو.. چاوه‌روانی چركه‌ی داهاتووی ده‌كرد له‌رۆژی نوێیدا، به‌یان به‌گزنگی نوورانییه‌وه گه‌یشت، تاریكیه‌كانی شه‌وی ره‌وانده‌وه، و پرچی زێڕینی خۆر به‌سه‌ر لووتكه‌ی چیاكان و پانتایی ده‌شته‌كان و دۆڵ و قه‌دپاڵه‌كاندا بلاو بوویه‌وه.. ژیانیش بریتییه له‌م گۆڕانه‌ی به‌سه‌رمانا دێت، سه‌فه‌ر، نیشته‌جێ بوون، خه‌م و خۆشی..
هاوه‌ڵه‌كه‌م به‌ره‌حمه‌ت بێ وه‌ك هیواداران به‌هیوا بوو، وه‌ك ره‌وه‌نده‌كانی به‌ره‌و ره‌زامه‌ندی خوا له رۆیشتنا بوو، به‌هه‌موو ئاواته‌كانیه‌وه له‌گه‌ڵ كۆچه‌راندا له كۆچدابوو..
پاش مۆله‌تی پشوودانه‌كه‌ی پێی گه‌یشتم وه‌ك عاده‌تی خۆی شادمان و رووخۆش و ده‌م به خه‌نده بوو، به‌حه‌ماس وچالاكییه‌وه خۆی بۆ كاره‌كه‌ی ئاماده‌كردبوو، كاتێك پێكه‌وه دانیشتین و من قسه‌م بۆده‌كرد و ئه‌و بۆ من ده‌ئاخاوت وگوتی برام ده‌زانی زۆریشی نه‌ماوه بۆ ره‌مه‌زان؟! به‌هه‌موو ئاره‌زومه‌ندییه‌كه‌وه ئه‌م نزایه‌ی كرد: " ئه‌ی خودایه! به‌میهره‌بانی خۆت بمان گه‌یه‌نیته ره‌مه‌زان ".. منیش گوتم: "ئامین " ..
پاش ده‌وام له‌یه‌كتر جیابووینه‌وه، و به‌هیوای چاوپێكه‌وتنه‌وه له‌رۆژی داهاتوودا، به‌لاَم خۆزگا بمان زانیبا كه ئیتر جارێكی تر یه‌كتر نابینینه‌وه..
به‌ڵێ، بۆ سبه‌ینێدا رۆیشتمه‌وه بۆ سه‌ركار ودیتم هاوه‌ڵه‌كه‌م نه‌هاتووه. پاش ماوه‌یه‌ك چاوه‌ڕوانی په‌یوه‌ندیم به‌ماڵیانه‌وه كرد و پرسیم: ئه‌وه خێره فڵان كه‌س نه‌هاتووه بۆ ده‌وام؟
كوڕه گه‌وره‌كه‌ی به‌ده‌نگێكی گڕی پڕ له خه‌فه‌ته‌وه وه‌لڵامی دامه‌وه‌و گوتی: دوای چاكبوونه‌وه‌ی له‌خوا بۆبكه، دوێنێ ئێواره‌كه‌ی تووشی خۆین رێژی ده‌ماخ بووه، و به‌گورجی گه‌یاندوومانه‌ته خه‌سته‌خانه، و تائێستاش له ژووری ئۆكسجین و چاودێریدایه..
ئای له‌وهه‌واڵه دڵته‌زێنه!! ئه‌و براده‌ره‌ی دوێنێ پێكه‌وه بووین، له‌رواڵه‌تا هیچ نیشانه‌یه‌كی نه‌خۆشی پیوه دیار نه‌بوو، وائێستا له‌و شوێنه سامناكه‌دا كه‌وتووه!! یا ئه‌ڵلاهـ!! منیش ته‌نیا ئه‌م چه‌ند وشه‌یه‌م دوو باره ده‌كرده‌وه: " لا حول ولا قوة إلا بالله " خوایه به‌گه‌وره‌یی خۆت شیفای بده‌یت، و بیخه‌یته‌وه ناو ناز و نیعمه‌تی له‌شساغی..
به‌ڵێ چه‌ند رۆژێكی ناهه‌موار به‌سه‌ر ئه‌م رووداوه‌دا تێپه‌ڕی .. منیش هه‌موو كات هه‌واڵم ده‌پرسی.. به‌لاَم ده‌یانگوت: تا ئێستاش هه‌ر بێهۆشه.. تا ئه‌ورۆژه خه‌مباره هات، كه رۆژێ پێش ره‌مه‌زان بوو.. من ئه‌و لافیته‌یه‌م خوێنده‌وه كه به‌سه‌ر دیواره‌كه‌وه هه‌ڵواسرابوو: فڵان كه‌سی كوڕی فڵان كه‌س گیانی به‌خوای خۆی سپارد و گه‌رایه‌وه بۆ باره‌گای پڕ میهری خوایی. " إنا لله وإنا إليه را‌جعون "منیش هه‌ستم به به‌ئێش و ئازار ده‌كرد وا هه‌ستم ده‌كرد خه‌م و خه‌فه‌ت به‌ناو هه‌موو ره‌گه‌كانی خوێنما ده‌گه‌ڕێت!! ده‌ستم به‌گریان كرد، هۆن هۆن فرمێسك به‌چاوه‌كانما هاته خوار، و سه‌رگۆناكانمی ته‌ڕكرد..
ئای چ په‌ژاره‌یه‌ك بوو!! ده‌ستم به دواو نزا كرد و له په‌روه‌ردگاری میهره‌بان ده‌پاڕامه‌وه لێی خۆش ببێت و گیانی پاكی به‌به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات..
له‌كاتی بانگی عه‌سر و پێش به‌خاك سپاردنیا هه‌ستم به نامۆییه‌كی سه‌یركرد، خۆم به‌ته‌نیا ده‌زانی.. كاتێ ئه‌و وشه قورسه‌م به‌رگوێ كه‌وت و كه‌سێك بانگی كرد: خه‌ڵكینه ره‌حمه‌تی خواتان لێ بێت ( نۆێژ له‌سه‌ر ئه‌و مردووه ده‌كه‌ین) !! سوبحانه‌ڵڵا هه‌موو ناو و شۆره‌تێك له‌م براده‌ره‌م سه‌نرایه‌وه‌و ئێستا به‌م چه‌ند پیته ناوی ده‌به‌ن:{ م ر د وو }!!! ئه‌م وشه‌یه له‌ناخما پشێوییه‌كی دروست كرد، و بیرم له‌هه‌ڵوێسته‌كانی خۆم ده‌كرده‌وه به‌رامبه‌ر به‌م كه‌سه‌ی ئێستا به مردوویه‌ك ناوی ده‌به‌ن!!
نوێژه‌كه‌مان كرد و به‌سه‌ر شان هه‌ڵمان گرت و به‌په‌له به‌ره‌و گۆڕستانمان برد. و من له‌خۆمم ده‌پرسی: ئه‌رێ ئه‌م ته‌رمه‌ی به‌سه‌رشانمانه‌وه‌یه فڵان كه‌سی كوڕی فڵان كه‌سه؟
گه‌یشتینه ناو گۆڕستانه‌كه، ئه‌و گۆڕستانه‌ی له‌بیر خۆمانمان بردۆته‌وه، و ئه‌و مه‌نزڵه‌ی خزمان و دۆستان و خۆشه‌ویستانی خۆمانی تیا به‌خاك ده‌سپێرین.. وه‌ك ئه‌وه‌ی كه خۆمان ژیانی جاویدانیمان بۆ هاتبێ، و لێره یاله‌وێ به‌خاك نه‌سپێررێن؟!!
وه‌خت بوو دلم بپچڕێ كه خه‌ڵكی براده‌ره‌كه‌ميان دابه‌زانده ناو گۆڕه‌كه‌یه‌وه‌و ده‌یانگوت: به‌ناوی خوا‌و له‌سه‌ر سوننه‌تی پێغه‌ممه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم)..
ئای له‌م ژیانی دنیایه!! دێین و ده‌ڕۆین، ده‌ڵێی ژیانی هه‌میشه‌ییمان بۆ هاتووه له‌رابواردن و له هو له‌عبا.. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ئه‌و چاڵه‌ش چاره‌نووسمانه!!
ئه‌وه‌ی كه زۆر ئازاری پێ ده‌گه‌یاندم ئه‌وه‌بوو كه ئه‌م براده‌ره‌م بۆ هاتنی ره‌مه‌زان به‌رنامه‌ی ئاماده‌كردبوو، پلانی دارشتبوو، بۆ به‌رۆژووبوونی رۆژه‌كانی و شه‌ونوێژی شه‌وه‌كانی، و به‌لاَم قه‌ده‌ری خوا له به‌رنامه‌كانی ئه‌و نزیكتر بوو..
لێره‌دا قسه‌ی ئه‌و شاعیره‌م بییر ده‌كه‌وێته‌وه كه ده‌ڵێت: تۆ چه‌ندین كه‌ست ده‌ناسی له‌وانه‌ی پێش خۆت به‌رۆژوو ده‌بوون، له‌ناو خزمان و براده‌ران و هاوسێكاندا، ئه‌جه‌ل ئه‌وانی برد و تۆی له‌پاش ئه‌وان به زیندوویی جێ هێشت، ئای ئه‌وه‌ی به‌دووری ده‌زانین چه‌ند له‌نزیكه‌كان نزیكتره!!
ئای چ نیعمه‌تێكی گه‌وره‌یه كه خوای بالاَده‌ست ته‌مه‌نی داوینێ بگه‌ینه ئه‌م مانگه پیرۆزه و به‌ر ئه‌و خێر و به‌ره‌كه‌ته‌ی ره‌مه‌زان بكه‌وین.. من بیرم له هیواو ئاواته‌كانی براده‌ره‌كه‌م ده‌كرده‌وه، فه‌رمووده‌كه‌ی پێغه‌ممه‌ر(صلى الله عليه وسلم)م بیركه‌وته‌وه كه به‌په‌نای گۆڕێكا تێپه‌ڕی و فه‌رمووی: " ئه‌مه گۆڕی كێیه؟ عه‌رزیان كرد: ئه‌مه گۆڕی فلان كه‌سه.. فه‌رمووی: ته‌نیا دوو ركات نوێژ له‌لای ئه‌م خاوه‌ن گۆڕه خۆشه‌ویستره له‌و به‌شه‌ی له‌دنیاتاندا ماوه‌ته‌وه.
عن أبي هريرة رضي الله عنه: أن رسول الله صلى الله عليه وسلم مر بقبر فقال:" من صاحب هذا القبر؟ فقالوا: فلان. فقال: ركعتان أحب إلى هذا من بقية دنياكم". رواه الطبراني بإسناد حسن
ئه‌م به‌ره‌به‌یانیه‌ش رۆیشتم بۆ مزگه‌وت و ته‌بلیغییه‌كان هاتبوون، پاش نوێژی به‌یانی عاده‌تیان وایه یه‌كێكیان قسه بۆ ئه‌وانی تر ده‌كات، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی تر هه‌بوون ئه‌وا به ئینگلیزی قسه ده‌كات، ده‌نا به‌زمانی قه‌ومی خۆیان قسه‌كه ده‌كه‌ن.. له‌سه‌ره‌تاوه خه‌ڵكێكی وا له‌ده‌وریانا كۆ نه‌بووبوه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه به ئۆردوو { زمانی پاكستانی} كابرا قسه‌ی ده‌كرد.. ئه‌م پیاوه پیاوێك بوو كاسب، واته: زانا نه‌بوو، به‌لاَم به‌پێی بۆچوونی ئێمه پیاوێك بوو{ ولا نزكي أحدا على الله} روو له‌خوا، و قسه‌كان له ناو ناخ و ده‌روونیه‌وه ده‌هاته‌ده‌ر و وه‌ك باوی خۆیان باسی شه‌ش خاڵه‌كه‌ی ده‌كرد كه ته‌بلیغییه‌كانی له‌سه‌ر په‌روه‌رده ده‌كرێن، یه‌كێك له‌وانه باسی مردن بوو، ده‌یگوت: برایان ! ئه‌وه‌ی بییری مردن بكاته‌وه، 1- خۆ به‌زل نازانێ، 2- به‌شوێن حه‌رام و حه‌ڵاڵدا ده‌گه‌ڕێ، 3- له‌زه‌ت له عیباده‌ت وه‌رده‌گرێ.. 4- قه‌ناعه‌تی بۆ دروست ده‌بێ.. 5- ئاسووده‌یی و دڵنیای بۆ دروست ده‌بێ.. 6- دنیا به‌ماڵی هه‌میشه‌یی خۆی نازانێت و كار بۆ پاشه رۆژی ده‌كات.. به‌لاَم ئه‌وه‌ی بییری له‌مردن نه‌كره‌وه نه‌قه‌ناعه‌تی ده‌بێ، نه له‌زه‌ت له عیباده‌تی ده‌چێژێ، نه‌گوێ به‌حه‌رام و حه‌لاَڵ ئه‌دات، ناشزانێ دلئارانی چییه.. و هه‌میشه چاو برسیه و تێر نابێ..
به‌راستی قسه‌كانی به‌دڵمه‌وه نووسا.. ئایا ئه‌گه‌ر ئێمه به‌جیددی بییر له‌مردن بكه‌ینه‌وه گوناه ده‌كه‌ین؟ ئایا حه‌رام ده‌خۆین؟ نه به‌خوا بۆیه پێغه‌ممه‌ریش صلى الله عليه وسلم هه‌میشه بیرمان ده‌خاته‌وه كه بییر له‌مردن بكه‌ینه‌وه، ئه‌و مردنه‌ی هه‌موو له‌زه‌ته‌كانی دنیا وێران ده‌كات.. تا دڵ و ده‌روون روون بین و به‌نووری خوا خۆمان نوورانی بكه‌ین و چاو ببڕینه پاداشتی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه‌ی خوا له به‌هه‌شتا..
خوا كۆمه‌ك و یارمه‌تیده‌رمان بێت..